پێنج کۆڵەگەی ئیسلام
بسم اللە الرحمن الرحیم
بەشی ئیمان لەسەر ئەو فەرمودەیەی کە پێغەمبەر صلی اللەعلیەوسلم دەفەرموێت: ئیسلام لەسەر پێنج کۆڵەگە دامەزراوە ئەوانەش ، ووتەو کردەوەو زیادکردنی ئیمان وکەمکردنەوەیەتی ، خوای گەورە دەفەرموێت : { ليزدادوا إيمانا مع إيمانهم } و{ وزدناهم هدى } و{ ويزيد الله الذين اهتدوا هدى والذين اهتدوا زادهم هدى وآتاهم تقواهم } و{ ويزداد الذين آمنوا إيمانا } و{ أيكم زادته هذه إيمانا فأما الذين آمنوا فزادتهم إيمانا } و{ فاخشوهم فزادهم إيمانا } و{ وما زادهم إلا إيمانا وتسليما } خۆشەویستی لەبەرخوا وڕق لێبونەوە لەبەرخاتری خوا ئەوانەش لەئیماندان .
عومەری کوڕی عەبدولعەزیز نامەیەکی بۆ عەدیی کوڕی عەدیی نارد و تیایدا نوسیبوی : ئیمان چەند فەرزێکە وچەند شەرعێکە و چەند سنورێکە و هەندێ سوننەتە و هەرکەسێك تەواویبکات ئمانی تەواوکردوەو هەرکەسێك بەناتەواوی بیگرێت ئیمان ناتەواوە، ئەگەر تەمەن باقیبێت و بمنم بۆتان ڕوون دەکەمەوە تاوەکو زانیاریتان هەبێت لەسەری وئەگەر مردم ئەوا هاوڕتیتان لەسەرمن نامێنێ .
پێغەمبەر ئیبراهیم صلی اللەعلیەوسلم فەرمویەتی : { ولکن لیطمئن قلبي } .
موعازی کوڕی جەبەل دەیوت : بنا نٶمن ساعة، واتا وەرە با ساتێك ئیمانبهنێن، یان ئیمان تازەبکەینەوە .
ئیبنوالمسعود دەڵێت: یەقین ئیمانە بەتەواوەتی، ئیبنوالعومەر دەڵێت : بەندە ناگات بە ڕاستی وتەواوی تەقوا تاوەکو ئەوەی کە لەدڵەوە پێی ناخۆشە وازیلێنەهێنێت و لێی دوورنەکەوێتەوە.
موجاهید دەڵێت : { شرع لکم الدین } لەدیندا شەرعی بۆداناون ، وەسێتمان بۆکردوەی ئەی محمد صلی اللە علیەوسلم کە یەك دین هەڵبگرن و خاوەنی یەکتاپەرستیبن ، واللە اعلم .
ئیبنوالعەباس دەڵێت : { شرعة ومنهاجا } وتا، ڕێگاو سوننەتە .
خوای گەورەش دەفەرموێت : قل مایعبأ بکم ربي لولا دعاٶکم ، دوعا لە زمانەوانیدا بەمانای ئیمانە .
8 حدثنا عبيد الله بن موسى قال أخبرنا حنظلة بن أبي سفيان عن عكرمة بن خالد عن ابن عمر رضي الله عنهما قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم بني الإسلام على خمس شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة والحج وصوم رمضان .
صحیح البخاري باب الایمان
پێغەمبەر صلی اللەعیلەوسلم دەفەرموێت : ئیسلام لەسەر پێنج کۆڵەگە دامەزراوەو ڕاوەستاوە، ووتنی لاالە الااللە ومحمد رسول اللە ، نوێژکردن، زەکاتدان، حەجکردن، ڕۆژوگرتنی مانگی ڕەمەزان .
لێرەدا ئێمەش دەڵێین : پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم بۆمانی ڕونکردۆتەوە کە ئیسلام ئەم پێنچ کۆڵەگەیە ڕایگرتوە، ئەگەر هەریەکێك لەم کۆڵەگانە نەمێنێت ئەوا باڵەخانەی ئیسلام دەڕوخێت بەسەر خاوەنەکەیدا و دەبێت زۆر بەئاگایەوە ئاگاداری دینەکەمانبین و باڵەخانەی دینەکەی خۆمان وێران نەکەین لەبەر شتێکی پوچ وبی هۆ کە یەکێك لەم پایانە بەجێنەهێنین و پشتگوێی بخەین، هەرکاتێك یەكێك لەم کۆڵەگەو پایانەمان پشتگوێخست ئەوا دەبێت بزانین کە دینەکەمان پشتگوێ خستوەو هەرکەسێكیش بەوشێوەیەبێت خوای گەورە لێ وەرناگرێت و کردەوەکانی بەفیڕۆ دەڕوات . بەهیوای سودلێوەرگرتن بۆهەموو لایەك و لەدوعای خێربێ بەشمان مەکەن ، والسلام .