روونکردنەوەی گومانەکان

  • 12/04/2020
  • 1850

گومانی ئەوەی شەیتان قسەی خزاندۆتە نێو سروش ( الوحی ) ەوە


گومان : دەڵێن شەیتان قسەی خزاندۆتە نێو نێو وەحیەوە و محەمەدیش درکی بەوە نەکردووە و دەری نەبڕیوە ، بۆ ئەو گومانەشیان ڕیاوەتێکیان کردۆتە بەڵگە کە لە هەندێ کتێبی تەفسیردا هاتووە ، کە دەڵێت پێغەمبەری خوا لە نوێژدا سورەتی النجم ی دەخوێند کاتێ گەیشتە ئەو ئایەتەی کە دەفەرموێت (أَفَرَأَيْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّى ﴿19﴾
(که‌چی) ئێوه‌ (ئه‌ی خوانه‌ناسان) چی ده‌په‌رستن؟! لات و عزی (ئه‌و دوو دانه‌ بتی ناشرین و ئێسك تاڵ که‌ خۆتان دروستان کردوون؟!!)
وَمَنَاةَ الثَّالِثَةَ الْأُخْرَى ﴿20﴾
(مناة)ی سێیه‌مێش با له‌ولاوه‌ بوه‌ستێت!!
النجم ١٩-٢٠
پاشان شەیتان قسەی خزاندبێتە ناو وەحیەوە و پێغەمبەریش دەریببڕێت و فەرموبێتی (ئایا ئەو بتە بەرز و پیرۆزانە ، کە تکای ئەوان پێویستە و جیگەی خۆی دەگرێت .)
پاشان وەک لە ڕیوایەتێکدا هاتووە پێغەمبەر هەر بەردەوام بووە لە قورئان خوێندن پاشان کرنوشی بردووە هەرچی موسوڵمانی لەدوا بووە کرنوشیان بردووە تەنانەت لە ڕیوایەتەکەدا دەڵێت هەرچی بێباوەڕیشی لەدوایەوە بووە هەموویان کرنوشیان بردووە . !
وەڵامدانەوەی گومانەکە :
ئەو چیرۆکەی بە چیرۆکی( غەرانیق ) ناو دەبرێت ، چیرۆکی بڵاوە و ئەو کەسەی بڵاوی کردۆتەوە گوتویەتی ( محمد ) بەسەر خواکانی ئێمەدا هەڵگوت و لە هەڵوێستی پێشووی ، کە تانە و تەشەری لێدەدان پەشیمان بۆتەوە هەروەها دەڵێن کە پێیان گوتووە ( تا ئەمڕۆ هەرگیز بە چاکە باسی خوداکانی ئێمەت نەکردبوو !) .
بەو شێوازە چیرۆکەکە بڵاو بۆوە ،بەڵام دەبێ بزانین کە ئەو ڕیوایەتە نەگەشتۆتە ئاستی ( تەواتر) ، بۆیە ئەو ڕیوایەتە تەنیا هەواڵی تاکە کەسییە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ بەڵگەی ئەقڵی و نقلی فەرمودەی موتەواتر یەک ناگرێتەوە ، بەمەش ئەو ڕیوایەتە باتڵە و هیچ بنچینەیەکی دروست نییە .
پێشەوا ڕازی دەڵێت { ئەوە ڕای موفەسیرانی ڕوکاری قورئانە ، بەڵام ئەوانەی پسپۆڕی بواری فەرمودەن دەڵین : ئەو ڕیوایەتە هەڵبەستراوە ) .
هەرچی بەلگەی قورئانییە لە چەند ڕوێکەوە ، لەوانە :
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : { وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ الأَقَاوِيلِ✫
لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ✫
ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِينَ✫
فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِينَ✫ } الحاقە ٤٤-٤٧
واتە : ئەم پێغەمبەرە ئەگەر هەندێ قسەی بەدەمی ئێمەوە هەڵبەستایە ، ئەوا قۆڵی ڕاستیمان دەگرت ئەنجا ڕەگی دڵیشیمان دەبڕی بە لێدانی گەردنی ، هیچ کامێکیش لە ئێوە ڕێی ئەو کارەمان لێ ناگرێت . }
هەروەها فەرمویەتی { وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ لاَ يَرْجُونَ لِقَاءنَا ائْتِ بِقُرْآنٍ غَيْرِ هَذَا أَوْ بَدِّلْهُ قُلْ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أُبَدِّلَهُ مِن تِلْقَاء نَفْسِي إِنْ أَتَّبِعُ إِلاَّ مَا يُوحَى إِلَيَّ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿15﴾
کاتێك که‌ ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه‌ به‌ ڕوون و ئاشکرا به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ نایانه‌وێ ڕووبه‌ڕووی ئێمه‌ ببنه‌وه‌ و به‌ دیداری ئێمه‌ شادبن ده‌ڵێن: قورئانێکی جگه‌ له‌ بێنه‌و بیخوێنه‌ره‌وه‌، یان بیگۆڕه‌ (به‌ شێوه‌یه‌کی تر)، پێیان بڵێ: من ناتوانم له‌ خۆمه‌وه‌ بیگۆڕم، من ته‌نها شوێنی ئه‌وه‌ ده‌که‌وم که‌ به‌ وه‌حی پێم ده‌گات، به‌ڕاستی من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر یاخی بم له‌ په‌روه‌ردگارم و نا فه‌رمانی بکه‌م گیرۆده‌ی سزای ڕۆژێکی زۆر سه‌خت ببم.
هەروەها دەفەرموێت :
(وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ لاَ يَرْجُونَ لِقَاءنَا ائْتِ بِقُرْآنٍ غَيْرِ هَذَا أَوْ بَدِّلْهُ قُلْ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أُبَدِّلَهُ مِن تِلْقَاء نَفْسِي إِنْ أَتَّبِعُ إِلاَّ مَا يُوحَى إِلَيَّ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿15﴾
یونس ۱٥.
کاتێك که‌ ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه‌ به‌ ڕوون و ئاشکرا به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ نایانه‌وێ ڕووبه‌ڕووی ئێمه‌ ببنه‌وه‌ و به‌ دیداری ئێمه‌ شادبن ده‌ڵێن: قورئانێکی جگه‌ له‌ بێنه‌و بیخوێنه‌ره‌وه‌، یان بیگۆڕه‌ (به‌ شێوه‌یه‌کی تر)، پێیان بڵێ: من ناتوانم له‌ خۆمه‌وه‌ بیگۆڕم، من ته‌نها شوێنی ئه‌وه‌ ده‌که‌وم که‌ به‌ وه‌حی پێم ده‌گات، به‌ڕاستی من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر یاخی بم له‌ په‌روه‌ردگارم و نا فه‌رمانی بکه‌م گیرۆده‌ی سزای ڕۆژێکی زۆر سه‌خت ببم.
.هەرچی ڕێگای ئەقڵییە لە چەند روێکەوەیە :
یەکەمییان : مەحاڵە پێغەمبەر ﷺ بتەکان بە بە گەورە وەسف بکات ، لە کاتێکدا هەموو هەولی بۆ نەهێشتنی بت پەرستی و بە گەورە سەیرکردنیان بووە .
دووەم : پێغەمبەر لەسەرەتادا لە ترسی بتپەرستان نەیدەتوانی لەلای کەعبە نوێژ بکات و قورئان بخێنێت ، بەڵکو شەوان لە کاتی چۆڵیدا دەچووە ئەوێ .
سێیەم : خودای مەزن فەرموویەتی { وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلا نَبِيٍّ إِلاَّ إِذَا تَمَنَّى أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿٥٢﴾
(ئه‌ی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار و بێ په‌یاممان ڕه‌وانه‌ نه‌کردووه‌ ئاواتی نه‌خواستبێت به‌باوه‌ڕ هێنانی قه‌ومه‌که‌ی، به‌ڵام کاتێك ئاواتی خواستووه‌ شه‌یتان ئه‌وه‌ی به‌ فرسه‌ت زانیووه‌، شتی نابه‌جێی تێکه‌ڵ به‌ئاواته‌که‌ی کردووه‌، ئینجا خوایش فریای که‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته‌ نا ئاواته‌که‌یه‌وه‌، سڕیویه‌تیوه‌، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره‌ ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه‌، خوا خۆی زاناو دانایه‌. } الحج ٥٢ .

ئەمەش لەبەر ئەوەی چەسپاندنی ئایەتەکان بە لادانی ئەوەی شەیتان دەیخاتە ناو دڵی پێغەمبەرەوە ﷺ لە پێشترە لەوەی کە خودا خستویتیە نێو وەحیەوە بیگۆڕێت ، بۆیە ئەگەر ئەگەر خودا بیەوێت ئایەتەکانی بچەسپێنێت تا ئەوەی قورئان نیە بە قورئان دانەنرێت ، ئەوا هەرلە سەرەتاوە ڕێگرتن لەوەی شەیتان دەیخاتە ناو دڵی پێغەمبەرەوە ﷺ لە پێشترە لەوەی کە خودا خستویتیە نێو وەحیەوە بیگۆڕێت ، بۆیە ئەگەر ئەگەر خودا بیەوێت ئایەتەکانی بچەسپێنێت تا ئەوەی قورئان نیە بە قورئان دانەنرێت ، ئەوا هەرلە سەرەتاوە ڕێگرتن لەوەی شەیتان ئەو کارە بکات زۆر لە پێش ترە .

محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ۸۸-۹۲