هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 25/04/2016
  • 1871

به‌جێهێنانی شایه‌تی و گه‌واهیدان بۆی صلی الله علیه وسلم (تحقيق الشهادة له صلى الله عليه وسلم)


گه‌وره‌ترن پێویستی خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌صلىالله علیه وسلم بریتیه‌ له‌ به‌ جێهێنانی شایه‌تی و گه‌واهیدان بۆی به‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌، ئه‌و شایه‌تیدانه‌ كه‌ ڕوكن و بنه‌مای ته‌وحیدو یه‌كخواناسی په‌روه‌ردگاره‌‌،‌ شایه‌تیدان به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی مانای گوێڕایه‌ڵیه‌تی له‌ هه‌موو كارێكدا كه‌ فه‌رمانی پێ دابێت، هه‌روه‌ها وا‌ز هێنان و دوركه‌وتنه‌وه‌ش له‌ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غو جڵه‌وگیری لێ كردووه‌، وه‌ مانای به‌ ڕاستگۆگرتن و باوه‌ڕپێ هێنانیه‌تی له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ هه‌واڵی پێ داوون، وه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خوا په‌رستی بكرێت ته‌نها له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم‌ بۆی هێناوین و بۆی ڕوون كردوینه‌ته‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت:قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ [آل عمران:31] {ئه‌ی محمد بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خواتان خۆش ئه‌وێت، ئه‌وه‌ شوێن من بكه‌ون خواش ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێت و له‌ تاوان و گوناهه‌كانیشتان ئه‌بورێت}، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ [آل عمران:32]. {پێیان بڵێ : فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكه‌ن و پشتی تێبكه‌ن ئه‌وه‌ دڵنیا بن خوا بێ باوه‌ڕانی خۆش ناوێت}. 

كه‌واته‌ هیچ نامێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌ شوێن كه‌وتن و فه‌رمانبه‌رداری نه‌بیت بۆی صلىالله علیه وسلم، وه‌ ئه‌م شوێن پێهه‌ڵگرتن و گوێڕایه‌ڵی بوونه‌یه‌‌ كه‌ خۆشه‌ویستی خواو پێغه‌مبه‌ر له‌ دڵی به‌نده‌دا دروست ده‌كات و ئه‌یڕوێنێ، كه‌ ئه‌مه‌ش كۆتای مه‌به‌ستی هه‌موو ئیماندارانه‌ كه‌ ئه‌یانه‌وێت له‌ ژیانیاندا پێی بگه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌ندێ له‌ پێشین وتویانه‌: ليست العبرة بأن تُحِبْ، ولكن العبرة بأن تُحَبَّ "عیبره‌ت و په‌ند وه‌رگرتن ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ تۆ (خواو پێغه‌مبه‌رت خۆش بوێت) عیبره‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ خۆش بویسترێیت". 

چونكه‌ خوا-سبحانه‌وتعالی- هه‌ر كه‌سێكی خۆش ویست ئه‌وه‌ یارمه‌تی ئه‌دات و ڕێنومایی ئه‌كات بۆ گشت ڕێگاكانی خێرو چاكه‌، وه‌ به‌ جێهێنان و دابینكردنی خۆشه‌ویستی ناكرێ و نابێ ته‌نها مه‌گه‌ر به‌وه‌ نه‌بێ كه‌ فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له‌ خۆتا به‌ جێ بێنیت و له‌ سه‌ریان بڕۆی:قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ [آل عمران:31] وه‌ شێونكه‌وتنیش، مانای شوێن كه‌وتنی خواو پێغه‌مبه‌ر كه‌ به‌ په‌یوه‌ست بوون و پابه‌ند بوون ئه‌بێ به‌ شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌ی ئیسلامه‌.