فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا

  • 06/08/2019
  • 1026

ئاکار و ڕەفتار وھەلسوکەوتەکانی پێغەمــبەری خوا «صلی اللە علیە وسلم » :


١- ' کان یأکل بثلاث أصابع ویلعق یدە قبل أن یمسحھا ' 
واتە : پێغەمــبەری ئازیز صلی اللە علیە وسلم ئەگەر نانی بخواردایە بە سێ پەنجەی دەیخوارد کە تەواویش بوایە ھەر سێ پەنجەکەی دەلێسایەوە
💢 مختصر صحیح مسلم -١٣٠١' الإرواء ١٩٦٩💢

٢- ' کان یأمـــر أن نسترقی من العین ' 
واتە : پێغەمــبەری ئازیز صلی اللە علیە وسلم  فەرمانی دەکرد کە ئەو زیکر و دوعایانە بەکاربھینین کە خودای گەورە دەیکاتە ھۆکاری پاراستنمان لەچاوی پیـــــس
💢 صحیح الجامع -٤٨٨٤ 💢

٣- ' کان یتخلف فی المسیر فیزجی الضعیف ویردف  ویدعو لھم '
واتە : پێغەمبەری ئازیز صلی اللە علیە وسلم لە رێ رۆشتنەکانیدا یان لە غەزاکانیدا زۆرکات خۆی دوادەخست ، ئەگەر یەکێک لاواز بوایە خۆی یارمەتی دەدا ، ئەگەر شتێک بەجێ بمایە بۆی ھەلدەگرتنەوە  ، وە ھەندێک جاریش خەلکانی پیادەڕۆی لە پشتی خۆیەوە ھەلدەگرت، و دوعا و نزای بۆ دەکردن
💢 سلسلة الصحیحة ٢١٢٠' صحیح الجامع ٤٩٠١ 💢

٤- ' کان یتوضأ عند کل صلاة '
واتە : پێغەمــبەری ئازیز ' صلی اللە علیە وسلم'  بۆ ھەموو نوێژێک دەست نوێژێکی تایبەتی بۆی دەگرت
💢 صحیح الجامع -٤٩٠٧ 💢

٥- ' کان یحب الإسم الحسن '
واتە : پێغەمـبەری ئازیز' صلی اللە علیە وسلم' زۆر ناوی خۆشی پێ خۆش بوو ' واتە ناوی چاک، ناوی رەسەن ، ناوی پر مانا ، پر بەھا بێت '
💢 سلسلة الصحیحة ٧٦٢ ، صحیح الجامع ٤٩٠٤ 💢

——————————————
نووسینـی ؛ ڕێباز سیامــنـد

٥/ ذی الحجــة / ١٤٤٠