ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 28/07/2014
  • 2741

ڕووداوی هیجرەت واتە کۆچ


 هجرەت لە ئیسلامدا بریتی یە لەو مفهوم و مانایەی کە لە سیرەی معطری پێغەمبەری ئازیزمانا هاتووە کە خوای متعال لە قورئاندا دەفەرموێ (وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي سَبِيلِ اللهِ ثُمَّ قُتِلُوا أَوْ مَاتُوا لَيَرْزُقَنَّهُمُ اللهُ رِزْقًا حَسَنًا وَإِنَّ اللهَ لَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (58) لَيُدْخِلَنَّهُمْ مُدْخَلاً يَرْضَوْنَهُ وَإِنَّ اللهَ لَعَلِيمٌ حَلِيم] {الحج: ٥٨، ٥٩}
واتە.. ئه‌وانه‌ش که له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خواو له پێناوی سه‌رخستنی ڕێبازه‌که‌ی ئه‌ودا کۆچیان کرد له‌وه‌ودوا کوژران و شه‌هیدکران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا له ڕزق و ڕۆزی چاك به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، به‌ڕاستی خوا هه‌ر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی به‌خشه‌ ، سوێند بێت خوای گه‌وره ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌خاته شوێنێکه‌وه که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بن، به‌ڕاستی خوا زانایه (به‌هه‌وڵ و کۆشش و نیه‌ت و چاکه‌یان) و خۆگره (زۆر په‌له ناکات له تۆڵه‌سه‌ندندا.
سەرەتا :
 لەدوای بەیعەی عەقەبەی دووەم ئەنصار توانیان ژمارەیەکی زۆر پێك بهێنن لە شاری مدینەی منورە، وە هەموو چاوەڕێ ی ئەوەیان ئەکرد کە پێشوازی لە پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) بکەن وە پێغەمبەری خوا بگاتە لایان ،به‌ڵام پێغەمبەر (علیە صلاة والسلام) کاتێك ئەیویست هجرەت بکات، ته‌نها بۆ شاری مدینە نه‌بوو ، بەڵام پێشتر چەند جارێك ویستوویەتی کە هجرەت بکات لە کاتێكدا کە دەرگای بانگەواز داخراوە لەسەر موسڵمانان، ئەوە بوو یەکەم هجرەتی پیغەمبەر (علیە صلاة والسلام) بۆ (طایف) بوو پاشان کە گەڕایەوە پێغەمبەر ی نازدار وویستی بچیت بۆ بحرین بۆ ناو ( بەنی حەنیفە ) پاشان بۆ یەمەن بۆ ناو قەبیلەکانی تر ، وە پاشان وویستی بچیت بۆ عێراق بۆ ناو ( بەنی شەیبان ) کە ئەو کۆچەی سەرینەگرت و هجرەتی پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) پاشان پێگه‌ سازی کرد بۆ شاری مدینەی منه‌ورە،..
 بەڵام کۆچی پێغەمبەری خوا(علیە صلاة والسلام) زۆر گرنگە، ئەو گرنگیەی پێ ی داوە کە ملامحی هجرەتی پێغەمبەری خوایە.. بریتی بووە لە ( نیەت ) ، چونکەپێغەمبەری خوا نەیده‌ویست هیچ کەسێك کۆچ بکات لەبەر دەست کەوتنی سەروەت و سامان ، هەرچەندە ئەمە کارێکی خراپ نیە وەکو ده‌ستکه‌وتی حه‌ڵاڵ و پێکەوە نانی سەروەت و سامان یاخود بۆ خواستنی ژنیك ....هتد، ئەمانە هیچیان حەرام نین ئەگەر مرۆڤ لەڕێگەیەکی مشروع بیکات، بەڵام هجرەتی پێغەمبەر (علیە صلاة والسلام) لەپێناوی خوای گەورەدا بوو ، ئەم هجرەتە عەزەمەتی لەوەدایە کە پێغەمبەری خوا ویستی پڕۆژەیەکی زۆر گەورە دابمەزرێنێ کە ئەویش بریتی بوو لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی ، بۆیە پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) نەیهێشت کەسێك هجرەت بکات ئەگەر نیەتی ساف و خالصا مخلصا بۆ خوای متعال نەبێ (إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى )، لەبەر ئەوەی هەموو کردەوەیەك ئەبێت نیەتەکە بۆ خوای متعال بێ ، ئینجا پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) ئەیفەرموو بە موسڵمانان هەنگاو بنێن بۆ کۆچکردنتان.
 - هجرەتی موسڵمانان بۆ ئەوە نیە کە هەر موسڵمانێك زلەیەکی لێ درا ڕاستەوخۆ جێگاو موقعی خۆی بەجێ بهێڵێ، چونکە موسڵمان جێگاو مەڵبەندی خۆی زۆر باشترە ، بەڵام هجرەت بۆ ئەو کەسانەیە کە لەجێگەو زێدی خۆیان هەڵئەکەنرێن و دەرگای بانگەواز دادەخرێت بە روویاندا لەم کاتەدا هەوڵئەدات بەرەو هجرەت بڕوات پرنگایه‌ك بۆ خۆی به‌ ده‌ست بهێنێت.
 - هجرەتی پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) لەسەرەتاوە بۆ حەبەشە بوو ، بۆ ئەوە بوو کە موسڵمانان بپارێزێت و لە زێدی خۆیان هەڵنەکەنرێن و بۆ ئەوەی لەسەر زەوی ئیسلام بمێننەوە ، بۆیە موسڵمانانی بڵاو کردەوە کە دوو جار بۆ حەبەشە و جارێك بۆ یەمەن و جارێك بۆ نادوسیەکان و شوێنەکانی تر وە هەرەها..، کە تەنها مەبەستی بڵاوبوونەوەی ئیسلام و مانەوەی ئیسلامەکە بوو لەسەر زەوی .
 - هیجرەتی ئەم جارەی پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) جیاوازە لە گەڵ هجرەتی بۆ حەبەشە هەروەک کە ئاماژەمان پێداوە لەسەرەوە کە مەبەستی دروست کردنی پڕۆژەیەکی گه‌وره‌یه‌ بۆ دامەزراندنی دەوڵەت، کە ئەڵێین هجرەت مانای ئەوەنیە کە پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) تەنها ڕۆشتبێ به‌و جێگایەکداو تەواو ئەمەش لەمێشکی خوێنەر بچەسپێ ،به‌ڵکو لە مەککەوە بۆ مدینە ٥٠٠ کم پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) کەتەنها ڕێگەی نەبڕیوە بەڵکو هەوڵی دامەزراندنی ئەو پڕۆژە مەزنە بوو کە باسمان کرد.