فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا

  • 06/08/2019
  • 1301

باسێک ؛ دەربارەی ئاکاری پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- لە زیکر و یادکردنی پەروەردگاردا ... بەشی یەکەم

- پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- تەواوترین بەندە بووە لە زیکر و یادکردنی پەروەردگاردا ' تبارک وتعالی ' 

- بەلکو ھەمـوو وتەکانی و فەرمان و رێگری کردن و باسەکانی شەریعەتی لە خزمەتی زیکر و یادی پەروەردگاردا بووە 

-  وە ھەوالدانەکانی دەربارەی ناو و سیفەتەکانی پەروەردگار وە حوکم و رەفتارەکانی و بەلێن و ھەرەشەکانی ھەمووی یادی پەروەردگار بووە لەلایەنی ئەوەوە 

-  بۆیــە لە ھەموو کاتێکـدا زیکر و یادی پەروەردگاری ئەنجام دەدا  ، وە لە ھەموو حال و بارێکیدا، بەلکـو لەگەل ھەناسەکانیدا تێکەل بوبو ، تەنانەت لەکاتی بێدەنگ بوونیشیدا دلی بێ ئاگا نەدەبوو لە یادی پەروەردگار ' تبارک وتعالی' ، لەکاتی دانیشتن یان بە پێوە بوونەوە، لە رێکردن بو پێ یا بە سواری وە دانیشتن و پالکەوتنی ھەمووی  بە یادی پەروەردگار دەرازاندەوە 

- ئەگەر لـە خەو ھەلبستایە دەیفەرموو ( الحمدللە الذی أحیانا بعد ما أماتنـا وإلیە النشور ) - سوپاس و ستایش بۆ ئەو پەروەردگارەی کە زیندووی کردینەوە پاش مراندنمان ، زیندووبونەوەش ھەر بۆلای ئەوە ' أخرجە البخاری  برقم ٦٣١٢ ' 

- ئەگەر لە مال دەربچوایـە دەیفەرموو ( بسم اللە، توکلت علی اللە، اللھم إنی أعوذ بک أضل أو أضل ، أو أزل أو أزل  ، أو أظلم أو أظلم علي ، أو أجھل أو یجھل علی ) - بەناوی  اللە  ، پشتم بە  اللە بەست ، پەروەردگارە پەنات پێ دەگرم لەوەی گومرابم یاخود گومرا بکرێم ،  یاخود لە رێگای راست لابچم یاخود لابدرێم ، یاخود ستەم بکەم یان ستەمم لێ بکرێ، یاخود نەفامیەک بکەم یان بەرامبەرم ئەنجام بدرێ ' أخرجە الترمذی ٣٤٢٧ ' 

ئەم سوودانە دەرھێنراوە لە کتێبی [ زاد المعاد فی ھدی خیر العباد - لاپەرە  ٣٧٣'٣٧٤ ]

———————————————————
ڕێباز سیامــند فتاح 

٣٠/ ذو القعدة /١٤٤٠ - ١/٨/٢٠١٩