فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا

  • 07/08/2019
  • 1139

ئاکار و رەفتار و ھەلسوکەوتەکانی پێغەمــبەری ئازیز « صلی اللە علیە وسلم » :

٦- کان یأمر بتغیر الشعر مخالفة للأعجام 
واتە : پێغەمـبەری ئازیز' صلی اللە علیە وسلم ' فەرمانی دەکرد بە گۆرینی مووسی سپی کاتێک کە سەر و ریش ھەمووی سپی دەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەی جیاواز بن لە عەجەمەکان (( حمروا وصفروا وجنبوە السواد ))  واتە : دەیفەرموو زەردی بکەن یان سوری بکەن بەلام رەشی مەکەن 
💢 صحیح الجامع ٤٨٨٧ ، سلسلة الصحیحة ٢١١٤ 💢

٧-  کان یبعث إلی المطاھــر فیؤتی بە بالماء فیشربە یرجە برکة أیدی المسلمین 
واتە : پێغەمــبەری ئازیز  ' صلی اللە علیە وسلم ' فەرمـــانی دەکرد کە بچن ئاوی بۆ بێنن لەو دەفر و سەتلەی کە مــوسولمانان ئاوی پێ دەبەن ، پێی خۆش بوو لەو ئاوەی بۆ بھنن و ئەویش لەو ئاوە بخواتەوە 
💢 سلسلة الصحیحة٢١١٨ ،  صحیح الجامع ٤٨٩٤ 💢

٨ - کان یتوضأ عند کل صلاة 
واتە : پێغەمـبەری ئازیز ' صلی اللە علیە وسلم '  بۆ ھەموو نوێژێک دەست نوێژێکی تایبەتی بۆی دەگرت
💢 صحیح الجامع -٤٩٠٧ 💢

٩ - کان یتوضأ واحدة واحدة واثنتین واثنتین وثلاثا وثلاثا کل ذلک کان یفعل 
واتە :  پێغەمــبەری ئازیز ' صلی اللە علیە وسلم'  ھەندێک جار ئەو شوێنانەی لە دەست نوێژەکان دەشۆرێن یەک یەک دەیشۆردن  ، ھەندێک جار دوو دوو دەیشۆردن ، ھەندێک جار سێ سێ دەیشۆردن
💢 سلسلة الصحیحة - ٢١٢٢ ، صحیح الجامعب- ٤٩٠٩ 💢

١٠ - کان یجلس علی الأرض ویأکل علی الأرض 
واتە : پێغەمــبەری ئازیز ' صلی اللە علیە وسلم ' لەسەر زەوی دادەنیشت و لەسەر زەویش نانی دەخوارد 
💢 سلسلة الصحیحة -٢١٢٥، صحیح الجامع    -٤٩١٥ 💢

١١-  کان یحب التیامـن ما استطاع  فی طھورە وتنعلە وترجلە وفی شأنـە کلە  
واتە ؛ پێغەمبەری ئازیز - صلی اللە علیە وسلم - بەکارھێنانی لای راستی لە پێشدا بەردەوام پێ خۆش بووە ، لە قژ داھێنانیدا   نەعل لە پێکردندا ، ھەتا لە جل و بەرگ لەبەرکردندا ، وە لە ھەموو کارەکانی تریدا ، ھەتا پێی خۆش بووە شت ببەخشێت بە دەستی ڕاست ، وە بە دەستی راستیش وەری بگرێت .
💢 صحیح الجامـع ' ٤٩١٨ ' 💢

١٢  کان یحب الحلواء والعسل 
واتە ؛ پێغەمبەری ئازیز - صلی اللە علیە وسلم - زۆرجار خواردنی شیرینی و ھەنگوینی پێ خۆش بووە .
💢 صحیح الجامـع ' ٤٩١٩ ' 💢

١٣ - کان یذکر اللە علی کل أحیانە 
واتە ؛ پێغەمبەری ئازیز - صلی اللە علیە وسلم- لە ھەموو کات و ساتەکاندا زمانی پاراو بووە بە زیکر و یادی خوا .
💢 مختصر مسلم ' ١٦٩' ، الصحیحة ' ٤٠٦ ' 💢

١٤ - کان یعتقل الشاة
واتـە ؛ پێغەمبەری ئازیز- صلی اللە علیە وسلم-     ئەگەر مەرێکی ھەبوایە خۆی دەچوو دەیدۆشی .
💢  صحیح الجامـع ' ٤١٩٥'  💢

١٥ - کان ویجیب دعـوة المملوک 
واتـە ؛ پێغەمبەری ئازیز- صلی اللە علیە وسلم - ئەگەر خزمەتکارێکیش دەعوەتی بکردایە دلی نەدەشکاند و دەچوو بە دەم دەعوەتەکەیەوە ئەگەر نان و جۆیەکیش بوایـە .
💢 الصحیحـة ' ٢١٢٥ 💢
————————————
نووسینـی ؛ رێباز سیامـند  

٥/ ذی الحجـة / ١٤٤٠ ھـجری - ٦/٨/٢٠١٩ زاینی