روونکردنەوەی گومانەکان

  • 17/08/2019
  • 1347

ئایا پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بە ویستی خۆی شەرعی دەگۆری؟



بێدینـەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - بە ویست و کەیف و سەنای خۆی شەرعی گۆریوە ھەرکات ویستبـێتی و لە مەسلەحەتیدا بوبێت ھیچ سیستم و نیظامێکی دیاریکراوی نەبووە ...

پووچەل کردنەوەی گومانـەکە ؛ 

١-   پێغەمـبەری خوا- صلی اللە علیە وسلم- لە خۆیەوە شەرع دانانێ و پاشان بیگۆرێت، چونکــە پەروەردگار دەفەرمووێت  :
وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ 
[النجم :٣ ] 
قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه‌) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌ نیه‌
إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ 
[ النجم :٤ ] 
ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگاو وه‌حی خوای یه‌
بۆیە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بۆی نەبووە و نییە کە بە ویست و ئیرادەی خۆی شت بگۆرێ ، بەلکو شوێن فەرمانەکانی پەروەردگار کەوتووە  وەکو چۆن پەروەردگار دەفەرمووێت:
قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰ إِلَيَّ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ 
[ الأحقاف:٩ ] 
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان بڵێ: که‌من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌رو تازه‌په‌یدابوو نیم، ناشزانم چیم به‌سه‌ر دێت، چیش به‌سه‌ر ئێوه دێت؟ ( چونکه غه‌یب زان نیم و له‌نهێنی و شاراوه‌کان ئاگادار نیم )، من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حی و نیگایه ده‌که‌وم که‌پێم ده‌گات و من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.

٢- بوونی نەسخ بوونەوەی حوکمێک مانای دژیەکی  نادا لە سروش و وەحییدا ، بەلکو گۆرینی ھەندێ لە حوکمەکانە  بە گۆرینی   ئەو باردۆخەی حوکمەکەی تێدا جێگیر بووە ، وە حوکمێکی شەرعی  بایەخدار و گرنگی تێدایە ، ئەمەش لە پێناو بەرچاوگرتنی سوودی بەندەکانە.

٣- قورئان یەکەم کتێب نییە لە کتێبە ئاسمانیەکان کە نەسخی تێدا بێت ، بەلکو  لە کتێبی پیرۆزدا لە ھەردوو پەیمانی کۆن و نوێ'ـدا نەسخی زۆر رویداوە  کە زۆر زیاترە لە قورئان ، ئەوەی لە قورئاندا ھەیە زۆر کەمە بە چاو لەوان ، کتێبەکانی ئەوان پریەتی لە ئایەتی نەسخ کراو بە ئایەتی تر .

———————————————————
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام 

وەرگێرانی ؛ رێباز سیامـند فتاح

١٤/ ذو الحجة /١٤٤٠ ھجری -  ١٥/٨/٢٠١٩ زاینـی .