روونکردنەوەی گومانەکان

  • 28/09/2019
  • 1591

بانگەشەی ئەوەی کە هەندێک لە سورەتەکانی قورئان ھیچ مانایەکیان نییە چونکە لە دوای گفتوگۆی پێغەمبەری خوا لەگەڵ گەلەکەی هاتونەتە خوارەوە


گومانەکە : 

هەندێ لەوانەی گومان دروست دەکەن بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سورەتەکانی قورئان هەندێکیان مانایان نییە چونکە لە دوای گفتوگۆی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەگەڵ گەلەکەی هاتونەتە خوارەوە ، نمونەی ئەو سوڕەتانە بریتییە لە سورەتی{ التکاثر } ، بەلای ئەوانەوە وشەکانی سورەتەکە مانایان نییە ، بەمەش دەیانەوێ کە گومان لە پێغەمبەرایەتیەکەی سەروەرمان دروست بکەن صلى الله عليه وسلم ....

پووچەڵ کردنەوەی گومانەکە : 
١- پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەرەڕای ڕەوانبێژیەکەی و ئەوەی خوای گەورە تبارک وتعالی پێی بەخشیوە لە ڕەوانبێژی بەلام ھیچ پەیوەندیەکی بە سروشتی قوڕئانیەوە نییە ، بەڵکو سروشتی ئیلاهی لەلایەن پەروەردگارەوە و لەڕێی جبریلەوە بۆ سەروەرمان دابەزییە، قورئان وتەی پەروەردگارمانە ئەگەر پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هیچ وشەیەکی قورئان هی ئەو بوایە ئەوا لە دەستەواژەکانەوە دەردەکەوت، ئەمەش بەڵگە یەکلایی کەرەوەکان دەیسەلمێنێ . 

٢- ئەو دەستەواژانەی کە گومانکەران دەریانبڕیوە کۆمەڵە دەستەواژەیەکی نادیار و ناڕوونە ، لە ڕووی ئاماژەکردنەوە دیاری نەکراوە ، ئەوەشی زانایانی تەفسیر ئاماژەیان پێکردووە لە تەفسیری سورەتی {التکاثر} ئەوە یەکلایی دەکاتەوە کە سورەتەکە دەستەوەسانکەرە و لەلایەن پەروەردگارەوەیە ، هاوشێوەی سورەتەکانی تری قورئانە .
__________________________________
سەرچاوە: موقع بیان الإسلام 
وەرگێڕانی : ڕێباز سیامەند فتاح 
٢٨/١/١٤٤١ هجری - ٢٧/٩/٢٠١٩ زاینی .