پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە

  • 29/09/2019
  • 1441

| ئیسراء و معراج و خۆ نیشاندانی پێغه‌مبه‌ر به‌ هۆزه‌كان |


پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ به‌ جسته‌وه‌ به‌ بوراق گه‌شتی پێكرا كه‌ جبریل هاوه‌ڵی ئه‌كرد له‌ گه‌شته‌كه‌ی ، له‌سه‌ر ڕای صه‌حیحی صه‌حابه‌ و زانایان له‌ مه‌سجدی حرام ـه‌وه‌ بۆ بیت مقدس له‌ فه‌له‌ستین نوێژی كرد له‌وێ دواتر گه‌شتی پێ كرا بۆ ئاسمانی یه‌كه‌م ، دواتر دووه‌م تا حه‌وته‌م له‌وێ پێغه‌مبه‌رانی بینی له‌ شوێنی خۆیان دا ، دواتر گه‌شتی پێ كرا بۆ (سیدره‌ منتهی) له‌وێش جبریل ـی بینی له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ دروستی كردوه‌ ، له‌وێش خوای گه‌وره‌ نوێژی له‌سه‌ر فه‌رز كرد ، زانیان خیلافیان هه‌یه‌ ئایه‌ خوای گه‌وره‌ی بینیوه‌ یان نا :
له‌ مسلم و بوخاری هاتووه‌ : دایكمان عائیشه‌  ڕه‌زای خوای لێ بێت : ئینكاری ئه‌وه‌ی كردوه‌ كە بینیبێتی ، ئیبن مه‌سعودیش ده‌ڵێت جبیریل ـی بینیوه‌ ، وه‌ ئیمامی مسلم له‌ صه‌حیحه‌كه‌ی ده‌ی هینێت له‌ فه‌رمووده‌ی قتاده‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێ : پرسیارم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ كرد ئایه‌ خوات بینی ؟ پێغه‌مبه‌ری خواش ﷺ فه‌رمووی : خوای گه‌وره‌ نووریك بوو منیش بینیم ، له‌ ڕیوایه‌تێكی تر ده‌ڵێت من ته‌نیا نوورم بینی  ئه‌و فه‌رموودانه‌ش كیفایه‌ته‌ ئه‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ گه‌ڕایه‌وه‌ نێو قه‌ومه‌كه‌ی ، ئه‌وه‌ بۆ قه‌ومه‌كه‌ی گێڕاوه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ نیشانی دا ئه‌وانیش به‌ درۆیان خسته‌وه‌ و زیاتر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان دا . له‌ كاتی مه‌وسمی حه‌ج كه‌ هه‌موو هۆزه‌كان هاتبوون بۆ حه‌ج كرد پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ویستی بانگه‌وازی حه‌ق بۆیان به‌یان بكات بۆیه‌ش خۆی نیشانیان دا و پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمووی : قوڕه‌یش ڕێگرییان لێ كردم ڕیساله‌ و په‌یامی خوای گه‌وره‌ بگه‌یێنم ، ئه‌بو له‌هب ـی مامی له‌عنه‌تی خوای لێ بێت كه‌ گوێی له‌م قسانه بوو ، به‌خه‌ڵكی ووت گوێی لێ نه‌گرن ئه‌وه‌ كه‌سێكی درۆزنه‌ ، كه‌سێكی ساحیره‌ ، ئه‌و كه‌سێكی كاهن ، كه‌سێكی شاعیره‌ ، زۆر درۆی تری خسته‌ پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا لەعنه‌تی خوای لێبێت ، هه‌ندێك  گوێیان بۆ ده‌گرت ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌ق و ڕاستی جیا نه ئەكرده‌وه ئه‌وه‌ به‌ گوێی درۆكانیانی ئه‌كرد‌ ، ئه‌وانه‌شی له‌ قسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ تێ ئه‌گیشتن و وه‌ سه‌یریان ئه‌كرد ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ئه‌یڵێت ڕاسته‌ ئه‌وانه‌ش درۆزنن ، درۆی بۆ هه‌لده‌به‌ستن ، ئه‌وه‌ مسوڵمانن ئه‌بوون . 
____________________________________
| سه‌رچاوه‌ : الفصول فی سیرة الرسول صلی الله علیه‌ وسلم - ابن كثیر ص١٠٦- ١٠٨| بتصرف .
وه‌رگێرانی به‌ ده‌ستكاریه‌وه‌ : شوێنه‌وار كوردی
٢٩\محرم\١٤٤١هـ