روونکردنەوەی گومانەکان

  • 30/09/2019
  • 1223

هەندێک لە گومان لەدڵان بانگەشەی ئەوەی کە بانگەوازی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم نەیتوانیوە بە بانگەوازەکەی هیچ شتێک لە ناخی عەرەب بگۆڕێت ، نە لە ڕەوشتیان وەک نە لە شێوازی ژیانیان ، ئەوەش دەکەنە بەڵگە کە کۆمەڵگای عەرەبی هیچ پێشنەکەوتنی بە خۆیەوە نەبینی ، بەڵکو لەسەر ئەو دواکەوتنەبوون کە پێش هاتنی ئیسلام لەسەری بوون .


ڕووەکانی پووچەڵ کردنەوەی گومانەکە : 

١- واقع و مێژوو و کەسانی دادپەروەر شایەتی ئەوە دەدەن کە بانگەوازی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم چی گۆڕانکاریەکی ئەنجامداوە لە نێو عەرەب و ڕەوشتیاندا ، بەڵکو له غەیری خۆشیاندا لە ئومەتانی تر کە بانگەوازی ئیسلامییان پێگەیشت ، بانگەوازی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم تەنها ئامانجی گۆڕینی بیروباوەڕ و بۆچوون و عادات و هەڵسوکەت و ڕەوشت نەبووە بەڵکو ئامانجی ئەوە بووە کە پێڕەو و بارودۆخ و یاسا و شەریعەت بگۆڕێت ، هەروەها ئامانجیشی ئەوە بووە کە بەڕێوەبردنی بەشەرییەت لە دەستی کۆمەڵە کەسانێکی لە سنوور دەرچوو بسەنێت و بیگەڕێنێتەوە بۆلای خوا و ئیسلام ، بەدەست هێنانی ئەم ئامانجەش لە کەشی گەلێکی وەکو کەشی عەرەبدا سەختە ، سەرەڕای ئەمەش بانگەوازی پێغەمبەری خوا علیه السلام توانی دوای نزیکەی بیست ساڵ ئەم ئامانجەی خۆی بەدەست بهێنێت.
٢- دوای ماوەیەکی کەم بانگەوازی پێغەمبەری خوا علیه السلام توانی بە فەزڵی خوا جێگای خۆی بگرێت و شارستانیەتێک بنیات بنێت کە لە دوور و درێژترین شارستانیەتەکان بێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ، تەنانەت کەسانی ئەوروپی بە شایەتیدانی کەسانی بە ویژدانی خۆیان شایەتییان لەسەر ئەم ڕاستییە داوە ، ئیسلام چەندین دەرگای داخراوی پێشکەوتنی بە ڕووی مرۆڤەکاندا کردەوە ، وە ڕێگای زانست و زانیاری بۆ ڕۆشن کردەوە ، وە ڕاستیەکانی کەون و ژیانی پێ ناساند ، بۆیشی روون کردەوە کە زانست هەموو زانستێکی بەسوود دەگرێتەوە، یەکسانە زاستەکە لە رووی دیتەوە بێت یا دونیا ، بەڵکو هانیشی داون لەسەر زیاتر داواکردنی وەکو پەروەردگار تبارک وتعالی دەفەرمووێت : 
[وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا ] ئه‌وه‌ تۆ بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار زانیاریم زیاد بكه‌، (فه‌رمانى پێنه‌كرد به‌ داواكردنى زیادكردنى دونیا، به‌ڵكو زیاد كردنى زانست و زانیارى، بۆیه‌ تا وه‌فاتى فه‌رموو زانیارى له‌ زیاد بووندا بوو، ئه‌مه‌یش بێنرخى دونیاو به‌رزى پله‌وپایه‌ى زانست ده‌رده‌خات).{ طه :١١٤ }
_________________________________
سەرچاوە : موقع بیان الإسلام
وەرگێڕانی : ڕێباز سیامند فتاح 
• ٣٠/١/١٤٤١ هجری - ٢٩/٩/٢٠١٩ زاینی