روونکردنەوەی گومانەکان

  • 19/10/2019
  • 1773

لە ڕێگاکانی دژایەتی کردنی بێباوەڕان بۆ پێغەمبەری خوا علیه السلام :



یەکێک لە ڕێگاکانی دژایەتی کردنی بێباوەڕان بۆ پێغەمبەری خوا علیه السلام بریتی بوو لە شێواندنی ڕاستیەکان و بە پێچەوانە دەرخستنی بۆ خەڵکی و بەدەست هێنانی ئەوەی کە دەیانەوێ لە دژایەتی و ڕابەرایەتی 


ابن عباس ڕەزای خوای گەورە لە خۆی و باوکی بێت دەگێڕێتەوە کە وەلیدی کوڕی موغیرە لەگەل چەند کەسانێک لە قوڕەیش کۆبوونەوە ، خاوەن تەمەن و گەورە بوو لەنێویاندا ، وە کات و ساتی ئەوە هات کە دەیانەویست 

وتی : نوێنەرانی قوڕەیش لەم وەرز و مەوسمەدا دێن بۆلاتان ، وە هەواڵی ئەم هاوەلاتانیان بیستووە {{ مەبەستی پێغەمبەری خوایە علیه السلام }} ، کەوایە دەربارەی یەک را کۆبوونەوە ، وە جیاواز مەبن تیایدا بەو شێوەیە یەکتری بە درۆ بخەنەوە ، وە هەندێکیان قسەی هەندێکتان ڕەت بکەنەوە 

پێیان وت ئەی أبا عبدالشمس تۆ بیرۆکەیەکمان پێ بدە ئێمەش ئەوە دەڵێین ، ئەو وتی : بەڵکو ئێوە بڵێن و من گوێ دەگرم 

وتیان : دەڵێین ئەم کەسە {{ واتە پێغەمبەری خوا علیه السلام }} قەشەیە 


وتی : قەشە نییە ، من قەشەم بینییە ئەم لە کۆمەڵەی قەشەکان نییە 


وتیان : دەڵێین شێتە

وتی : شێت نییە ، ئێمە شێتمان بینیوە و دەیناسینەوە، ئەم بە رەفتار و کردار و گوفتاری شێت نییە 

وتیان : دەڵێین شاعیرە 

وتی : شاعیریش نییە ، شیعرمان بیستووە بە کورتی و درێژی و ڕێکخستنی وە ، ئەمە شیعر نییە کە ئەم دەیڵێت


وتیان :دەڵێین ساحر و جادووبازە 


وتی : ساحیریش نییە، ساحیرمان بینیوە و سحرەکانیشیان ، نە وەکو ساحیر بوو دەکاتە گرێدا نە وەکو ساحیر دەنوسێت 


وتیان : کەواتە چی بڵێین ئەی أبا عبدالشمس ؟!


وتی : سوێند بە الله { تبارک وتعالی } بەراستی قسەکانی شرینی هەیە ، وە دڵ داگیر دەکات ، وە بیر و هۆش کۆدەکاتەوە ، هەر شتێکی هاوشێوەی ئەمانە بڵێن دەزانرێ پووچ و بێ بنەمایە ، نزیکترین وتە کە بیڵێن ئەمە ساحیرە و جیاوازی دەخاتە نێوان کەسێک و دینەکەی بە سحرەکەی وە نێوان مندال و باوکی وە نێوان پیاو و مێردەکەی وە نێوان برا و براکەی وە لە نێوان کەسێک و هۆزەکەی 

بەم زوانە بڵاوبوونەوە تاوەکو وەرز هات و هەر کەسێکیان بەلادا برۆشتایە ئاگاداریان دەکردەوە لێی و باس و خواستیان بۆ دەکرد { ١ } 




هەمان شت بێباوەڕان لەم سەردەمەدا دەیکەن بەرامبەر ئیمانداران کەر دیقەت بدەین ، هەریەک لە جولەکە و گاور و شیوعی و مارکسی و عەلمانی ئامانجیان ئەوەیە کە دینی ئیسلام وەکو دینێکی دواکەوتو و ئیرهابی و دژە پێشکەوتن و کۆمەڵایەتی دەری بخەن ، ئەمەش گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەمان رێڕەوی بێباوەرانی پێشوو جێبەجێ دەکەن وەکو وتراویشە {{ لکل قوم وارث }} هەموو گەل و قەومێک جێنشینی هەیە 



(١)_ {{ البداية وبالنهاية لاين كثير ، بەرگی ٢ ، لاپەرە ٦٧ و ٦٨ }} 



نووسینی : ڕێباز سیامند فتاح 

١٨/ صفر / ١٤٤١ هجری _ ١٩ / ١٠/٢٠١٩ زاینی