روونکردنەوەی گومانەکان

  • 19/10/2019
  • 3826

پێغەمبەری خوا علیه السلام بۆ ئەوە نێردراوە کە پایەکانی ڕەوشت و ئەخلاق تەواو بکات ، وە بە ڕاستگۆ و دەستپاک ناسراو بووە


خودی پێغەمبەری خوا علیه السلام هەواڵی بەوە داوە کە بۆ تەواوکردنی پایەکانی خو ڕەوشت و ئەخلاق نێردراوە تاوەکو ببێتە نمونەیەکی چاولێکراو ، درێژە پێدەری رێگای پێغەمبەران بێت علیهم السلام لە بانگەوازی و چاکەکاری ، هەروەکو چۆن فەرموویەتی { بۆ ئەوە نێردراوم کە پایەکانی ڕەوشت تەواو بکەم } لە ریوایەتێکی تردا فەرموویەتی { بۆ تەواوکردنی جوانیەکانی رەوشت نێردراوە } [ رواە أحمد - ٨٩٥٢ ] 


ڕاستگۆیی و دەست پاکی دوو سیفەت و ئاکاری چەسپاو بوون لە ژیانی پێغەمبەری خوادا علیە السلام ، گەلەکەشی یەقینە و متمانەی تەواویان بەم ڕاستییە هەبوو ، هەر خودی پێغەمبەری خوا علیه السلام هانی خەڵکی دەدا بۆ بە دەست هێنانی ئەم دوو سیفەتە و ئاکارە وەکو چۆن لە { صحيح البخاري -٢٦٨١ } هاتووە 

وە پێیان دەوت : لە تۆ ڕاستگۆ ترمان نەدیوە { البخاری -٤٧٧٠ } 

وە کاتێک هیرەقل پرسیاری لە ئەبو سوفیان کرد دەربارەی پێغەمبەری خوا علیه السلام وتی : ئایا پێش ئەوەی ئەم وتانەی بڵێ تۆمەتی درۆتان دەدایە پاڵی ؟ وتی : نەخێر ، وتی. : کە درۆ لەگەل خەڵکی نەکات ئەوا بە دەم خوایشەوە نایکات. { البخاري -٧ ٫. مسلم - ١٧٧٣ } 

وە خەڵکی مەدینەش پێداویستیەکانیان لەلا دادەنا و بە دەست پاک ناویان دەهێنا { رواه أحمد - ١٥٥٠٤ } 




______________

نووسینی : ڕێباز سیامند فتاح

سەرچاوە : السيرة النبوية في دقائق - لاپەرە ٣٤

١٩/صفر / ١٤٤١ هجری _ ١٨/١٠/٢٠١٩