فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا

  • 07/11/2019
  • 1368

【❪ فـەزڵ و گـەورەی نـوێژی چێشـتەنگـاو ❫】


✰پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

❶ « نوێژی چێشتەنگاو نوێژی تۆبەکارانە »

« صَلَاةُ الضُحَّى صَلَاةُ الأَوَابين »

▪️ درجة الحديث: صحيح
▪️ الراوي: أبو هريرة
▪️ المحدث: الألباني في صحيح الجامع - 3827
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❷ « هیچ کەسێک پارێزگاری لە نوێژی چێشتەنگاو ناکات جگە لە تۆبەکاران، وەئەوەش نوێژی تۆبەکارانە »

« لَا يُحَافِظُ عَلَى صَلَاةِ الضُّحَى إِلَّا أَوَّابٌ  وَهِيَ صَلَاةُ الأَوَّابِينَ »

▪️ درجة الحديث: حسن
▪️ الراوي: أبو هريرة
▪️ المحدث: الألباني في صحيح الجامع - 7628
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❸ « هەرکەسێک چوار ڕکات نوێژی چێشتەنگاو بکات، وە چوار ڕکات  نوێژی سوننەتی  پێش نیوەڕۆ بکات ماڵێکی بۆ دروست دەکرێت لە بەهەشتدا »

« مَن صلى الضحى أربعًا ، وقَبْلَ الأولى أربعًا ، بُنِيَ له بيتٌ في الجنةِ »

▪️الراوي: أبو موسى الأشعري عبدالله بن قيس  
▪️المحدث: الألباني 
▪️المصدر:  صحيح الجامع 
▪️الصفحة: 6340 
▪️حكم الحديث: حسن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❹ « بۆ هەموو جومگەیەکی ئادەمیزاد لە هەموو ڕۆژێکدا پێویستە خێرێک بکرێت، لەجیاتی ئەوانەش هەموویان ئەنجامدانی دوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاوە »

« عَلَى كُلِّ سُلاَمَى مِنَ ابْنِ آدَمَ فِي كل يوم صدقة ويجزي عن ذلك كُلِّهِ رَكْعَتَا الضُّحَى »

▪️ درجة الحديث: صحيح
▪️ الراوي: عبدالله بن عباس
▪️ المحدث: الألباني في صحيح الجامع - 4035
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❺ عائیشە ❨خوا لێی ڕازی بێت❩ فەرموویەتی:- « پێغەمبەر ﷺ  چوار ڕکات نوێژی چێشتەنگاوی دەکردو زیاد لەوەش، ئەوەندەی خوای گەورە بیویستایە »

« كان يصلي الضحى أربعًا ، ويزيد ما شاء الله »

▪️ درجة الحديث: صحيح
▪️ الراوي: عائشة أم المؤمنين
▪️ المحدث: الألباني في صحيح الجامع - 4959
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❻ ئەنەسی کوڕی مالك ❨خوا لێی ڕازی بێت❩ فەرموویەتی:- « پێغەمبەر ﷺ شەش ڕکات نوێژی چێشتەنگاوی دەکرد »

«كان يصلي الضحى ست ركعات» 

▪️درجة الحديث: صحيح
▪️ الراوي: أنس بن مالك
▪️ المحدث: السيوطي في الجامع الصغير - 7042