فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا

  • 07/11/2019
  • 1015

▣ گــہ‌ورەی بــہ‌ڕۆژوو بـوون لـہ مانـگی محـرم بـہ‌گشـتی وە بـہ‌تایـبـہ‌ت بــہ‌ڕۆژوو بوون لــہ ڕۆژی نۆیــہ‌م و دەیــہ‌م .



❶❖ پێغەمبەری خوا ـﷺـ فەرموویەتی:- 

« ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا داواڪارم له‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار تاوانى ساڵێڪى پێش خۆى بسڕێته‌وه‌ »

« صيامُ يومِ عاشوراءَ، إنِّي أحتَسِبُ علی اللَّهِ أن يُكَفِّرَ السَّنةَ الَّتي قبلَهُ »

▪️الراوي: أبو قتادة
▪️المحدث: الألباني
▪️المصدر: صحيح ابن ماجه 
▪️الجزء أو الصفحة: 1424
▪️حكم المحدث: صحيح
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

                                 ❷

« باشترینى ڕۆژووه‌ڪان دواى ڕۆژووى مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژووى مانگى موحه‌ڕه‌مه‌ »

«أفضلُ الصِّيامِ بعدَ شَهرِ رمضانَ شَهرُ اللَّهِ المحرَّمُ»

▪️الراوي: أبو هريرة 
▪️المحدث: الألباني
▪️المصدر: صحيح الترمذي 
▪️الجزء أو الصفحة: 740 
▪️حكم المحدث: صحيح
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❸« وە عبدالله ڪوڕی عباس {رضی الله عنە} دەفەرمووێت: نه‌مبینیوه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ـﷺـ به‌دواى ڕۆژێڪدا گه‌ڕابێت بۆ ڕۆژوو گرتنى ـ ڪه‌ به‌ پێشترى دانابێت له‌ ڕۆژه‌ڪانى تر ـ ئه‌م ڕۆژه‌ نه‌بێت ـ ڪه‌ ڕۆژى عاشورایه‌ ، و ئه‌م مانگه‌ ڪه‌ مانگى ڕه‌مه‌زانه‌ »

« ما رأيتُ النبيَّ ﷺ 
يَتَحَرَّى صِيَامَ يَوْمٍ فَضَّلَهُ عَلَى غَيْرهِ ، إِلاَّ هَذَا الْيَوْمَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ وَهَذَا الشَّهْرَ، يَعْنِى شَهْرَ رَمَضَانَ »

▪️الراوي: عبدالله بن عباس 
▪️المحدث: البخاري 
▪️المصدر: صحيح البخاري 
▪️الجزء أو الصفحة: 2006
▪️حكم المحدث: [صحيح]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❹☜وه‌ لە ابن عباس {رضي الله عنه} ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا ـﷺـ « ڪۆچى ڪرد بۆ مه‌دینه‌ بینى گاوره‌ڪان [الیهود] عاشورا به‌ ڕۆژوو ده‌بن ، ئه‌ویش فه‌رمووى ئه‌مانه‌ بۆچى به‌ ڕۆژوو ده‌بن ؟ پێیان فه‌رموو ئه‌مه‌ ڕۆژێڪى پیرۆزه‌ ، ئه‌مه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ ڪه‌ خواى په‌روه‌ردگار به‌نى ئیسرائیلى له‌ ده‌ستى دووژمنه‌ڪه‌یان ڕزگار ڪرد ، پێغه‌مبه‌ر موسى ش تێیدا به‌ ڕۆژوو بووه‌، ئه‌ویش فه‌رمووى من له‌ پێشترم له‌ ئێوه‌ به‌ موسى ، بۆیه‌ به‌ ڕۆژوو بوو تیایدا، فرمانیشى ڪرد به‌ ڕۆژوو گرتنى »

☜عن ابن عباس {رضي الله عنه} قال:
« قدِم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء، فقال: "ما هذا؟". قالوا: هذا يوم صالح. هذا يوم نجي الله بني إسرائيل من عدوهم فصامه موسى، قال: "فأنا أحق بموسى منكم، فصامه وأمر بصيامه »

▪️الراوي: عبدالله بن عباس
▪️المحدث: البخاري 
▪️المصدر: صحيح البخاري
▪️الجزء أو الصفحة: 2004
▪️حكم المحدث: صحيح
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❺☜هه‌ر له‌ ابن عباس {رضي الله عنه} ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تى « ئه‌و ڪاته‌ی ڪه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ـﷺـ ڕۆژووى ڕۆژى عاشوراى گرت، و فرمانى ڪرد به‌ ڕۆژوو گرتنى ، پێیان ووت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ! ئه‌مه‌ ڕۆژێڪه‌ گاور و خاچ په‌رستان به‌ گه‌وره‌ى داده‌نه‌ن ، پێغه‌مبه‌رى خواش ـﷺـ فه‌رمووى ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو دا بێت، ڕۆژى نۆیه‌میش به‌ ڕۆژوو ده‌بین، ڕاوى ده‌ڵێت ساڵى داهاتوو به‌سه‌ردا نه‌هات پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ  ڪۆچى دواى ڪرد »

« حين صام رسولُ اللهِ ﷺ يومَ عاشوراءَ وأمرَ بصيامِه ، قالوا : يا رسولَ الله ! إنه يومٌ تُعظِمُه اليهودُ والنصارى . فقال رسولُ اللهِ ﷺ : فإذا كان العامُ المُقبلُ إن شاءَ اللهُ ، صُمْنا اليومَ التاسعَ. قال : فلمْ يأتِ العامُ المُقبلُ ، حتى تُوفِّيَ رسولُ اللهِ ﷺ »

▪️الراوي: عبدالله بن عباس 
▪️المحدث: مسلم
▪️المصدر: صحيح مسلم
▪️الجزء أو الصفحة: 1134
▪️حكم المحدث: صحيح