غەزوەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 29/07/2014
  • 4005

گەمارۆدانی مەدینە

گەمارۆدانی مەدینە دوای ئەوەی بەنی نەزیر کرانە دەرەوە لە مەدینە و ڕۆیشتن بەرەو خەیبەر، خەڵکیان نارد بۆ لای قوڕەیش و هانیان دان بۆ شەڕکردن لەگەڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، ڕێکەوتن لەگەڵیان، قوڕەیش ٤٠٠٠ کەس و ٣٠٠ سوارچاکیان کۆکردەوە، کۆمەڵێکی تریش لە هۆزەکان چوونە پاڵیان و هەموویان نزیکەی ١٠،٠٠٠ کەس بوون و ناونران بە ئەحزاب، و سەرکردەکەیان ئەبووسوفیان بوو، لە ئەنجامدا شەڕی خەندەق یان شەڕی ئەحزاب کەوتەوە، لە شەوالی ساڵی ٥ی کۆچییدا، و کاتێک پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە هەواڵەکەی زانی بە ڕاوێژکردن بە سەلمانی فارسی هەستان بە هەڵکەندنی خەندەق لە شارەکەدا، و قوڕەیش و ئەحزابەکانی لەگەڵیان بوون گەمارۆیەکی توندی شارەکەیان دا، تا ڕەشەبایەکی توند هات بە سەر سەربازگەکانی ئەحزابدا و چۆڵیان کرد. پاشان موسڵمانان لە غەزووی بەنی قەریزەدا، گەمارۆی بەنی قەریزەیان دا تا خۆیان دا بە دەستەوە.