وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 30/07/2014
  • 2217

پرۆفیسۆر ویل دورانت

پرۆفیسۆر ویل دورانت، مێژوونوس و نوسەری ئەمەریکی (١٨٨٥-١٩٨١) کە بە ملیۆنەها کەس نوسینەکانی ئەویان خوێندۆتەوە، لە یەکێک لە نوسینەکانی دا بەم شێوەیە دەربارەی کەسایەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نوسیویەتی و دەڵێت: ئەگەر بە ئەندازەی گەورەیی ئەم پیاوە لەگەڵ خەڵکی هەڵبسەنگێنین، ئەبێت بڵێین کە حەزرەتی محمد گەورەترینی گەورەکانی مێژووی مرۆڤایەتیە، ئەو هەموو توانای خۆی ختببوە کار بۆ ئەوەی توانای تێگەیشتن و زانست و زانیاری قەومەکەی کە لەگەرمای ووشکی بیاباندا گەیشتبووە تاریکی و ئاژەڵگەرایی، پەرە پێبدات و شۆڕشێک بەرپا بکات تیایاندا، کە سەرکەوتنی بەدەست هێنا لەم کارەدا کەلە سەرکەوتنی هەموو کەسایەتیە گەورەکان و شۆڕشەکانی جیهان گەورە تر بوو، کەمتر کەسێک وەک ئەو بتوانێت هەموو شتێکی خۆی بەخت بکات لەپێناو سەرخستنی گەلەکەیدا. توانی لەخەڵکی پەراکەندەی سەحرا نشینەوە دەست پێبکات و بیان کاتە میللەتێکی یەکگرتوو، لە پێشتر وە بەرزتر لە دینی یەهودیەت و مەسیحی. توانی ئوممەتەکەی بکاتە ئوممەتێکی بەتوانا و کە لەسەر ئەساسی ئازایەتی و قەناعەت و دوور لە نەژاد پەرستی دروست بکات. کە توانی لە تەواوی جەنگەکانی دا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و لە ماوەی سەدەیەکدا بە دینەکەی توانی لەم سەردەمەشدا ببێتە هێزێکی گەورە کە لە نیوەی جیهاندا حوکم بە شەریعەتەکەی بکرێت.