 چەند فەرمودەیەکی پێغەمبەر ﷺ ودوعا کردنی بۆ ئومەتەکەی
کە وەقتێ ئاڵ و یارانی لە خدمەتیا دەبن وەک ڕۆح
حەیاتە نوری چاوە ئونسی جانە مەحزی ئیحسانە
لە ڕوخساری لەتیفی گوڵ لە جەعدی عەنبەرینێ دڵ
دەجۆشێت و دەبارێ، ئەو گوڵستان ، ئەم دڵستانە
ئەو لە هەمو کەس... ڕەوشت بەرزتر بوو
لە هەموو کەس .... شێوە جوانتر بوو
لە هەموو کەس ..... لەگەڵ خەڵکدا ڕەفتار جوانتر بوو
لە هەموو کەس ... سەختی تر و نەرم و نیان تر و ئازا تر بوو
لە هەموو کەس .... زیاتر لە دنیا بێباک تر و بۆ دواڕۆژ بەکردار تربوو
لەگەڵ خەڵکدا بە بەزەی بوو لە ئاڕاستە کردنیدا کار بە جێبوو ،لە هەموو کەس بەڕەحم تر و ڕاستگۆ تر و خۆش مەجلیس بوو .. دادگەر بوو تەنانەت لەگەل نزیکترین کەسیشدا شەرعی جێ بە جێ دەکرد .
بە پیری ئەو کەسەوە دەچو کە دهاتە لای تامەزرۆیانە گوێی بۆ دەگرت تا وای هەست دەکرد لە هەموو کەس خۆشتری دەوێ .
کارو باری خەڵکی ڕای دەکرد لای ئاسای بوو لەگەل بێوە ژن و هەژار و نەدار و کۆیلەکاندا بڕوات و کارەکانیان جێ بە جێ بکات .
سەردانی نەخۆشی دەکرد ئەگەر لەو پەڕی شاریش بووایە پۆزشی کەسیشی ڕەت نەدەکردەوە ، لە هەموو کەس سوکتر نوێژی بۆ خەڵک دەکرد و لە هەموو کەس درێژتر نوێژی بۆ خۆی بەتەنیا دەکرد تاکو پێیەکانی هەڵدەئاوسان .
لە نێو گەلەکەیدا بە ئەمین ناسرا بوو ، ئەمین لە کردار و گوفتار و ڕەفتاردا ، لە مانەشدا دوژمن بەر لە دۆست ئەو شایەتیەیان بۆ داوە لە گەڵ هەژارانیشدا دادەنیشت و هەر کەسێکی دیبا سڵاوی لێ دەکرد لە کۆتای مەجلیسدا دادەنیشت نەک لە سەروی مەجلیس ، حەزی نەدەکرد کەس لەبەری هەستێت ، هەروەک چۆن نەیدوەیست کەس زۆر ستایشی کات ، ئەگەر منداڵ گریابا ، نوێژی کورت دەکردەوە نەوەک دایکی بەخەبەر بێت ، بیری هاوەڵانی دەکرد و پرسیاری دەربارە دەکردن و دڵی دەدانەوە و ئامۆژگاری دەکردن .
لە ناخوشی و ئازار و مەینەتداهاوبەشی دەکردن هەروەک چۆن لە خۆشی و یاری و گاڵتەشدابەشداری دەکردن بەلام راستی نەبوایە نەیدەگوت زور خۆ بە کەمگربو و لە هەموو کەس لە خو بەلزانی دور تر بو
لەکەڵ خیزانەکانیدا گاڵتەی دەکرد و یاری و بیشبڕکیئی لەگەڵدا دەکردن ئەکەر شتیکی شتیکی لا نەخوازراو بوایە لە ڕوی بیرۆزی دیار دەبو بەناوی خوا قسەکانی دەستپیدەکرد و کۆتایی بیدەهینا
کاتی دڵخوش دەبو دەدرەوشایەوە و وەک مانگ بریسکەی دەدا
لەسەر حەسیر باڵدەکەوت و بەکەم رازی دەبو هەرکاتیک هەواڵیکی خۆشی بیگەیشتبا سوژدەی شوکرانە بژێری بۆ بەروەردگار دەبرد
هەرشتیک بیوەندی بەوەوە نەبوایە قسەی لەسەر نەدەکرد و تەنیا دەربارەی ئەوشتانە دەدوا کە چاوەریی باداشتیان لیدەکرا زور بەسۆز و بەزەیی بو خرابەی بە خرابە وەڵام نەدەداوە بەڵکو بەخشندە و لیبوردە بو خۆی جلەکانی خۆی دەدورییەوە و بیڵاوەکانی بینە دەکرد و ئاژەڵەکەی دەدۆشی وخزمەتی خوی دەکرد هەردەم دنیای بە کەم سەیر دەکرد لە کاتیکدا لەو بەڕی دورگەی عەرەبی تا شامی لەبەدەستدا بو خیرا بو لە ڕۆیشتندا ڕویشتنەکەیشیلە هەمو کەس جوانتر و ریکتربو و بە بیڵاو و بیخواسیش دەڕۆیشت .
زۆربەی پێکەنینەکەی خەندە بوو ، ئەوپەڕی پێکەنینەکەی ئەوە بوو کە دانەکانی دەردەکەوتن لە کتێکدا کە پێشنوێژی بۆ خەڵک دەکرد کچی کچەکەی لە باوەش گرتبوو هەرکاتێک بە پێوە با هەڵی دەگرت و کاتێک دەچوە سوجدە دای دەنا چەندان شەو بەبرسێتی سەری دەنایەوە خاو و خێزانی هیچیان دەسنەدەکەوت بیخۆن زۆربەی کاتیش خواردنەکەیان نانی جۆ بوو دەمێ لەسەر ڕایەخ دەخەوت دەمێ لەسەر کەوڵ ... مافی خەڵکی پێش مافی خۆی دەخست کەچی مانگێک دوو مانگ تێبەۆەڕی هێشتە ئاگر لە ئاگردانەکەیدا بۆ چێشت لێنان نەدەکرایەوە ، لە هەمو قسە خۆشتر و چالاک تر و ڕەفتار جوانتر بوو بە ئەندازەیەک کە قسەکانی دڵی مرۆڤیان داگیر دەکردئەگەر قسەیەکی لە کەسێک پێ گەشتبا و بەدڵی نەبا نەی دەفەرموو فڵان کەس چیەتی کە ئاوا و ئاوا دەڵێت دەیفەرموو ئەوە هەندێ کەسچیانە کە ئاوا و ئاوا دەڵێن کاتێک دەدوابە ڕەوانی دەدوا نە ئەوەنەدە خێرا دەدوا و نە ئەوەندە پچڕ پچڕ کە گوێ گر تێیان نەگات بەلکو بە جوانترین شێوە دەدوا ، ئەگەر چوبایە ماڵێک ڕاستەو خۆ لە ڕوی دەرگا ڕانەدەوەستا بەڵکو لە لای چەپی یان لای ڕاستی بەڕۆژو با یان سیواکی دەکرد یاخود کاتێک لە خەو هەلدەستا یان لە کاتی دەس نوێژدا و لە کاتی چونە ماڵیشدا هەرکاتێک یەکێک لە هاوەڵانی بۆ کار ڕادەسپارد پێی دەفەرموون : ( بشروا و لا تنفروا یسروا ولا تعسیروا ) مژدەی خۆشی بدەن خەڵک مەتۆقێنن کار ئاسانی بکەن و کار گرانی مەکەن کاتێک لە ناشتنی مردوو تەواو دەبوو لەسەری ڕادەوەستا و دەیفەرموو: داوای لێخۆش بوون بۆ براکەتان بکەن و داوای جێگری بۆ بکەن و چونکە ئێستا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت .
: ئەگەر شتێکی خۆشی دیبایە دەیفەرموو ( الحمد اللە الذی بنعمتە تتم الصالحات ) واتە : سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی بە هۆی ئەوەوە خۆشیەکان تەواو دەبن و جێ بە جێ دەبن .
ئەگەر شتێکی ناخۆشی دیبا دەیفەرموو : ( الحمد اللە علی کل حال ) واتە : لە هەموو باروو دۆخێکدا هەر سوپاس و ستایشی خوای پەروەردگار دەکەین .
کاتێک شەوان دەچووە سەر جێگای خەوتنی دەستی ڕاستی دەخستە ژێر ڕومەتی ودەیفەرموو : ( باسمک اللهم احیا و اموت ) خودایە بە ناوی تۆ دەژیم و دەمرم.
دەیفەرموو ( سبحان اللە ، الحمد اللە لا الە الا اللە ، و اللە اکبر ) لام لە هەموو شتێک خۆشەویستترە ، کە خۆری بەسەردا هەڵاتێ .
ئومەتەکەی خۆش دەویست و بۆی دەپاڕایەوە دەی فەرموو : خودایە هەرکەسێک کاری ئومەتی منی گرتە دەست و لەسەری قورس کردن و ستەمی لێکردن خودایە ئەستەنگ بخە بەردەم کارەکانی وە هەرکەسێک کاری ئومەتی منی گرتە دەست و ڕەحمی پێ کردن خودایە تۆش ڕەحمی پێبکە .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن. مزفر عەولا قەسرێی
و. یامن الحاجە لاپەڕە ٤۸ تا ٥۳
|