 وته‌یه‌ك
بسم الله الرحمن الرحيم
شتێكی ئاسایی و سورشتیه كه شوێنكه‌وتوان به پێشه‌وای خۆیان و ئه‌وه‌ی شوێنی كه‌وتوون و بۆته پێشه‌نگیان هه‌ڵبده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه پیاهه‌ڵدان و وه‌سفكردنی دوژمنانه بۆ دوژمنه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستیه‌كه‌و نه‌یانتوانیوه بیشارنه‌وه، هیچ پێچ و ئه‌ملاولای تیا نیه، ئه‌وه‌ته له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر نه‌بوون و ئه‌و ڕێزه‌یان پێ نه‌بڕا، به‌ڵام له به‌ر ده‌م گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی و ڕه‌وشتی بێ وێنه‌و ناوازه‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم)، بێ ده‌نگ خۆیان پێ نه‌گیراوه‌و كه‌وتونه زمان و دانیان به‌و ڕاستیه‌دا نا كه له ده‌رونیاندا بووه، تا ببێته به‌ڵگه‌یه‌ك له سه‌ر كه‌سانی دوای خۆیان به تایبه‌ت هاوئاینهكانیان و مرۆڤایه‌تی به گشتی بزانێ كه گه‌وره‌یی و فه‌زڵی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) له ئاستێكی ئێجگار به‌رزو بڵندی ئهوهندهدایه ده‌یه‌ها كه‌س له شارازاو زانا‌و بیرمه‌ندانی دنیا دانیان پیا ناوه، تاكو به‌ڵگه‌یه‌كیش بێت له سه‌ر ئه‌وانه‌ی درۆ‌و بۆختان به ناڕه‌وا ئه‌ده‌نه پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
وا ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك له‌م وتانه ده‌خه‌ینه ڕوو وه‌ك به‌شداریمان له پشگیریكردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌م هێرشه بێ بنه‌ماو بێ ڕه‌وشته‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت و ئاشنا بوونی خوێنه‌ری كوردی به‌ڕێزیش به گوته‌و گوفتاری كه‌ڵه پیاوانی دنیا سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم).
|