بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغه‌مبه‌رو قورئان
 چۆنیەتى شەوڕۆو بەرزبونەوەى پێغەمبەر ﷺ
16/09/2019
بینین: 5615
لەئایەتى یەکەمى سووڕەتى (الإسراء) دا باسى شەوڕۆى پێغەمبەر ﷺ دەکات ، وە (١٨) ئایەتى سووڕەتى (النجم) یش باسى بەرزبونەوەى پێغەمبەر ﷺ دەکەن ، لەم فەرمایشتانەشدا ، کە لە هەردوو صەحیحى (بخارى و مسلم)دا هاتوون ، باسى چۆنیەتى ئەو سەفەرە موباڕەکەى پێغەمبەر ﷺ کراوە ، بەشەو لەمەککەوە بۆ قودس و پاشان بەرز بونەوە لەوێوە بۆ ئاسمانەکان : { قال أنس بن مالك كان أبو ذر رضي الله عنه يحدِّث أن رسول الله ﷺ قال (فُرِجَ سَقْفُ بَيْتِي وَأَنَا بِمَكَّةَ. فَنَزَلَ جِبْرِيلُ. فَفَرَج صَدْرِي. ثُمَّ غَسَلَهُ مِنْ مَاءِ زَمْزَمَ. ثُمَّ جَاءَ بِطَسْتٍ مِنْ ذَهَبٍ مُمْتَلِئَا حِكْمَةً وَإِيمَانا. فَأَفْرَغَهَا فِي صَدْرِي. ثُمَّ أَطْبَقَهُ ثُمَّ أَخَذَ بِيَدِي عَرَجَ بِي إِلَى السَّمَاءِ...) ، واتە : (أنس بن مالك) دەڵێ: (أبو ذر) باسى دەکرد ، کە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى : لە مەککە بووم سەقفى خانووەکەمان لێ بۆوەو (جبریل)ى لێ هاتە خوار ، سینەى لەت کردم ، وە دڵ و هەناوو سینەمى بەئاوى زەمزەم شۆردەوە، دوایی تەشتێکى زێڕی هێنا ، کە پڕ بوو لە حیکمەت و ئیمان ، هەمووى لەنێو سینەى من کرد ، دوایی سینەمى بەیەکەوە نووساندەوە ، پاشان دەستى گرتم بەرەو ئاسمانەکان بەرزى کردمەوەو سەرى خستم .
وەلە فەرموودەیەکى دیکەدا ئەنەس چۆنیەتى ئەو بەرز بوونەوەیە دەگێڕێتەوە :  ( عن أنس بن مالك ، أن رسول الله ﷺ قال :{ أُتِيتُ بِالْبُرَاقِ (وَهُوَ دَابَّةٌ أَبْيَضُ طَوِيلٌ فَوْقَ الْحِمَارِ وَدُونَ الْبَغْلِ. يَضَعُ حَافِرَهُ عِنْدَ مُنْتَهَى طَرْفِهِ) قَالَ، فَرَكِبْتُهُ حَتَّى أَتَيْتُ بَيْتَ الْمَقْدِسِ. قَالَ، فَرَبَطْتُهُ بِالْحَلْقَةِ الَّتِي يَرْبِطُ بِهِ الأَنْبِيَاءُ. ثُمَّ دَخَلْتُ الْمَسْجِدَ فَصَلَّيْتُ فِيهِ رَكْعَتَيْنِ. ثُمَّ خَرَجْتُ. فَجَاءَنِي جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلاَمُ بِإِنَاءٍ مِنْ خَمْرٍ، وَإِنَاءٍ مِنْ لَبَنٍ. فَاخْتَرْتُ اللَّبَنَ. فَقَالَ جِبْرِيلُ: اخْتَرْتَ الْفِطْرَةَ ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ. فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ فَقِيلَ: مَنْ أَنْتَ؟ قَالَ: جِبْرِيلُ. قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ. قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ. فَفُتِحَ لَنَا. فَإِذَا أَنَا بِآدَمَ، فَرَحَّبَ بِي وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ. ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ الثَّانِيَةِ، فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلاَمُ. فَقِيلَ: مَنْ أَنْتَ؟ قَالَ: جِبْرِيلُ. قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ. قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ. فَفُتِحَ لَنَا. فَإِذَا أَنَا بِابْنَي الْخَالَةِ: عِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ، وَيَحْيَى بْنِ زَكَرِيَّاءَ صَلَوَاتُ اللّهِ عَلَيْهِمَا، فَرَحَّبَا، وَدَعَوَا لِي بِخَيْرٍ. ثُمَّ عَرَجَ بِي إِلَى السَّمَاءِ الثَّالِثَةِ، فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ. فَقِيلَ: مَنْ أَنْتَ؟ قَالَ: جِبْرِيلُ. قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ. قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ. فَفُتِحَ لَنَا، فَإِذَا أَنَا بِيُوسُفَ، وَقَدْ أُعْطِيَ شَطْرَ الْحُسْنِ، فَرَحَّبَ وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ. ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ الرَّابِعَةِ، فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلاَمُ. قِيلَ: مَنْ هٰذَا قَالَ: جِبْرِيلُ. قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ. قَالَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ. قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ. فَفُتِحَ لَنَا فَإِذَا أَنَا بِإِدْرِيسَ، فَرَحَّبَ وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ. قَالَ الله عَزَّوَجَلَّ : {وَرَفَعْنَاهُ مَكَانا عَلِيّا (٥٧)} ، ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ الْخَامِسَةِ، فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ. قِيلَ: مَنْ هٰذَا؟ قَالَ: جِبْرِيلُ. قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ. قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ. فَفُتِحَ لَنَا، فَإِذَا أَنَا بِهارُونَ، فَرَحَّبَ وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ. ثُمَّ عَرَجَ بِنَا إِلَى السَّمَاءِ السَّادِسَةَ. فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلاَمُ. قِيلَ: مَنْ هٰذَا؟ قَالَ: جِبْرِيلُ. قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ. قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ. فَفُتِحَ لَنَا، فَإِذَا أَنَا بِمُوسَى، فَرَحَّبَ وَدَعَا لِي بِخَيْرٍ. ثُمَّ عَرَجَ إِلَى السَّمَاءِ السَّابِعَةِ. فَاسْتَفْتَحَ جِبْرِيلُ. فَقِيلَ: مَنْ هٰذَا؟ قَالَ: جِبْرِيلُ. قِيلَ: وَمَنْ مَعَكَ؟ قَالَ: مُحَمَّدٌ. قِيلَ: وَقَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: قَدْ بُعِثَ إِلَيْهِ. فَفُتِحَ لَنَا فَإِذَا أَنَا بِإِبْرَاهِيمَ، مُسْنِدا ظَهْرَهُ إِلَى الْبَيْتِ الْمَعْمُورِ. وَإِذَا هُوَ يَدْخُلُهُ كُلَّ يَوْمٍ سَبْعُونَ أَلْفَ ملك لاَ يَعُودُونَ إِلَيْهِ. ثُمَّ ذَهَبَ بِي إِلَى سِّدْرَةِ الْمُنْتَهَىٰ وَإِذَا وَرَقُهَا كَآذَانِ الْفِيَلَةِ. وَإِذَا ثَمَرُهَا كَالْقِلاَلِ. قَالَ، فَلَمَّا غَشِيَهَا مِنْ أَمْرِ الله مَا غَشِيَ تَغَيَّرَتْ. فَمَا أَحَدٌ مِنْ خَلْقِ الله يَسْتَطِيعُ أَنْ يَنْعَتَهَا مِنْ حُسْنِهَا. فَأَوْحَى الله إِلَيَّ مَا أَوْحَىٰ. فَفَرَضَ عَلَيَّ خَمْسِينَ صَلاَةً فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ. فَنَزَلْتُ إِلَى مُوسَى. فَقَالَ: مَا فَرَضَ رَبُّكَ عَلَىٰ أُمَّتِكَ؟ قُلْتُ: خَمْسِينَ صَلاَةً. قَالَ: ارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ. فَاسْأَلْهُ التَّخْفِيفَ. فَإِنَّ أُمَّتَكَ لاَ يُطِيقُونَ ذٰلِكَ. فَإِنِّي قَدْ بَلَوْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَخَبَرْتُهُمْ. قَالَ، فَرَجَعْتُ إِلَى رَبِّي فَقُلْتُ: يَا رَبِّ خَفِّفْ عَلَى أُمَّتِي. فَحَطَّ عَنِّي خَمْسا. فَرَجَعْتُ إِلَى مُوسَىٰ فَقُلْتُ: حَطَّ عَنِّي خَمْسا. قَالَ: إِنَّ أُمَّتَكَ لاَ يُطِيقُونَ ذٰلِكَ فَارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ التَّخْفِيفَ. قَالَ، فَلَمْ أَزَلْ أَرْجِعُ بَيْنَ رَبِّي تَبَارَكَ وَتَعَالَى وَبَيْنَ مُوسَى عَلَيْهِ السَّلاَمُ حَتَّى قَالَ: يَا مُحَمَّدُ! إِنَّهُنَّ خَمْسُ صَلَوَاتٍ كُلَّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ. لِكُلِّ صَلاَةٍ عَشْرٌ. فَذٰلِكَ خَمْسُونَ صَلاَةً. وَمَنْ هَمَّ بِحَسَنَةٍ فَلَمْ يَعْمَلْهَا كُتِبَتْ لَهُ حَسَنَةً. فَإِنْ عَمِلَهَا كُتِبَتْ لَهُ عَشْرا. وَمَنْ هَمَّ بِسَيِّئَةٍ فَلَمْ يَعْمَلْهَا لَمْ تُكْتَبْ شَيْئا. فَإِنْ عَمِلَهَا كُتِبَتْ سَيِّئَةً وَاحِدَةً. قَالَ: فَنَزَلْتُ حَتَّى انْتَهَيْتُ إِلَى مُوسَىٰ فَأَخْبَرْتُهُ. فَقَالَ: ارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ التَّخْفِيفَ. فَقَالَ رَسُولُ اللّهِ فَقُلْتُ: قَدْ رَجَعْتُ إِلَى رَبِّي حَتَّى اسْتَحْيَيْتُ مِنْهُ} .

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر ﷺ چۆنیەتى سەفەرەکەیمان بۆ باس دەکات و دەفەرموێ : (بوڕاقیان بۆ هێنام ، کە ئاژەڵێکى سپى درێژە ، لە گوێدرێژ گەورەترە ، وە لە ئێستى بچوکترە ، سمى لە کۆتایى شوێنێک دادەنێ ، کە حوکمى چاو دەگاتێ ، (واتە : هەر بازێکى بە ئەندازەى بینینى چاوە ، کە تەنها خوا دەزانێ چاوى چەند حوکم دەکات ) ، سوارى بووم هەتا هاتمە (بیت المقدس) ، دوایی (بوڕاق)ەکەم بەستەوە بە ئەڵقەیەک ، کە هەموو پێغەمبەران –علیهم السلام- ئەو سەفەرە ئاسمانییەیان هەبووە ، بەڵام مەرج نیە هەموویان گەیشتبنە ئەو شوێنەى ، کە پێغەمبەر ﷺ پێی گەیشتووە ) ئینجا چوومە مزگەوتى (الأقصى) ، دوو ڕکات نوێژم تێدا کردوو دوایی چوومە دەر ، دوایی (جبریل ) هات ، قاپێک شەڕاب و قاپێک شیرى بۆ هێنام ، قاپە شیرەکەم هەڵبژارد ، (جبریل) گوتى : ئەوەى کەلەگەڵ سرووشتى ساغدا دەگونجێ ئەوەت هەڵبژارد ، دوایی بەرز کراینەوە بۆ ئاسمان ، (پێغەمبەر ﷺ سوارى بۆڕاق بوو ، بەڵام – جبریل- پێویستى بەسوارى بوڕاق نەبووە) .
ئینجا جبریل داواى کرد کە دەرگاى بۆ بکەنەوە ، گوتیان تۆ کێی ؟
گوتى : (جبریل)م ، گوترا : کێت لەگەڵدایە ؟! گوتى : موحەممەد ، گوترا : ئایا کراوەتە پێغەمبەر؟ گوتى : بەڵێ کراوەتە پێغەمبەر، دەرگامان بۆ کرایەوەو تەماشام کرد لە ئاسمانى یەکەم ئادەمە – سەلامى خواى لێ بێ- بەخێرى هێنام ، وە دووعاى خێرى بۆ کردم .
دوایی بەرەو ئاسمانى دووەم بەرز کراینەوە ، جبریل داواى کرد دەرگاى بۆ بکرێتەوە .
گوترا : تۆ کێی ؟ گوتى : (جبریل)م ،گوترا : کێت لەگەڵدایە ؟!  ، گوتى : موحەممەد ،گوترا : ئایا کراوەتە پێغەمبەر؟ ،گوتى : بەڵێ کراوەتە پێغەمبەر ، دەرگاکەمان بۆ کرایەوەو دوو کوڕە پورەکانم بینین( ئەوانەى ، کە دایکیان خوشکن) (عیسى)ى کوڕى (مریم) و (یحیى٩ى کوڕى (زکریا) ئەوانیش بەخێریان هێنام و دووعاى خێریان بۆ کردم .
دوایی بەرز کراینەوە بۆ ئاسمانى سێ یەم ، جبریل داواى کرد کە دەرگاى بۆ بکەنەوە ، گوتیان تۆ کێی ؟
گوتى : (جبریل)م ، گوترا : کێت لەگەڵدایە ؟! گوتى : موحەممەد ، گوترا : ئایا کراوەتە پێغەمبەر؟ گوتى : بەڵێ کراوەتە پێغەمبەر، ئینجا دەرگامان بۆ کرایەوەو (یوسف)م بینى ، کە نیوەى جوانى پێ درابوو ، ئەوبیش پێشوازى لێ کردم و دووعاى خێرى بۆ کردم ، دواى بەرز کراینەوە بۆ ئاسمانى چوارەم ، جبریل داواى کرد کە دەرگاى بۆ بکرێتەوە ، گوتیان تۆ کێی ؟
گوتى : (جبریل)م ، گوترا : کێت لەگەڵدایە ؟! گوتى : موحەممەد ، گوترا : ئایا کراوەتە پێغەمبەر؟ گوتى : بەڵێ کراوەتە پێغەمبەر، دەرگامان بۆ کرایەوەو لەوێ (ئیدریس)م بینى ، ئەویش پێشوازیی کردم و دووعاى خێرى بۆ کردم ، کە خواى زاڵ و شکۆدار لەبارەیەوە دەفەرموێ :   (وە پلەو پایەمان بەرز کردەوە ) .
دوایی بەرز کراینەوە بۆ ئاسمانى پێنجەم ، جبریل داواى کرد کە دەرگاى بۆ بکرێتەوە ، گوتیان تۆ کێی ؟
گوتى : (جبریل)م ، گوترا : کێت لەگەڵدایە ؟! گوتى : موحەممەد ، گوترا : ئایا کراوەتە پێغەمبەر؟ گوتى : بەڵێ کراوەتە پێغەمبەر، ئینجا دەرگامان بۆ کرایەوەو (هارون)م لەوێ بینی ، پێشوازى لێ کردم و دووعاى خێرى بۆ کردم .
دوایی بەرز کراینەوە بۆ ئاسمانى  شەشەم ، جبریل داواى کرد کە دەرگاى بۆ بکرێتەوە ، گوتیان تۆ کێی ؟
گوتى : (جبریل)م ، گوترا : کێت لەگەڵدایە ؟! گوتى : موحەممەد ، گوترا : ئایا کراوەتە پێغەمبەر؟ گوتى : بەڵێ کراوەتە پێغەمبەر، ئینجا دەرگام بۆ کرایەوەو (موسى)م بینى و پێشوازى کردم و دووعاى خێرى بۆ کردم .
دوایی بەرز کراینەوە بۆ ئاسمانى حەوتەم ، جبریل داواى کرد کە دەرگاى بۆ بکرێتەوە ، گوتیان تۆ کێی ؟
گوتى : (جبریل)م ، گوترا : کێت لەگەڵدایە ؟! گوتى : موحەممەد ، گوترا : ئایا کراوەتە پێغەمبەر؟ گوتى : بەڵێ کراوەتە پێغەمبەر، دەرگامان بۆ کرایەوەو (ابراهیم) م بینى پشتى بە (بیت المعمور)ەوە دابوو ، کە هەموو ڕۆژێ حەفتا هەزار فریشتە دەچوونە نێوى و نەدەگەڕانەوە بۆی ، دوایی بەرەو (درەختى) کۆتایی بردرام ، گەڵاکانى وەکو گوێی فیلان بوون ، بەرەکەشى وەکو گۆزەو کوپە وابوون ، کاتێک کە دایپۆشى ئەوەى ، کە دایپۆشى بەفەرمانى خوا ، ئەو درەختە بەشێوەیەک جوان بوو ، کە هیچ کەس لە دروستکراوەکانى خوا ناتوانێ وەسفى جوانییەکەى بکات ، دوایی ئەوەى خوا بە پیویستى زانى قسەى لەگەڵ کردم ، وە وەحى بۆ ناردم وە پەنجا نوێژى لە شەوو ڕۆژێکدا لەسەر فەرز کردم ، ئینجا دابەزیمە ئاسمانى شەشەم ، گەیشتمە (موسى) –علیه السلام- گوتى : پەروەردگارت چى لەسەر ئوممەتەکەت فەڕز کرد ؟ گوتم : شەوو ڕۆژى پەنجا نوێژ ، گوتى : بگەڕێوە بۆ لاى پەروەردگارت ، داواى لێ بکە بۆت سووک بکات ، ئوممەتەکەت ئەوەندەیان بۆ جێ بەجێ ناکرێ ، چونکە من لەگەڵ (بنی اسرائیل) دا ئێش و ژانى زۆرم بینیوەو شارەزایان بووم .
دوایی گەڕامەوە بۆ لاى پەروەردگارم ( ئەو شوێنەى کە جارى یەکەم قسەى لەگەڵ کردم ) وە گوتم : ئەى پەروەردگارم ! لەسەر ئوممەتەکەم سووک بکە ، پێنج نوێژى لابردن ، دوایی گەڕامەوە بۆ لاى (موسى) گوتم : پێنج نوێژى لابردن ، ئەویش گوتى ئوممەتەکەت ئەوەندە ناتوانن داوا لە پەروەردگارت بکە لەسەرت سووک بکا ، بەو شێوەیە لە نێوان خوا – تبارك وتعالى-  و (موسى)دا –علیه السلام- هاتم و چووم تا خوا فەرمووى : ئەى موحەممەد ! ئەوانە پێنج نوێژن لەهەر شەوو ڕۆژێکدا ، هەر نوێژێکیش بە دە نوێژە ، ئەوە پەنجا نوێژ ، وە هەر کەسێک بیەوێ چاکەیەک بکات و دڵی لەسەر بچەسپێ ، ئەگەر چاکەکەش نەکات ، چاکەیەکى بۆ دەنوسرێ ، ئەگەر کردى بە دە چاکە بۆى دەنوسرێ ، وە هەر کەسێکیش وویستى خراپەیەک بکات ، بەڵام نەیکرد ئەوە هیچى بۆ نانوسرێ ، وە ئەگەر کردیشى یەک خراپەى بۆ دەنوسرێ ، فەرمووى: ئینجا دابەزیم هەتا هاتمە لاى (موسى)و هەواڵم پێدا ، گوتى بگەڕێوە لاى پەروەردگارت وە داواى لێ بکە بۆت سووک بکا ، { دیارە (موسى) –علیه السلام- لەگەڵ ئێمە زۆر دڵسۆز بووە ، کە بێگومان هەموو پێغەمبەرانى دیش هەروان } منیش گوتم : ئەوەندە گەڕامەوە بۆلاى پەروەردگارم وە داوام لێکردووە هەتا شەرمم لێکرد .
دیارە لەو هاتن و چوونەى پێغەمبەرو ﷺ کەم کردنەوەى نوێژەکان لەلایەن خواى بەبەزەییەوە ، ڕێز لێنانى خوا بۆ پێغەمبەرو بەزەیی خواى پەروەردگار دەردەکەوێت ، وە دڵسۆزى (موسى)ش بۆ پێغەمبەرو ﷺ ئوممەتەکەى دەردەکەوێت ، چونکە پێغەمبەران برای یەکتر بوون و بۆ یەکتر دڵسۆز بوون ، ئاواش بۆ ئوممەتەکانى یەکتریش دڵسۆزن .
 لێرەدا ئەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم ، کە بۆچى (موسى) – سەلامى خواى لێ بێ- لەو مەسەلەیەدا دەبێتە مامۆستاو چاوساغى (محمد) ﷺ لەگەڵ ئەوەشدا ، کە ئەو گەورەى پێغەمبەران و هەموو بەشەرییەتە ؟!
حیکمەتەکەى ئەوەیە کە (موسى) وەک بۆ خۆى گوتویەتى : (لقد بلوت بني اسرائیل) لە ڕیوایەتێکى دیدا دەڵێ : (لقد عالجت بني اسرائيل أشد المعالجة)، واتە :  (موسى) قۆناغى دروست کردنى کۆمەڵگاو کیانى ئیسلامیی بینیوە ، بەڵام موحەممەد ﷺ جارێ لەسەرەتاى ئەم قۆناغەدا بووە ، واتە :  (موسى) شارەزایی و ئەزمونێکى هەبووە ، کە موحەممەد ﷺ نەیبووە ، ئینجا جێی سەرسوڕمانیش نیە پیاوێک گەورەتر بێ لە یەکێکى دیکە ، بەڵام ئەو زانیارییەى لەلاى ئەوەى دیکە دەست دەکەوێ ، لەلاى گەورەکە نەبێ . 
 __________________________
پوختەى ژیاننامەى پێغەمبەرى خوا ﷺ /  مامۆستا عەلى باپیر
لاپەڕە  / (٣٣٠-٣٣٨)

زیاتر

Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه