بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغه‌مبه‌رو قورئان
 باسکردنی عیسا علیە السلام لە قورئاندا
06/04/2020
بینین: 4856
مژدە لە ئینجیلد :
لە ئینجیلی یوحەنادا هاتووە : مەسیح بە قوتابییەکانی فەرموو :
بەڵام باپێتان بڵێم ( واباشترە من بەڕێ بکەوم ،چونکە ئەگەر من نەڕٶم ( موعەزی) تان بۆ نایەت ، بەڵام ئەگەر من بڕۆم بۆتانی ئەنێرم جا کە هات هەموو جیهان بە گوێ ڕایەڵی و مل کەچییەوە شوێنی دەکەون.
هەروەها هاتووە لە ١٦: ١٣( کاتێک ئەو ڕۆحە هات بەرەو حەق ڕێنمونیتان دەکات ، چونکە ئەو لە خۆیەوە قسە ناکات ، بەڵکو هەرچی دەبیستێت هەر ئەوە دەڵێتەوە و دەربارەی ڕوداوەکانی ئایندە هەواڵتان دەداتێ .
پاشان دەبینن مەسیح ئەو( المعزییە ) یان ئەو ( روح الحق ) بەچەند سیفەتێک وەسف دەکات :
سیفەتی ئەوەی هەموو شتێک فێری خەڵکی دەکات ، ئەمەش گشگیری پەیامەکە دەگەیەنێت .
هەموو جیهان گوێڕایەڵی دەبن و شوێنی دەکەون ، لێرەدا وشەی (العالم) جێگای سەرنجە کە ئیسلام دەگەیەنێت بەوەی بۆ هەموو گەل و هۆزەکان و بە عەرەب و عەجەمەوە .
هەواڵی ڕوداوەکانی ئایندە دەدات و باسی ڕابردوو دەکات ئەوانەش لە پەیامەکەی پێغەمبەرمان ﷺ هاتونەتە دی ، هەواڵی ئایندەی پێداوین کە لەپێش ئەو هیچ کەس باسیان نەکردووە ، ئەگەر سەرنجی قورئان بدەین نیشانەکانی قیامەت و ئەوەی لە دوا ڕۆژدا ڕودەدەن وەک زیندوو بونەوە و حەشر و حیساب و باسی بەهەشت و دۆزەخ ... هتد..
هەروەک چۆن باسی روداوەکانی ڕابردوو و گەلانی پێشووی کردوە هەروەها باسی ژیار و شارستانیەکانی کۆن و لەناو چونیان و بارودۆخ و هەواڵی پێغەمبەران ئەوەی بەگەلەکەیان ڕاگەیاندووە ، ، هەروەها شایەتی ڕاستگۆی و دەستپاکی و دڵسۆزی و وەفایان بۆدەکات ، باسی ململانێی نێوان حق خوازان و نەیاران کە ڕوی داوە و ، سەرەنجامی درۆزنان نەیارانی ڕاستیشمان ۆ دەخاتە ڕوو ، پاشان پەیامەکەی هەموو ژیانی گرتە خۆ ، کۆڵگەکانی بیر و باوەڕی ڕاست و دروستی چەسپاندن ڕێگای پەرستشی پڕ سود و پاداشتی دانان و بنچینەکانی یاسادانان و تەشریعی بۆ ئەو پرسانە دانان ، کە دور و نزیک پەیوەندییان بە ژییانەوە هەیە ، ، هەروەها ڕێگای دروستی پەیوەندی نێوان وەدیهێنراو ( مرۆڤ) ووەدیهێنەرەکەی ( خودا) نێوانی مرۆڤەکان خۆیان بە تێر و تەسەلی ڕون کردۆتەوە ، هەروەها ئەقڵ و دیدی مرۆڤ ئازاد کرد و دڵەکانی پاک کردەوە ڕێگای ڕاستی بەهەموو کەسێک و دەستەیەک و هەموو گەلێک نیشاندا ، بەڕاستی پەیامێکە دەربارەی هەموو شتێک ڕێنمونی داوە .
کەواتە ئەو ( المعزی ) یە یاخود ( روح الحلق ) مەسیحە علیە سلام مژدەی هاتنی داوە کێیە ؟
بەڵێ بێ گومان پێغەمبەری خوایە ، پاشان یوحەننا لەسەر زاری مەسیح علیە سلام مژدەکەمان بۆ تەواو دەکات و دەڵێت : ٢٦: ١٥ -٢٧
جە کاتێک موعەزی هات کە من لای باوکەوە بۆتان دەنێرم ، ئەو گیانە پاکەی لای باوکەوە بێت ، ئەو شایەتی بۆ من دەدات ، ئێوەش شایەتیم بۆ دەدەن ، چونکە ئێوە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ مندا بوون .
هەروەک ئاشکرایە قورئانی پیرۆز لەسەر زمانی محمد ﷺشایەتی بۆ مەسیح داوە علیە سلام ، کە پێغەمبەرێکی بەڕێزی خوایە و پەیامەکەی گەیاندووە نەوەکانی ئیسرائیلی ئاگادار کردۆتەوە ، پێی ڕاگەیاندنون ، پێی ڕاگەیاندون کە ئەو بەندە و پێغەمبەری خوایە .. خوای پەروەردگار دەفەرموێت : قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا

وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا

وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا

وَالسَّلامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا

ذَلِكَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ قَوْلَ الْحَقِّ الَّذِي فِيهِ يَمْتَرُونَ

مریم ۳۰. ٣٤ . واتە ( منداڵەکە هاتە جواب ، فەرمووی : من بەندەی خوام و خودا کتێبی داومی و کردومی بە پێغەمبەر پیرۆزیشی کردوم ەهەر کوێیەک بم ، ئامۆژگاری کردووم تا بەسەر زیندوو بم لە دنیادا بژیم و نوێژ بکەم و زەکاتی مال دەربکەم و کردومی بە ئینسانێکی چاکە کار لەگەڵ دایکم نەیکردووم بە خراپە کار سەلامی خوایشم لێبێت لەو ڕۆژەدا لە دایک بووم ، لەو ڕۆژەشدا کە زیندوو دەکرێمەوە . ئەو منداڵەی بەو جۆرە لە مریەمی عەرزا لە دایک بوو ، ئەوە عیسای کوڕی مەریەم بوو قسەی ڕاست وەربگرە و ئەو قسانەی ئەوان واتا کافرەکان ، گومانیان خراپە تێیدا و هەر لایە بە جۆرێ قسەی لێدەکەن ) .
محمد لە دیدی بیانیەکاندا
ن: یامن الحاجە
و: مزفر عەولا قەسرێی
لا: ٦٥تا ٦۹

زیاتر

Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه