 پێغەمبەرەکەت سەربخە بۆ ئەوەی سەرکەویت
ماکوان کەریم
إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللهُ..خۆم و دایکم و باوکم بە قوربانت بین ئەی پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم )
سه‌ره‌تا له گه‌وره‌ترین ڕووداوه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م... ئه‌ویش بریتیه له کۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)..
کۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)له مه‌که‌وه بۆ مه‌دینه‌ی
منه‌وه‌ره گه‌وره‌ترین ڕووداو بوو لە مێژووی ئیسلامدا،به‌ڵکو گه‌وره‌ترین
ڕووداوی سه‌ر زه‌وی بوو.
موسڵمانان توانیان له لاوازیناوه ببنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت ، زۆر سودی تر
هه‌بوو بۆ موسڵمانان که که ده‌ستکه‌وتی باش بووه بۆ موسڵمان به‌گشتی،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه‌و جێگای سه‌رنجه.. گه‌وره‌ترین ڕووداوه
که ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م و شیبکه‌مه‌وه ئه‌ویش له‌و نه‌خشه دانانه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)بۆ ئاماده‌کردنی کۆچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ
هاوڕێکه‌ی که ئه‌بوبه‌کری صدیق بوو (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت).
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)هه‌موو توانایه‌کی کۆکرده‌وه به
ته‌واوه‌تی وەك هێزی ماددی، پاشان هه‌موو هۆکاره‌کانی کۆچی گرته به‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌که‌ی کۆچ بکه‌ن.
ووشتریان ڕێكخست خواردنیان ئامادەکرد وه ڕێبه‌ریشیان له‌گه‌ڵدا بوو وه
نه‌خشه‌یه‌کی زۆر به‌هێز و ڵێزانانه دارێژرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئاشکرا بوون.
هه‌موو نه‌خشه‌که‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه، بێباوەڕەکانی مه‌ککه چوارده‌وری
ماڵه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ریاندا (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی بیکوژن،
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم) له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا بوو که بێباوەڕان
گەمارۆیان دا بوو، به‌ڵام به موعجیزه‌یه‌کی دیار له نێوانی
ده‌ستیانه‌وه ده‌رچوو، سه‌رشۆڕی و زه‌لیلی بۆ بێباوەڕان مایەوە.
پاشان ڕووی کرده ئه‌شکه‌وتی (ثور)، هه‌موو هۆکاره‌کانی ڕێگا بڕینی
گرته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست موشریکه‌کان ڕزگاری بێ، به‌ڵام پێیان زانی
دیسانەوە ئاشکرا بوونەوە، هه‌روه‌ها "عبدالله ی کوڕی ئه‌بوبه‌کر ی صدیق"
(ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت) هه‌واڵی قوڕه‌یشی بۆ هێنان بۆ
ئه‌شکه‌وته‌که، هه‌روه‌ها "عبدالله و عامری کوڕی فه‌هیر" له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵێك له ڕانه مه‌ڕ جێ پێی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)و
ئه‌بوبه‌کری صدیق (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) سڕیه‌وه، هه‌موو هۆکاره
ماددیه‌کانیان گرته‌به‌ر هه‌ره‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بێ کرد بۆ جاری
دووه‌م پێیان زانینه‌وه و چونه لای ئه‌شکه‌وته‌که‌وه، موشریکه‌کان که
هاتنه نزیکی ئه‌شکه‌وته‌که چه‌ند خوله‌کێکیان مابوو تا پێغه‌مبه‌ر(صلی
اللە علیە وسلم)و هاوه‌ڵه‌که‌ی ببینن، به‌ڵام خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره
ئازیزه‌که‌ی خۆی(صلی اللە علیە وسلم)سه‌رخست، پاشان لای هه‌موو که‌س
ئاشکرایه که چۆن موشریکه‌کان گه‌ڕانه دواوه و ووتیان ئه‌م ڕێگا
دووره‌مان بڕیوه و به‌هه‌ڵه هاتووینه‌ته ئێره..
کۆمه‌ڵێك هۆکاری نوێیان گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان قوتار بکه‌ن له
ده‌ستی موشریکه‌کان، به‌قوڵای چونه ناو باشوری ڕۆژئاوای که‌ناری ده‌ریای
سور؛ ئه‌م ڕێگایه زۆر دوور بوو له شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌وه هیچ
ڕێبه‌رێك نه‌بوو که پێشتر به ڕێگایه‌دا ڕۆشتبێت ئه‌وه بۆ یه‌که‌م
جاربوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وەشدا هه‌ر ئاشکرا بوون بۆ جاری سێیه‌م پێیان
زانین زۆری نه مابوو که (سوڕاقه‌ی کوڕی مالیك) ئاشکرایان بکات، بەڵام
خوای گەورە بە موعجیزەیەك دڵ و دەرونی ڕازیکرد بە بازنەکانی کیسرا
رەزامەندی دەربڕی پێغەمبەرو ئەبوبکری ئاشکرا نەکرد، لێرەشدا خوای گەورە خۆی
سەریخستنەوە..
زۆریان نه‌مابوو بگه‌نه شاری مه‌دینه کاتێك که نزیك بوونه‌وه له شار
که‌سێك به ناوی (بوڕیده‌ی کوڕی حه‌سیب) -ڕه‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ر بێت-
که ئه‌و کاتە موسڵمان نه‌بوو بوو سه‌رۆکی هۆزی( ئه‌سله‌م) بوو ، هۆزی
ئه‌سله‌م ڕێگر بوون که زانیان ئه‌وه پێغه‌مبه‌ره(صلی اللە علیە وسلم)
هه‌واڵی سه‌د ووشتری دراوه به‌هه‌رکه‌س بگریت.. "بوڕه‌یده" هاته نزیك
پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) بۆ جاری چواره‌م ئاشکرا بوونه‌وه..،
به‌ڵام ئه‌م پێزانینه زۆر قورس بوو به لای پێغه‌مبه‌ری خواوە(صلی اللە
علیە وسلم) دوا وێستگه بوو، پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) زۆر
ئازایانه و جوامێرانە و بوێرانه چوه به‌رده‌می و که به ده‌یان که‌سی
چه‌ك به ده‌ستی له‌گه‌ڵ بوو ڕاسته‌و خۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کرد وه بانگێشتی
کرد بۆ ئیسلام که ماوه‌ی (١٣)ساڵ بوو زۆر به ده‌گمه‌ن خه‌ڵکی موسڵمان
ده‌بوون؛ به تایبه‌ت له دوای مردنی خاتو "خه‌دیجه"- ره‌زایی خوای
لێبێت- پاشان مامی پێغه‌مبه‌ر(ابو طالب) ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە
علیە وسلم)که‌وته کردنه‌وه‌ی دڵه‌کانیان و زۆر به ئاسانی بڕوایان
هێناو هه‌موو هۆزه‌که‌ی بوون به موسڵمان وه به خۆشی شادی چونه ناو
شاری مه‌دینه کە زیاد لە (٧٠) کەس بوون.
ئه‌مه پێشه‌کی کورت بوو بۆ سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته پوخته‌ی باسه‌که‌مان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات:
ئه‌ویش برتییه له‌وه‌ی خوای گه‌وره خۆی پێغه‌مبه‌ر خۆشه‌ویسته‌که‌ی
سه‌ر ده‌خات(صلی اللە علیە وسلم)وه خۆیشی هه‌ر دینه‌که‌ی سه‌ر ده‌خات
وه‌ك ده‌فه‌رموێت ( إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللهُ إِذْ
أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الغَارِ
إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللهَ مَعَنَا فَأَنْزَلَ
اللهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ
كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللهِ هِيَ العُلْيَا
وَاللهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ )التوبة:40
واتا:
(ئه‌گه‌ر پشتگیر پێغه‌مبه‌رناکه‌ن و یارمه‌تی ناده‌ن به‌ڕاستی خوا پشتگیر
کرد‌و سه‌ری خست کاتێك ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له شاری مه‌ککه ده‌ریان
کرد‌و یه‌کێك بوو له‌و دوو که‌سه که هه‌ردوکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا
بوون؛ پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)دڵی دایه‌وه‌و پێی فه‌رموو خه‌فه‌ت
مه‌خۆ دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵدایه ئیتر خوا ئه‌سوده‌ی و ئارامی خۆی
دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیری کرد، به‌هێزی کرد به‌سه‌ربازانێك که ئێوه
نه‌تان ده‌بینی هه‌ر ئه‌ویش به‌رنامه‌و ئاینی بێباوه‌ڕانی نه‌وی کرد و
ڕسوای کرد به‌رنامه‌که‌ی خۆشی کرده به‌رز ترین و بڵند ترین، خوا هه‌میشه
باڵا ده‌ست و دانایه)
ئه‌م ئایه‌ته ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که سه‌رکەو‌تن
به‌ده‌ستی خوایه وه پێویستی به یارمه‌تی نییه له هیچ که‌سێکه‌وه خوای
گه‌وره خۆی به‌دیهێنه‌ری ئه‌رزو ئاسمانه‌کانه هه‌رچیه‌کی بوێت له
چرکه‌و ساتێکدا ده‌یکات وه بینیشمان که چۆن به‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌وه
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی اللە علیە وسلم) گه‌یانده مه‌دینه، به‌ڵام
لێره‌وه په‌یامه‌که ده‌ست پێ ده‌کات که په‌یامی وا گرنگ و هاوشێوه‌ی
ئه‌و په‌یامه نه‌هاتوه { إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللهُ}،
بانگه‌وازێکه بۆ هه‌موو مه‌سڵمانان که پێغه‌مبه‌راکه‌ی خۆیان(صلی اللە
علیە وسلم) سه‌ربخه‌ن تا خوای گه‌وره سه‌ریان بخات خۆ هاوه‌ڵه
به‌ڕێزه‌کانی درێغیان نه‌کرد له سه‌رکەوتنی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە
وسلم)ئه‌وه‌ی توانی به سه‌روه‌ت و سامان هه‌وبه‌شیان کرد کۆمه‌ڵێکی که
ڕێگایان بۆ ئاسان کرد بۆ کۆچه‌که‌ی وه کۆمه‌ڵێکی تر پێشوازیان لێکرد.
هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێك یارمه‌تیان دا خوای گه‌وره له هه‌مویان ڕازی
بێت.
ئه‌م ئایه‌ته { إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللهُ} ڕاسته‌و خۆ ڕوو
له پێغه‌مبه‌ری خوایه(صلی اللە علیە وسلم)له‌و ڕؤژه‌ی که دابه‌زیوه تا
رۆژی قیامه‌ت.
ئێمه‌ین که سود وه‌رده‌گرین له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە
علیە وسلم)خۆ هیچ که‌سێکی که سو‌دمه‌ند نابێت بێجگه له موسڵمانان.
که‌واته سو‌ده‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێمه‌ی موسڵمان ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری
خوا(صلی اللە علیە وسلم)سه‌ربخه‌ین، به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌ر
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلی اللە علیە وسلم) هەرسەر‌ده‌خات.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی موسڵمان ئه‌و کاره‌مان پێ نه‌کرا نه‌مان توانی
خۆشه‌ویسته‌که‌ی خوا سه‌ربخه‌ین ئه‌وا خوای گه‌وره ئێمه ده‌گۆڕێت به
ئومه‌تێکی له ئێمه ئازاترو چاونه‌ترس تر وه ئومه‌تێك که قابیلی ژیانیان
هه‌بێ له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م نه‌وه‌یه زه‌لیل بێت به‌رانبه‌ر
به‌وه‌ی که قسه به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)بوترێ شك و
گومانی تێدا نییه که ئه‌م نه‌وه‌یه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت چۆن خوای
گه‌وره سونه‌تی (تبدیل) داناوه.
وَإِن تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ
جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن له‌م دین و به‌رنامه‌یه، خوا که‌سانی چاکتر له
ئێوه ده‌هێنێته مه‌یدان، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئێوه ناچن و وه‌ك
ئێوه نابن.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەگەر دەزانین پێغەمبەرەکەمان راستە لە لای خوای
گەورەهاتووە بۆ سەری ناخەین بۆ دەبێت خوای گەورە لە بەر زەلیلی ترسنۆکیمان
بمانگۆرێت؟
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت { كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ
لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ المُنْكَرِ
وَتُؤْمِنُونَ بِاللهِ}ال عمران (110)
واتا: { ئێوه چاکترین کۆمه‌ڵن له‌ناو مرۆڤه‌کاندا که‌له‌م دنیایه‌دا
سه‌رتان هه‌ڵداوه ئێوه فه‌رمان به چاکه ده‌که‌ن و وه ڕێ له خراپه‌ش
ده‌گرن وه بڕواشتان به خوا هه‌یه}
ئەی کوا چاکترین خەڵکی ئەم ئوممەتە؟
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ چونه ناو لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان.
پێویسته هه‌مومان تێڕامانمان هه‌بێت بۆ ئه‌م ڕووداوه.
له ووڵاتێکی وه‌ك دانماركدا که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له ڕۆژنامه‌کانی
دا وه هه‌ندێ ووڵاتی تر وه‌ك سوید و نه‌رویج ئه‌و ڕه‌سمه
کاریکاتێریانه‌یان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم) بڵاو
ده‌بێته‌وه.
پاشان قورئان سوتاندنی کوردە دۆڕاوەکان، قسە ناشرینەکانی مەریوان هەڵەبجەی کە کتێبێکی جنێو ئامێزی نوسیوە..
ئەم فیلمەی کە لەسەر سەروەرمان(صلی اللە علیە وسلم) دروستکراوە
هه‌موشمان ده‌زانین که ئه‌مه قسه وتنه به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە
علیە وسلم)بێ هیچ په‌رده‌یه‌ك وه به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین و قیزه‌ون که
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو خوڕه‌وشتێکه که مرۆڤی ساده‌وساکار هه‌ڵناسێت
به‌وکاره، وه ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رانبه‌ر به که‌سێکی ساده ئه‌م کاره
بکرێت به هه‌موو پێوه‌رێك له پێوه‌ره‌کانی ده‌بێ تۆڵه‌ی یاسای خۆی
وه‌ربگرێ له هه‌موو دادگاکاندا خۆ ئه‌گه‌ر بێت و له به‌رانبه‌ر که‌سێکدا
بکرێت (دایك، باوك، برا یان خوشك) وه یان که‌سێکی نزیکمان بێت چ جای
ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به خۆشه‌ویست ترین که‌س وه پێشه‌واو سه‌روه‌ری
ملیاردێك و حەوسەد ملیۆن که‌سه که دوای پێغه‌مبه‌ره‌که که‌وتن و به
پێشه‌وای خۆیانی ده‌زانن..
که چی ووڵاتێکی وه‌ك دانیمارك که ڕووبه‌ری خاکه‌که‌ی (٤٣)هه‌زار
کیلومه‌تر چوار گۆشه‌یه که دانیشتوانێکی زۆر که‌می هه‌یه
ڕووبه‌ره‌که‌ی نیوه‌ی ووڵاتی عێراقه وه توانای سه‌ربازی زۆر که‌مه
دراوسێیه‌تی هیچ ووڵاتێکی ئیسلامی نیه وه موسڵمانان ووڵاتیان فه‌تح
نه‌کردوه وه ئه‌ویش مێژوو داگیر کردن نیه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئیسلامی‌دا
وه مێژوویه‌کی پاك و بێگه‌ردی نیه وه خاکی دانیمارك هه‌میشه جێگای
چه‌ته‌ی ناو ده‌ریا بووه هه له کۆنه‌وه خه‌ریکی دزو ڕێگری بوون که
به هۆزی (ڤکین) ناسروان، ووڵاتەکانی دوروپشتیشی وەك نەرویج هەر ڤایکین
بوون.
پێویسته بپرسین و تێڕابمێنین بۆ ووڵاتێکی وا بچوکی وه‌ك دانیمارك
هه‌ڵساوه به کاره به‌رانبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)،
یان هونەرپیشەیەکی ئەمریکی بۆ کاریکی وا ئەنجام ئەدات دژی موسڵمانان دژی
سەروەری مرۆڤایەتی(صلی اللە علیە وسلم) ؟
من ده‌ڵیم سه‌رقاڵ کردنی موسڵمانانه بۆ ئه‌وه‌ی زینده‌نیه‌کانی
ئه‌بوو غرێب و گۆنتانامۆ وه‌یان پیس کردنی قورئان له گونتانامۆ یان داگیر
کردنی ووڵاتانی عێراق و ئه‌فغان و چیچان وکشمیرو فه‌ڵه‌ستین و صۆماڵ له
بیر بچیته‌وه پاشان ئه‌مه‌نه هه‌موو به‌ده‌ر نین له‌و کاره ناشرینه‌ی
که دانیمارک کردویه‌تی به‌ڵام باس ناکرێت، دەیانەوێت هەموو جارێك بە
کاریکی بێرەوشتی خۆیان ئەو هەموو کارەساتە لە بیر موسڵمانان بەرنەوە، ئەم
کارەیش بەشێکە لە کارەبێڕەوشتیەکانی تریان کە دەرحەق بە سەروەرمان
کراوە(صلی اللە علیە وسلم)!
به هه‌ر جۆرێك بێت پیرۆزه‌کانی موسڵمانیان به‌زاندوه...
به‌ڵام باشه با بپرسین بۆ وامان لێ ده‌که‌ن ؟
بۆ گاڵته به هه‌ست و سۆز‌و پیرۆزیه‌کانمان ده‌که‌ن ؟
که له کاتێکدا ئێمه ئۆمه‌تێكیملیاردو حەوسەد ملیۆن خه‌ڵکین ....دیاره ئه‌م کاره
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت یه‌هود له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ژماره‌یان ناگاته
(٢٠)ملیۆن به‌ڵام له هه‌مانکات دا ووڵاتێکی وه‌ك فه‌ڵه‌ستینیان
داگیرکردوه پشت ئه‌ستورن به ئه‌مریکا وه هیچ که‌س نا‌توانیت باس له
(هۆلۆ کۆسته) درۆزنه‌کایان باکات به‌لای که‌مه‌وه (٦) ساڵ زیندانی
ده‌کرێت .
له سه‌فه‌رێکمدا له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا له نۆرمبێرگه‌وه به‌رو کۆلن
ده‌چووم له شه‌مه‌نه‌رکدا کاسێکی ئه‌ڵمان بوه هاوڕیم باسی یه‌هودم
لێپرسی که‌چی کابرای ئه‌ڵمان ده‌ستی گرت به ده‌میه‌وه ئاوڕیداویه به‌م
لاولای خۆیدا ترسا ووتی به ده‌نگ به باسی ئه‌وه‌مه‌که ترسناکه
خه‌ڵکێکی (٢٠)ملیۆنی بەوشێوە پیرۆزیه‌کانی خۆیان ده‌پارێزن، به‌ڵام
ئۆمه‌تێکی وه‌ك ئیسلام به‌و زۆر‌و زوبه‌نیه ووڵاتێکی وه‌ك دانیمارك
پیرۆزیه‌کانی ئه‌م ئوممه‌ته پێشێل ده‌کات، دوای سەردەکێشێت بۆ نەرویج و
دواتریش ئەمریکای ووڵاتی دڕندەکان.
خه‌ڵکینه من دڵم خۆشه به‌و بانگه‌وازه‌ی ئیسلامیه‌ی که ئێستا هه‌یه
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و کاره ناشرینه‌ی که کراوه وه هانی موسڵمانان
ده‌ده‌م و ده‌ستیان ده‌گوشم بۆ هه‌ر چالاکێکی تر ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌ك بێت
یاخود په‌یامێك بنوسێت له‌سه‌ر ئه‌م کاره ئه‌گه‌ر چی له ڕێگایی
ته‌له‌فونه‌وه بێت یان به‌ریدی ئه‌لکترۆنی هه‌موو جێگایی سوپاسه خوای
گه‌وره چاکه‌ی چاکه کاران وون ناکات، دەست خۆشیش دەکەم لە خەڵکی لیبایاو
پاشان سەرۆك کۆماری تازە هەڵبژێراوی ئیخوان دکتۆر مورسی کە بەڕاستی
هەڵوێستی زۆر نایاب و جوانی نواند بەرانبەر بەو کارە ناشایستەی کە ئەمریکا
کردویەتی بەرانبەر بە سەروەری مرۆڤایەتی (صلی اللە علیە وسلم).`
به‌هه‌رجۆرێك بێت لێره‌شدا پێویستمان به تێڕامان و وه‌ستانێك هه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره دوباره نه‌بێته‌وه وه چێبکه‌ین یان هۆکاره‌که‌ی
چییه؟ بۆ وا له موسڵمانان ده‌که‌ن خۆ کێشه‌که‌ش له ده‌سه‌ڵاته
سیاسیه‌کاندا نییه، چونکه زۆربەی ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کان زۆر گوێ به‌و
کاره ناده‌ن چ ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کان بێ وه‌یان غه‌یری ئه‌وان. مادام
ئه‌مه له‌به‌رانبه‌ر موسڵمانان ده‌کرێت دیاره موسڵمانان خۆیان نەخۆشن
وه‌نابێت ئێمه بهێڵین ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌روا بمێنێته‌وه چونکه ئه‌و
نه‌خۆشیه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌کات و زیاتر لاشه‌ی مه‌سڵمانان داده‌گرێت
بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه به زوترین کات بکرێت.
بۆ چاره‌سه‌ر کردنیشی پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای حه‌کیمێك که تیماری
ئه‌و ده‌رده‌مان بکات. ئه‌و حه‌کیمه‌ش سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ری
خوایه (صلی اللە علیە وسلم) تا بزانین چۆن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌مان بۆ
ده‌کات وه بۆ ئه‌وه‌ی له پێشه‌نگه‌که‌شمانه‌وه وه‌ربگرین که
پێغه‌مبه‌ری خوایه(صلی اللە علیە وسلم)ده‌فه‌رمێت له حه‌دیسێکی سه‌حیحدا
{روى أبو داود عن ثوبان قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "يوشك
الأمم أن تداعى عليكم كما تداعى الأكلة إلى قصعتها" فقال قائل: ومن قلة نحن
يومئذ؟ قال: "بل أنتم يومئذ كثير, ولكنكم غثاء كغثاء السيل.. ولينزعن الله
من صدور عدوكم المهابة منكم, وليقذفن الله في قلوبكم الوهن", فقال قائل:
يارسول الله, وما الوهن؟ قال: "حب الدنيا وكراهية الموت}
تێگه‌یشتن له ناوه‌رۆکی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوا(صلی اللە علیە وسلم)که
هه‌روه‌ك (عون المبعود) داهاتوه له شه‌رحی (سنن ابی داود) واتا
هه‌رکه‌سێك هه‌ڵده‌سێت له به‌شی ئه‌م ئومه ئیسلامیه ده‌خوات کاتێك که
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)ئه‌م ووشه‌یه‌ی درکاند هه‌وه‌ڵه‌کانی
ترسان ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)ئه‌وه له که‌می
ژمارەمانە ئه‌و کاتە موسڵمانان ئه‌وه‌نده که‌من؟ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی
اللە علیە وسلم)فه‌رموی نه‌خێر؛ به‌ڵکو ئێوه زۆرن(هه‌روه‌ك ئێستا که
ملیاردێك و حەوسەد ملیۆنن)، به‌ڵام هیچ ئه‌رزشێکتان نییه، وه‌کو که‌فی
سه‌ر ده‌ریا وان بۆیه هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێت به ئاره‌زوی خۆی له‌م
ئوممه‌تی ئیسلامیه ده‌خوات، خۆ ئه‌گه‌ر بایه‌ك بێت به‌ره‌و باشورتان
ده‌بات وه بایه‌کی باکوری به‌ره‌و باکور ڕیگاتان پێ ده‌بڕێت وه هه‌روه‌ها
به‌رده‌وام ده‌فه‌رموێت ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه(صلی اللە علیە وسلم)
که ئه‌و سه‌رده‌مه هاته پێشه‌وه ئێوه هیچ به‌هێزیه‌ك و توانایه‌کتان
نامێنێ وه گه‌وره‌یتان له دڵی دوژمنانتاندا داده‌ماڵرێت واتا به ترسنۆکی
ته‌ماش ده‌کرێن. هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)پرسیان
ترسنۆکی مه‌به‌ستت چییه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم }.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)فه‌رمووی واتا هیچ که‌رامه‌تێك و هیچ
کەسایەتیتان لاوازە و له‌لای دوژمنانتان زۆر به‌لاوازی و سه‌رشۆڕی سه‌یر
ده‌کرێن واتا لاوازی له دڵ و ده‌رونتاندا دروست ده‌بێ ئه‌ی موسڵمانان،
پاشان ده‌ست نیشانی نه‌خۆشیه‌که‌مان به‌ته‌واوه‌تی بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رمێت
هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌یه که ئێوه دونیاتان زۆر خۆش ده‌وێت و زۆر ڕقیشتان
له مردن ده‌بێته‌وه (له مردن ده‌ترسن).
جا خوێنه‌ری ئازیز هه‌رکاتێك دنیا شوێنی خۆی گرت له ناو دڵماندا وه
ترسیشمان له مردن بوو له پێناوی خوای گه‌وره‌دا هەوڵمان نەدا، دڵنیا بن
له‌وه‌ی که ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به گشتی گاڵته‌مان پێ ده‌که‌ن وه یاری
به هه‌ست و سۆزمان ده‌که‌ن.
له‌وانه‌یه بپرسن بۆ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سونه‌تێکی خوای گه‌وره‌یه هه‌رکاتێك مرۆڤ له مردن ترسا
له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ناجەنگێت هەمیشە حيزی بە خۆشیەکانی ژیانە،
ئه‌وکات خوای گه‌وره که‌سایه‌تی موسڵمانان ناپارێزێت وه بێ هه‌یبه‌تیان
ده‌کات له‌دڵی دوژمنانیاندا.
نمونه‌یه‌کی به‌رچاو تر کاتێك که موسڵمانان له جه‌نگی ئوحودا سەرەتاو
جەولەی یەکەم سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕه‌کاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
دونیایان له‌دڵدا نه‌بوو وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت{ وَلَقَدْ
صَدَقَكُمُ اللهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُمْ بِإِذْنِهِ }آل عمران (152)
واتا: خوا به‌ڵێنی به ئێوه دا‌و به‌جێی هێنا له کاتێکدا که به‌فه‌رمانی خوا کارتان ده‌کرد ..
بەڵام دوای کە دونیا چو دڵیانەوە زۆر بە ئاسانی شکان
که‌له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌که‌دا موسڵمانان له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره
جه‌نگان، به‌ڵام که زانیان بێ باوه‌ڕه‌کان دۆڕان و به‌ره‌و دونیای خۆیان
ڕۆشتن. ئەوانەی لە شاخی (الرماة) بوون، دڵی جوڵا بۆ ده‌سکه‌وت و غه‌نیمه‌ت
هاواریان کرد ده‌سکه‌وت دەستکەوت، بە قسەی عبدالله ی کوڕی جوبه‌یریان
نەکرد (خوا لێی ڕازی بێت) ،ئیتر جێگای خۆیان جێهێشت و له پێناوی دنیادا
که‌وتنه کۆکردنه‌وه‌ی شت و مه‌ك بۆیه خوای گه‌وره دوای ده‌ست نیشانی
نه‌خۆشیه‌که‌یان بۆ ده‌کات { مِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الدُّنْيَا وَمِنْكُمْ
مَنْ يُرِيدُ الآَخِرَةَ} آل عمران (152)
واتا: {هه‌تانه به‌دوای دنیادا وێڵه وه هه‌شتانه به‌دوای ئاخیره‌تدا وێڵه}
ئه‌وه بوو له‌جه‌نگه‌که‌دا دۆڕان وه خوای گه‌وره به موصیبه‌ت ناوزەدی کردوه بۆیان.
ئه‌مه مشتێك بوو له خه‌روارێك له نمونه‌ی دونیا ویستی بۆ ئه‌وه‌ی له‌م
چه‌مکه تێ بگه‌ین هه‌رکاتێك ڕازی بوین به دنیا ویستی وه له پێناوی خوای
گه‌وره‌دا کۆشش و خه‌باتمان نه‌کرد دڵنیا بن له‌وه‌ی که ووڵاتێکی بچوکی
وەك دانیمارك هێرشمان ده‌کاته، دوای ئەوە ئەمریکا گلۆپی سەوز بۆ بەچکە
شەیتانەکان هەڵدەکەن بۆ ئەوەی بێ ڕێزی بە خوا‌و پێغەمبەرەکەمان بکەن، له
هه‌مووی ناهه‌موار تر که ڕه‌سمی پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌که‌مان(صلی اللە علیە
وسلم)دروست ده‌کرێت به کاری کاتێر که‌چی موسڵمانان داوای ئه‌وه ده‌که‌ن
که ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌ته داوای لێبوردن بکات، ئێستا وا لەشاکاری
فلیمێکدا سەرەرمان بە کەسایەتێکی دڕندە نیشان بدرێت وه هیچ ووڵاتێکی
به‌ناو ده‌سه‌ڵات ئیسلامی ناجوڵێت بۆ ئه‌م کاره.
به‌ڕاستی زه‌لیل و گه‌ردن که‌چین له ناو دونیا ویستی خۆمان.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)هه‌موو شتێکی بۆ ڕوونکردوینه‌ته‌وه
له‌م ئاینەدا ئه‌مه‌ش شتێکی جوانه که هه‌رکه‌سێك هه‌ڵسێت وه‌ك قورساییه‌ك
له‌سه‌ر سەفارەت و قنسوڵەکانی ئەمریکا دروست بکات تا توشی کێشه‌یه‌ك
ببنه‌وه، به‌ڵام پێویستمان به‌شی کردنه‌وه‌یه‌کی تر هه‌یه.
پێویسته بپرسین ئێمه ده‌مانه‌وێت که ئه‌مه دوباره نه‌بێته‌وه وه کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین که دوباره نه‌بێته‌وه.
له کاتێکدا ده‌توانین بۆ کۆنسێرتێکی گۆرانی بێژێك به هه‌زاران که‌س کۆ
ده‌بێته‌وه که ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که موسڵمانان خۆشه‌ویستی دونیا
له‌دڵیاندایه، به‌ڵام هه‌ڵناسن به‌وه‌ی که خۆپیشاندانێكی زۆر گه‌وره
بکه‌ن به‌لای که‌مه‌وه که هه‌فته بخایه‌نێت. خه‌ڵکانێك بۆ دونیا ویستی
خۆیان به‌مانگ مانده‌گرن ئایا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه(صلی اللە علیە
وسلم) ئه‌وه ناهێنێت که به هه‌فته خۆپیشاندانی بۆ بکه‌ین؟
هەر لە ئێستاوە من ئامادەم لەگەڵ خەڵکی ووڵاتی خۆمدا بەشدار بم بۆ ئەو کارە بگرێمەوە ووڵاتی سەلاحەدینی ئەیوبی..
لە پەیامی کۆتای ده‌ڵێم؛ موسڵمانان لە رۆژئاوادا زۆر تاوانبارن که ئێستاش
نه‌یانتوانیوه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامه‌تی بۆ خه‌ڵکی ئه‌وروپا و ئەمریکا
به‌گشتی دهر‌بخه‌ن له پێش هه‌موتانه‌وه خۆم تاوانبارم که له ووڵاتێكی
وه‌ك نه‌رویج ده‌ژیم.
ئه‌وان چۆن پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)بناسن ئه‌گه‌ر موسڵمانان
که‌سایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه (صلی اللە علیە وسلم) نه‌ناسێنن.
ئه‌وان ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم)له ڕێگه‌ی مێدیاکانی
خۆیانه‌وه ده‌ناسن که‌باسیان لێوه کردوه لای هه‌موشتان ئاشکرایه مێدیای
ڕۆژئاوا (%50)ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌هودی به‌ڕێگه‌وه‌ی ده‌بات، هەموو دەزانین
که چه‌نده ڕقیان له موسڵمانان و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌که‌مانه(صلی اللە
علیە وسلم).
له سه‌ره‌تایی ده‌سەڵاتی یه‌هوده‌وه دژی موسڵمان کاریان کاردوه ...
به تایبه‌ت له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه بیریان کرده‌وه که
ده‌ووڵه‌تێك دابمه‌زرێنن له خاکی مۆسڵماناندا له‌و سه‌رده‌مه دا یه‌که‌م
کار که کردیان دامه‌زراندنی ڕۆژنه‌مایه‌ك بوو له له‌نده‌ن به ناوی
(جوش کرانکل) له سه‌رده‌مه‌دا که ته‌نها خاوه‌نی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه بوون
توانیان ده‌و‌رێکی باش ببینن له بواری میدیادا وه پاشان بانکێکیان
له‌و کاته‌دا دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی هێزێکی ئابووری باشیان هه‌بێت بۆ
مه‌کرو فێڵه‌کانیان به گوێی خه‌ڵکی ڕۆژئاوا بده‌ن ڕوو شێوه‌ی ڕوخساری
ئیسلام به ئاره‌زوی خۆیان بدەن بە گوێ خەڵکی ئەروپادا، جا ئه‌گه‌ر
یه‌هوود مێدمان له‌سه‌ر دابنێ ده‌بێ چۆن باسمان بکات ؟!!
له ڕستیدا خه‌ڵکی دانیمارك و نه‌رویج وسوید حه‌زیان به‌و کارا‌نه نیه
له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا پێیان خۆش نه‌بوو داوای لێبوردن بکه‌ن !!
ئه‌گه‌ر له موسڵمانێك بپرسی که به‌رانبه‌ر یه‌هوود کارێکی کردبێت بڵێ داوای لێبوردن بکه ئایا ده‌یکات ؟
بێگۆمان نه‌خێر نایکات له ڕاستیدا ئه‌میش هه‌ر وایه وهه‌مان هاوکێشه‌یه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ناخی ئه‌م مرۆڤه‌نه بکه‌یت به‌تایبه‌ت له
(ئه‌سکه‌ندناڤیا) زۆر خراپ نین ساڵانه ئه‌و ئاماره‌ی که نه‌ته‌وه
یه‌گرتوه‌کان ده‌ریده‌که‌ن هه‌میشه یه‌که‌من له رووی پاراستنی ژینگه‌و
پاك خاوێنی و یارمه‌تی دانی ووڵاتانی هه‌ژار!!
ئه‌م ووتانه به‌رگری نیه له‌م ووڵاتانه تا پاکانیان بۆ بکه‌م ، به‌ڵکو
راستیه‌و دەیخه‌مه ڕوو وه ده‌مه‌وێت بێ په‌رده بڵێم که ئێمه خۆمان
ئه‌رزشمان نیه .
هه‌موومان وه‌ك موسڵمان ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌رمان(صلی اللە علیە وسلم)خۆش
ده‌وێت لای هه‌مووتان ئاشکرایه که خۆشه‌ویستی به ووتن زۆر ساده‌یه
سانایه ، به‌ڵام به‌ڵگه چیه بۆ ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌رمان(صلی اللە علیە
وسلم) خۆش بوێت؟
ئەم پرسیارە پێویستە خۆشەویستانی سەروەرمان و نوری چاومان وتاجی سەرمان
پێغەمبەری کۆتایی محمد (صلی اللە علیە وسلم) وەڵامی بدەنەوە.
|