بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێنوسه‌كان ده‌رباره‌ی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 بۆ ئەوانەی رقیان لە پێغەمبەری خوایە
28/07/2014
بینین: 3181

باوکی حارث


بۆ ئەوانەی رقیان لە پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وعلى اله وسلم پێتان ئەڵێم بەو ڕقەوە بمرن ! [قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ]

بۆ ئەو کەسانەی ڕقیان لە پاکترین کەسە لەنەوەی ئادەم بۆ ئەوانەی ڕقیان لە ڕەوشت جوانترین و ڕاستگۆ ترین و ئەمین ترین کەسە لە نەوەی ئادەم ڕقیان لە خاتەمی پێغەمبەرانە صلى الله علیه وعلى اله وسلم پێتان ئەڵێین بەو ڕقەوە بمرن! چونکە ئەو ناوی بەرزە خوا بەرزی کردووە دوژمنەکانیشی ڕیسوان و نزمن! ناوی ئەو گوێتان کەڕ ئەکا لە شەوو ڕۆژێک لایەنی کەم پێنج جاران ناوی ئەبیستن لەلایەن بانگ دەرەوە! خوای بەرز دەربارەی ئەفەرموێ : [وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ (4)] الشرح واتە : (وە ناوی تۆمان بەرز کردۆتەوە -لەکاتی بانگ ناوت دێت ناوت لە وتارو ئامۆژگاریەکان دێت-).

چاک بزانن ئەوەی نزم بێ بەوە بەرز نابێ خۆی بخەڵەتێنێ لە ڕۆژنامەیەک یان لە گۆڤارێ بێ ئەدەبیەک بەرامبەر کەسێکی بەرزی خاوەن ڕێز بکا! بەڵکو ئەوە نیشانەی ڕیسوایی و هیچ پێ نەبویی و حەسودیە!

کە ئەبینن موسڵمانان ئەوەندە ئەو پێغەمبەرەیان خۆش ئەوێ صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە بەگیانی خۆیان بەرگری لێ ئەکەن! کەسیش حیسابی شت بۆ ئێوە ناکاو وەکو پارەی قەڵپ و تەزویرن کەس خۆشی پێتان نیەو هەر بۆ خاوەنەکانتان ئەگەڕێنەوە بۆ ئاغاکانتان کە هانتان ئەدەن!

لەوەوە خەفەت ئەخۆن و ڕقتان زیاتر بووە بێ شەرمی ئەکەن شتی پیس و قڕێژ ئەخەنە سەر زمانتان بۆ ئەوەی ئەو پێغەمبەرە صلى الله علیه وعلى اله وسلم لەکەدار بکەن!

بەڵام چاک بزانن بەو ڕقەوە ئەمرن!

چەندەی ئێوە خۆ ماندوو بکەن زیاتر موسڵمانان بەخۆ دێنەوە! چەندەی بتانەوێ دژایەتی ئەو پێغەمبەرە بکەن صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوە زیاتر موسڵمانان شارەزای سوننەت و ژیانی ئەبن! تەنانەت ئەو کارەتان ئەبێتە هۆی سەرخستنی ئەو پێغەمبەرە صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە زیاتر بونی شوێنکەوتوانی وەک بیستومانە لە پاش ئەو بێ ئەدەبیانەی کە دەرهەقی کرا چەندە کەس تەنانەت لە دوژمنەکانیشی ناچاری ئەوەی بوون شاهێدی بۆ بدەن!

من بیرتان ئەخەمەوە کە ئێوە یەکەم کەس نین کە دژایەتی ئەو پێغەمبەرە ئەکەن صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە ئەو پێغەمبەرەش صلى الله علیه وعلى اله وسلم تەنها پێغەمبەر نیە دژایەتی کرابێ! خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ وَكَفَى بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا (31)] الفرقان واتە : (وە ئاوها بۆ هەموو پێغەمبەرێک دوژمنێکمان داناوە لە موجریمان وە بەسە پەروەردگارت ڕێنیشاندەرو-هیدایەتبدا- وە سەرت بخات بەسەر دوژمنەکانت) .

وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (112)] الانعام واتە : (وە ئاوها ئەی پێغەمبەری خوا چۆن تۆ دوژمنت هەیە لە موشریکان بۆ هەموو پێغەمبەرێک دوژمن هەبووە لە شەیتانەکانی مرۆڤ و جن هەندێدیان وەحی بۆ هەندێکیان ئەهێنن -یەکتری فێر ئەکەن و هانی یەکتر ئەدەن- بە قسەی درۆو باتڵی ڕازاوەو بریقدارو فریو دەر -بۆ خەڵەتاندنی خەڵک- ئەگەر پەروەردگارت ویستبای ئەوەیان نەدەکرد -بەڵام ئەوە حیکمەتی خوایە هەموو بۆ تاقی کردنەوە دروست بوون- جا وازیان لێبێنە لە خۆیان و بوختانەکانی هەڵی ئەبەستن -دڵ تەنگ مەبە ئەوە پیشەیان بووە لە گەڵ هەموو پێغەمبەران-) .

وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [وَمَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (11)] الحجر واتە : (وە هەر پێغەمبەرێک ڕەوانە کرابێ بۆیان ئیللا گاڵتەیان پێ کردووە) .

وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [مَا يُقَالُ لَكَ إِلا مَا قَدْ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِنْ قَبْلِكَ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٍ(43)] فصلت واتە : (هیچ ناڵێن بەتۆ ئەی پێغەمبەری خوا تەنها ئەوە نەبێ کە بە پێغەمبەرانی پێش تۆیان وتووە بێگومان پەروەردگاری تۆ خاوەنی لێخۆشبونە لەتاوان ئەبورێ و دایئەپۆشێ وە خاوەنی تۆڵەو سزای بە ئێشە) .

وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [كَذَلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ (52) أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ (53)] الذاريات واتە : (ئاوها ئەی پێغەمبەری خوا چۆن ئەو موشریکانە بەتۆ ئەڵێن ساحیر و شێت ئەوانەی پێش خۆشیان هەر پێغەمبەرێکیان بۆ هاتووە پێیان وتووە ساحیر و شێت ئەوە وەسیەتیان بۆ یەک کردووە نا بەڵکو هەمویان لە تاغیەکانن سنوری خۆیان بەزاندووە ) .

بەڵام سەرکەوتن بۆ حەق و پێغەمبەران بووە علیهم الصلاة والسلام وەڕیسوایی و سەرشۆڕی بۆ دوژمنەکانیان ماوەتەوە ئەوەش وەعدی خوایە کە سەرکەوتن هەر بۆ پێغەمبەران و ئەهلی ئیمانەو عاقیبەت بۆ لە خوا ترسان و بڕوادارانە نەک بۆ دوژمنانیان خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آَمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ (51)] غافر واتە : (ئێمە پێغەمبەرانی خۆمان وە بڕواداران سەر ئەخەین و یارمەتیان ئەدەین لە ژیانی دونیا وە لەو ڕۆژەی کە شاهێدەکان لە فریشتەکان دێن شاهێدی ئەدەن لە ڕۆژی دوایی) .

وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ رُسُلًا إِلَى قَوْمِهِمْ فَجَاءُوهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَانْتَقَمْنَا مِنَ الَّذِينَ أَجْرَمُوا وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ (47)] الروم واتە : (وە ئەی پێغەمبەری خوا لە پێش تۆ پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ نەتەوەکانی خۆیان وە بۆ نەتەوەکانی خۆیان بەڵگەو موعجیزەی ئاشکرایان هێنا بەڵام بەدرۆیان خستنەوە ئێمەش تۆڵەمان لە موجریمەکان کردەوە وە حەقە لەسەر ئێمە سەرخستنی بڕواداران) .

وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (32)] الرعد واتە : ( وە گاڵتە کراوە لە پێش تۆ بە پێغەمبەران جا مۆڵەتی ئەوانەم دا کە کوفریان کرد پاشان سزام دان جا چۆن بوو تۆڵەی من بۆ ئەو کافرانە-هەموو زەلیل بوون لە دونیاو دواڕۆژ-) .

دە بزانن ئەوەی خوای لەگەڵ بێ ئەو سەرکەوتووە ئەوەی شەیتان فریوی بدا ئەو دۆڕاوە ئێوە ناتوانن بە فوی دەمتان ڕێ لەو ڕووناکیە بگرن کە خوا ڕەوانەی کردووە بۆ پێغەمبەرانی! خوای بەرز ئەفەرموێ : [يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (8) هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (9)] الصف واتە : ( ئەیانەوێ ڕوناکی خوا -کە ئیسلامە- بە دەمیان بکوژێننەوە بەڵام خوا ئەو ڕوناکیەی خۆی -کە ئیسلامە- تەواو ئەکات ئەگەر کافرەکانیش پێیان ناخۆش بێت . ئەو ئەو خوایەیە کە پێغەمبەری خۆی ڕەوانە کردووە بە هیدایەت وەدینی حەق -کەزانستی بەسوودو کردەوەی چاکە- بۆ ئەوەی سەری بخا لە سەر هەموو دینەکانی تر ئەگەر هاوبەش دانەرانیش پێیان ناخۆش بێ ) .

دە دوژمنانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بزانن چۆن خوای گەورە تا ئێستا دوژمنانی پێغەمبەرانی لە ڕابردووی ڕیسوا کردووە هەر ئەوەش بەشی ئێوەیە کەڕیسوا بن و دۆڕاویتان بۆ بمێنێتەوە لەگەڵ شەرمەزاری هەردوو دونیا! خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (40)] التوبة واتە : ( ئەگەر ئێوە پێغەمبەری خوا سەر نەخەن ئەوە خوا سەری خست -لەناخۆش ترین کاتی- ئەو کاتەی کافرەکان -ویستیان بیکوژن- و ناچاریان کرد مەککە جێبێڵێ کە یەکێک بوو لە دوان -تەنها خۆی لەگەڵ ابو بکر بوو- ئەو کاتەی لە ناو ئەشکەوتا بوون -کافرەکانیش هاتنە بەردەمی ئەشکەوتەکەو ابو بکر ئەی ووت ئەگەر سەر نەوی بکەن ئەمان بینن- ئەوکات پێغەمبەری خوا ئەیفەرموو بە هاوەڵەکەی -ابو بکر- خەفەت مەخۆ بێگومان ئێمە خوامان لەگەڵە-یارمەتیمان ئەدات وسەرمان ئەخات- ئینجا خوا دڵنەوایی وسەرکەوتنی خۆی بۆ دابەزاندن وە یارمەتی داو سەری خست بە جوندی ئاوا -فریشتەکان-کە ئێوە نایان بینن وە خوا کەلیمەی -شرک و هاوبەش دانانی- کافرەکانی نەویکرد و خستیە ژێرەوە وە کەلیمەی خوا -لا الە الا الله ووشەی تەنها خوا پەرستی و بانگەوازی پێغەمبەری- بەرز کردەوەو خستیە سەرەوە وە خواش بەتوانایەو زاڵە بەسەر هەموو شتێکا وە کار بەجێیەو کار جوانە ) .

لەو کاتە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم تەنیا بوو خوای بەرز سەری خست! چاوی کافرەکانی کوێر کرد نەیانتوانی بیبینن لەناو ئەشکەوتەکە وە لە هەموو شەڕەکانی لە گەڵ کافران خوا سەری خست و دوژمنەکانی خستە ژێر دەستیەوە وەک ئاشکرایە لە ژیان وسیرەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم.

وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [ان شانئك هو الابتر] الكوثر 3 واتە : (ئەی پێغەمبەری خوا ئەوەی ڕقی لەتۆیەو دوژمنی تۆیە ئەو زەلیلەو دۆڕاوەو ناوی بڕاوەیە) .

جائەی دوژمنانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم تا زووە پەشیمان ببنەوە ئەگینا ئێوەش مەسیرتان وەک ئەوانەی پێش خۆتانە! وەعدی خواش دێتە دی زوو یان درەنگ وگەڕانەوەشتان بۆ لای خوایە! خوای بەرز ئەفەرموێ : [فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ (77)] غافر واتە : ( جا ئارام بگرە بەرامبەری ئەو کافرو موشریکانە بێگومان وەعدی خوا حەقەو دێت جایا نیشانت ئەدەین لەژیانی خۆت هەندێ لەو وەعدەی پێمان داوی یان ئەتمرێنین -وەعدی خوا هەر دێتەدی- ئەوجا بۆ لای ئێمە ئەگەڕێنەوە) .

وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ (105) إِنَّ فِي هَذَا لَبَلَاغًا لِقَوْمٍ عَابِدِينَ (106) وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ (107) قُلْ إِنَّمَا يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَهَلْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (108) فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُلْ آَذَنْتُكُمْ عَلَى سَوَاءٍ وَإِنْ أَدْرِي أَقَرِيبٌ أَمْ بَعِيدٌ مَا تُوعَدُونَ (109)] الانبياء واتە : (وە نوسیمانە لە کتابی - لەکتابەکانی کە بۆ پێغەمبەران هاتووە- لە پاش زیکر -لوح المحفوظ- کە زەوی -دونیاو بەهەشتیش- ئەبێتە میراتی بەندە چاکەکانی من -خوا پەرستەکان ئەوانەی هاوبەش بۆ خوا دانانێن وشوێن پێغەمبەران کەوتوون- . بێگومان ئا لەو قورئانە ئەو سوودە هەیە بۆ هەر کەسێک کە ئەیگەیەنێ بە بەهەشت و سەرفرازیی دونیاو دوا ڕۆژ بۆ ئەو کەس و نەتەوەی ملکەچی فەرمانی خوا بن و شوێنی پێغەمبەرەکەی بکەون . وە ئەی پێغەمبەری خوا تۆمان نەناردووە ئیللا بۆ ئەوەی ڕەحمەت بیت بۆ هەموو جیهان و هەموو خەڵک . ئەی پێغەمبەری خوا پێیان بڵێ من وەحیم بۆ دێت و پێم ڕاگەیەنراوە لەلایەن خوا کە هەیچ پەرستراویکتان نیە تەنها یەک پەرستراوی حەق نەبێ کە الله یە جا ئێوە موسڵمان ئەبن ملکەچ ئەبن بۆ ئەو خوایە -ملکەچی ئەو خوایە بن چونکە هەر ئەو شایانی پەرستنە- . جا ئەگەر لە پاش ئەوەی پێت ڕاگەیاندن ئەوان پشتیان لە بانگەوازی تۆ کردو بەقسەیان نەکردی بەردەوام بوون لەسەر هاوبەش دانان ئەوە ئەوکات پێیان بڵێ من ئێوەم ئاگادار کردەوە وەک یەک ئێمەو ئێوە دوژمنین من لە ئێوە بەریم ئێوە لەمن بەرین وە من نازانم ئەو سزایەی خوا وەعدی پێداون نزیکە لێتانەوە یان دوور -بەڵام بێگومان دێتە سەرتان ئەکەر تەوبە نەکەن-).

لە کۆتایی بۆ ئەوانەی خەڵەتاون یان هەڵخلیسکاون بە قسەی بریق و باقی دوژمنانی ئیسلام بەخۆتان دا بڕۆنەوە والله من بۆ ئێوە دڵسۆزم زیاتر لە خۆتان! بە قسەی سەرکردەو ئاغاکانتان مەکەن دوایی ڕۆژێک دێ پەشیمانی چارەتان ناکا!

خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ نُؤْمِنَ بِهَذَا الْقُرْآَنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ الْقَوْلَ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لَوْلَا أَنْتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ (31) قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا أَنَحْنُ صَدَدْنَاكُمْ عَنِ الْهُدَى بَعْدَ إِذْ جَاءَكُمْ بَلْ كُنْتُمْ مُجْرِمِينَ (32) وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَنْ نَكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَنْدَادًا وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (33)] سبأ واتە : (وە ئەوانەی کوفریان کردووە بە خوا ئەڵێن بڕوا ناهێنین بەو قورئانە وە بڕوا ناهێنین بە کتابەکانی پێشی قورئانیش وە ئەگەر ئەبینی -ئەوە هەڕەشەیە بۆ ئەو کافرانە- کە ستەم کارەکان -لە کافرە موشریکان- وەستێندراون لە لای پەروەردگاریان -سەرۆک و شوێنکەوتەکانیان کۆ کراونەتەوە- قسە لەگەڵ یەکتر ئەکەن و موناقەشە ئەکەن شوێن کەوتەو لاوازەکان بە سەرکردەکانیان ئەوانەی خۆیان بەگەورە ئەزانی ئەڵێن ئەگەر ئێوە نەبونایەو ڕێگەتان لێنەگرتینایە ئەوە ئێمە بڕوادار ئەبوین . جا ئەوانەی سەرکردە بون و خۆیان بەگەورە ئەزانی بە لاوازو شوێنکەوتەکان ئەڵێن ئایا ئێمە ڕێمان لێگرتن لە هیدایەت پاش ئەوەی بۆتان هات بە بەڵگەوە بەڵکو خۆتان موجریم بوون شوێن هیدایەت نەکەوتن . وە لاوازو شوێنکەوتەکان بە سەرۆک و خۆ بەگەورە زانەکان ئەڵێن بەڵکو فڕو فێڵ و داونانەوەی شەوو ڕۆژی ئێوە بوو کە فەرمانتان بە ئێمە ئەکرد کوفر بەخوا بکەین و هاوبەشی بۆ دابنێین -کەسێکی تر بێنینە ڕیزی خوا بەوەی وەک ئەو بیپەرستین- فریومانتان ئەدا و ئەتانخەڵەتاندین جا هەردوولایان پەشیمانی دەرئەبڕن لە دڵی خۆیان حەسرەت ئەکێشن کە دوای حەق نەکەوتن لەو کاتەی سزای خوا ئەبینن وە کۆت و زنجیر ئەکەینە ملی ئەوانەی کوفریان بەخوا کرد جا ئەوان ئەو سزایەیان ئەدرێ لە بڕی چیە تەنها کردەوەکانی خۆیانە کە لە دونیا کردویانە لە کوفرو هاوبەش دانان بۆ خوا ) .

وە من وەک ئەو بڕوادارە ئەکەم کە ئامۆژگاری نەتەوەکەی خۆی ئەکرد وەک خوای بەرز بۆی گێڕاوینەتەوە لە قورئان خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَيَا قَوْمِ مَا لِي أَدْعُوكُمْ إِلَى النَّجَاةِ وَتَدْعُونَنِي إِلَى النَّارِ (41) تَدْعُونَنِي لِأَكْفُرَ بِاللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَأَنَا أَدْعُوكُمْ إِلَى الْعَزِيزِ الْغَفَّارِ (42) لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِي إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُ دَعْوَةٌ فِي الدُّنْيَا وَلَا فِي الْآَخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَا إِلَى اللَّهِ وَأَنَّ الْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَابُ النَّارِ (43) فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (44)] غافر واتە : (وە ئەی نەتەوەکەم ئەوە چیە من بانگتان ئەکەم بۆ ڕزگار بوون-لە سزای خوا- کەچی ئێوە من بانگ ئەکەن بۆ ئاگر-بۆ ڕێگایەک کە سزاکەی ئاگرە- . ئێوە بانگم ئەکەن بۆ ئەوەی کوفر بەخوا بکەم و هاوبەشی بۆ دانێم بە جەهل و بێ ئەوەی بەڵگەم هەبێ زانستێکم هەبێ -بێ ئەوەی بە بەڵگە بۆم بسەلمێنن کە ئەوە ڕێگایەکی ڕاستە- وە من بانگتان ئەکەم بۆلای ئەو خوایەی کە بە دەسەڵاتە و لێبوردەیە بۆ تاوانباران تاوان ئەپۆشێ و تەوبە وەرئەگرێ -ئەو ڕێگایەش بەڵگەی ئاشکرایە کە حەقەو ڕاستە- . ئەوە حەقەو درۆنیە کە ئەوەی ئێوە منی بۆ بانگ ئەکەن -لە شەریک دانان بۆ خوا بەوەی غەیری خوا بپەرستم- ئەوە ئەوانەی ئەتانەوێ بیانکەینە هاوبەشی خوا لە پەرستن هیچ دوعایەکی ئێمە گیرا ناکەن و ناتوانن یارمەتیمان بدەن و بەهانامان بێن لە دونیاو دواڕۆژ سودو زیانیان بۆ خۆیان نیە نەوەک بۆ ئێمەش وە گەڕانەوەمان بۆ لای خوایە وە ئەوانەی ئیسرافیان کرد -زیادە ڕۆییان کرد بەوەی هاوبەشیان بۆ خوا دانا- ئەوان خاوەنی ئاگرن -لە ناو دۆزەخن تا هەتایە- . جا لەداهاتوو ئەوەتان بیر ئەکەوێتەوە کە من پێتانی ئەڵێم -ڕاستی قسەکانی منتان بۆ دەرئەکەوێ وە پەشیمان ئەبنەوە ئەو کاتەی پەشیمانی دادی نیە- وە من کاری خۆم و بە خوا ئەسپێرم و تەوەکول لە سەر خوا ئەکەم و لە ئێوە دوور ئەکەومەوەو موقاتەعەتان ئەکەم وە بێگومان خوا بینایە بە بەندەکانی -ئەوەی ئەیکەن ئەیبینێ هیچی لێ وون نابێت-) .

وە بۆ ئەوانەی کە موسڵمانن بەڵام بەو کەسانە ئەخەڵەتێن و ئەکەونە داویان و لە خۆیانیان نزیک ئەکەنەوە بەتایبەتی سەرکردەو خاوەن دەسەڵاتەکان لەوانەی موسڵمانن نەکەن بەو مشکە کوێرانە بخەڵەتێن ئەوەی دەریان خستووە لەسەر زمانیان زیاتر لە دڵیانە! بەڵام لە دەرفەت ئەگەڕێن خوای بەرز ئەفەرموێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآَيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (118) هَا أَنْتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا آَمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (119)] ال عمران واتە : (ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە لە غەیری خۆتان لە کافرو موشریک و مونافیقان خۆشەویست و کەسانی نزیک خۆتان هەڵمەبژێرن کە ئاگاداری نهێنیەکانتان بن ئەوانە هیچ درێغیەک ناکەن بۆ ئەوەی زیانتان پێ بگەیەنن و توشی ناخۆشی و ئازارتان بکەن ئاواتەخوازی ئەوەن -بە دڵ حەزئەکەن- توشی زەحمەت و ئازار بن و لە ناخۆشی بن ئاشکرا بووە ڕق و قینەیان بەرامبەری ئێوە لە سەر زمانیان -لەوەی بوختانتان بۆ ئەکەن و نهێنیەکانتان بە دوژمنانتان ئەڵێن- وە ئەوەی لە سینگیان شاردویانەتەوە زیاترو گەورەترە لە ڕقیان بەرامبەرتان و بەرامبەری دینەکەتان بێگومان بەڵگەو نیشانەکانمان بۆ ڕوون کردوونەتەوە- لە سیفەتی دوژمنەکانتان کە چەندە ڕق هەڵگرن بەرامبەری ئێوەو دینەکەتان- ئەگەر ئێوە خاوەنی عەقڵ بن و تێبگەن و بیر بکەنەوە . ها ئێوە ئەی بڕوا داران ئەوانتان خۆش ئەوێ -مونافیقەکانتان خۆش ئەوێ چونکە بەزارەکی ئەڵێن ئێمە موسڵمانین- بەڵام ئەوان ئێوەیان خۆش ناوێ -ڕق هەڵگرن بەرامبەرتان دژایەتیتان ئەکەن- وە ئێوە ئەی بڕواداران بڕواتان هەیە بە کتابی خوا هەمووی هیچ گومانتان لێی نیە -بەڵام مونافیقەکان گومانیان هەیە لێی- وە کە مونافیقەکان پێتان ئەگەن ئەڵێن ئێمەش بڕوامان هێناوە وە کە لێتان جیا بوونەوەو تەنیا مانەوە ئەوە پەنجەکانی خۆیان ئەگەزن لە ڕقی ئێوە-ئەوەندە توڕەن و ڕقیان لێتانە کە پەنجەیان لە حەژمەتان ئەگەزن- پێیان بڵێ -بەو مونافیقانە- بەو ڕقەی خۆتانەوە بمرن -خوا ئەو دینە سەر ئەخاو قەت دڵتان خۆش نابی بەوەی ببینن ئەو دینە نەمێنێ- بێگومان خوا زانایە بەوەی لە سینگەکانە -لەناو دڵانە کەس پێنازانێ بەڵام خوا پێی ئەزانێ لەبەر ئەوە بزانن لەسەری سزا وەر ئەگرن وون نابێ-) .

وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا (27) يَا وَيْلَتَا لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا (28) لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنْسَانِ خَذُولًا (29)] الفرقان واتە : (وە ڕۆژێک -کە ڕۆژی قیامەتە- ستەمکاران و موشریکان ئەوانەی بەدوای سەرکردەو پێشەوا کافرەکان کەوتن دەستەکانی خۆی ئەگەزێ لە خەفەتان و دەڵێ خۆزگەم لە گەڵ پێغەمبەردا ڕێگایەکی هیدایەتم بگرتبا . ئای لەناوچوون و نەمان بۆ خۆم خۆزگە فلان کەسم -ئەو کافرەم- نەکردبا خۆشەویست و دۆستی نزیکی خۆم . ئەو منی گومڕا کرد لای دام لە زیکر -لە قورئان- پاش ئەوەی بۆم هات -بۆم خوێندرایەوە لەلایەن پێغەمبەرەوە- وە شەیتان وایە بۆ مرۆڤ کە پشتی تێ ئەکاو لە حەق فریوی ئەداو بانگی ئەکا بۆ باتڵ ) .

اللهم هل بلغت اللهم فاشهد




زیاتر

Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه