 ٩٣: سورة الضحى
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
وَالضُّحَى ﴿1﴾
سوێند به چێشته‌نگاو کاتێ که خۆر به‌رزده‌بێته‌وه‌و دنیا گه‌رم دادێت و کاتی جووڵه و چالاکییه).
وَاللَّيْلِ إِذَا سَجَى ﴿2﴾
وه به‌شه‌و به تاریکی داده‌پۆشرێت.
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَى ﴿3﴾
په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌ست به‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له‌تۆ هێناوه (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێهێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خستنه‌وه).
وَلَلْآخِرَةُ خَيْرٌ لَّكَ مِنَ الْأُولَى ﴿4﴾
بێگومان قیامه‌ت و دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا.
وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَى ﴿5﴾
له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازیی و خۆشنود ده‌بیت.
أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَى ﴿6﴾
مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به‌هه‌تیویی و خێرا ده‌رووی لێ کردیته‌وه‌و لانه‌ی بۆ سازاندیت؟!
وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَى ﴿7﴾
ئه‌ی سه‌رلێ شێواو نه‌بویت و نه‌تده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنمونی کردیت؟!
وَوَجَدَكَ عَائِلًا فَأَغْنَى ﴿8﴾
ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، پاشان ماڵ و سامانی پێ به‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت؟!
فَأَمَّا الْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ ﴿9﴾
که‌واته تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌ی ئیماندار) هه‌تیوان مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و سته‌میان لێ مه‌که‌و ماڵ و سامانیان مه‌خۆ، وه له‌سه‌ر چاکه‌و چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام به.
وَأَمَّا السَّائِلَ فَلَا تَنْهَرْ ﴿10﴾
هه‌رگیز هه‌ڵمه‌شاخێ به هه‌ژارو داماوو سواڵکه‌راندا.
وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ ﴿11﴾
(به‌ڵکو) ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بدوێ و باسیان بکه (خه‌ڵکی لێ به ئاگا بکه).
|