 ٨٦: سورة الطارق
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
وَالسَّمَاء وَالطَّارِقِ ﴿1﴾
سوێند به ئاسمان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی که به شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون (هه‌روه‌ها ده‌کرێت ئایه‌تی سێیه‌م وه‌ڵام بێت بۆ طارق).
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّارِقُ ﴿2﴾
جا تۆ چووزانی (طارق) چیه؟
النَّجْمُ الثَّاقِبُ ﴿3﴾
ئه‌ستێره کونکهرهکهیه تیشکی تاریکی ده‌بڕێت (زاناکان هه‌ندێك ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه که زۆر بچوکن، به‌ڵام به قه‌ده‌ر ئه‌ستێره گه‌وره‌کان قورس و سه‌نگینن، وه به ئاسانی هه‌موو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌یه‌ك کون ده‌که‌ن و پیایدا تێده‌په‌ڕن)!!
إِن كُلُّ نَفْسٍ لَّمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ ﴿4﴾
(سوێند به‌وانه) هه‌رهه‌موو که‌سێك، چاودێری هه‌یه (سه‌ره‌تا چاودێری هه‌موانه، فریشته‌کانیشی کردووه به چاو‌دێر و پارێزه‌رمان).
فَلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ مِمَّ خُلِقَ ﴿5﴾
با ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له‌چی دروستکراوه؟!
خُلِقَ مِن مَّاء دَافِقٍ ﴿6﴾
دروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو (که مه‌نی پیاوه‌و هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته، هه‌ردوو لایان هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ پێكهاتنی ئاده‌میزاد، به ویستی خوا).
يَخْرُجُ مِن بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ ﴿7﴾
له نێوان بڕبڕه‌کانی پشتی پیاوو ئێسکه‌کانی سینه‌ی ئافره‌ت ده‌رده‌چێت.
إِنَّهُ عَلَى رَجْعِهِ لَقَادِرٌ ﴿8﴾
بێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئاده‌میزادی) زۆر لا ئاسانه‌و توانایی ته‌واوی هه‌یه.
يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ ﴿9﴾
ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت.
فَمَا لَهُ مِن قُوَّةٍ وَلَا نَاصِرٍ ﴿10﴾
(ئاده‌میزاد) هیچ هێزو پشتیوانیه‌کی نیه.
وَالسَّمَاء ذَاتِ الرَّجْعِ ﴿11﴾
سوێند به ئاسمانێک که هۆیه‌که بۆ گێڕانه‌وه (سوڕی ئاو له سروشتدا، شه‌پۆله‌کانی ته‌ل و ڕادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنه‌کان و…هتد) ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ ﴿12﴾
هه‌روه‌ها سوێند به زه‌وی که درزی تێ ده‌بێت و ده‌ڕوخێت و ده‌له‌رزێت تا گیاکان سه‌ری لێ بێننه ده‌ره‌وه (ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئاده‌میزاد بزانێت که له سه‌ر زه‌ویه‌ك ده‌ژی وه‌ك بۆمبی کاتی وایه هه‌ر تاوێك ته‌قی، شه‌ق و په‌ق ده‌بێت و وێران ده‌بێت).
إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ ﴿13﴾
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه گوفتارێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه (جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق، ڕاست و درۆ، چاك و خراپ و…هتد).
وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ ﴿14﴾
هه‌رگیز گوفتارێکی لاواز نیه بۆ گاڵته‌جاڕی نیه.
إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا ﴿15﴾
به‌راستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی دا‌و نانه‌وه‌ن (بۆ ئیمانداران).
وَأَكِيدُ كَيْدًا ﴿16﴾
(به‌ڵام) خوا ده‌فه‌رموێت: منیش پیلان‌و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه کار.
فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا ﴿17﴾
تۆش (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) تاوێك مۆڵه‌تی کافران بده، که‌مێك لێیان بوه‌سته (بزانه چی‌یان به‌سه‌ر دێنم).
|