 ٨٢: سورة الإنفطار
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
إِذَا السَّمَاء انفَطَرَتْ ﴿1﴾
کاتێك ئاسمان له‌ت له‌ت و پارچه پارچه ده‌بێت.
وَإِذَا الْكَوَاكِبُ انتَثَرَتْ ﴿2﴾
کاتێك که ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه‌و وردوخاش ده‌بن.
وَإِذَا الْبِحَارُ فُجِّرَتْ ﴿3﴾
کاتێك که ده‌ریاکان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه.
وَإِذَا الْقُبُورُ بُعْثِرَتْ ﴿4﴾
کاتێك که گۆڕه‌کان ژێره‌و ژوور ده‌کرێن (مردووه‌کانی ناوی ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه‌و زیندوو ده‌کرێنه‌وه).
عَلِمَتْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ وَأَخَّرَتْ ﴿5﴾
ئه‌وسا هه‌رکه‌س ده‌زانێ چی پێش خستووه‌و چی پاش خستووه، چی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه‌و چی هێشتۆته‌وه (له کار‌و کرده‌وه‌ی چاك یان خراپ که خه‌ڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووه).
يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ ﴿6﴾
ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سه‌رکه‌ش بیت به‌رانبه‌ر به په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟! چی وای لێکردویت که وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (وه نافه‌رمان و یاخی بیت؟).
الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ ﴿7﴾
(به مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره تۆی دروست کردووه، به ڕێکوپێکترین شێوه، به جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که بتوانن کار‌و فه‌رمانی خۆیان به‌چاکیی ئه‌نجام بده‌ن، وه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که جووتن قه‌باره‌و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که، جگه له‌وه‌ی که یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه له نێوانیانداو هه‌مواان هاوکارن).
فِي أَيِّ صُورَةٍ مَّا شَاء رَكَّبَكَ ﴿8﴾
له هه‌ر شێوه‌و شێوازێکدا که ویستویه‌تی تۆی ڕێکخستووه‌و ئه‌ندامه‌کانی به‌یه‌که‌وه لکاندووه.
كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِالدِّينِ ﴿9﴾
نه‌خێر، (نه‌ده‌بوو وا بیت به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره جوانکاره‌ت، سه‌ره‌ڕایی ئه‌و هه‌موو ڕوونکردنه‌وانه) هێشتا بڕواتان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندووبوونه‌وه نیه!!
وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ ﴿10﴾
له کاتێکدا که ئێوه چاودێریتان له سه‌ر دانراوه.
كِرَامًا كَاتِبِينَ ﴿11﴾
له فریشته به‌ڕێزه تۆمارکاره‌کان.
يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ ﴿12﴾
که ئاگا‌و زانان به هه‌موو ئه‌و کرده‌وه‌و ڕه‌فتارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ﴿13﴾
(سه‌رئه‌نجام) به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی پڕ له شادی و خۆشی ده‌به‌نه سه‌ر.
وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ ﴿14﴾
تاوانبار‌و تاوانکاره‌کانیش له ناو دۆزه‌خدا ژیانی پڕ له ئێش و ئازار ده‌به‌نه سه‌ر.
يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ الدِّينِ ﴿15﴾
که له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌خرێنه ناوی و دووچاری ده‌بن.
وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَائِبِينَ ﴿16﴾
(له ناویدا) ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دوور بکه‌ونه‌وه‌و خۆیانی لێ بشارنه‌وه.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الدِّينِ ﴿17﴾
جا تۆ ئه‌ی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامه‌ت چیه و چۆنه.
ثُمَّ مَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الدِّينِ ﴿18﴾
ئاخۆ تۆ چووزانیت ئه‌و ڕۆژه چۆن ڕۆژێکه، (چه‌ند سه‌خته، چه‌ند سامناکه، چه‌نده پڕ له مه‌ینه‌ته).
يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌ لِّنَفْسٍ شَيْئًا وَالْأَمْرُ يَوْمَئِذٍ لِلَّهِ ﴿19﴾
ئه‌و ڕۆژه که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت، که‌س هیچ شتێکی له ده‌ست نایه‌ت بۆ که‌سانی تر، ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شتێك به ده‌ست خوایه، فه‌رمان ته‌نها فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری دادپه‌روه‌ره.
|