 | فه‌رزبوونی جیهاد |
كاتێك خۆشه‌ویست ﷺ له مه‌دینه جێگیر بوو ، پشتیوانان به‌ڵێنی سه‌ر خستنیان دا و وه دژی هه‌موو كه‌سێك بوه‌ستنه‌وه چ سپی پێست بێت یان ڕه‌ش پێست بێت ، عه‌ره‌ب هه‌مووان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئامه‌دابوون بۆ لێدانیان و دژایه‌تی كردنیان ، دوای ئه‌وه خوای گه‌وره ڕێگه‌ی دا جیهاد بكه‌ن له سوره‌تی حه‌ج خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : (أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ (٣٩)
واتا : مۆڵه‌ت دراوه به‌و ئیماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێده‌گێرن، که بجه‌نگن و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی سته‌م لێکراون، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که سه‌ریان بخات و سه‌رکه‌وتنیان پێ ببه‌خشێت.
كاتێك مسوڵمان بوون به خاوه‌ن چه‌ك خوای گه‌وره جیهادی له‌سه‌ر فه‌رز كردن هه‌ر وه‌كو چۆن خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ له سوره‌تی به‌قه‌ره: (كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ وَعَسى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئاً وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ (٢١٦)
واتا : جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌ت حاڵه و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه).
| غه‌زوه‌ی ئه‌بواء |
یه‌كه‌م غه‌زا بوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ كردی غه‌زوه‌ی ئه‌بواء بوو له مانگی صفر ساڵی دووه‌می كۆچی بوو ، خۆی مسوڵمانان ڕۆشتن تا گه‌یشتن به وددان ( وددان : شوێنێكه له نێوان مه‌كکه و مه‌دینه ) له شوێنی خۆی له مه‌دینه سه‌عد كوڕی عباده‌ی له شوێنی خۆی دانا بوو كردبووی به جێگره‌وی خۆی ، پیغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ڕێكه‌وتن و ئاشته‌وایی كرد له‌گه‌ل به‌نی ضمره‌ی كوڕی عبد المناه ، خۆشه‌ویست ﷺ گه‌ڕایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك ڕوبدات .
| ناردنی حه‌مزه‌ی كوڕی عبدالمطلب |
سه‌روه‌رمان ٣٠ سوار چاكی نارد ته‌نیا له كۆچ كردووان هیچ كه‌سێكی له پشتیوانان تێدا نه‌بوو به پێشه‌وایی حه‌مزه‌ی مامی خۆی ناردی بۆ سه‌یف البحر گه‌یشت به ئه‌بو جه‌هل كه ٣٠٠ كه‌سی له‌گه‌ڵ بوو له كافره موشریكه‌كان كه ده‌هاته‌وه له بازرگانی كه پێشه‌وای كاروانی بازرگانی ده‌كرد كه له شامه‌وه هاتبوو به‌ره‌و مه‌كکه به ڕێوه ده‌كه‌وت ، ڕێگری لێ كردن پێشیانی گرت به‌ڵام مه‌جدی كوڕی عەمر الجهنی بوو به نێوان گیر ، و ئه‌بو جه‌هل له‌عنه‌تی خوای لێ بێت گه‌ڕاوه بۆ مه‌كکه و حه‌مزه و هاوه‌ڵانیش گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌دینه و بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ڕووبدا .
••••••••••••••••••••••••
| سه‌رچاوه : الفصول فی سیرة الرسول صلی الله علیه وسلم - ابن كثیر ص١٢١- ١٢٢| بتصرف .
وه‌رگێرانی به ده‌ستكاریه‌وه : شوێنه‌وار كوردی
٦\صفر\١٤٤١هـ
|