 گەمارۆدانی مەدینە
گەمارۆدانی مەدینە
دوای ئەوەی بەنی نەزیر کرانە دەرەوە لە مەدینە و ڕۆیشتن بەرەو خەیبەر،
خەڵکیان نارد بۆ لای قوڕەیش و هانیان دان بۆ شەڕکردن لەگەڵ پێغهمبهر
(صلی الله علیه وسلم) ، ڕێکەوتن لەگەڵیان، قوڕەیش ٤٠٠٠ کەس و ٣٠٠
سوارچاکیان کۆکردەوە، کۆمەڵێکی تریش لە هۆزەکان چوونە پاڵیان و هەموویان
نزیکەی ١٠،٠٠٠ کەس بوون و ناونران بە ئەحزاب، و سەرکردەکەیان ئەبووسوفیان
بوو، لە ئەنجامدا شەڕی خەندەق یان شەڕی ئەحزاب کەوتەوە، لە شەوالی ساڵی ٥ی
کۆچییدا، و کاتێک پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) بە هەواڵەکەی زانی بە
ڕاوێژکردن بە سەلمانی فارسی هەستان بە هەڵکەندنی خەندەق لە شارەکەدا، و
قوڕەیش و ئەحزابەکانی لەگەڵیان بوون گەمارۆیەکی توندی شارەکەیان دا، تا
ڕەشەبایەکی توند هات بە سەر سەربازگەکانی ئەحزابدا و چۆڵیان کرد.
پاشان موسڵمانان لە غەزووی بەنی قەریزەدا، گەمارۆی بەنی قەریزەیان دا تا
خۆیان دا بە دەستەوە.
|