 پەیمان نامەی حودیبیە
ئه‌و په‌یمانه‌ئاشته‌وای یه‌ی حوده‌ی بییه که موسڵمانانی دڵ گران کرد و
له به‌نده‌کانی زۆر یوڕه‌و دڵ گران بوون که‌وایان ده‌بینی که‌می و نزمی
یه بۆ موسڵمانان‌و ناتوانن قوبوڵی بکه‌ن زۆر سودو قازانجی تێدا بوو بۆ
موسڵمانان که‌له ژماردن نایه‌ن .
أبو بکر الصدیق ووتویه‌تی :(هیچ سه‌ر که‌وتنێك له ئیسلامدا وه‌کو سه‌رکه‌وتنی حوده‌ی بییه نووه
خوادا هه‌بوو، خه‌ڵکیش هه‌رده‌م له په‌له کردندان و خوای گه‌وره وه‌کو
به‌نده په‌له ناکات تاوه‌کو ئیش و کاره‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت وده‌یبات به
وه‌ستی خۆی چۆنی بوێت )
نابێت إبن عبد البر ووتویه‌تی :(هیچ غه‌زایه‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر (صلی
الله علیه وسلم )هاوتای غه‌زای(بدر)ته‌نها (الحودیبیة ) نه‌بێت ) .
أنس ووتوویه‌تی :{ إِنّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحاً مّبِيناً}سوره‌تی
الفتح،واتا: ئێمه سه‌رکه‌وتنێکی بۆت ئه‌نجام دا ،که مه‌به‌ست له حوده‌ی
بییه و به‌نده‌کانی ناو په‌یمانه‌که سه‌ر که‌وتنی ناو ئیسلام بوو له
ڕاستیدا، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك بۆ چوونیان جیاواز بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌سا
وه‌ستاندنی شه‌ڕو ئاگر به‌ست له گه‌ڵ قوره‌یشدا فرسه‌تێکی زۆر باش بوو بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیسلام و گه‌یاندنی ببه خه‌ڵکی و نه‌هێشتنی غه‌ریبێتی
ئیسلام بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر کرد له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکیدا
).
عز عبدالسلام له کیتابی (قواعد لأحکام ) ج/1،ل/81 دا ده‌ڵێت :(بۆچی
په‌یمانی الحودیبیة موسڵمانان به‌هه‌ندێ شتی له ڕواڵه‌تدا که‌م قوبوڵیان
کرد پێشیان ناخۆش بوو ؟ سودی زۆر بوو بۆ موسڵمانان ده‌ڵێن: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و په‌یمانه خراپه‌ی زۆری دوور خسته‌وه له موسڵمانان له‌وانه‌ش :
1_دووریانی خسته‌وه له‌و ئیماندارانه‌ی که‌له مه‌ککه‌دا مابوونه‌وه
ئیمانه‌که‌ی خۆیان ئاشکرانه‌کردبوو نه‌یانیان ده‌نسی ، که کوشتنی ئیماندا
تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه ، له په‌یمانه‌که‌شدا به‌ندێکی ئه‌وه بوو که
هه‌رکه‌سێك هات بۆ ناو موسڵمانان ده‌بێت بیان گێڕنه‌وه بۆ ناو کافره‌کان
ئه‌وش هێشتا زۆر له کوشتنیان باشتر بوو که به نه‌زانین بیان کوژن .
2_خوای گه‌وره خۆی باش ده‌زانێت که دواخستنی شه‌ڕو کوشتار قازانجێکی
گه‌وره‌ی تێدا بوو بۆ موسڵمانان ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه بوو که خه‌ڵکانێکی زۆر
له کافره‌کان ئیمانیان هێنا هه‌روه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه رمووێت : {
لِيُدْخِلَ اللَّهُ فِي رَحْمَتِهِ مَنْ يَشَاءُ }سوره‌تی البقرة ، واتا:
بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی خۆی مه‌به‌ستێتی ڕحمیان پێ بکات
بیان کاته ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی که‌ڕه‌حمه‌تی خواح گه‌وره‌یه که ئیسلامه
والله أعلم.
3_هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رمووی : { لَوْ تَزَيَّلُوا لَعَذَّبْنَا
الَّذِينَ كَفَرُوا } سوره‌تی البقرة، واتا: (ئه‌گه‌ر موسڵمان وکافر جیا
ببنه‌وه له یه‌کترو کۆمه‌ڵیان به‌ته‌واوی جیاببنه‌وه ئه‌وا سزای
کافره‌کان ده‌ده‌ین به کوشتنیان به‌ده‌ستی بوسڵمانان وگرتنیان) .
إبن القیم له کیتابی (الزاد ) ج/3 ،ل/309 دا ده‌ڵێت :(ئه‌و په‌یمانه زۆر
له‌وه گه‌وره تره که خه‌ڵکێك د‌رکی پێ بکات ته‌نها مه‌گه‌ر خوای گه‌وره
خۆی بزانێت چی کردووه که چۆن هۆکاره‌که‌ی بۆ ساز کردووه
مه‌به‌سته‌که‌شی دروست بووه به‌و شێوه‌یه‌ی که دانای زوای گه‌وره خۆی
مه‌به‌ستی بووه ویستی له‌سه‌ر بووه ، له‌واش ئه‌و کاره سه‌ره‌تایه‌ك
بووه بۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره که خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
وسه‌ربازه‌کانی پێ سه‌ر به‌رز کردووه و خه‌ڵکێکی زۆریش هاتنه ناو
ئیسلامه‌وه به گه‌ڵ وهۆزو ژماره‌ی زۆره‌وه ئه‌و ئاگر به‌سته بوو بو
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌و کارانه‌و کلیلێك بوو به‌وویستی خۆی و به‌ده‌ستی
خۆیه‌وه ، عاده‌تی ئیذ وکاره گه‌وره‌کانی خوای گه‌وره هه‌ر به‌و
شێوه‌یه یه که سه‌ره‌تایه‌کی جوانی بۆ داده‌ڕێژێت له ڕووی قه‌ده‌ری و
شه‌رعی یه‌وه که ببێت به‌هۆکاری ئه‌و کاره تاوه‌کو دروست بێت ).
وه هه‌رکه‌سێکیش وه‌ستی زیاتر بزانێت ده‌رباره‌ی په‌یمانی ئاشته‌وای
الحودیبیة بابگه‌ڕێته‌و بۆ سه‌رچاوه‌کانی کیتابه کانی ژیان نامه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )و له‌وانه‌ش کیتابی (الزاد)ج/3، ل/419
یان أحمد باشمیل له کیتابی (صلح الهدنة ) 325،337 یان منیر الغظاب ج/2
،ل/37.
ڕه‌فتاری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )ده‌رباره‌ی شۆڕشه‌کانی أبو بصیر له عیص چی سوودێکی لێ وه‌رده‌گرین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یه‌کێك له به‌نده‌کانی په‌یمانی الحودیبیة ئه‌وه‌یه که موسڵمانان زۆر
لێی توڕه بوون و هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و
په‌یمانه‌دا ئه‌وه بوو : که هه‌ر که‌سێك له کافره‌کان موسڵمان ببێت و
ڕابکات بۆ ناو موسڵمانان ده‌بێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم
)بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو کافره‌کان و وه‌ری نه‌گرێت و ته‌سلیم
به‌کافره‌کانی بکه‌ن هه‌رکه‌سێكیش له موسڵمانان هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه و ڕابکات
بۆ ناو کافره‌کان ئه‌وان ته‌سلیمی ناکه‌نه‌وه کاتێك (أبو جندل) ماسڵمان
بوو سهلی کوڕی عمر داوای کرد که بیگه‌ڕێننه‌وه و بیده‌نه ده‌ستی خۆیان
که باوکی أو جندل بوو له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ی که‌له په‌یمانه‌که‌دا
نوسراوه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی (ئه‌ی أبا جندل
ئارام بگره‌و چاوه‌ڕوان به خوای گه‌وره ده‌روازه‌تان بۆ ده‌کاته‌وه بۆ
تۆ‌و ئه‌وانه‌شی وه‌ك تۆ ئیمان ده‌هێنن ) هه‌روا ده‌رچوو که سڵێکی
به‌سه‌ردا نه‌چوو خوای گه‌وره ده‌روازه‌ی بۆیان کرده‌وه و ئه‌وه بوو أبو
نصیر ئیمانی هێنا و ڕای‌کرد بۆ مه‌دینه هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی
الله علیه وسلم )و پێغه‌مبه‌ر پێی ووت (إنا قد أعطینا هؤلاء القوم ما قد
علمت ، ولا یصلح ولا دیننا الغدر ،وإن الله جاعل لك ومن معك من المستضعو
په‌یمانه‌که‌مان بشکێنین ، به‌فین فرجا و،خرجا ، فانطلق إلی قومك
)واتا:ئێمه په‌یمانمان به‌ستووه هه‌روه‌کو خۆت ئاگاداریت، له
دینه‌که‌ماندا ناتوانی ن غه‌در بکه‌ین به ته‌ئکید خوای گه‌وره
ده‌روازه‌تان بۆ دکاته‌وه بۆ تۆ‌و هاوه‌ڵه‌کانت که زه‌لیل وژێرده‌سته‌ی
کافرانن بگه‌ڕێره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ت خۆت ، ئه‌ویش ووتی: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌سلیم به‌ده‌ستی قه‌ومه کافره‌که‌ی خۆمم ده‌که‌ی ت بۆ
ئه‌وه‌ی توشی ئه‌شکه‌نجه‌و زیندانم بکه‌ن و توشی فیتنه‌م بکه‌ن له
دینه‌که‌مدا ، ئه‌وه بوو ته‌سلیمی ده‌ستی دوو که‌سی کرده‌وه بڵ به‌ستیان
کرد‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ککه ، ئه‌ویش له ڕێگه فرسه‌تی بۆ هه‌ڵکه‌وت
ده‌ستی گه‌یشته شمشێرو یه‌کێکیانی کوشت و ئه‌وی تر ڕای کرد ، پاشان
گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌دین نه بۆ لای پێغه‌به‌ر (صلی الله علیه وسلم
)ووتی:(والله ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، له زمه‌تی تۆدا نه‌ی
هێشتوومه‌ته‌وه من خۆم خۆمم ڕزگار کرد تۆ منت ته‌سلیم به‌وان کرد منیش بۆ
پاراستنی دینه‌که‌ی خۆم خۆمم ڕزگار کرد بۆ ئه‌وه‌ی تووشی فیتنه‌م نه‌که‌ن )
پێغه‌به‌ر صلی علیه وسلم فه‌رمووی :(ویل أمه مسعر حرب لو کان معه رجال)
هه‌ی نه‌گبه‌تی و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌و قه‌ومه هڵگیر سێنه‌ری ئاگری
شه‌ڕێکه ئه‌گه‌ر پیاوی له گه‌ڵدا بێت ، پاشان أبو بصیر تێگه‌یشت که
جێگای نابێته‌وه له ناو مه‌دیننه‌و پڵی موسڵمانان نشتوانێت بچێته‌وه بۆ
مه‌ککه چونکه یه‌کێکیانی کوشت پاشان ڕای‌کرد بۆ که‌نار ده‌ریا که
ناوچه‌یه‌ك بوو ناوی (العیص ) بوو ده‌ستی کرد به‌وه‌ی ڕێگری له
کاروانه‌کانی قوره یشی ده‌کرد، موسڵمانانیش ئه‌وه‌یان بیست (مسعر حرب لو
کان معه رجال ) ئه‌گه‌ر پیاوانێك له‌گه‌ڵیدا بن ئه‌وا ده‌بێت
هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕێك ، هه‌ر بۆیه موسڵمانانی مه‌ککه ئیمانیان هێنا بوو
بۆیان نه‌بوو بچن بۆ مه‌دینه به‌هۆی په‌یمانه‌که‌ی حوده‌ی بییه‌وه که
پێغه‌مبه‌ر صلی الله عله وسلم به‌ستبووی .
ئیمانداره‌کانی مه‌ککه ڕایان کرد بۆ لای أبو بصیر بۆ ناوچه‌ی (العیص)
به‌گوێره‌ی ئاماژه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )تاوه‌کو
ئه‌وانه‌ی که له ده‌وری أبو بصیر کۆبوونه‌وه ژماره‌یان نزیکه‌ی 70 که‌س
تاوه‌کوله‌شکرێکیان کۆکرده‌وه ڕێگایان له قوره‌یش ته‌نگ کرد
هه‌رکه‌سێکیان بگرتایه ده‌یان کوشت و هه‌ر کاروانێك له‌وێوه بڕویشتایه
ڕووتیان ده‌کرده‌وه.
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )به‌کرده‌وه خۆی هیچی به‌رامبه‌ریان
نه‌کرد ته‌نها یه‌ك ووته‌ی فه‌رموو که بوو به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی
په‌یوه‌ندی پێوه بکات ،کاتێک قوره‌یش ڕێگایان لی ته‌نگه‌به‌ر بوو خۆیان
هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ر داوایان لێ کرد به‌وه‌ی که سیله‌ی ڕه‌حمی هه‌یه
له‌گه‌ڵیاندا که ئه‌و کۆمه‌ڵه بگرێته خۆی ئه‌و مه‌رجه له
په‌یمانه‌که‌دا بسڕنه‌وه و ئه‌و به‌نده‌ی که هاوه‌ڵه‌کانی دڵ گران کردبوو
ئه‌و ماوه زۆره قوره‌یش خۆیان به مه‌منونی وناچاری ده‌ست به‌رداری بوون
و سڕییانه‌وه له په‌یمانه‌که‌دا لێره‌شدا هه‌ندێ ووته‌ی زانایان
ده‌هێنینه‌وه که‌له‌و باره‌یه‌وه دواون :
ئیمام الغزالي له کیتابی (الفقه السره) ل/397 دا ووتوویه‌تی :(به‌سه‌ر
هاتی أبو جندل وأبو بصیرو برا ئیامن داره‌کانی بسێکی بیر‌و باوه‌ڕیه‌و
نه‌هێشتنی لۆمه‌ی دوژمانانیان بوو هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی ناخۆشی ناو هاوه‌ڵه
کانی پێغه‌مبه‌ر بوو ، ئه‌وه‌ش ڕون ده‌کاته‌و که ئیمان هێنانی ئه‌و
کۆمه‌ڵه ئیمانه‌که‌یان جێگه‌ی خۆی گرت بوو، بۆ دڵ وده‌روونی ئه‌و که‌سانه
پاك بوو له هه‌موو شتێك که ته‌نها کاکڵه‌ی ئیمانی ته‌واوه‌تی بوو ،
ئه‌وان بێ ئومێد بوون له هاوکاری کردن و دڵ نه‌وای کردنیان له‌لایه‌ن
پێغه‌مبه‌ره‌وه و تێکه‌ڵ بوونیان به‌موسڵمانان و بیستنی دین وئیمان
له‌وانه‌وه ، ئه‌وان ڕێگای هیدایه‌تیان گرتوو ڕێگای ڕاستی ئیمانیان
دۆزییه‌وه خۆیان خسته ته‌نگانه‌و کاری سه‌ربه‌خۆوه (مغامرة )
نمونه‌یه‌کی باشی ئیسلامی سه‌ربه‌رز بوو ، هاتنی أبو بصیر هه‌موو
هاوکێشه‌کانی پێچه‌وانه کرد به‌قازانجی موسڵمانان وده‌وڵه‌تی ئیسلامی که
تازه دامه‌زرابوو ، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش گه‌یشته موسڵمانانی مه‌ککه که‌له‌وێ
زیندانی کرابوون ئه‌و دبگۆیه‌ش عمری کوڕی خطاب بۆیانی نوسی وبۆیانی نارد
که پێغه‌مبه‌ر صلی الله عله وسلم فه‌رموویه‌تی :(ئه‌گه‌ر پیاوانێك له
گه‌ڵ أبو بصیردا بن ئه‌او ئاگری شه‌ڕێك هه‌ڵ ده‌گیرسێنن ، هه‌ر ئه‌ویش
جوابی بۆیان نارد که له ناوچه‌ی (العیص) ه، حه‌وه بوو که‌نزیکه‌ی 70
که‌س له ده‌وری کۆبوو نه‌وه‌و ڕێگایان له قوره‌یش ته‌نگ کرد
.........ئه‌وان أبوو بصیرین کردبووه فه‌رمانده‌ی خۆیان وپێش نوێژیانی
ده‌کردو کاروباریان ده‌گێڕا و ئه‌وانیش هه‌موو گوێڕایه‌ڵی أبو بصیر بوون
تاوه‌کو قوره‌یش ئه‌مه‌ی زۆر پێ ناخۆش بوو به ناچاری نێردراویان نارد بۆ
لای پێغه‌مبه‌ر داوایان لێ کرد به‌و سۆزه‌ی که هه‌یه له نێوانیاندا
أبو بصیرو کۆمه‌ڵه‌که‌ی بانگ بکات بۆ لای خۆی و ئه‌وان له و خاڵه
په‌شیمانن و ده‌یسڕنه‌وه ، پێغه‌مبه‌ر نامه‌یه‌کی نارد بۆ أبو بصیر نرد
که بگه‌ڕیته‌وه بۆ لای خۆیان بۆ مه‌دیننه ، به‌ڵام أبو بصیر له کاتی
سه‌ره‌مه‌رگدا بوو کاتێك که نامه‌ی که‌ی پێ گه‌یشت و نامه‌که‌ی
خوێنده‌وه‌و گیانی سپاردو هه‌رله‌وێدا نێژرا پاشان هه‌موویان گه‌ڕانه‌وه
بۆ لای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ناو موسڵمانانی له مه‌دیننه و و
ژماره‌یان 70 که‌س بوو.
منیر الغضبان له کیتابی (المهج الحرکي في السیرة النبویة ) ل /41 ،ج/2 دا
کاتێك باسی سه‌ره‌تا وبنه‌ماکانی شه‌ڕی پارتی زانی له ڕوانگه
به‌سه‌رهاته‌که‌ی أبو بصیر ه‌وه ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێت: (بێ
گومان ئه‌وه‌ی بیر له‌و جۆره شه‌ڕانه بکاته‌وه (پارتی زانی ) ده‌بێت
خاوه‌ن ویستێکی به‌هێز بێت و عه‌زیمه‌تێکی پۆڵاینی هه‌بێت ) بیر کردنه‌وه‌ی
أبو بصیر بۆ ڕاکردن له زیندانی قوره‌یش و ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌و کۆچ
کردنی بۆ مه‌دیننه مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و توانای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی
هه‌یه ، ئه‌وه نه‌سی یه‌تی زیندووه که زه‌لیلی ڕه ت ده‌کاته‌وه ڕازی
نی یه به‌سوکایه‌تی کردنی ئه‌وه‌ش خاڵی ده‌رچوونه وله سه‌ره‌تای هه‌موو
ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و به‌ره‌نگاری کردنی چه‌کداری یه‌کدا که ڕووبه‌ڕووی
هه‌موو گومڕاکانی سه‌رزه‌وی ، له کاتێکدا أبو بصیر ده‌یتونی له گه‌ڵ ئه‌و
دووکه‌سه‌دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ککه خۆی ته‌سلیم به‌کافرانی مه‌ککه بکات
، به‌ڵام ویست وئاره‌زووه‌که‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو که چه‌ند باره‌ی
ده‌کرده‌وه له پێغه‌مبه‌ر که نه‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی تێگه‌یان که‌ناتوانین له دینه‌که‌ی ئێمه‌دا خیانه‌ت بکه‌ین
په‌یمان بشکێنین ئارام بگره و چاوه‌ڕوانی ده‌روازه‌ی خوای گه‌وره بکه
تاوه‌کو ده‌روازه‌ی خۆی لێتان ده‌کاته‌وه ، ئه‌ویش سێ شتی له بنه‌ماکانی
سه‌رکرده‌ی وه‌رگرت:
یه‌که‌م :_ به‌وه‌فا بێت وپه‌یمان به‌رێته سه‌ر ئه‌گه‌ر گرێ به‌ستێکی کرد
که‌رچی له‌گه‌ڵ کافره‌و موشریکه‌کاندا بێت که ئه‌وان خوێن‌ڕێژ و ده‌ست درێژ
که‌رن .
دووه‌م :_ ده‌بێت قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵ و له سه‌رووی
به‌ورژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سه‌وه بێت هه‌ر بۆیه ئه‌و به‌نده ووشکه‌ی تێدا
بوو.
سێ یه‌م :_ متمانه‌کردن به خوا‌و دڵنیای له‌وه‌ی که خوای گه‌وره
ده‌روازه‌و ڕێگای ڕزگار بوون ده‌کاته‌وه .............هه‌رده‌بێت که
جێگایه‌ك ده‌ست نیشان بکرێت و پیاوانێك هه‌ڵبژێرێت بۆ پلاندانانی جه‌نگێکی
درێژ خایه‌ن و مه‌دیننه‌ش ئه‌و جێگایه نه‌بوو که دیاری بکات بۆ مانه‌وه‌ی
تێیدا چونکه مه‌دیننه پابه‌ند بوو به په‌یمان وگرێ به‌ستێکی تایبه‌تی
یه‌وه له گه‌ڵ مه‌ککه‌دا ، هه‌ر بۆیه ده‌بوو جێگایه‌کی تر ده‌ست نیشان
بکات و پیاوانێکی تر که پابه‌ند نه‌بن به‌و په‌یمانه‌وه ، پیاوه‌کانیش
هه‌ر خه‌ڵکی مه‌ککه بوون جێگا که‌ش ده‌بوو جێگایه‌ك بێت که مه‌ککه به
خه‌به‌ر بهێنێته‌وه و ڕێگایان لێ بگرێت بۆیه ڕێگای که‌نار ده‌ریای
هه‌ڵبژارد ...........أبو بصیر ماوه‌ی سێ ڕۆژ به خواردنی خورما ده‌ژیا پاش
ماوه‌یه‌ك خۆی ڕا هێنا له ناخۆشی وناڕيحه‌تی پاشان ده‌ستی کرد به‌خواردنی
ماسی ، پیاوی جه‌نگ ده‌بێت خۆی ڕابهێنێت که چۆن ئیداره‌ی خۆی ده‌دات و
نابێت پشت ببه ستێت هاوکری ده‌ردکی یه‌وه چونکه ئه‌و هاوکاری یه ڕۆژێك
ده‌بێت نه‌مێنێت.
أبو بصیریش وه‌کو پیاوێکی شۆڕشگێڕ‌و بیر‌و باوه‌ڕی شۆڕش هه‌ڵگیر سێنه‌ر خۆی
ئاماده کرد و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ڕووبوڕووبونه‌وه‌یه‌ك بووه‌وه له ڕووی
مادی و مه‌عنه‌وی یه‌وه ئه‌وه‌شی که پیاوه‌که‌ی کوشت (رجل العامري ) و
چه‌که‌که‌ی هه‌ڵگرت ئه‌وه هێڵی بنه‌ڕه‌تی ئیسلامی ڕاسته قینه یه کاتێک
که دوژمن کۆده‌بنه‌وه بۆ کوشتنی ئه‌و یان زه‌لیل کردنی یان نه‌هێشتنی
جوڵه‌و بزوتنه‌وه‌که‌ی ئه‌ویش بێ گومان کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و دوژمنه‌که‌ی
ده‌کوژێت و به‌چه‌که‌که‌ی خۆی چه‌کدارو پڕ چه‌ک ده‌کات ، هه‌روه‌ها هه‌موو
بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی کاتێك که ده‌ست پێ ده‌کات دروست ده‌بێت ده‌بێت
هه‌موو هۆکارێکی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ پیاوانی گومڕاکان وکاربه‌ده‌ستانیان
وئه‌ڵقه له‌گوێ کانیان .............هه‌روه‌ها گه‌نجو لاوانی بزوتنه‌وه
ئیسلامی یه‌کان ده‌بێت ئه‌وه بزانن که بارودۆخی ناهه‌مووار دێته ڕێگایان
و به‌هه‌مان شێوه دێته‌ڕێگای سه‌رکرده‌کانیان و له‌وانه‌یه که
سه‌رکرده‌کانیان ده‌ست به‌رداریان ببن و نه‌توانن هاکارییان بکه‌ن له‌به‌ر
خاتری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵگا ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم
)ئه‌و بارودۆخه هاته ڕێگای که په‌یمانێکی به‌ستبوو له به‌نده‌کانی ناو
په‌یمانه‌که‌ش ئه‌وه بوو هه‌رکه‌سێك موسڵمان بێت و ته‌سلیمی ده‌ستی
دوژمنه‌کانی بکات ئه‌گه‌ر هاتن به‌دوایدا بیبه‌نه‌وه .
به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاستی حه‌و شۆڕشه پیاوانێك بوون که‌له موسڵماانی مه‌ککه
بوون که ژێر ده‌سته‌ی کافره‌کان بوون‌و په‌یوه‌ندی یان کرد به‌شۆڕشه‌که‌ی
أبو بصیره‌وه یه‌ك له دوای یه‌ك تاوه‌کو ژماره‌یان گه‌یشته 70 که‌س ،
ئه‌وده‌رسه‌ی که‌لێی فێرده‌بین وسوودی لێ وه‌رده‌گرین ئه‌وه‌یه که‌وا
ئه‌وپیاوانه‌ی مه‌دیننه ئه‌وانه سه‌ربازی فرمی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوون
پابه‌ند بوون به‌کاروباری تایبه‌ته‌وه ، به‌ڵام ژێرده‌سته‌کانی مه‌ککه
هه‌موویان په‌یوه‌ندی یان کرد به أبو بصیره‌وه هه‌ر ئه‌وان بوون به‌کوڕی
نه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه ، هه‌ر شۆڕشێکیش پشت ببه‌ستێت به پیاوانی ووڵاتانی تر
و یان پیاوانێك که‌له خۆیان نه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست
ناهێنێ هه‌روه‌ها ده‌ست نیشان کردنی شوێن و جێگا گرنگی یه‌کی زۆری هه‌یه
بۆ سه‌رگرتنی شۆڕش و سه‌رکه‌وتنی ، قوره‌یش ڕێگای هێڵی بازرگانییان ڕێگای
شام بوو که هێڵی بازرگانی سه‌ره‌کی یان بوو، ڕێگاشیان لێ ته‌نگ نه‌بوو
تاوه‌کو به‌ستنی په‌یمانی حوده‌ی بییه و پاشان له‌ناکاو تووشی توندوتیژی
وترس بوون له ڕێگای کاروانه‌کانیان که‌کاری گه‌ری زۆری هه‌بوو بۆ
سه‌رکاروانه‌کانیان و پیاوانیان ده‌کوژراو ماڵ وسه‌روه‌تیان ده‌ڕۆیشت
ده‌فه‌وتا که هه‌ر ئه‌و هۆکاره بوو قوره‌یش کۆڵ‌یان کوتراو نه‌رمو شل
بوونه‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوژمن ترسی نه‌بوو که ژیانی له‌ده‌ست بدات
ئاسایشی تێك بچێت ئه‌وا ئه‌ویش به‌شیاوی ده‌زانێت که ئه‌و شۆڕشه ته‌واو
بکات وکه‌سیان نه‌هێڵێت پیاوانی بکوژێت ............وه هه‌ر شۆڕشێك خاڵی
ده‌ست پێ کردنی نه‌بوو پلانی مه‌ترسی نه‌بوو بۆ سه‌ر دوژمنه‌که‌ی هه‌ر
ده‌بێت که‌سه‌کانی ببن به په‌نابه‌ری سیاسی و له‌سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵکی نان
بخۆن .
وه هه‌رشۆڕشێك ئه‌گه‌ر پلانی کوشتنی دوژمنه‌کانی و گرتنی سه‌روه‌ت و
نه‌هێشتنی ئاسایشی دوژمنانیان نه‌بێت له ڕووی مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌سکه‌ری
یاخود ئامانجی مه‌دنی و عه‌سکه‌ری یان تێك نه‌شکێت به‌مه‌نه‌ستی ئه‌وه‌ی
که دوژمنکاری دوژمنان نه‌هێڵن و شڕیان له خۆیان دوور بخه‌نه‌وه ئه‌وا
سه‌ر ناگرێت ئامانجی شۆڕش ده‌بێت ئه‌وه بێت که دوژمنکاری و زوڵم و ده‌ست
درێژی دوژمن نه‌هێڵت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و کارانه بکه‌ن ئه‌وا دوژمن خۆی نه‌رم
ده‌بێت واز له له دوژمناکری و ده‌ست درێژی ده‌هێنێت و خۆیان ته‌سلیم
ده‌که‌ن .
ئامانجی شۆڕس ته‌نها دوورخستنه‌وه‌ی ترس نی یه (إرهاب) ئامانجی شۆڕس
ته‌نها ئه‌وه‌یه که زوڵم وزۆرداری خراپه‌کاری نه‌هێڵێت و نه‌هێشتنی
ئه‌وه‌ی که ڕاونانو گرتن وکوشتن نه‌هێڵێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانێك
بیروباوه‌ڕی جیاوازیان هه‌یه ، پاش ئه‌وه‌ی که ئامانجه‌کان دێته دی شۆڕس
کردن نامێنێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه بوو که قوره‌یش زانیتی
مه‌ترسی که‌وتۆته سه‌ری له ڕوویی ڕوحی ومادی یه‌وه و ئاسایشی
کۆمه‌ڵگاکه‌یان تێك چوو به‌وه‌ی که شۆڕشه‌که‌ی أبه بصیرو هاوه‌ڵکانی
سه‌ری گرت وسه‌رکه‌وتو بوون به‌ناچاری جوابیان نارد بۆ پێغه مبه‌ر (صلی
الله علیه وسلم )که بیان گرێته خۆی له‌شه‌ڕیان ڕزگاریان بێت و
بییانکاته سه‌ربازی فه‌رمی خۆی هه‌رچی به‌ندێك هه‌یه له‌ڕووی شه‌ڕو
ئاشته‌وای یه‌وه ئه‌وانیش پابه‌ند بن به‌له‌شکره‌که‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی
الله علیه وسلم ).........وه ده‌بێت زۆر به‌ئاگابین له توانا‌و
ده‌سه‌ڵات و هێزی ئه‌و شۆڕشه‌ی ده‌مانه‌وێت بیکه‌ین و مه‌به‌ست
وئامانجه‌کانی چین ، شۆڕشه‌که‌ی أبو بصیر مه‌به‌ستیان ئه‌وه نه‌بوو که
نیزام وده‌سڵاتی قوره‌یش بڕوخێنن و نه‌یان هێڵن ، به‌ڵکو مه‌به‌ستی
گه‌وره‌یان ئه‌وه بوو که موسڵمانی ژێرده‌ست وبێده‌سه‌ڵاتی ناو مه‌ککه
بگه‌یه‌نن به سه‌رکرده‌که‌ی خۆیانه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه مه‌دیننه ، ئه
مه‌به‌ست وئامانجه‌یان هاته دی و نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم )گه‌یشته ده‌ستی سه‌ر کرده‌که‌یان له کاتێكدا که‌له سه‌ر جێگای
مردن که‌وت بوو که‌له گیانداند بوو که نوسرابوو خۆی وسه‌ربازه‌کانی
بگه‌نه مه‌دیننه و په‌یوه‌ندی بکه‌ن به پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله
علیه وسلم )أبو ىصیر به‌رای چاوی هات و ئاواته‌که‌ی هاته دی گیانی سپاردو
مرد پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )سه‌رسام بوو به‌ئازایه‌وه‌تی لێ
هاتووی أبو بصیر ، (ویل أمه مسعر حرب لوکان معه رجال ) به‌مانای
ئازایه‌تی و سه‌رهه‌نگی وبه‌توانای بۆ سه‌رکردایه‌تی پیاوانێك دشێت وه‌کو
خۆی وابن به‌ڵام پیاوانی له‌گه‌ڵدا نی یه ، ئه‌وه‌شی حه‌ز ده‌کات زیاتر
ده‌رباره‌ی ئه‌و باسه بزانێت بگه‌ڕێتوه بۆ کیتابی (مکة) نوسه‌ره‌که‌ی
أحمد باشامیل ، به‌ڕاستی داهێنان و به‌پێزی تێدا نوسیوه و سوودوو فێڕبوون و
په‌ند وه‌رگرتنی زۆری تێدایه له‌و به‌سه‌رهاته‌دا .
|