بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
غەزوەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 جەنگ لەگەڵ هۆزە عەرەبەکان
29/07/2014
بینین: 2676
ناکۆکی لەگەڵ هۆزە عەرەبییەکان ماوەیەکی کەم دوای فەتحی مەککە، هۆزەکانی هوزان و سەقیف و لەگەڵ هەندێکی بەنی هیلال ڕێکەوتن لەسەر شەڕکردن لەگەڵ موسڵمانان، کاتێک پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئەوەی بیست دەرچوو لە مەککە لە غەزووی حونەیندا لە ڕۆژی شەممە ٦ی شەوالی ساڵی ٨ک، و ١٢،٠٠٠ جەنگاوەر لەگەڵی دەرچوون، و موسڵمانان لە ئەنجامدا سەرکەوتن و زۆربەی هۆزی هوزان هەڵهاتن بۆ تائیف. دوای غەزووی حونەین و لە هەمان کاتدا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بەرەو تائیف ڕۆیشت بۆ دەرکردنی هوزان و سەقیف، و غەزووی تائیف ڕوویدا لە نێوانیان، سوپای ئیسلامی گەمارۆیان دان ماوەی ٤٠ ڕۆژ، پاشان وازیان لێ هێنان. لە ڕەجەبی ساڵی ٩ک، غەزووی تەبوک ڕوویدا کە دوایین غەزووی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بوو، دوای ئەوەی هەواڵیان پێ گەیشت لە وڵاتی ڕۆمەوە کە پاشای ڕۆم و هاوپەیمانە عەررەبەکانی، سوپایەکیان پێک هێناوە بۆ هێرش بردنە سەر دەوڵەتی ئیسلامی، موسڵمانان سوپایەکیان پێک هێنا لە ٣٠،٠٠٠ جەنگاوەر بە هاوڕێیەتی ١٠،٠٠٠ سوارچاک، بەڵام لەبەر دووری ڕێگەکاکە و توندی گەرماکە تووشی سەختی بوون و کە گەیشتنە تەبووک، ٢٠ شەو تیایا مانەوە، و کاتێک ڕۆمان و هاوپەیمانەکانیان هەواڵی کشانی سوپای ئیسلامییان بیست ترسان و جیابوونەوە لە ناو سنووری وڵاتەکەیان، و موسڵمانان تەبووکیان بە جێ هێشت، و گەڕانەوە بەرەو مەدینە لە ڕەمەزانی ساڵی ٩ک.

زیاتر

Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه