 ناوچه‌وان به‌رپرسه له‌درۆکردن !
زانایانی پزکی له‌شی مرۆڤ تازه بۆیان ده‌رکه‌وتوه که به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوچه‌وان له مێشکی مرۆڤدا کاتێك که درۆده‌کات ده‌ست ده‌کات به وریابونه‌و کارکردنێکی گه‌وره له‌وکاته‌ی که مرۆڤه‌که درۆ ده‌کات درۆکه ئه‌کات .
هه‌روه‌ها هه‌مان جێگا به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی مێشك ده‌ست ده‌کات به وروژاندن‌و کارکردن‌و ووریابونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌و زۆر کاتێك که مرۆڤه‌که هه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌کات هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بڕیاریان داوه و هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ناوچه‌وان له‌مێشكدا به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێشه‌وه به‌رپرسه له‌درۆکردن وهه‌ڵه‌کردن !
خوای گه‌وره‌ش له‌پێش هه‌زاروچوارسه‌د ساڵه‌وه باسی ئه‌وه‌ی کردوه‌و دیاری کردوه که ده‌فه‌رموێت : (كَلا لَئِنْ لَمْ يَنْتَهِ لَنَسْفَعَنْ بِالنَّاصِيَةِ (15) نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ) [سورة العلق ،،، واتا:ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنێت له درۆکردن وهه‌ڵه‌کردن به‌رامبه‌ر به‌خواو پێغه‌مبه‌ری خواوصلی الله علیه‌وسلم ودینی خوا ئه‌وا له‌ڕۆژی قیامه‌تدا به‌ناوچه‌وان ده‌یانگرین وڕایان ده‌کێشین بۆ جه‌هه‌نم ، ناوچه‌وانی درۆزن وهه‌ڵه‌که‌ر ، والله أعلم
ئه‌مه‌ش وه‌کو له‌ته‌فسیره‌کاندا هاتوه له‌لای بغوي والوسي ...
لێره‌شدا که قورئانی پیرۆز وه‌سفی ناوچه‌وانی مرۆڤی به دوو سیفه‌ت کردوه :
یه‌که‌م : درۆکردن .
دووه‌م : هه‌ڵه‌کردن .
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی ڕون وئاشکرایه له‌سه‌ر ئیعجازی قورئان له‌ژیانداو به‌رده‌وام موعجیزه‌کانی قورئان ده‌رده‌که‌وێت وزیاتر ڕون ده‌بێته‌وه له‌ڕوی زانستی یه‌وه ، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌که بۆئه‌وه‌ی که قورئان ودینی ئیسلام پێچه‌وانه‌ی زانست نه‌بوه‌و نی یه .
دینی ئیسلام دینی خوای تاکوته‌نهایه‌و فه‌رمان به‌فێربونی زانست ده‌کات و هانده‌رێکه بۆفێربونی زانست له‌هه‌ر ڕوویه‌که‌وه بێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك به‌کار نه‌هێنرێت دژی به‌شه‌ریه‌ت و په‌یڕه‌وی قورئان وشه‌رعه‌که‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم بن .
هه‌روه‌ها له شێوه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ش زۆره له‌قورئاندا له‌ڕوی واتاوه هه‌روه‌کو له ئایه‌تێکی تردا ده‌فه‌رموێت: { فَيُؤْخَذُ بالنواصى والأقدام } [ الرحمن : 41 ] ده‌برێن وڕاده‌کێشرێن به ناوچه‌وان وبه پێ بۆناو ئاگری دۆزه‌خ ، والله أعلم .
|