 قورئان محجیزەی پێغەمبەری خوایەﷺ
طوفەیلی کوڕی عەمری دەوسی..
بەرەو مەککە کەوتەڕی بۆ حەج یاخود
عەمەرە، لە ڕیگادا خەڵکانێك ووتیان: ئاگاداری خۆت پیاوێك هەیە لەمەککە
جادوو لەخەڵکی دەکات و گوی بۆ مەگرە، ئەویش هەردوو گویی خۆی بە لۆکە خنی..
بە دەوری کەعبەدا دەسوڕایەوە، لە پڕ گوێ لەپێغەمبەری خوا بوو (صلی اللە
علیە وسلم) قورئانی دەخوێند، ئەمیش سەرسام بوو، پاشان بەخزمەتی سەروەرمان
گەیشت ئەویش فەرمووی هەندێك قورئانت بۆ بخوێنمەوە، طوفەیلیش ووتی: ئەی
برای قووریش بۆچی بانگم دەکەیت ؟
پێغەمبەرمان فەرمووی بۆ ئیسلام ، هەندێك
قورئانی بۆخوێندوە دەست بە جی طوفەیل موسڵمان بوو، لە پاشاندا گەڕایەوە ناو
گەل و هۆزەکەی هەموو گەلەکەی چەتە بوون زنینا کار بوون لە دوایدا خوای
گەورە رێنموی کردن بەم قورئانە ٧٠ ماڵی "دەوسی" هاتنە ناو ئیسلامەوە یەکێك
لەو کەسانە کە هاتە ناو ئیسلام ئەبو هوریرە بوو رەزامەندی خوا لە هەموو
هەوەڵان بێت.
ئەو نمونەی قورئانە کە بەو شێوەیە گەل و هۆزەکانی لە سفرەوە گۆڕی بۆ پلەی سەد.
تەنانەت نەیارەکانی ئیسلام و پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) لە ئاستی قورئاندا دەستەو سان بوون..
وەلیدی کوڕی موغیرە، کە دووژمنی سەرسەختی
ئیسلام بوو.. بزانن چۆن باسی قورئان دەکات وەك ئەوە وایە کە بانگخوازێکی
ئیسلامی بانگەواز بۆ ئیسلام بکات دەڵێت: سوێند بەخوا قسەکانی محمد شیرینە و
خۆشی تێدایە و ڕاستی و دروستی تیدایەو کەس ناتوانێت لێیلابدات، ئەم
قورئانە خاوەنی بەرهەمو پێگەیاندانە، ئەوەی دەیوێت بەسەریدا سەرکەوێت
دەخاتە ژێر، رۆژ بە رۆژ لەبەرزیداو هەر بەرز دەبێتەوە، ئەویشی دەکەوێت ژێری
و دوژمنایەتی دەکات دەیشکێنێت..
والله إن لقوله الذي يقول حلاوة وإن عليه لطلاوة وإنه لمثمر أعلاه مغدق أسفله وإنه ليعلو وما يعلى، وإنه ليحطم ما تحته
هەڵەبەت قسەکانی زۆرەر وەلید کوڕی موغیرە هەرئەوەندە بەسە لێرەدا، کە چۆن پێناسەی قورئان دەکات..
بەهەمانشێوە عوتبەی کوڕی رەبیعە دەنێرنە
لای بۆ ئەوەی مفاوەزات و سوڵحی و لەگەڵ پێغەمبەردا بکات(صلی اللە علیە
وسلم) کۆمەڵێك لە پلەو پایەوە سەروەت و سامان دەخەتە بەردەم پێغەمبەر خوا
(صلی اللە علیە وسلم)، بەڵام سەروەرمان هەر گوێ بۆ دەگرێت، لە دوای ئەوەی
کە لێبویەوە لە قسەکانی..
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی:
گوێ بگرە بە هەندێك قورئانت بۆ بخوێنمەوە.. لە سەرەتای سورەتی فصلت بۆ
خوێندوە تا ئایەتی ١٣ ..
فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِّثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ ﴿13﴾
(جا ئهگهر لهگهڵ ئهم ههموو باسی
دهسهڵات و توانایی و زانایی خوای گهورهدا) پشتیان ههڵکردو گوێیان
نهگرت، پێیان بڵێ: من ئاگادارتان دهکهم لهوهی که شریخهو بروسکهو
کارهساتێکتان بهسهر بێت، وهك ئهوهی که بهسهر (عاد و ثهمود) هات.
ئیتر دەستی گرت بە دەمی سەروەرمانەوە(صلی
اللە علیە وسلم) تکایی لێکرد کە ئیتر با بەسبێت قورئان نەخوێنیتەوە، چونکە
ترساو بە پەلە گەڕایەوە بۆ لای سەرانی قورەیش و دەم چاوی تێك چوو بوو،
ئەوانەی لە دارولندوەکەدا بوون ووتیان ئەبو وەلید ماندوو دیارە، کونیەکەی
ئەبا وەلید بوو..
دانیشت و هەموو لەدەوری کۆبونەوە ووتیان چی بووە بۆمان باسکە..
ئەویش لەوەڵامدا ئەم ووتانەی پێ ووتن: بەو پەڕی ڕاستگۆییەوە بۆیگێرانەوە..
هەروەك ئەوەی کە ئەو بانگەوازچی ئیسلامەو بانگیان دەکات بۆ ئەم دینە..
ووتی: سوێند بەخوا ئەوەی لە دەمی ئەوم
بیستوە تا ئێستا لەکەسم نەبیستوە، سوێند بەخوا محمد نە شاعیرە و نا
جادوبازیشە، پاشان نە کاهینە، ئەی گەل و هۆزەکەم قوریش؛ وازی لێبێنن و
بیسپێرن بە من، واز لەم پیاوە بێنن ئەوەی کە دەیکات و دەیڵێت با ئازادبێت،
سوێند بەخوا ئەو ووتەنەی کە باسی کرد هەواڵی زۆر گەورەی تێدایە، ئەگەر
عەرەب پێبزانێت وئەقڵی پێبشکێت سەربەرز دەبێت پێی، دەوازی لێبێنن با
بانگەواز بکات، سەرکەوتنەکەشی بۆ ئێوەیە سەر دەکەوێت بەسەر عەرەب دا بەڵام
خۆ موڵکەکەی هەر بۆ ئێوەیە، ئەگەر هاوکاری بن ئێوە دڵ خۆشترین و بەختەوەر
ترین کەس دەبن لەگەڵیدا..
زۆر بە بێ ئابڕوانە ووتیان بەخوا ئەبا وەلید جادویشی لە تۆ کردوە..!
لە ڕاستیدا جادو نەبوو بەڵکو خۆشی وشادی
قورئانەکە بوو چووە ناو دڵی بەڵام دەسەڵات و سەروەت و سامان و
عەشیرەتگەرایی نەهێشت عوتبەی کوڕی رەبیعە موسڵمان بێت، هەروەك مامی
پێغەمبەرمان ئەوە هەموو هاوکاریەی کرد، کەچی موسڵمان نەبوو..
بەشێك لە ووتەکانی عوتبەی کوڕی رەبیعە..
أني سمعتُ قولاً والله ما سمعت مثله
قَطُّ، والله ما هو بالشعر ولا بالسحر، ولا بالكهانة. يا معشر قريش،
أطيعوني واجعلوها بي، وخلوا بين هذا الرجل وبين ما هو فيه، فاعتزلوه،
فوالله ليكونَنَّ لقوله الذي سمعت منه نبأٌ عظيمٌ، فإن تصبه العرب فقد
كفيتموه بغيركم، وإن يظهر على العرب فملكه ملككم وعزه عزكم، وكنتم أسعد
الناس به.
وفي ذهول تام ردوا عليه وقالوا: سحرك والله يا أبا الوليد بلسانه.
|