 موعجیزەی کوشتنی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ... بەشی دووەم :
موعجیزەی کوشتنی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ... بەشی دووەم :
تایبەت بە پێگەی پەیامبەر
کەسێك بەناوی عومەیری کوڕی وەهەب سوێندی خوارد لە دڵی خۆیدا کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بکوژێت..
لەبن سێبەری دیواری ماڵی خۆیدا لە مککە دانیشتبوو صەفوانی کوڕی ئومەیە هاتەلای ووتی بۆ بەتەنها دانیشتوویت..
- عومەیر ووتی بیر دەکەمەوە؟
- صەفوان ووتی لەچی؟
- عومەیر ووتی من منداڵی زۆرم هەیە و قەرزاریشم.. ئەگەر کەسێك منداڵەکانی بۆ بگرتمایەتە خۆی و قەرزەکەی بۆ بدامایەوە ئەوا من محمدم دەکوشت.. چونکە کوشتنی محمد بۆ من ئاسانە کوڕێکم لایان ئەسیرە . (کوڕێکی گیرابوو لە جەنگی بەدر لە دەستی موسڵماناندا بوو)
- صەفوان ووتی منداڵەکانت بابێنە لای منداڵەکانی من و هەموو قەرزەکەشت بۆ ئەدەمەوە بڕۆ محمد بکوژە، بەڵام چۆن دەچیت ڕێگات ئەدەن؟ ..(هەروەها صەفوان باوکی و برایەکی بەناوی عەلی بەدەستی بیلال حەبەشی و ئەنصار کوژرابوون، بۆیە صەفوانیش زۆر داخ لە دڵ بوو).
- عومەیر ووتی: بۆ من ئاسانە چونکە دەچم دییەی کوڕە ئەسیرەکەم ئەدەم بەو ناوە دەچمە لای محمد ، بەڵام بەهچ شێوەیەك باسی ئەم کارە مەکە تەنها نێوانی خۆم وخۆت بێت..
بریاریدا بڕوات چەند رۆژێك خەریکی تیژ کردنی شمشێرەکەی بوو پاشان بۆماوە چەند رۆژێکیش لە ناو ژەهری کوشندەدا داینابوو، بۆ ئەوەی بەیەکەم پێکێشان پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بکوژێت...
- صفوانیش لە شاری مەککەدا زوو بە خەڵکی دەگووت هەواڵی خۆشتان ئەدەمێ لەم چەند رۆژەدا..!
کە گەیشتە مەدینە عومەیر ---- عومەری کوڕی خەتتاب بینی ، یەکەسەر لە ناو مەجلیسەکەدا ووتی ئەم سەگە بۆ کارێکی خراپ هاتووە..! سبحان اللە فيراسەتی ئیمای عومەر زۆر سەرسوڕهێنەر بووە.. لی نزیك بوویەوە شمشێری خستە سەر گەردنی ..
عومەیر ووتی دەچمە لای محمد .. عومەر لەدورەوە دەستێکی لەسەر شمشێرەکەی و بە دەستێکی تری بەشمشێرەکەی لەسەر گەردنی بووە، لەدوورەوە لە خزمەتی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم وەستاندی
-عومەر فەرمووی پێغەمبەری خوا ئەم دوژمنەی خوا شتێکی لە ژێر سەرداییە؟
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرموو وازی لێبێنە عومەر شمشێرەکە لەسەر گەردنی لابدە، پاشان فەرمووی خۆشەویستمان صلی اللە علیە وسلم بە عومەیر وەرە پێش بزانم چیت دەوێت و ئەو شمشێرەت بۆ وا تیژو ژەهراوی کردوە؟
ئیمامی عومەر هەر لە نزیکی بوو..
عومەیر ووتی : محمد هاتووم بۆ ئەوەی کوڕەکەم لە ئەسیری ڕزگار بکەمو دییەکەی بۆ بدەم ..
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : عومەیر ئەی چەند رۆژ لەمەو پێش لەگەڵ صەفواندا دانیشتبوون پلانت دانا بۆ کوشتنی من شمشێرەکەت بۆ من ژەهراوی کردوە..!
عومەیر دەست بەجێ هاواری کرد و فەرمووی : أشهد أن لا اله الا الله، وأشهد أنك رسول الله. وەڵڵاهی ئەم کارە بێجگە منو صەفوان کەسی تر نەیزانیوە. بروام هێنا کە تۆ پەیامبەری لەلایەن خوای پەروەردگارەوە..
|