 شتێکی باوه‌ڕ نه‌کراو له مێشوله !
(إِنَّ اللَّهَ لاَ يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلاً مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُواْ فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلاً يُضِلُّ بِهِ كَثِيراً وَيَهْدِي بِهِ كَثِيراً وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلاَّ الْفَاسِقِينَ)سورة البقرة
واتا خوای گه‌وره پێی شه‌رم نیه ئه‌گه‌ر نمونه‌ی مێشوله‌یه‌کتان بۆ بهێنێته‌وه یان ئه‌وه‌ی که له‌سه‌روی مێشوله‌وه‌یه ، به‌دڵنه‌واییه‌وه ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه ده‌زانن ئه‌وه هه‌قه‌و له‌لای خوای گه‌وره‌وه هاتوه (قورئان ) ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که کوفریان به قورئانکردوه‌و باوه‌ڕیان پێنه‌هێناوه ده‌یکه‌ن به‌قسه‌وباسی گاڵته‌جاڕی و ئه‌ڵێن ئه‌مخوا نمونه‌یه ئه‌هێنێته‌وه مه‌به‌ستی چی یه ؟ مێشوله که‌ی ئه‌وشته‌یه که بیکه‌یت به نمونه ؟ بێگومان قورئان به‌گشتی و ئه‌م نمونه‌یه به‌تایبه‌تی هه‌ندێك خه‌ڵك پێی گومڕاده‌بن که باوه‌ڕی پێناهێنن و هه‌ندێكتریان باوه‌ڕی پێده‌هێنن و ڕێگای ڕاست ده‌دۆزنه‌وه و هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن ، والله تعالی أعلم .
بێگومان مێشوله گیان له‌به‌رێکی لاواز‌و زۆر سه‌یره ، خوای گه‌وره‌ش کاتێك نمونه‌ی مێشوله‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستێکی زۆر گه‌وره‌ی به‌و نمونه‌یه‌هه‌یه و مه‌به‌ستیش زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه که ڕونببێته‌وه بۆ خه‌ڵکی که چه‌ند سه‌یرو سه‌رسامه !
له‌گوێره‌ی بچوکی مێشوله زۆرینه‌ی خه‌ڵکی گرنگی هیچ پێناده‌ن له بێ هه‌مێتی ئه‌وگیانله‌به‌ره ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وه‌نده مه‌زنه له‌دروستکراویدا و له بونیدا که ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی کورت باسی بکه‌ین ده‌توانین هه‌ندێ شتی سه‌رسامی لێبدۆزینه‌وه که زانستی ئه‌م سه‌رده‌مه باسیان کردوه‌و بۆیان ده‌رکه‌وتوه لێره‌دا هه‌ندێکی باس ده‌که‌ین :
مێشوله به‌گشتی ڕه‌گه‌زیان مێینه‌یه و سه‌د چاوی له‌سه‌ریدا هه‌یه له‌کاتێکدا ئێمه ناتوانین چاوی ببینین ، ئه‌گه‌ر که‌مێك بیربکه‌ینه‌وه ده‌بێت هه‌رچاوێکی ده‌بێت قه‌باره‌ی چه‌ندبێت ؟
ده‌می مێشوله ئه‌وه‌نده بچوکه که ئێمه نایبینین ، به‌ڵام له‌ناو ده‌می مێشوله‌دا 48 چل وهه‌شت ددانی هه‌یه ته‌نها مه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی بزانێت که چۆن دروستی کردوه و قه‌باره‌یان چه‌نده ؟ پاشان شه‌ش چه‌قۆ به ده‌میه‌وه هه‌یه هه‌ر چه‌قۆیه‌ك ئیشی تایبه‌تی خۆی ده‌کات ، یه‌کێکیان ده‌یبڕێت وکونی ده‌کات ، یه‌کیتریان به‌نجی لێده‌ده‌ات یه‌کیتیان ده‌مێکه ناوه‌که‌ی کونه‌و وه‌کو بۆری ئاو که خوێنه‌که‌ی پێهه‌ڵده‌مژێت و به‌یه‌کیتریان پشکنینی ئه‌و خوێنه ده‌کات که چی جۆرێکه ؟ ئایه ئه‌وجۆره بۆئه‌وده‌شێت یان نا ؟ چونکه هه‌موو جۆره خوێنێك ناخوات ! یه‌کیتریان ماده‌یه‌ك ده‌ڕژێنێته ناو خوێنه‌که‌وه که شلی ده‌کاته‌وه تاوه‌کو به‌ئاسانی بتوانێت هه‌لی مژێت و به‌ناو ئه‌و بۆریه‌دا بڕوات ! پاشان پاش ئه‌م هه‌موو کاروکرداره‌ی ئه‌نجامی ده‌دات ئه‌وکه‌سه هه‌ستی پێناکات تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ی که خوێنه‌که هه‌ڵده‌مژێت ئه‌گه‌ر که‌سه‌که هه‌ستی به‌هێزوباشبێت .
پاشان ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باسی دڵی مێشوله که خۆی جه‌سته‌ی قه‌باره‌ی ئه‌وه‌نده وه‌رده هه‌موو کاتێك نابینرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 3 سێ دڵی هه‌یه له‌ناو جه‌سته‌یدا که هه‌ردڵێك به‌ته‌واوی هه‌موو به‌شه‌کانی تیادا ته‌واوه !
مێشوله له‌هه‌ر لایه‌که‌وه سێ باڵی هه‌یه بۆفڕین و ئاراسته‌ی فڕینه‌که‌ی بگۆڕیت ، (جهاز) ئامێرێکی هه‌یه که گه‌رمی پێوی هه‌یه که وه‌کو سیسته‌می تیشکی ژێرسور ( الأشعة تحت الحمراء ) ئیشی ئه‌و ئامێره‌ش ئه‌وه‌یه که به‌شه‌و شوێنی تاریكڕه‌نگی ئه‌و گۆشته‌ی که هه‌یه بۆی ده‌گۆڕێت به‌ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی و به‌وه ده‌زانێت که ئه‌وشوێنه گۆشته و خوێنی تیادایه و به‌وشێوه‌یه ده‌توانێت بیبینێت .
له‌هه‌موو ئه‌شتانه‌ش سه‌یروسه‌رسامتر ئه‌وه‌یه که زانست ده‌ریخستوه گیان له‌به‌رێکتر له‌سه‌ر پشتی مێشوله ده‌ژێت که نابینرێت ته‌نها مه‌گه‌ر به میکرسکۆبی زۆر وردبین نه‌بێت ، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئه‌و ووته‌یه‌ی خوای گه‌وره که ده‌فه‌رموێت { إِنَّ اللَّهَ لاَ يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلاً مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا..
} واتا : خوای تاك وته‌نها پێی شه‌رم نیه ئه‌گه‌ر نمونه‌ی مێشوله‌یه‌کتان بۆ بهێنێته‌وه یان ئه‌وه‌ی که له‌سه‌روی مێشوله‌وه‌یه ، یان ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر مێشوله‌وه‌یه !
سبحان الله العظیم ، پاکوبێگه‌ردی بۆ خوای مه‌زن چی دروستکردوه‌و چۆن دروستیکردوه‌و چی به‌نمونه بۆمان هێناوه‌ته‌وه پاش ئه‌م هه‌موو شته بێباوه‌ڕان چۆن ئیمان ناهێنن به‌ڕاستی سه‌یرو سه‌رسامه که زۆرینه‌ی ئه‌و جۆره زانستانه خوای گه‌وره بێباوه‌ڕان ده‌کات به هۆکار بۆ دۆزینه‌وه‌ی و ده‌بن به‌هۆکاری ده‌رخستنی ئه‌م زانستانه که خۆیان دبن به به‌ڵگه بۆسه‌ر خۆیان و خه‌ڵکیتریش سه‌ڕای ئه‌و هه‌موو شته‌ش ئیمان ناهێنن .
لێره‌دا ده‌توانین فه‌رموده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌رa بهێنینه‌وه‌یادی خۆمان که ده‌فه‌رموێت حدثنا قتيبة حدثنا عبد الحميد بن سليمان عن أبي حازم عن سهل بن سعد قال
a :( لو كانت الدنيا تعدل عند الله جناح بعوضة ما سقى كافرا منها شربة ما‌ء )
وفي الباب عن أبي هريرة قال أبو عيسى هذا حديث صحيح غريب من هذا الوجه
واتا ، ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا نرخی باڵه مێشوله‌یه‌کی هه‌بوایه له‌لای خوای گه‌وره ئه‌وکافروبێباوه‌ڕانه‌ی که به‌ڕاستی باوه‌ڕناهێنن به‌خوای تاك وته‌نها یه‌ك قمێك ئاوی نه‌ده‌دا به‌کافره‌کان .
لێره‌دا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که دونیا ئه‌وه‌نده بێنرخه له‌لای خوای گه‌وره نرخی باڵه مێشوله‌یه‌کی نیه ، ئه‌گه‌ر گریان دابنه‌ین له مێشك ودڵی خۆماندا و بڵێین نرخی هه‌موو دونیا به‌قه‌ده‌ر نیوه‌ی باڵه مێشوله‌یه‌کیش بێت که ئه‌وه‌نده‌ش نیه له‌لای خوای گه‌وره ده‌بێت نرخی قومێك ئاو چه‌نبکات ؟ بێگومان نرخه‌که‌یمان بۆ نادۆزرێته‌وه له که‌می نه‌رخه‌که‌یدا !
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر نرخه‌که‌ی ئه‌وه‌نده که‌مبێت بۆچی خوای گه‌وره ئه‌ونرخه که‌مه‌ش به‌شایسته‌ی کافران نازانێت که بیان داتێ ؟
بێگومان پرسیارێك لێره‌دا دروست ده‌بێت که ده‌پرسن ئایه بۆچی به‌ڕێژه‌ی زۆرینه کافران له‌دونیادا ماڵ وسه‌روه‌تی دونیایان زیاتره له موسڵمانان ؟
بۆ پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌م ئایه‌ی خوای گه‌وره به‌سه بۆ به‌ڵگه که ده‌فه‌رموێت : { إِنَّ اللَّهَ لاَ يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلاً مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا } سورة آل عمران ، واتا مه‌گرور مه‌به به‌وه‌ی که کافره‌کان چۆن ده‌ژین و له‌چی نازو نیعمه‌تێکدا ده‌ژین ، هه‌موو ئه‌و نازونیعمه‌تانه‌ی که هه‌یانه‌و خوای گه‌وره ده‌یانداتێ هه‌مووی نیقمه‌ته و به‌ڵایه به‌سه‌ریانه‌وه و له‌دونیادا ده‌بێت به‌به‌ڵگه بۆقیامه‌تیان ، ئه‌وه‌ی که له دونیادا هه‌یانه ژیانێکی بڕاوه‌و کۆتایداره‌و که‌مه ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نیان درێژبێت ، چونکه قیامه‌ت ژیانێکی نه‌بڕاوه‌یه‌و کۆتایی نایات و سه‌رئه‌نجامیشیان بۆ دۆزه‌خه‌و خراپترین جێگای مانه‌وه‌یانه به نه‌بڕاوه‌یی ، والله أعلم .
ووڵامی پرسیاره‌که‌ی پێشوترمان ده‌ست که‌وت و دڵنه‌وابوین له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا نرخی باڵه مێشوله‌یه‌کی هه‌بوایه قومێك ئاوی نه‌ده‌دا به کافر .
ئێستا نرخی مێشوله‌و باڵه مێشوله‌ش و هه‌موو دونیامان بۆ ده‌رکه‌وت ، که‌واته نرخی کافر له‌لای خوای گه‌وره له باڵه مێشوله‌یه‌کیش که‌متره و بێنرختره .
که‌واته ئه‌گه‌ر کاسێك کافربێت و هه‌موودونیاش موڵکی ئه‌وبێت ئه‌وکاته‌ش هێشتا نرخی باڵه مێشوله‌یه‌کی نیه ئیتر هیچ پێویست ناکات که موسڵمان خۆی دڵگران بکات و خه‌می ئه‌وه بخوات که هه‌ژارو نه‌دارایه پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان هه‌ژارو نه‌دارابوه و زۆرجار له‌کاتی داواکردن له‌خوای تاك وته‌نها داوای ئه‌وه‌ی کردوه که خوایه به فه‌قیری حه‌شرمان بکه‌یت .
له کۆتایشدا به‌باسێکی خۆش کۆتایی پێبهێنین :
ده‌گێڕنه‌وه پرساریان له بالولی برای هارون الرشیدکرده‌و ووتویانه بالول بۆچی تۆ فه‌قیریت و هیچت نیه و له‌کاتێکدا هارون ڕه‌شید براته‌و فه‌رمانده‌و سه‌رکرده‌ی هه‌موو موسڵمانانه و که له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تاوه‌کو ڕۆژئاوا له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ودایه و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده .
بالول ووتی : ئه‌ڵێن له قیامه‌تدا خوای گه‌وره هه‌رکه‌سێك حه‌شربکات و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات ساجێك به‌ئاگری دۆزه‌خ گه‌رم ده‌کات و هه‌رکه‌سه ده‌بێت بچێته سه‌ر ئه‌و ساجه‌و هه‌رچی له‌دونیادا هه‌بوه له‌ماڵ وسه‌روه‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر ساجه‌که ڕبوه‌ستێت و باسی یه‌که به‌یه‌که‌ی بکات ! من کاتێك خوای گه‌وره پرسیارم لێبکات بڵێت چیت هه‌بوه له دونیادا له‌سه‌ره ئه‌وساجه گه‌رمه که داخکراوه بوه‌سته‌و باسی بکه منیش ده‌چمه سه‌ر ساجه‌که‌و ده‌ڵێم خۆم وعاساکه‌م و دێمه خواره‌وه .
به‌ڵام هارونی برام له‌سه‌ر ساجه‌که هه‌تاوه‌کو باسی موڵك وسه‌روه‌ت وسامانه‌که‌ی ده‌کات ده‌بێت به قه‌ره‌بروت و ده‌بێت به خه‌ڵوز ، وآ‌خر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین .
|