 چۆن باسی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم) لە تەورات و ئینجیل‌دا کراوە
نوسینی: ماکوان کەریم
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ اللَّهِ وَكَفَرْتُم بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّن بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ فَآمَنَ وَاسْتَكْبَرْتُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ. سوره‌تی الاحقاف ئایه‌تی 10
[واتا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئێوه لاتان وایه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئینکاری قورئان ده‌که‌ن پێیان بڵێ ئێوه لاتان وایه چ کارێك له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که ئه‌م قورئانه بڕوای پێ بێنن و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتوه مادام که ئێوه هه‌ر بڕوای پێ ناهێنن له کاتێکیشدا که شاهێدێکی به‌نی ئیسرائیلی (عبدلله کوری سه‌لام) شایه‌تی له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تی ئه‌و قورئانه بدات و بڕوای پێ بێنێت به‌ڵام ئێوه لوت به‌رزی ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان ماڵ وێران دکه‌ن بێگومان خوای گه‌وره که‌سانی سته‌مکار ڕینمونی ناکات]
ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (عبدلله کوڕی سه‌لام) هاته خوارێ که‌سێك بوو له به‌نی ئیسرائیل پاشان موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند به پێغه‌مبه‌ر (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) فه‌رموی له جوله‌که‌کان بپرسه ده‌رباره‌ی من بزانه چی به تۆ ده‌ڵێن دیار بوو ئه‌و ئازیزه که پرسی له وه‌ڵامدا ووتیان (عبدلله‌ی کوڕی سه‌لام) له هه‌مومان زانا تر‌و وه ده‌م ڕاستی هه‌مومانه‌و وه گه‌وره‌و پێشه‌وامانه وه که‌سێکی به‌توانایه پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) فه‌رمووی له‌و بپرسن که سیفه‌ت و وه‌سفه‌کانی من له ته‌وراتدا به ڕوونی و ئاشکرای باس کراوه ئه‌وه بوو ئه‌ویش شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ر(دروودو سڵاوی خوای لێبێت) دا‌و ئیمانی خۆی ڕآگه‌یاند .
چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر هه‌یه که باس له‌وه ده‌کات که‌له ته‌ورات و ئینجیل‌دا که باسی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) کراوه با لێره‌دا واز له ده‌قه قورئانیه‌کان بهێنین تا نه‌ڵێن موسڵمانان به قورئانه‌که‌ی خۆیان باڵگه دێننه‌وه بۆ باسی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان، به‌ڵکو بڵگه‌ی ته‌ورات و ئینجیلی خۆیان بهێنینه‌وه وه یان ووت‌و وێژی زاناکانی خۆیان که لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) کردوه.
پرۆفیسۆری زانای مه‌سیحی (دایڤید بنجامین کلدانی) که‌له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ری خواوه ده‌ڵێت: ته‌ورات و ئینجیل ده‌رباره‌ی هاتنی (محمد) (دروود و سڵاوی خوای لێبێت) وا ده‌ڵێت که له ده‌قه ئینجییه‌کاندا هێناویه‌تی جاخت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌کات مژده‌ی پێدراوه که هه‌واڵێکی سروشییه که ده‌ڵێت نورێکی دره‌وشاوه نمونه‌ی دره‌خشانی خۆر وه نورێک له( فاران)ه‌وه هاتووه که خۆی بریتیه له (سارانی مه‌ککه) وه ئه‌م ووشه‌یه‌ش له ته‌وراتدا هاتوه له به‌شی (33)ی تکوین که له ڕسته‌ی دوای ئه‌و ده‌قه ئاوا نوسراوه [په‌وه‌ردگار له سیناوه هاتوو له سه‌عیره‌وه بۆیان هه‌ڵهات وه کاتێك له چیای فارانه‌وه دره‌وشایه‌وه له‌ده‌م که‌له‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌هه‌زار پیاوی پیرۆز هاتن له‌ده‌ستی ڕاستی ئاگرێك بوو که شه‌ریعه‌تی تێدا بوو هه‌ڵچوو بوو].
جا نوری په‌روه‌ردگار ته‌شبیهی کردوه به نوری خۆر که‌له خۆی له سیناوه هاتوه و له سه‌عیره‌وه بۆیان هه‌ڵهاتوه به‌ڵام نوره‌که له ماجدی فارانه‌وه دره‌وشااوه‌ته‌وه که پێویست بوو ده‌ربکه‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌هه‌زار پیاوی پیرۆزدا به‌ده‌ستی ڕاستی شه‌ریعیتێکی بۆ هه‌ڵگرتبوون.
له ڕاستیدا له هیچ سه‌رده‌م و کاتێکدا هیچ یه‌کێك له پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل به مه‌سیحیشه‌وه (سڵاوی خوایان لێبێت) هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به فارانه‌وه نه‌بووه وه فارانیش شاخێکه لای مه‌ککه.
به‌ڵکو هاجه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسماعیلی کوڕیدا له ناوچه‌ی سارانی فاراندا نیشته‌جێ بوون.!
هه‌روه‌ها له جیگایه‌کی تردا له لاپه‌ڕه (33)دا له‌وه‌حی (ئیسحاحی ئه‌شعیا) هاتوه که له ئیسحاحی (21)ئایه‌تی (13-17)ده‌ڵێ :ئه‌م سروشه سروشێکه که له ته‌ره‌فی ووڵاتی عه‌ره‌به‌وه شه‌و نه‌خونیتان بۆ ده‌کات و کاروانی ڕاستیتان بۆ ده‌خاته ڕێ ئه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی که ده‌زانن ده‌گاته جێ هه‌ریه‌که بۆ خۆی به نانه‌که‌ی ده‌ستیه‌وه هه‌ڵدێت چه‌نکه ئه‌وان له‌به‌رانبه‌ر شمشێره‌کاندا و له‌به‌رانبه‌ر تیره دابه‌ستراوه‌کاندا و له‌به‌رانبه‌ر تین سه‌ندنی جه‌نگدا هه‌ڵدێن، سه‌روه‌ر ئاوای پێ ووتم، که‌له ماوه‌ی ساڵێکدا وه‌ك ساڵی (ئه‌جیر) هه‌موو سه‌ربازێکی قیدار له‌ناو ده‌چێت وه باقی تیر هاوێژه‌کانی تر، پاڵه‌وانانی به‌نی قیدار هه‌ڵدێن و ده‌پوکێنه‌وه.
له ده‌قێکدا به ئاشکرا باس له پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سڵاوی خوای لێبێت) ده‌کات ده‌ڵێت:
له داهاتودا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ده‌شڵه‌قێنم (ئه‌حمه‌د) دێت بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ئه‌وجا ئه‌م هه‌موو ماڵه‌کان پڕ ده‌کات له سه‌ربه‌رزی....
په‌روه‌ردگاری سه‌ربازان ووتویه‌تی زیو من خاوه‌نیم وه زێڕیش هه‌ر من، ئاوا ده‌ڵێت په‌روه‌ردگاری سه‌ربازان له‌م شوێنه‌دا سه‌لام و ئاشتی ده‌به‌خشم ئاوا ده‌ڵێت په‌روه‌ردگاری سه‌ربازان ئه‌م ده‌قه له ئیسحاحی دووه‌م له سه‌فه‌ری حه‌جی ڕسته‌ی (7-9)دا هاتووه.
پرۆفیسۆر د‌یڤید بنجامین کلدانی ده‌ڵێت: خۆم هه‌ڵسام به وه‌رگێڕانی ئه‌م ده‌قه که نوسخه‌یه‌کم له ئینجیله کۆنه‌که له‌لا مابوو که ئه‌ویش ئافره‌تێكی ئاشوری ئامۆزای خۆم به‌خواستن پێی دابوم وه ئه‌و به‌رگه به زمانی نیشتمانی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه نوسرابوه‌وه به‌ڵام با سه‌یرێکی ووشه ته‌رجومه کراوه‌که‌ی که‌له عیبرییه‌وه وه‌رگیراوه ووشه‌ی (حه‌مدا)یه بۆ (ئه‌حمه‌د) به‌کار هاتوه ئه‌ویش به‌مانای ئومیدو ئاره‌زو ته‌رجومه کراوه وه ووشه‌ی (شالوم)یش بۆ (ئیسلام) ته‌رجومه کراوه وه پاشان (قسیس. پرۆفیسۆر عبدالاحد) ده‌ڵێت: کاتێك که ئه‌م ده‌قه‌م بینی یه‌کسه‌ر بروام پێ هێناو زانیم که (محمد) (دروودو سڵاوی خوای ڵێبێت) نێردراو و فرستاده‌ی خوایه وه موسڵمان بوونی خۆم ڕاگه‌یاند ئیتر نکۆڵی و ئینکاریم نه‌کرد تێیدا چونکه ڕێك گه‌نجاوه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی (ئه‌حمه‌د) و نێردراوی به ئیسلام هه‌ردوو ووشه‌ی (حه‌مدا ، شالۆم) یان له جێگایه‌کی تردا به(شه‌لاماش ) که ده‌لاله‌تن له سه‌ر مانای هه‌ردوو ووشه‌ی (ئه‌حمه‌د وه ئیسلام) .
ئه‌وه‌ی که لێ دواین پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد سه‌رده‌می کۆن بوو یان ته‌ورات،به‌ڵام بێنه سه‌ر ئینجیله ی که له‌به‌ر ده‌ستایه بزانین چۆن باسی پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌کات(درودوسڵاوی خوای لێبێت)وێڕای ئه‌و شێواندنانه‌ی که ئاشکرا پێوه‌ی دیاره. له لاپه‌ره (49-50)ی یوحه‌نادا هاتووه دێڕی (15-25)ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه منتان خۆش ده‌وێت وه‌سیه‌ت و ڕاپرسییه‌کانم بپارێزن منیش له باب داوا ده‌که‌م ئه‌ویش "بارقلید" خه‌بات گێڕێکی ترتان پێ ده‌داتتا له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه بۆ هه‌تاهه‌تای .
خه‌بات گێڕی گیانی پیرۆز ئه‌و که‌سه‌یه که له دوای باب هه‌ربه‌ناوی من دینێرێت ئه‌و خۆی هه‌موو شتێکتان فێر ده‌کات ئه‌و شتانه‌تان بیر ده‌خاته‌وه که من پێشتر پێم ووتون.
زۆرتان له‌گه‌ڵ نادوێم چونکه سه‌رۆکی ئه‌م جیهانه بۆ خۆی دێت و که هیچ شتێك نییه له مندا هی ئه‌و نه‌بێت جا که ئه‌و هات ئه‌و خه‌بات گێڕه له‌لایه‌ن گیانی حه‌قه‌وه من بۆتان ده‌نێرم ئه‌ویش هه‌ر له بابه‌وه ده‌رده‌چێت ، ئه‌و ده‌م ئه‌و شاهیدیش بۆ من ده‌دات به‌ڵام من حه‌قیقه‌تان پێ ده‌ڵێم ئه‌و که‌سه چاکتره بۆ ئێوه له‌وه‌ی که من ده‌ربچم تا من ده‌رنه‌چم وه نه‌ڕۆم ئه‌و خه‌بات گێڕه نایه‌ت بۆتان، به‌ڵام گه‌ر من چووم ئه‌و ده‌نێرم بۆتان ئه‌ویش هه‌رکات هات جیهان شمشێر ده‌گریت بۆ ئه‌وه‌ی گوناهو تاوان نه‌هێڵێت و خێر‌و چاکه له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات له‌سه‌ر گوناهو تاوان هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بڕوا به من ناکه‌ن ناهێڵن که من ڕۆشتم بۆ لای په‌وه‌ردگار ناشم بیننه‌وه،به‌ڵام ئه‌و سه‌ردارو لێپرسراوه چونکه ئه‌و سه‌رۆکی ئه‌م جیهانه‌یه خۆی دین و ئاینێکی گرتووه ئه‌وجا من گه‌لێ شتی تریشم له‌لایه که پێتان ڕابگه‌یه‌نم، به‌ڵام ئێوه ناتوانن بچنه ژێری و له‌ئه‌ستۆی بگرن به‌ڵام ئه‌و گیانی حه‌قه که هات ڕێنمونیتان ده‌کات و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ هه‌موو حه‌ق و ڕاسیتیه‌ك چه‌نکه ئه‌و که‌سه له خۆیه‌وه نادوێت و قسه ناکات وه هه‌ر شتێك له‌لای بابه‌وه بێت پێتان ده‌ڵێت هه‌واڵی کۆمه‌ڵێك ڕووداوی داهاتوتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و که‌سه من سه‌ربه‌رزو مه‌زن ده‌کات چه‌نکه من هه‌رچیم هه‌یه ئه‌و بۆ خۆی ده‌بات و وه‌ری ده‌گرێته‌وه هه‌موو هه‌واڵێك به ئێوه ده‌گه‌یه‌نێت.
لێره‌دا به ووردی ده‌مه‌وێت چه‌ند خاڵێك بخه‌مه ڕوو
1- مه‌سیح (سلاوی خوای لێبێت) وه‌سیه‌ت ده‌کات و مژده ده‌دات به هاتنی خه‌بات گێڕێك و کار سازێك له‌دوای خۆی.
2- هاتنی کار ساز‌و ئه‌و په‌یامبه‌ره به‌ستراوه به ڕۆشتنی مه‌سیحه‌وه (سڵاوی خوای لێبێت).
3- ئه‌و که‌سه نێردراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه واتا موعجیزه‌ی هه‌یه.
- ئه‌و که‌سه هه‌موو شتێك ده‌زانێت.4
5- ئه‌و که‌سه به یادی خه‌ڵکی دێنێته‌وه ئه‌وه‌ی که مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) وتوویه‌تی.
6- ئه‌و شایه‌تی راستگۆی بۆ مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) ده‌دات.
7- جیهان شوێن ئه‌ینه‌که‌ی ده‌که‌ون.
8- ئه‌و که‌سه له خۆیه‌وه نه‌دوێت به‌ڵکو به‌وه ده‌دوێت که ده‌ی بیستێ.
9- ئه‌و که‌سه هه‌واڵ به‌شتی داهاتوو ده‌دات.
10- ئه‌و که‌سه مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) سه‌ر به‌رزو مه‌زن ده‌کات.
11- ئه‌و که‌سه بۆ هه‌تاهه‌تای له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه.
که‌واته (تبیان لکل شیئا) به ئاشکرا هه‌واڵی ناردنی پێگه‌مبه‌ری ئازیزه (دروودو سڵاوی خوای لێبێت)
من (11)خاڵم نوسیوه، به‌ڵام زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت که لێی بکۆڵیته‌وه.
شتێکی زۆر باڵکێش که سه‌رنجی منی ڕاکێشا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که نوسراوه ئاینه‌که‌شی له جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه بۆ هه‌میشه‌ی و هه‌تا هه‌تای ده‌مێنێته‌وه، دیاره ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئێمه زیاتر پته‌وتر ده‌کات. موعجیزه‌یه‌کی تر ڕووی داوه ئاله‌م ده‌قه‌دا ئه‌وه‌ش ووشه‌ی خه‌بات گێڕو کارساز هاتوه ، له ڕاستیدا ته‌رجومه‌ی ووشه‌یه‌کی شێوێندراوی یۆنانیه که ئه‌و زمانه‌یه که له سه‌ره‌تادا ئینجیلی یوحه‌نای پێ نوسراوه‌ته‌وه که ووشه‌که‌ش بریتیه له (بیریکلیتۆس) که بنه‌ڕه‌تی ووشه‌که بریتیه له ووشه‌ی (ئه‌حمه‌د)، به‌ڵام ووشه که له ئینجیل‌دا گۆڕاوه بۆ (بارکلیتۆس) که بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ووشه‌ش به خه‌بات گێڕو کارساز دێت.
ئامه‌ش به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و ئایه‌ته موعجیزه‌که‌یمان نیشان ده‌درێت که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت له سه‌ر زمانی (عیسا) (درودی خوای لێبێت):
وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقاً لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءهُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ
سوره‌تی صف ئایه‌تی (6)
{کاتێك که عیسای كوڕی مه‌ریه‌م به به‌نی ئیسرایلیه‌کانی ووت منیش هه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوام و ڕه‌وانه‌کراوم بۆلاتان، بڕوام به‌وه‌یه له‌به‌رده‌ستمدایه له ته‌ورات هه‌یه ، مژده‌ی پێغه‌مبه‌رێکتان پێ ده‌ده‌م که پاش من دێت و ناوی (ئه‌حمه‌ده) به‌ڵام کاتێک ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ئێمه‌یان بۆ هات وله‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ندین ئایه‌ت وبه‌ڵگه وموعجیزه‌ی هێنا،ووتیان ئه‌م (ئایه‌ت وبه‌ڵگه‌نه قۆرئانه‌ی ) ئه‌و سحر وئه‌فسانه‌یه وجادویه‌کی ئاشکرایه].
سەرچاوەکان
...............................................................................
تێبنی : قه‌شه (دیڤد بنجامین کلدانی ) به‌وه‌ڕی به ئیسلام هێناو ناوی خۆی گۆڕی بۆ پڕۆفیسۆر
(عه‌بدول ئه‌حه‌د داود) و، خۆی له هۆزی کلدانیه خوا په‌رسته‌کانی سه‌ر به کڵێسا‌ی کاتۆلیکی ڕۆمانیه‌و ، خاوه‌ن به‌ڵگه نامه‌ی[ لیسانسه ]له زانستی لاهوت دا ، که‌پاش ئیسلام بوونی کتێبێکی
دانا به ناوی {موحه‌مه‌د له په‌رتوکی پیرۆزدا}.
(فاران) بریتیه له سارانی مه‌ککه، ئاماژه کردنه به جێگا‌و ووڵاتی هاتنی پێغه‌مبه‌ر حه‌زره‌تی {موحه‌مه‌د} [درودو سڵاوی خوای لێبێت ]، که ده‌هه‌زار جه‌نگاوه‌ری له مه‌دینه‌وه هێنا بۆ گرتنی
مه‌ککه، هه‌روه‌ك هه‌مومان ئاگامان له داستانی گرتنی مه‌ککه هه‌یه.
سه‌رچاوه:
احمد مصطفی المراغی / تفسیر المراغی / به‌رگی [6] چاپی [3]
مذاهب فکریة معاصرة/ محمد قطب
محمد المجذب / مشکلات الجیل فی ضوء الاسلام[سقوط الحضارة ، کولن ویلسون]
(العقائدالوثنیة فی الدیانة النصرانیة)
سید قطب / المستقبل لهذا ا‌لدین
کۆمه‌ڵێك له نوسینه‌کانی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ڕاگه‌یاندن{بانگه‌واز}
|