بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
موعجیزە و ئیعجازی زانستی
 گوێگرتنی کۆمەڵێک جنۆکە بۆقورئان
17/03/2020
بینین: 2018
گوێگرتنی کۆمەڵێک جنۆکە بۆقورئان

ئیبن و ئیسحاق دەفەرمووێت:پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم)
دوای ئەوەی طائیفی بە جێهێشت گەڕایەوە بەرەو شاری مەککەو بێ هیوا بوو کەخەڵکانی سەقیف پشتگیری لێ بکەن
کاتێ لەڕێگا لای دایە دۆڵی نەخلە لەنیوەی شەودا کەنوێژی دەکرد تاقمێک لەجنۆکەکان بەلایدا تێپەڕین،ئەوجنۆکانەبوون کەخوای گەورە باسی کردبوون لەسورەتی (الأحقاف)دا ئەوەبوو هەتا زەمانی پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم) جنۆکەکان دەیانتوانی بچنە ئاسمانەکان و بەتایبەت ئاسمانی یەکەم وەلەوێ گوێ بگرن لەگفتووگۆی فریشتەکان،تابزانن خوای پەروەردگار بیاری چیداوە بۆسەرزەوی ،وەتاکێ دزیکردووەو کێ چیکردووەو چی بووەو چی نەبووە بۆئەوەی ئەو قسانەبدزن تابیچرپێنن بەگوێی فاڵچیەکاندا بەهاتنی پێغەمبەر(‌صلی اللە علیە وسلم) ئەوڕێگەیان لێ گیرا شاڵاوی ئاگریان کرایەسەر و وەبەهیچ جۆرێک لەوێوە نەیان دەتوانی بەرز ببنەوە.

ئیبن عباس دەفەرمووێت:جنۆکەکان بەرز دەبونەوە بۆئاسمان و گوێیان لەوەحی دەگرت گەر وشەیەکیان بەر گوێ بکەوتایە نۆقسەیان پێوەدەناو درۆیان تێکەڵاودەکرد ،ئەوە قسەڕاستەکەڕاست دەردەچوو بەڵام ئەوانی تر کەبۆیان زیاددەکرد درۆ دەردەچوو
کاتێک پێغەمبەر(صلی اللە علیەوسلم ) نێردرا جنۆکەکان شوێن دانیشتنەکانیان لێ قەدەغەکرا ئەوەیان گێڕایەوە بۆئیبلیس و چونکە لەپێشتر شاڵاوی ئەستێرە شاڵاوە ئاگرییەکان نەدەگیرایە هیچ کەس ئیبلیس پێی گوتن : ئەمەی کەبووە تەنها لەبەر شتێکە کەلەزەویدا ڕوویداوە ئەنجا سەربازەکانی بڵاوەپێکرد تاجنۆکەکان بینیان پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم) نوێژ دەکات لەنێوان دووشاخدا و گەڕانەوە بۆلای ئیبلیس و هەواڵەکەیان پێ ڕاگەیاند
ئینجا ئیبلیس گووتی :ئەمە ئەو ڕووداوەیە کەڕوی داوە

وەهەروەها لەئیبن عەباسەوە دەفەرمووێت ؛پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم ) لەگەڵ چەندین کەس لەهاوەڵانی هاتن بەرەو بازاڕی( عکاظ) واتە (بازاڕەکەی دوڵی نەخلە) لەوکاتەدا شەیتانە کان ڕێگە ئاسمانیەکەیان لێ گیرابوو وەپریسکەو شاڵاوی ئاگریان تێدەگیرا ئەوان گەڕانەوە بۆلای کەسانی خۆیان و گوتیان :وامان لێکراوە کەنەتوانین بەرزببینەوەو هەواڵی ئاسمانەکانمان پێ نەگات و شاڵاوی ئاگرمان تێدەگیرێت
ئەوانیش وتیان:ئەمە وای لەئێوە کردووە کەنەتوانن بچن بۆ ئاسمان و گوێبگرن،دیارە شتێک ڕوویداوە بڕۆن بگەڕێن بەڕۆژهەڵات و ڕژئاوای زەویدا بزانن ئەم شتە چییە؟! وای لێکردوون هەواڵی ئاسمانتان لێ قەدەغەبکرێت ؟ ئەوانیش ڕۆیشتن بە ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی زەویدا تابزانن ئەوەی کەڕێگرە بۆیان لەزانینی هەواڵی ئاسمان چییە؟
ئەوتاخمە بەڕێکەوتن بەروە دۆڵی توهامەو بەرەو لای پێغەمبەر (‌صلی اللە علیەوسلم) وەلای دوڵی (نەخلە) پێی گەیشتن کاتێک بەرەو بازاڕی (عكاض) دەڕۆیشت پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەوێ نوێژی بەیانی بەهاوەڵانیدەکرد ، جنۆکەکان کەقورئانەکەیان بەر گوێکەوت وەستان و گوێیان بۆگرت و گووتیان :وەڵاهی ئامەیە کەوای لێکردووین نەتوانین گوێبگرین لەهەواڵەکانی ئاسمان ئالەوکاتەدا گەڕانەوە بۆلای خزمەکانیان و هەواڵی ئەوەیان پێڕاگەیاندن ووتیان : ئەی حزمان ئێمە گوێمان لەقورئانێکی سەر سوڕهێنەربوو کەخەڵکانی ڕێنموێنی دەکات بۆڕاستی و ئێمە باوەڕمان پێ هێناوە بەهیچ جۆرێک هاوتا بۆخوای خۆمان بڕیار نادەین ((ئەفەرمووێت )) ئەنجا خوای گەورە سورەتی (جن)ـی هێنایە خوارەوە
[ئەوانەی کەهاتنە لای پێغەمبەر وەکو تاقمی جنۆکە حەوت کەس یان نۆکەس بوون لەهەرە پاڵەوان و بەتواناو ژیرەکانی جن ](جن-۱)

ئیبن مەسعود (رضی اللە عنە ) دەفەرمووێت :(جنۆکەکان دابەزینە سەر پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم) کاتێ کەقورئانی دەخوێند) . لەڕیوایەتێکی تردا دەفەرمووێت:(کاتێ پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم) نوێژی عیشای دەکرد لەدۆڵی نەخلە)
جنۆکەکان کەقورئانیان بەرگوێ کەوت گووتیان : بێدەنگ بن وەهەموویان نۆکەس بوون یەکێکیان ناوی زوبەع بوو، انجا خوای گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە (ئەفەرمووێت) : [ئەی محمد (صلی اللەعلیەوسلم) کۆمەڵێک لەجنەکانمان نارد بۆلات کەگوێ لەقورئان بگرن کاتێک ئامادەی قورئان خوێندنەوەکە بوون هەندێکیان بەهەندێکیان گووت : بێدەنگ بن وگوێبگرن
کاتێک کەپێغەمبەری خودا (صلی اللە علیەوسلم) لەقورئان خوێندنەوەکەی تەواوبوو گەڕانەوە بۆلای قەومەکەیانوو ئاگاداری قەومەکەیانکردەوە کەئیمان بێنن (الأحقاف -۲۹)]
لەڕیوایەتێکی تردا ابن عباس دەفەرمووێت: ئەوانە حەوت کەس بوون لەجنۆکەکانی (نصیبیین)(کەشارێکە لەسوریا) پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوحەوت کەسەی کرد بەنێرراوی خۆی بۆگەیاندنی ئیسلام بەجنۆکەکانی خزمانی خۆیان .، وەهەر لەو شەوەوە بەژداربوون دیارە ئەو کۆمەڵە جنۆکەیه کەهاتونەتە خزمەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم) گوێیان لێگرتو وە یەکەمجار نەیبینیون وەهەستیشی پێنەکردووە کەئەوان هاتوون و لەنزیکیەوە وەستاون و گووێیان لەقورئانەکەی گرتووە بۆیە مەسروق قوتابی ئیبن مەسعود دەفەرمووێت : (پرسیارم کرد لەئیبن مەسعود و وتم : کێ پێغەمبەری ( صلی اللە علیەوسلم ) ئاگادار کردەوە لەجنۆکەکان لەوشەوەدا کەئەوان هاتن و گوێیان لەقورئان خوێندنەکەی گرت ئیبن مەسعود فەرمووی : دارێکی السمر پێغەمبەری لێ ئاگادار کردنەوە،. وەهاتنی نوێنەرانی جنۆکە بۆلای پێغەمبەر (صلی اللە علیەوسلم ) هەرئەم جارەنەووە بەڵکوو چەندین جاربووە، وە هەروەها دەفەرموێ( پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ئێمەی برد و شوێنی دانیشتن و جێی ئاگر کردنەوەکەیانی پیشان داین، وە ئەوانیش لەو کاتەدا داوای خواردنیان لە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) کردبوو، پێغەمبەریش(صلی اللە علیە وسلم) بەوانی فەرموو هموو ئێسکێک کە ناوی خوای لەسەر هێنرا بێت، دەبێ بە پارچە گۆشتێکی قەڵەو و دەکەوێتە دەستی ئێوە، وە هەموو تەپاڵەیەکی ئاژەڵی موسڵمانان دەبێت بە لەوەڕی ئاژەڵەکانتان. بۆیە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی بە پاشەڕۆی ئاژەڵ و ئێسک خۆتان پاک مەکەنەوە، چونکە ئەوە خواردنی برا جنەکانتانە...) وە پێ دەچێ پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) لەو شەوەدا سورەتی (الرحمن)ی بەسەر ئەوجنۆکانەدا خوێندبێتەوە. لە جابیرەوە ڕەزای خوای لێ بێ دەفەرموێ: (پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) هاتە دەرەوە بۆ لای هاوەڵانی و سورەتی (الرحمن)ی بەسەریاندا خوێند، لەسەرەتاوە تا کۆتایی، ئەوان هەر بێدەنگ بوون، پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی ( لقد قرٲتها علی الجن لیلە الجن، فڪان احسن مروا منکم، کنت کلما اتیت علی قولە(فبٲی آلاء ربکما تکذبان) قالوا: لا بشیء من نعمڪ ربنا نڪذب فلک الحمد) واتە: ئەم سورەتەم خوێندەوە بەسەر جنەکاندا، و جنەکان لە ئێوە چاکتر وەڵامیان دامەوە، وە من هەرکاتێ بگەیشتمایەتە (فبٲی آلاء ربکما تکذبان) (الرحمن) ئەوان ئەیان ووت: ئێمە هیچ شتێک لە نیعمەتەکانی تۆ بە درۆ ناخەینەوە، سوپاس بۆ تۆ خوایە).
هەروەها نوێنەرانی جنۆکە تاقم تاقم وەکوو ووترا دوای ئەم بەسەرهاتانە هاتوونەتە خزمەت پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بۆ ئەوەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ئاینی خوا کە بۆ جنۆکە و مرۆڤە پێیان بگەیەنێت و جێی خۆشیەتی کە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) پێیان بگەیەنێت، وەکوو خوای گەورە دەفەرموێ(تَبَارَكَ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِۦ لِيَكُونَ لِلْعَٰلَمِينَ نَذِيرًا [1] الفرقان.
وە هەروەها دەفەرموێت(وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَٰلَمِينَ [107]. الانبیاء. واتە بۆ هەموو جیهانەکانی مرۆڤ و جنۆکە، وەهەروەها دەفەرموێ ( وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ [28] (سبٲ 28) . وە ئەمەش تایبەتمەندیەکە لە تایبەتمەندییەکانی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ، کە خوای گەورە پێی بەخشیوە و نەی بەخشیوە بە هیچ یەکێک لە پەیامبەرانی پێش خۆی (علیهم سلام).
لە جابیر و ابو هورەیرەوە ڕەزای خوا لە هەردووکیان بێ، دەفەرموون( پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی: ( اعطیت خمسا لم یعطهن احد قلبي کان کل نبي یبعث ٳلی قومە خاصە، و ارسلت الی الخلق کافە.... و ختم بي النبیون) واتە، پێنج شتم پێ بەحشراوە نە بەخەشراوە بە هیچ کەسێ لە پەیامبەران پێش خۆم، ئەوان بۆ قەومی خۆیان دەنێردران، من بۆ نێردراوم بۆ هەموو دروستکراوەکانی خوا... وە پەیامبەریشم پێ بە کۆتا هاتووە.
بەم شیوەیە دوای گەڕانەوەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) لە (طائیف)، ئەوە بوو خوای گەورە کەسی ڕێنموێنی نەکرد لە خەڵکی طائیف لەو کاتەدا، بەڵام چاکترین نوێنەرانی جنۆکەی ڕێنموێنی کرد و سەفەرەکەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بووە هۆی ڕێنموێنی کردنی جنۆکە و گەیاندنی ئیسلام پێیان. وە پێویستە بزانین گەڕانەوەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بۆ مەککە لە ژێر پەنادانی یەکێک لە سەرکردەکانی قورەیشدا بۆ ناو مەککە چونکە کەس بۆی نەبوو ڕێگە بە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بداە بێتەوە ناو مەککە. لەبەر ئەوە وەکوو لێرەدا باس دەکرێت داوای لە ( مطعم کوڕی عدی) کرد تا پەنای بدات لە قورەیش بۆ ئەوەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بتوانێ بێتەوە بۆ مەککە.
ئیمامی ئەومەوی (رحمە اللە) لە مەغازییەکەیدا دەفەرموێ: ( ئینجا پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) (ئورەیقیطی) نارد بۆ لای (ئەخنەسی کوڕی شورەیق) داوای لێکرد بۆ ئەوەی پەنای بدات) ئەخنەس وتی: من هاوپەیمانی قورەیشم، هاوپەیمان ناتوانێ پەنای کەس بدات دژی قورەیش. پاشان پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ناردی بۆ لای (سوهەیل) بۆ ئەوەی پەنای بدات، ئەویش وتی: ئێمە کوڕانی عامر، ناتوانین پەنای کەس بدەین بەرامبەر کوڕانی کەعبی کوڕی لوئەی. پاشان پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ناردی بۆ لای (مطعی کوڕی عدی) بۆ ئەوەی پەنای بدات. ئەو وتی: بەڵێ بچۆ بە محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ با بێت، ئەویش چوو پێی ڕاگەیاند و پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) هات و ئەو شەوە لە ماڵی ئەوان مایەوە. کەبەرەبەیان بووەوە، مطعم خۆی و شەش یان حەوت کوڕەکەی چوار دەوری پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) یان گرت، تا چووە لای کەعبە و تەوافی کرد. پارێزگاریان لێ کرد و قورەیشیان ئاگادار کردەوە کە کەس بۆی نیە هیچ لە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بکات یان دەست بێنێتە ڕێی، ابو سوفیان تووڕە بوو چوە لای مطعم و وتی: تۆ باوەڕت پێ هێناوە، یان پەنات داوە ئەویش وتی: پەنام داوە، وتی: حەقمان بەسەریەوە نیە. بەو شێوەیە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) تەوافی کرد و گەڕایەوە بەرەو ماڵەوە).
مطعم دوای ئەوەی مرد، پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) ئەم چاکەیەی ئەم پیاوەی قەت بیر نەچوو، ئەوەبوو کاتێ باسی حەفتا دەست بەسەرەکەی جەنگی بەدر هاتە پێش،ئا لەوێدا پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەمووی: ( لو کان مطعم بن عدی حیا، و کلمني فی هٶلاء النتنی لترکتهم لە) واتە: گەر مطعم زیندوو بایە و قسەی لەگەڵ کردبام و تکای بۆ کردنایە، هەموویانم بۆ ئازاد دەکرد). کەواتە پێویستە موسوڵمانیش ئاوا بێ، هەتا بەرامبەر موشریکیش گەر چاکەیەکی کردبێت بەرامبەری دەبێ بەوفا بێت بۆی، وەکوو پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب: ژیاننامەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) لە قورئان وحەدیسدا
نوسینی : ماموستا محمد مەلا فایق شارەزووری
لاپەڕە ۱۷۳-۱۷۹

زیاتر

Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه