 سوراقەی کوڕی مالیك وبازنەکانی کیسرا
لەزۆر جێگادا وا باس دەکرێت کە بە ١٢ ڕۆژ پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام)دەگاتە شاری مدینەی منورە ، وە هەندێکی تر دەڵێن بە ٩ ڕۆژ.
لەو حاڵەتی دەرچونەیان لە شەودا چەند کەسێك پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) دەبین کە ڕۆیشتووە ،وە کاتێك پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)
لەگەڵ ئەبوبکری سدیق ڕێگا دەبڕن کۆمەڵێکی تر ماسی گرن کە بەرەو شاری مەککە
دەگەڕێنەوە کە ئەمەش قافڵەی ( سوراقە کوڕی ماللك )ە، وەلەلایەکی ترەوە
سوراقە دەنگۆی بڵاو بوونەوەی هەندێک خەڵکی تر دەبیستێ کە پێغەمبەری خوایان
دیوە و دەبێتە مقۆ مقۆ لە نێوان خەڵکیدا و خەڵکەکەش دەزانن کە سوراقە لە
ڕێگای دەریای سورەوە گەڕاوەتەوە لە ماسی گرتن ، لەم کاتەدا پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) هەڵ دەدات ئەو قافڵەیەی سوراقەی کوڕی ماللک ببینێ و
ئەزانێ کە هەر لەو ناوچەیەدایە و دوور نەکەوتونەتەوە ،هەربۆیە پێغەمبەری
خوا ( علیە صلاة والسلام)و ئەبوبکری صدیق رەزای خوای لی بێت لەگەڵ ڕێ
نیشاندەرەکەیان کە ( عبداللە کوڕی اریقد ) ە، کە نزیک دەبنەوە لێیان
لەوکاتدا ئەوان خەوتوون بەڵام بەخەبەر دێنەوە ، کاتێک دەبینن کە سوراقە
ئەمان دەبینێت ووردە ووردە نزیك دەبنەوە گوێیان لێ دەبێت کە پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) قورئان دەخوێنێت، بەڵام سوراقە هیچی پێ نەکراو
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لێی نزیك دەبێتەوە کە لە بخاری
ریوایەتی کردوە دەفەرمووێ : ئاشکرامان مەکە ، وە قسەیەکی زۆر سەرسوڕمانی پێ
دەڵێت دەفەرموێت : کە دەت بینم سوراقە تۆ بازنگی کیسرات لە دەستایە. پێشتریش لە ریواتی تردا هاتوە کە ئەسپەکەی چەند جار وویستی بگەرێتەوە قوریش ئاگدار بکاتەوە ئەسپەکەی نەرۆشتو لەسەر پشتی هەڵیدا خوارەوە.. بۆیە روویان تێدەکات پێغەمبەری خوا دەفەرموێت بزنگەکانی کیسرا بۆ تۆ سوراقە.
ئەمەش معجزەیەکی خوای گەورەیە کە مژدەیەکە کە ووڵاتی کیسرا ئەخەیتە ژێر
دەستەڵات و هەتا غەنیمەتێک و سەروەت و سامانی پاشا ئەگریت ، پەیمان بێ
بازنەکانیش بدەم بە تۆ ، ئا ئەمەش بەڵگەی پێغەمبەرایەتی نەبێ چۆن ئەم
هەواڵە ئەدا.
سوراقە داواکاری یەکی هەبوو کە داوای کرد لە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) کە نوسراوێك یاخود یادداشتێك کە بنوسێت بۆی ، پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) ئەمری کرد بە ( عامر کوڕی فهیرة ) کە بۆی بنوسێت و لە
جەڵدێکا تۆمار کرا، پاشان خۆی و خەڵکەکەی دەورو بەری وازیان هێنا لە
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) وە هاتا کۆتای شەو ڕۆژ بوەوە خوای
گەورە پاراستنی هەروەک خوای گەورە دەفەرموێ : [وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ
رَبِّكَ إِلاَّ هُوَ] {المدَّثر: ٣١
واتە (کهس ژمارهی سهربازانی پهروهردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی)
سبحان اللە ، ڕۆژگار هات و ڕۆیشت دوای فتحی مەککە و حنین ،لە سەردەمی عمری
کوڕی خطاب خوا لێ ی ڕازی بێت ، ئەو ناوچەیان گرت و تەخت و تاراجی کیسرایان
تێك شکاند هەموو غەنیمەتێكیان دەست کەوت ، بازنەکانی کیسرایان هێناو
لەوکاتەدا سوراقە دەچێت یادداشتەکەی دەهێنێت کە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) بۆی نووسیوە، بەو شێوەیە عمری کوڕی خطاب خوا لێ ی ڕازی بیت
تەنفیذی عهدی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) دەکات و بازنەکانی کیسرای
دەداتێ ، خوای گەورە دەفەرمووێ: [وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى (3) إِنْ
هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى] {النَّجم: ٤،٣}
واتە (قسهو گوفتاریشی (ئهوهی کهقورئانه) لهئارهزوو بازی و ههواو
ههوهسهوهنیه ،ئهمهی کهرای دهگهیهنێت تهنها نیگاو وهحی خوای
یه).
بەم شێوەیە
|