 موعجیزەی هەڵقوڵانی ئاو و هاتنی درخت و دارخورما ..
موعجیزەی هەڵقوڵانی ئاو و هاتنی درخت و دارخورما ..
تایبەت بە پێگەی پەیامبەر
موعجیزەی هەڵقوڵانی ئاو لە نێوانی پەنجەی موبارەکی پێغەمبەرەوە صلی اللە علیە وسلم
ئەنەس دەگێرێتەوە دەفەرموێت لە سەفەرێکماندا لەگەڵ پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم .. ئاومان کەم پێبوو بۆ خواردنەوە دەست نوێژ...
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم قپێك یان لیوانێك ئاومان بۆ هێناو پەنجەی موبارەکی خستە ناوی و فەرمووی ..حَيَّ عَلَى الطَّهُورِ المُبَارَكِ، وَالبَرَكَةُ مِنَ اللَّهِ.. ئیتر هەموو بینیمان لە نێوانی پەنجەکانییەوە ئاو هەڵدەقوڵا و ئەوکاتە ئێمە ٣٠٠ کەس بووین هەموو تێر ئاومان لە نێوانی پەنجەکانی خواردەوە و دەستنوێژیشمان گرت...
موعجیزەی هاتنی درخت و دارخورما بۆ لای پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ...
کەسێك لە ( بەنی عامر) گەل و هۆزێکی ناوداری ناوچەکانی نەجد بوون .. هاتە خزمەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و پێى فەرموو بە چیدا بزانم پێغەمبەریت ؟
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم زۆر بە سادەی فەرمووی من پێغەمبەرم صلی اللە علیە وسلم
کەسە عامریەکە فەرمووی بەڵگەت چییە ؟
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بە دارخورمایەکی فەرموو وەرە بۆ لامان لە دوورەوە دارخورماکە هەنگاوی هەڵهێناییەوە هاتە بن دەستی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم
پاشان خۆشەویستمان فەرمووی بگەڕێوە بۆ جێگایی خۆت.. دارخورماکە گەڕایەوە جێگایی خۆییو وەك جاران چەقییەوە، ئینجا کەسە عامریەکە ئیمانی هێناو .. گەڕایەوە ناوبەنی عامری کوڕی صعصعە و هاواری کرد ئەو کەسەی کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات درۆزن نیەو پێغەمبەرە و شوێنی بکەون، قەومەکەشی هێنایە ناو ئیسلام.
هەروەها رۆژێکی تر پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە سەفەرێکیدا لە دەشتێکی بەرین یاخود بیابان وویستی دەستی بەئاو بەگەیەنێت، شوێنەکە هەموو تەخت بوو تەنها لە دوورەوە دوو داری بچوکی لێبوو هەر دوو دارەکە هاتنە تەنیشتی یەك جابری کوڕی عەبدوڵڵا دەگێڕێتەوە لە دوای تەواو بوونی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم.. دارەکان گەڕانەوە جێگایی خۆیان .
|