 لە پەیماننامەی ئەبلوقەی ئابوری و کۆمەڵایەتی تا کۆچی خدیجەو ئەبو تالیب لە شاری مککە
باسی تابلۆی ئیعلانه‌كه :
كه نه‌ججاشی گێرِانه‌وه‌ی موسوڵمانه موهاجیره‌كانی لای خۆی بۆ مه‌ككه ره‌فز كرد ، سه‌رانی قورِه‌یش هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و په‌یماننامه‌یه‌كی گرنگیان له نێو خۆیاندا مۆر كرد كه ده‌ڵێ : نابێت كه‌س هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌نی هاشم و به‌نی عبدالمگلب و به‌نی عه‌بدومه‌نافدا بكات ، نابێت كه‌س هیچیان پێ بفرۆشێت و هیچیان لێ بكرِێت ، نابێت ژن و ژنخوازییان له‌گه‌ڵدا بكرێت ، نابێت كه‌س هاتوچۆیان بكات تا محمد ته‌سلیم به قورِه‌یش ده‌كه‌ن . ئینجا بۆ پیرۆز را‌گرتن وزیاتر بایه‌خ پێدانی په‌یماننامه‌كه ، تابلۆكه‌ییان برد‌و به كه‌عبه‌دا هه‌ڵیان واسی ، ئیتر هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و سێ به‌ره‌بابه ـ جگه له ئه‌بو له‌هه‌بی مامی ـ هه‌رچه‌نده هه‌مووشیان موسوڵمان نه‌بوو بوون هه‌موو ـ كه پێغه‌مبه‌ریشیان [ صلى الله عليه وسلم ] له‌گه‌ڵدابوو ـ چوونه دۆڵه‌كانی ئه‌بو تالیبی مامییه‌وه‌و له‌وێدا ماوه‌ی سێ دانه ساڵی ره‌به‌ق گه‌مارۆ دران ! كه له كۆتایی سێ ساڵه‌كه‌دا موسوڵمانان زۆریان تین بۆ هات ، زۆر داماوو برسی و رووت و ره‌جاڵ كه‌وتبوون ، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی به نزیك دۆڵه‌كه‌دا برِۆیشتایه له دووره‌وه گوێی له گریان وكرِوزانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌ی زارۆك و ژنه‌كانیان ده‌بوو كه له برساندا ده‌یانناڵاند !!
ئه‌م حاڵه‌ته سه‌خته هه‌ر وا به‌رده‌وام مایه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌سته‌یه‌ك له سه‌رانی قورِه‌یش و هاوپه‌یمانانیان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌مارۆدانه‌كه‌یان به دڵ نه‌بوو ، له‌وانه زوهه‌یری كورِی ئه‌بو ئومه‌ییه‌و ئه‌بول بوختری كورِی هیشام وموتعه‌می كورِی عه‌دی برِیاریاندا برِۆنه كه‌عبه‌و تابلۆكه لێ بكه‌نه‌وه ، كه چوون دیتیان كرمێكی گچكه هه‌موو تابلۆكه‌ی خواردووه ، ته‌نها ئه‌و دێرِه‌ی پێوه ماوه كه ده‌ڵێ : ( بِاسْمِكَ اللهُمَّ ) واته خوایه به ناوی تۆوه ! به‌م كاره جوامێرییه‌ی ئه‌وان گه‌مارۆكه له‌سه‌ر ئه‌و سێ به‌ره‌بابه‌و له‌سه‌ر موسوڵمانان هه‌ڵگیرا !
كۆچی دوایی ئه‌بو تالیب و خه‌دیجه :
دوای شی بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكه به شه‌ش مانگ ئه‌بو تالیبی مامی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كۆچی دوایی كرد ، سێ رۆژ دوای ئه‌ویش خاتوو خه‌دیجه خانی خێزانی ـ خوا لێی رازی بێت ـ كۆچی دوایی كرد ، به مردنی ئه‌م دوو پاڵپشته ، ناسۆرو كوێره‌وه‌ری زۆر هاته رێی موسوڵمانان ، ئه‌و هه‌موو ئازار‌و ژانه‌ی ده‌مێك بوو قورِه‌یش له دڵیدا په‌نگی پێ خواردبۆوه‌و له‌به‌ر ئه‌بو تالیب نه‌یده‌توانی بیخاته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و موسوڵمانان ، به مردنی ئه‌بو تالیب بواری بۆ كرایه‌وه‌و وه‌ك ئاگرپژێن به‌سه‌ر موسوڵماناندا به تایبه‌تی به‌سه‌ر موسته‌زعه‌فه‌كانیاندا ته‌قییه‌وه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] خۆی ده‌یفه‌رموو كه قورِه‌یش ـ تا ئه‌بو تالیبی مامی له ژیاندا مابوو ـ نه‌یتوانی ئازاری پێ بگه‌ێنێ ..
كۆچی دوایی ئه‌م دوو پایه پاڵپشته سێ ساڵ پێش هیجره‌ت بوو .
هه‌ڵوێستی قورِه‌یش له پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ]
دوای ئه‌وه‌ی قورِه‌یش پێغه‌مبه‌ری [ صلى الله عليه وسلم ] به درۆ خسته‌وه ، هه‌وڵێكی زۆری دا كۆڵی له بانگه‌وازه‌كه‌ی پێ بدات ، بۆ هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته‌شی زۆر په‌ناو پێچی هه‌مه‌جۆری به‌ره‌نگاری گرته به‌ر ، سه‌رانی كاریگه‌ری له كه‌عبه كۆبوونه‌وه‌و وه‌فدێكیان نارد بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بۆ قه‌ناعه‌ت پێ كردنی كه واز له بانگه‌وازه‌كه‌ی بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌و [ صلى الله عليه وسلم ] هه‌ر ره‌فزی كرد ، ئینجا وه‌فدێكی تریان نارده‌وه خزمه‌تی تا ئه‌مجاره به پاره رازی كه‌ن ، یان به پله‌و پایه‌یه‌ك یان ئه‌گه‌ر ده‌زانێت نه‌خۆشه با چاره‌سه‌ری بكه‌ن ! به‌ڵام ئه‌و [ صلى الله عليه وسلم ] هه‌ر لای به‌لای ئه‌مانه‌دا نه‌كرده‌وه .. ئینجا كه‌وتنه تانه‌و ته‌شه‌ر لێدانی ئاشكرای و جنێو پێدانی راسته‌وخۆی نێو خه‌ڵكی .. ئینجا گاڵته كردن به‌و وه‌حییه‌ی كه بۆی دێت ، به‌ڵام ئه‌و صلی الله علیه وسلم هه‌ر گوێی نه‌دانێ وسوور بوو له‌سه‌ر بانگه‌وازی خۆی .. ئینجا ژن وپیاویان كه‌وتنه په‌لاماردان وئازاردانی جه‌سته‌یی ، ئوم جه‌میلی هاوسه‌ری ئه‌بو جه‌هل به كۆڵ درِكه‌زی ده‌هێناو ده‌یخسته سه‌ر رێی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ، ئه‌بوجه‌هلی مێردیشی جارێك به تاوێره به‌رد هه‌وڵی كوشتنی دا ، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و خوای گه‌وره پاراستی .. جارێك كه له كه‌عبه بوو ، له ساتی سوجده‌دا گه‌لۆره رقنه‌كانی قورِه‌یش چوون ریخۆڵه و پیسایی ووشترێكی سه‌ربرِاویان هێناو خستیانه سه‌ر شان و ملی پیرۆزی ، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌بێت بوێرێت له‌سه‌ری لادا .. جارێكی تریش یه‌كێك له سه‌ره رقنه‌كانی قورِه‌یش په‌لاماری دا‌و عه‌باكه‌ی وا له قورِگی پیرۆزیدا توند كرد كه خه‌ریك بوو بخنكێت .. ده‌یان جۆر ئازاری جه‌سته‌یی تری ئاوا . ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بوو ئه‌و ئازار‌و نارِه‌حه‌تییانه‌ی بۆی ده‌هاته پێش هه‌ر له دراوسێ نزیكه‌كانی خۆیه‌وه بوون ، به‌ڵام ئه‌و [ صلى الله عليه وسلم ] ـ كه هه‌ر به ئارام و نه‌فه‌س درێژ بوو ـ درِك وداڵ و پیساییه‌كه‌ی سه‌ر رێی لاده‌بردو له‌وه زیاتری نه‌ده‌فه‌رموو : ئه‌رێ ئه‌ی تیره‌ی به‌نو عه‌بدومه‌ناف ! ئه‌مه كه‌ی دراوسێیه‌تییه ؟!
|