بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 چەند ڕونكردنەوەیەك لە بارەی قۆناغی یەكەمی بانگەوازەوە
14/01/2020
بینین: 5664
قۆناغی بانگەوازی تاكیی و پەنهانی
پەنهانكاریی:
سیماو نیشانەی پێنجەم، كە ئەو قۆناغەی پێغەمبەر ﷺ دیاری دەكات بریتییە لە (پەنهانكاریی)، چونكە پێغەمبەر ﷺ لەو قۆناغەدا زۆر بە پەنهانی كاری كردووە، ئەمەش وەڵامێكی بە هێزی ئەوانەیە، كە دەڵێن: دەبێ كاری ئیسلامی دوور بێت لەكاری ڕێكخراوەیی و كۆمەڵ بوون، وە لەوە كە برا گەورەو ڕیكخستن و ڕێك و پێكی تێدا هەبێت، چونكە پێغەمبەر ﷺ واینەكردووە!بەڵام بێگومان ئەوە بە پێچەوانەوەیە، بەڵكوو نەبونی ڕێك و پێكی لەكار كردندا یان نەبوونی پەنهانكاری لەكاتێكدا كە پێویست بێت یان نەبوونی كۆمەڵ بوون و ڕێكخستنێكی تۆكمە لەكاتەی كە مسوڵمانان كیانیان نەبێت ، تا ئەوانە داهێنراو (بیدعة) و پێچەوانەی ڕێو شوێنی پێغەمبەرن ﷺ ، چونكە (بدیل) ڕێك و پێكی هەر فەوزاو بێسەروو بەرەییە.
بەڵگەش لەو بارەوە زۆرن، كە پیغەمبەری خوا ﷺ لەم قۆناغەدا بەو پەڕی پەنهانییەوە كاری خۆی كردووەو گرنگی پێداوە، بۆنمونە:
1)كاتێك پێغەمبەری خوا ﷺ عەلی بانگكر بۆ نێو ئیسلام علی خوای لێ ڕزی بێت ووتی: (هذا أمرلم أسمع بە قبل الیوم فلست بقاض أمرا حتی أحدث أبا طالب، فقال النبی_یاعلی اذا لم تسلم فاكتم هذا_، فمكث لیلة ثم ان اللە تبارك وتعالی هداە للاسلام فأصبح غادیا الی رسول اللە فأسلم)واتە: ئەوە شتێكە ، كە پێش ئێستا نەمبیستووە، لەبەر ئەوە هیچی لەبارەوە ناڵیم تاكوو مشۆرەت بە (أبوطالب) ی بابم نەكەم ، پێغەمبەر ﷺ پێی فەرمووە: ئەی عەلی! ئەگەر مسوڵمان نابی ئەم قسەیە بشارەوەو لەگەڵ بابت باسی مەكە، ئەو شەوە مایەوە پاشان خوای پەروەردگار هیدایەتیدا، بۆ بەیانیەكەی چوو بۆ لای پێغەمبەر ﷺ و مسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند.
كەواتە: پێغەمبەر ﷺ لەم قۆناغەدا زۆر هەوڵیداوە لە پێناو سەركەوتنی مەبەستەكەیدا كە كارەكەی پەنهان بێت، هەرپەندە خەڵكێك هەستی بەوە كردووە، كە محمد ﷺ جموجۆڵێكی هەیە، بەڵام حەزەریشی كردووە لە پێناوی پاراستنی گیانی ئەوانەی كە لە گەڵیدان، تا ئیمان لە دڵیاندا ە چاكی دادە مەزرێت.
2) بەسەرهاتی مسوڵمان بوونی (ابوذر الغفاری)كە ( عبداللە بن عباس) لە (أبوذر) ی گێڕاوەتەوەوپوختەكەی بەم شێوەیەیە:
سەرەتا ( ابوذر) بانگی (انیس) برای دەكات و پێی دەلێ:بیستوومە پێغەمبەرێك پەیدا بووە لە مەككە بچۆ بۆ هەواڵ و دەنگ و باسم لەو بارەوە بۆ بێنە،(انیس) دەچێ و پاش پرسیارو وەرگرتنی زانیاری لەو بارەوە دەگەڕێتەوە بۆ لای (أبوذر) پێی دەلێ لە خەڵكم بیست هەندێكیان دەیانگوت یان شاعیرە یان شێتە،هەندێكیشیان دەیانگوت پیاوی چاكە، (أبوذر) ئەو زانییارییەی بە دڵ نەبوو، بۆیە بڕیاریدا خۆی بچێ و لە نزیكەوە دەربارەی (محمد) ی كوڕی (عبدللە) زانیاری زیاتر بزانی (أبوذر) دەڵێ مەشكەیەك ئاوم لەگەڵ خۆم هەڵگرت و چووم بۆ مەككە، لەوێ مامەوە هەتا ئێوارێ تووشی عەلی كوڕی ابو طالب بووم پێی گووتم: ها كاكە وا دیارە غەریبەی ، منیش پێم گووت: بەڵێ، گووتی: مەنزڵگەت لێرە هەیە؟ ،گووتم: نەخێر،گووتی:باشە لەگەل من وەرە ماڵێ، منیش لەگەڵیدا ڕۆیشتمەوە من هیچ باسی ئەو مەسەلەیەم نەكرد، ئەویش بە هەمان شێوە. (أبوذر) دەڵێ دیسان بۆ بەیانی هەتا ئێوارێی ڕۆژی دواتر چاوەڕێ بووم پێغەمبەر ﷺ ببینم،بەڵام نەمویست لەكەس بپرسم بۆ ئەوەی ئاشكرا نەبم، بەڵام دیسان تا ئێوارێ دەربارەی پێغەمبەر ﷺ هیچم دەست نەكەوت. دووبارە عەلی منی لەگەڵ خۆیدا بردەوە، بۆ ئێوارەی سێیەم عەلی لێی پرسیم: ئەرێ دیارە تۆ ئیشێكت هەیە؟
منیش گووتم: بەڵێ.
گووتی:چییە؟
پێم گووت:پێت دەڵێم بەڵام ئاشكرای مەكە.
گووتی:باشە،خەمت نەبێ.
گووتم:ئیشەكەم ئەوەیە: بیستومە دەڵێن پێغەمبەرێك پەیدا بووە بە پێغەمبەری كۆتایی، كە هەموومان چاوەڕێمان دەكرد ئێستاش هاتووم بیبینم: وە ئەگەر ڕاست بێت ئیمانی پێ دێنم.
(عەلی)ش گووتی: ئەگەر من پێت بڵێم دەیشاریتەوەو نایدركێنی؟
گووتم: بەڵێ.
گووتی:باشە تۆ لەگەڵم وەرە من پێشت دەكەوم و ماڵەكەت پێشان دەدەم،ئەگەر لەو كاتەدا كەسێكیشمان بینی من خۆم خوار دەكەمەوەو وا پێشان دەدەم كە میز دەكەم، تاكو فیكری هیچی دیكەمان لێ نەكات و ئاشكرا نەبین، سەرەنجام منی بردە خزمەت پێغەمبەر پێغەمبەریش ﷺ باسی ئیسلامی بۆ كردم، منیش یەكسەر مسوڵمان بووم. دوایی پێغەمبەر پێی فەرمووم: (أبوذر) بچۆوە بۆ نێو قەومەكەت و هەواڵی ئیسلامیان پێڕابگەیەنە هەتا فەرمانی منت پێدەگات، واتە: هەركاتێك بیستت ئێمە بانگەوازەكەمان ئاشكرا كردووەوەرەوە لامان.
دیارە ئەوەش بەڵگەیەكی دیكەیەلەسەرئەوە، كە پێغەمبەر ﷺ بەپەنهانی كاریكردووەولەسەرەتاوەنەیویستووەجموجۆڵەكەی دیارو ئاشكرا بێ، بۆ ئەوەی كارەكەی بەرهەمدارتر بێ.
3)نوێژكردن بە پەنهانی: وەك( ابن هشام) دەڵێ:(وذكر بعض أهل العلم أن رسول اللە اذاحضرت الصلات خرج الی شعاب مكة وخرج معە علی أبی طالب مستخفیا من ابیە أبی طالب ومن جمیع أعمامە وسائر قومە فیصلیان الصلاة فیها فاذا أمسیا رجعا) واتە: ئەهلی عیلم باسیان كردووە، كە پێغەمبەر ﷺ علی كوڕی ئەبو تالبی ئامۆزای لەگەڵ بوو دەچونە شیوو دۆڵەكانی مەككە، كە علی خۆی پەنهان دەكرد لە بابی و سەرجەم مامەكانی و هەموو عەشیرەتەكەشی، لەوێ نوێژیان دەكردو ئێوارە دەگەڕانەوە.
هەروەها ووتویەتی: (وكان أصحاب رسول اللە اذا صلوا ذهبوا فی الشعاب فاستخفوا بصلاتهم من قومهم، فبینا سعد بن أبی وقاص فی نفر من أصحاب رسول اللە فی شعاب مكة اذ ظهر علیە نفر من المشركین وهم یصلون فناكرهم وعابوا علیهم ما یصنعون حتی قاتلوهم، فضرب سعد بن أبی وقاص یومئذ رجلا من المشركین بلحی بعیر فشجە، فكان أول دم هریق فی الاسلام)، واتە: هەروەها هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ _خوالێیان ڕازی بێت_ لە دۆڵ و شیوەكانی مەككە دا بە پەنهانی نوێژیان دەكرد بۆ ئەوەی قەومەكەیان پێیان نەزانن، ڕۆژێكیان (سعد بن أبی وقاص) لەگەڵ كۆمەڵێك لەهاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ لەیەكێك لە شیوەكانی مەككەدا نوێژیان دەكرد، كۆمەڵێك لەموشریكەكان پێیان زانین ڕەخنەیان لێگرتن و لەگەڵیان بەشەڕ هاتن (سعد) یش ئێسكی شەویلگاكەی حوشترێكی لەسەری یەكێكیانی كردوبرینداری كرد، كە ئەوە یەكەم خوێنی كافران بووە كە بە دەستی مسوڵمانان بڕژێت، لەكاتی بەرگری كردن لەخۆدا نەك بەدەست پێشخەری.
4)پێغەمبەری خوا ﷺ دوای ئەو رووداوەو ئاشكرا بونیان و گرفت هاتنە پێشیان كۆبونەوەو عیبادەت و نوێژی لەگەڵ هاوەڵانی بەڕێزی لەدۆڵ و شیوەكانەوە گواستەوە بۆ ماڵی ( ئەرقەمی كوڕی ئەبی ئەرقەم)، كە لە (السیرةالحلبیة) دا بەم شێوەیە هاتووە: (ثم دخل رسول اللە ﷺ دارالارقم_بن أبی الارقم_أی بعد هذا الواقیعە فان جماعە أسلمو قبل دخولە دارالارقم، فكان وأصحابە یقیمون الصلات فی دار الارقم ویعیدون اللە تعالی فیها الی أن أمرە اللە باظهار الدین) واتە: دوای ئەو بەسەرهاتەومسوڵمان بوونی چەند كەسێكی دیكە پێغەمبەر ﷺ یارانی بۆ كۆبونەوەو عیبادەت و نوێژكردن دەچونە ماڵی ئەرقەم و لەوێ كارەكانیان بە نهێنی ئەنجامدەدا تا خوای گەورە فەرمانی پێكرد بە ئاشكرا كردنی دین.
لێرەدا بۆمان دەردەكەوێت كە بانگەوازو كاری ئیسلامی هەرلەسەرەتاوە بە چەند قۆناغێكدا تێپەریوەو لەهەر قۆناغێكدا شێوازێكی تایبەتی بەخۆوە بینیوە، بۆیە ئێستاش بەهەمان شێوە هەركاتێك وا پێویست بكات كە كارو جموجۆڵی ئیسلامی بەنهێنی بكرێ و دەرس و ئاڕاستە كرد ن و كۆبونەوەكان تایبەتی بن دەبێ وا بكرێ، ئەگەر واش باش و پێویست بووبەجۆرێكی دیكەو بەئاشكرا بن ، دەبێ وا بكەین، وە ئەمە جێبەجێكردنی سیرەو سونەت و ژیاننامەی پێغەمبەرە ﷺ.



پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا ﷺ
مامۆستا علی باپیر
لاپەڕە_۱۳۸_ ۱٤۲

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه