بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە
 قوڕەیش ناچار دەبێت ڕێ کەوتن ئەنجام بدات لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ
26/01/2020
بینین: 8067

موشریکەکان دوای چەندین ساڵ لە دوژمنایەتی توندیان بۆ خودی پێغەمبەر ﷺوە دوژمنایەتی یەکجار گەورە بۆ هاوەڵانی بەڕێزی دوای ئەو هەموو ئەشکەنجە و ئازار و سوکایەتی و گاڵتە جاڕی و هەتا دوای .... بە ناچارانە داوایان لە پێغەمبەرﷺکرد بۆ ئەوەی ڕێ کەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدات .. لە ڕیوایەتێکدا کە ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەگێڕێتەوە دەفەرموێت :[ عوتبەی کوڕی ڕەبیعە داوای لە ئەوان کرد کە ڕێگەی پێبدەن وەک نوێنەرێکی قوڕەیش بچێتە لای پێغەمبەر تا رێکەوتن لەگەڵیادا ئەنجام بدات ..لە ڕیوایەتێکدا ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەگێڕێتەوە دەفەرموێت : [ عوتبەی کوڕی رەبیعە داوای لە ئەوان کرد کە ڕێگەی پێبدەن وەکو نوێنەرێکی قوڕەیش بچێتە لای پێغەمبەر تا ڕێکەوتن لەگەڵیدا ئەنجام بدات ....] لە ڕیوایەتێکی تردا کا جابری کوڕی عەبدوڵڵا رضی اللە عنە دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت قوڕيیش کۆبونەوە سەبارەت بە پێغەمبەر وتیان : ئەرێ نابینین یەکێک لە هەموتان شارەزا تر بێت لە سیحر و فاڵ گرەوە شیعر تا بچێت بۆ لای ئەو پیاوەی تاقم و کۆمەڵەکەی ئێمەی پارچە پارچە کردوە دەسەڵاتی کزو لاواز کردوین و ڕيخنە لە ئاینمان دەگرێت ، تاکو لەگەڵیدا بدوێت و بزانێت وتەی ئەو پیاوە چی دەبێت ؟ وتیان : باشە باڵام کەس شک نابەین بشێت بۆ ئەم کارە تەنها عوتبە نەبێت ، ئینجا بە عوتبەیان وت ، ئەی ئەبو وەلید تۆ نەبێت کەسی تر شک نابەین بشێت بۆ ئەم کارە تەنها عوتبە نابێت ، ئینجا بە عوتبەیان وت : ئەی ئەبو وەلید تۆ نابێت کەسی تر شک نابەین ئەم کارەی پێبکرێت،
ئەویش هەستا بەو کارە بە ڕێکەوت و هاتە لای پێغەمبەر ﷺوتی : تۆ چاکتری یان عەبدوڵلای باوکت ؟ پێغەمبەریشﷺبێدەنگ بوو ، ئینجا وتی ئینجا وتی تۆ چاکتری یان عبد المطلیب ؟ پێغەمبەر هەر بێدەنگ بوو ، ئینجا وەلید وتی ئەگەر بڵێیت ئەوان چاکتر بوون لە تۆ ئەوە خۆت دەزانیت ئەوانیش ئەو بتانەیان پەرستووە کە تۆ ڕەخنەیان لێ دەگریت وە ئەگەر خۆت بە چاکتر دەزانی لە ئەوان وتەی خۆت بڵێ با گوێت لێ بگرین ، بەڵام وەڵڵاهی کەسێکمان نەدیوە شووم تر بێت بەرامبەر قەومەکەی وەک تۆ ، پارچە پارچەت کردین و ئابڕووی ئاینەکەت بردین و لاوازت کردین و ئابڕوی ئێمەشت برد لەناو عەرەبدا تا دەنگ و باس بڵاو بووەوە کە لە قوڕەیشدا شاعیرێک هەیە سیحر باز هەیە و فاڵگرەوەیەک هەیە تا وامان لێ هاتووە هەر ئەوەندە قیژەیەک ببیستین ، دەست بدەینە شمشێر تا یەکتر لەناو نەبەین ، ئەیپیاوەکە ئەگەر لەبەر هەژاری خۆت وادەکەیت و ئەم ئاشوبەیەت ناوەتەوە ئێمە هەموو سامانەکانی خۆمان کۆدەکەینەوە لای تۆ دای دەنێین تایبەت بە تاکە پیاوێکی دەوڵەمەندی قوڕەیش ، وە ئەگەر ئافرەتت پێ خۆشە و ئەم بەزمەی لە پێناودا دەکەیت فەرموو کام ئافرەتی قوڕەیش خۆت بەدڵتە دەست نیشانی بکە با لێت مارە بکەین.
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :تەواو بوی ؟ وتی : بەڵێ ، ئەویش ئەم ئایەتانەی بۆ خوێندنەوە کە خوای گەورە دەفەرموێت [حم
(۱)تَنزِيلٌ مِّنَ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
{فصلت } تا گەیشتە ئەنجا عوتبە وتی :بەسە ئیتر بەسە هەر ئەمەیە وەڵامەکەتە؟ فەرمووی : بەڵێ هەر ئەوەیە ، ئینجا عوتبە گەڕایەوە بۆ لای قوڕەیش وتیان : ها چی هەواڵێکت بۆ هێناوین ؟ وتی : هەر شتێک کە بزانم ئێوە لە ڕودا پێی دەڵێن منیش پێم وت ،وتیان : ئەی وەڵامی دایتەوە ؟ وتی : بەڵێ ، سوێند بەوەی کە ئەم کەعبەیەی بە کەعبە داناوە هیچ وتەیەکی تێنەگەیشتم تەنها یەک وتەی نەبێت ئەویش ئەوەیە : {فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِّثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ(۱۳) } وتیان : ماڵت وێران بێت کابرا ئەو بە عەرەبی لەگەڵت دەدوێت هێشتا تێی ناگەیت وتی چی ؟ وتی : نەوەڵا تێنەگەیشتم تەنها هەورە بروسکەکەی عاد و ثمود نەبێت دوا بە دوای ئەوە قوڕەیش ناچار بوون دیسان لە ڕێگەی مامیەوە گوشاری بخەنە سەر بۆ ئەوەی بڵاو بونەوەی ئاینی ئیسلام لە شاری مەککەدا پەک بخەن ....لە عوقەیلی کوڕی ئەبوو طالیبەوە رضی اللە عنە دەفەرمویت :{ قوڕەیش هاتنە لای ئەبو طالیبەوە و پێیان وت : ئەی ئابا طالیب برازاکەت لە کوچەو کۆڵان و شوێن دانیشتنەکانی ئێمە وە لە مزگەوتەکەی کەعبەدا دێت بۆلامان و بە وتەکانی ئازارمان ئەیات ، ڕێگری بکە با وانەکات ؟ ئەویش وتی عوقەیل برۆ موحەمەدم بۆ بدۆزەرەوە بیهێنە بۆلام دەفەرموێت : منیش چوم لە ژورێک لە ژورەکانی مالی ئەبو طالیب محەمەدم بانگ کردو لەگەڵم هات لە ژێر سێبەری دیوارەکە وە بەڕێ کەوتین تا چووینە لای ئەبوو طالیب ، و ە ئەبوو طالیب پێی وت : ئەی برازاکەم ئەم ئامۆزایانەی خۆت پێیان ڕاگەیاندوم کە تۆ ئازاریان دەدەیت لە کوچەو کۆڵان و شوێنی دانیشتنەکانیاندا وازیان لێ بهێنە و ئازاریان مەدە ، پێغەمبەری خواﷺچاوی بەرز کردەوە بۆ ئاسمان و ئینجا فەرموی : { اترون هزە الشمس ؟} واتە : ئایا ئەو ڕۆژە دەبینن ؟ وتیان : بەڵێ فەرمووی :{ واللە ما انا بقادر ان ادع ما بعثت بە من ان یشعل احدکم من هزە الشمس شعل من نار } واتە : سوێند بەخوا من ناتوانم دەست بەرداربم و وازبێنم لەم کارەم وەک چۆن ئێوە ناتوانن شاڵاوی ئاگرم بۆ لێبکەنەوە لەو ڕۆژە . ئەبوو طالیبیش وتی : وەڵلاهی برازاکەم قەت درۆی نەکردووە و ئێوەش بڕۆنەوە و ژیر بن }هەروەها بەوەشەوە نەوەستان تا گەیشتە ڕادەی ملکەچ بوونیان بەرامبەر پێغەمبەر ﷺ وەک ئیبنو عباس ڕضی اللە عنە دەفەرموێت :{ رۆژێکیان ئومەیە و ئەبوو ئەبو جەهل لەگەڵ چەن سەرکردەیەکی قوڕەیشدا چونە لای پێغەمبەر پێیان وت : ئەی موحەممەد وەرە تۆ دەست بهێنە بە بتەکانماندا ئێمە دێینە ناو ئاینەکەتەوە و موسوڵمان دەبین ، پێغەمبەریش زۆر موسوڵمان بونی قەومەکەی پێ خۆش بوو بۆیە کەمێ دڵی نەرم بوو ئینجا خوای گەورە ئەو ئایەتەی لەسەر دابەزاند کە دەفەرموێت : {وَإِن كَادُواْ لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ لِتَفْتَرِيَ عَلَيْنَا غَيْرَهُ وَإِذًا لاَّتَّخَذُوكَ خَلِيلاً (۷۳)الاسراء } وە پێغەمبەری ئاگادار کردەوە کە بەهیچ جۆرێک دڵێ نەرم نەبێت بۆیان و وتەشیان جێ بەجێ نەکات }

سەرچاوە : ژیانی پێغەمبەری خوا لە قورئان و فەرموودەکاندا
نوسینی:مامۆستا محمد ملا فایەق شارەزووری
لاپەڕە ۱۰٦تا۱۰۹

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه