 شاری مەککەو بانگەوازی پێغەمبەری خوا ﷺ
هه‌ڵوێستی قوره‌یش له بانگه‌وازه‌كه :
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه قورِه‌یش له به‌رهه‌ڵستی قورئانه‌كه‌و رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌یدا ده‌سه‌وسان كه‌وت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دڵنیا بوون له راستگۆیی و ده‌ستپاكی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ، كه‌چی هه‌ر سه‌رسه‌ختانه‌و كه‌لله ره‌قانه به‌ره‌نگاری بوونه‌وه ، هه‌ر به‌غیلی ئه‌وه‌یان پێ ده‌برد كه چۆن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خوییه ، ئه‌م پله‌و رێزه به نرخه چۆن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وان نه‌بوو ! خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌فه‌رموێ : [ ( وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا ) النمل ] /14 واته : له ناخی دڵ وده‌روونیاندا قه‌ناعه‌تییان پێی هه‌بوو ، ده‌یانزانی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌و راسته كه‌چی ـ له‌به‌ر زاڵمێتی و لووت به‌رزی خۆیان ـ هه‌ر نكوڵییان سه‌رزاره‌كی لێ ده‌كرد . یان ده‌فه‌رموێ : [ ( وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ هَذَا الْقُرْآنُ عَلَى رَجُلٍ مِّنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ ) الزخرف ] /31 واته : ئه‌رێ با ئه‌م قورئانه بۆ پیاوماقوڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌م دووشاره بهاتایه‌ته خواره‌وه .
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌ی قورِه‌یش چه‌ندین شێوازی له نێوان ته‌ماع به‌ر نان و هه‌رِه‌شه‌و گورِه‌شه‌دا گرته به‌ر ، له لایه‌كه‌وه گاڵته پێ كردن و جنێودان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان زیادی ده‌كرد ، له لایه‌كی تریشه‌وه تین و فشاری قورِه‌یش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری به ئارام [ صلى الله عليه وسلم ] زیادی ده‌كرد ، موسوڵمانانی ده‌روبه‌ریشی موسته‌زعه‌قانه ده‌وه‌ستان و نه‌یانده‌توانی هیچ بكه‌ن ! به‌ڵام خۆگری و دلێری و نه‌به‌زییه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم بۆ هه‌موویان ده‌بووه زادی یه‌قین و گیانی ووره به‌رزی .. تا ئه‌و زه‌مانه‌ی هه‌لی كۆچ كردن بۆ حه‌به‌شه ره‌خسا، ئه‌وی كۆچی كرد ، كردی و قورِه‌یش هه‌رچه‌ندی كرد نه‌یتوانی بیانهێنێته‌وه ! ئه‌وانی تر كه مابوونه‌وه ، ده‌بوو به دزییه‌وه له ماڵی ئه‌رقه‌می كورِی ئه‌بول ئه‌رِقه‌می مه‌خزومی كۆببنه‌وه ، ئینجا كه عومه‌ری كورِی خه‌تتاب و حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] موسوڵمان بوو ، پارسه‌نگی هاوكێشه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی راگرت ، ئینجا ساڵانی توولانی گه‌مارۆدان ده‌ستی پێ كرد ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و یاوه‌رانی سێ ساڵی ره‌به‌ق له شیوو دۆڵه‌كانی ئه‌بو تالیبدا گه‌مارۆ دران ، له ساڵێكیاندا بوو كه پاڵپشتانی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] وموسوڵمانان خه‌دیجه خان و ئه‌بو تالیبی مامی ، كۆچی دواییان كرد ، ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار له‌سه‌ر موسوڵمانان زیادی كرد ، تا پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] به هیوای لایه‌نگر په‌یدا كردن به بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه رووی كرده گائف ، هه‌روه‌ها ساڵانه له كاتی حه‌جی عه‌ره‌به‌كاندا بۆ مه‌ككه ، هه‌وڵی ده‌دا دیاریان له‌گه‌ڵدا بكات و بۆ بانگه‌وازی دینه‌كه‌ی خۆییان بانگ بكات .. ئاوا تا ماوه‌یه‌كی دوور هه‌ر به‌و ئارامییه‌ی خۆیه‌وه ئه‌م بانگه‌وازه‌ی له‌و بارودۆخه قورسه‌دا هه‌ر بڵاو ده‌كرده‌وه ، كه‌سی وا به‌ده‌نگیه‌وه نه‌هاتن ، له‌و ئان و ساتانه‌یدا بوو ، له ئاخرو ئۆخری رۆژانی پرِ كوێره‌وه‌ری مه‌ككه‌دا بوو ، كه ئه‌وه‌نده‌ی تر خوای گه‌وره رێزی لێنا ، به‌وه‌ی بانگهێشتی كرد بۆ ئاسمانه‌كان ، بۆ میعراج .. تا نیشانه‌ی گه‌وره‌یی خۆی و به‌ڵگه‌ی پێغه‌مبه‌رێتی تر‌و رێز‌و پله‌و پایه‌ی لای خۆیی نیشاندا تا ئارامی زیاتر شه‌حن كاته‌وه‌و تین و ته‌وژمی بداته‌وه به‌رو له هیواو ئامانجی دڵنیاتر بێت . له‌گه‌رمه‌ی راپه‌رِاندنی پلانی ئه‌م و پیلانی دوژمنانی‌دا ، قورِه‌یش هه‌وڵی تیرۆر كردنی پێغه‌مبه‌ریاندا ، هه‌وڵیان دا له تاریكی شه‌وو له گه‌رمه‌ی خه‌ودا به ده‌ستیه‌ك له سوارچاكانی هه‌موو خێڵ و هۆزه‌كانیان بیكوژن ، به‌ڵام الحمد لله سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌و ساته فه‌رمانی كۆچ كردنی بۆ مه‌دینه له خوای گه‌وره‌وه بۆ هاتبوو ، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كری سددیقی یارو یاوه‌ری گیانی به گیانییدا كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌و له‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی ئیسلامی پێكهێنا. له‌وێ كیانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی بۆ دروست بوو ، ئیتر هه‌ر ده‌بوو رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌كانی قورِه‌یش به جۆرێكی تر په‌ره بستێنێت ، بۆیه غه‌زاكان ده‌ستی پێ كرد‌و هه‌شت ساڵیان خایاند تا پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا [ صلى الله عليه وسلم ] به یارمه‌تی خوای گه‌وره به سه‌ركه‌وتوویی نه‌ك هه‌ر هاته‌وه شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی مه‌ككه ، به‌ڵكو كردیه مایه‌ی رزگار كردن و دیندار كردنی هه‌موو نیوه دۆرگه‌ی عه‌ره‌ب .. ئیدی خه‌ڵكی پۆل به پۆل موسوڵمان ده‌بوون و ده‌هاتنه ریزی ئه‌هلی ئیسلامه‌وه ، تا ئه‌و كاته‌ی ئیتر خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی [ صلى الله عليه وسلم ] دوای حه‌جی ماڵئاوایی و بیست و سێ ساڵ له گه‌یاندنی ته‌واوی په‌یامه‌كه‌ی خوا ، بۆ خزمه‌ت خۆی بردیه‌وه‌و كۆچی دوایی پێ كرد ، ته‌مه‌نی پیرۆزی شه‌ست وسێ ساڵه‌ی پرِ ره‌نج و جیهادی به‌و شێوه‌یه كۆتایی پێ هێنا كه له لاپه‌رِه‌كانی مێژوو تۆماری كردووه‌و ئێمه‌ش ئێستا ده‌مانه‌وێت كه‌مێكی لێ باس بكه‌ین .
دانوستانی قورِه‌یش و ئه‌بو تالیب :
قورِه‌یش هه‌رچه‌ندی ده‌كرد ئه‌وه‌ی پێ قبووڵ نه‌ده‌كرا كه یه‌كێك له پیاوانی لێی هه‌ڵگه‌رِێته‌وه‌و باس له عه‌یب و عاری خواكانیان بكات و خۆشیان به گه‌لۆرو گه‌مبۆڵ بناسێنێت ! بۆیه هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و ده‌سته‌یه‌ك له پیاوماقوڵانیان هه‌ڵبژارد كه بچنه لای ئه‌بوتالیبی مامی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و قسه‌و باسی دانوستانی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ، به‌و هیوایه‌ی له‌سه‌ر شتێك رێكه‌ون ! چوونه لای و پێیان ووت : محمدی برازات له‌و بانگه‌وازه‌ی مه‌نع كه .. ئه‌ویش ناردی به شوێن پێغه‌مبه‌ردا [ صلى الله عليه وسلم ] و داوای لێ كرد ئه‌و داوایه‌ی قورِه‌یش قبووڵ كات ! به‌ڵام ئه‌و ێلى الله علیه وسلم به توندی خودی عه‌قیده‌كه خۆی و به عه‌زمی پێغه‌مبه‌رانه و به فه‌رمایشتێكی شیرین وه‌ڵامی مایه‌وه ، پێی فه‌رموو : [ ( يَا عَمّ وَاَللّهِ لَوْ وَضَعُوا الشّمْسَ فِي يَمِينِي ، وَالْقَمَرَ فِي يَسَارِي عَلَى أَنْ أَتْرُكَ هَذَا الْأَمْرَ حَتّى يُظْهِرَهُ اللّهُ أَوْ أَهْلِكَ فِيهِ مَا تَرَكْته ) ] واته : مامه گیان ، به خوا قه‌سه‌م ، گه‌ر خۆرم بۆ داگرن و بیخه‌نه سه‌ر شانی راستم ، مانگیشم بۆ داگرن و بیخه‌نه سه‌ر شانی چه‌پم تا واز له‌م دینه بهێنم ، وازی لێ ناهێنم ، تا یان خوای په‌روه‌ردگار سه‌ری ده‌خات ، یان له رێیدا سه‌رم داده‌نێم ..
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته ره‌سه‌ن و عه‌قائیدیه‌شدا ، قورِه‌یش هه‌ر له ئه‌بو تالیب هیوابرِاو نه‌بوو ، ئه‌مجاره‌یان عوماره‌ی كورِی موغیره‌یان ـ كه قۆزترین لاوی مه‌ككه بوو ـ له‌گه‌ڵ خۆیان هێنایه لای ئه‌بوتالیب و پێیان ووت : ئه‌مه عوماره‌یه ، كه جوانترین لاوی قورِه‌یشه ، بۆمان هێناویت ، بیكه‌ره كورِی خۆت و برازاكه‌تمان بده‌رێ ، پیاوێك به پیاوێك .. ئه‌بو تالیب وه‌ڵامی دانه‌وه : ( هه‌ی نه‌فرین له مامه‌ڵه‌ی وا ، كورِه‌كه‌ی خۆتانم ده‌ده‌نێ بۆتان به خێو كه‌م و منیش كورِه‌كه‌ی خۆمتان بده‌مێ بیكوژن !! به خوا قه‌سه‌م ئه‌مه هه‌ر نابێ .. ) .
ئینجا كه دانوستانه‌كه‌ی قورِه‌یش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ، هێنده‌ی تر به خه‌شم و قیندا چوون ، كه‌وتنه‌وه وێزه‌ی موسوڵمانان ، ئه‌شكه‌نجه‌و ناسۆریان زیاتر كردن ، هه‌ر تیره‌و هۆزێك سزادانی كورِه موسوڵمانه‌كانی خۆی پێ سپێررا ! ده‌بوو هه‌ر تیره‌یه‌ك ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆی كه موسوڵمان بوون ـ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به كاریگه‌ری ده‌زانێت ـ وا ئه‌شكه‌نجه دات تا له ئیسلام ژێوانیان ده‌كاته‌وه‌و له پێغه‌مبه‌ریان داده‌برِن ! له‌كلاشه‌وه ئه‌بوبه‌كری سددیق یه‌ك یه‌ك كۆیله موسوڵمانه‌كانی له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرِییه‌وه‌و ئازادی ده‌كردنه‌وه ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه زۆرتر خرابوونه ژێر ناسۆری ئه‌شكه‌نجه‌وه ، وه‌كو بیلالی كورِی ره‌باحی حه‌به‌شی و خه‌ببابی كورِی ئه‌ره‌تت و سوهه‌یبی رۆمی و عه‌مماری كورِی یاسر‌و خانه‌واده‌كه‌ی .. به‌ناوبانگترین و دڵرِه‌قترین كه‌سانێكیش كه به‌رپرسی مه‌یدانیی ئه‌شكه‌نجه‌كه‌یان بوو ئه‌بو جه‌هل ( ئه‌لحه‌كه‌می كورِی هیشام ) و ئه‌بو له‌هه‌ب ( عه‌بدول عیززا ) و وه‌لیدی كورِی موغیره‌و النچرى كورِی الحارپ و عوقبه‌ی كورِی ئه‌بو موعه‌یط بوون ..
|