 | ئابڵـوقه خستن ـه سه‌ر به‌نو هاشم – بنی مطلب |
حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ مسوڵمان بوو ، وه زۆرێكی تریش وه ئیسلام بڵاو بۆوه ، ئه‌و كاته‌ی قوڕه‌یش بینیان ئیسلام بڵاو بۆته‌وه ، كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن ێك بكه‌ن صهحیفهیك بنووسن ، له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئابڵوقه بخه‌نه سەر به‌نو هاشم و به‌نی مطلب ، كه هیچ شێتێكیان پێ نه‌فرۆشن ، وه خوازبێنیان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن ، و قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن ، سه‌ردانیان نه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیان دانه‌نیشن ، تا ئه‌و كاته‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ڕاده‌ست ده‌كه‌ن ، ڕێكهوتنهكهیان نووسی له‌سه‌ر صهحیفهیهك له نێو كه‌عبه هه‌ڵیان واسی ، وه ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ئابڵوقه‌كه‌ی نووسی ، نضر كوڕی حارث بوو ، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ دوعای لێ‌كرد ، ده‌ستی له كار كه‌وت ، تانانه‌ت كافره‌كانی به‌نو هاشم و به‌نی مطلب یش هاته پاڵیان ته‌نیا ئه‌بو له‌هه‌ب نه‌بێت له‌عنه‌تی خوای لێبێت ، له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه مانه‌وه تا ٣ ساڵ .
وه هه‌ندێك هۆزی قوره‌یش هه‌وڵیان دا ئه‌و صهحیفه هه‌ڵبوشێننه‌وه ، ئه‌وه‌ی هه‌ڵسا به‌و كاره ، هیشام كوڕی عومه‌ر كوڕی ڕه‌بیعه بوو ، ڕۆشت بۆلای مطعم كوڕی عدی وه كۆمه‌ڵێكی تر له قوره‌یشیه‌كان ، ئاوانیش ڕازی بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و صه‌حیفه‌یه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه بۆ ئابڵوقه خستنه سه‌ر به‌نو هاشم و به‌نی مطلب هه‌ڵواسرا بوو ، و پێغه‌مبه‌ری خواش ﷺ قه‌ومه‌كه‌ی ئاگه‌دار كرده‌وه كه خوای گه‌وره حه‌شه‌راتی ناردوه و صه‌حیفه‌كه‌ی هه‌مووی خواردوه ته‌نیا ناوی خۆی نه‌بێت ، كه چوون سه‌یریان كرد هه‌ر واش بوو ته‌نیا ناوی خوا مابوو ، دوای ئه‌وه به‌نو هاشم به‌نی مطلب ، ئاشتبوونه‌وه ڕووی دا ، هه‌ر چه‌نده ئه‌بو جه‌هل ڕازی نه‌بوو .
هه‌واڵی ئه‌وه گه‌یشته ئه‌و ئیماندارانه‌ی كه ڕۆشتبوون بۆ حه‌به‌شه كه خه‌ڵكی مه‌كکه كه قوریش هه‌مووان مسوڵمان بوون ، هه‌ندێك له‌و مسوڵمانانه‌ی ڕۆرشتبوون بۆ حه‌به‌شه گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌کكه ، بینیان ناخۆشی و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان پێشتر چۆن بوو هه‌ر وه‌كو خۆی ماوه له مه‌كکه به‌رده‌وام بوون تا ئه‌و كاته‌ی كۆچیان كرد بۆ مه‌دینه ، ته‌نیا سه‌كران كوڕی عمر نه‌بێت كه ده‌كاته مێردی زمعه ، كۆچی دوای كرد پێش ئه‌وه‌ی كۆچ بكرێت بۆ مه‌دینه ، به‌ڵام سه‌له‌مه كوڕێ هیشام و عەیاش كوڕی ابی ربیعه زیندانی كران ، عبدالله كوڕی مخرمه كوڕی عبدالعزە ئه‌ویش زیندانی كرا بوو ، له ڕۆژی شه‌ڕی به‌در ڕای كرد له ده‌ستی موشریكه‌كان و هاته لای ئیمانداران .
__________________________________________________________
| سه‌رچاوه : الفصول فی سیرة الرسول ﷺ - ابن كثیر ص١٠٢- ١٠٤| بتصرف .
وه‌رگێرانی به ده‌ستكاریه‌وه : شوێنه‌وار كوردی
٢٧\محرم\١٤٤١هـ
|