 ژن هێنانی و کاتێك دەبێت بە پیغەمبەرﷺ و پەیامی بۆدێت لە مککە
ژن هێنانی :
كه ناوبانگی به راستگۆ‌و ده‌ستپاك ده‌رچوو ، خه‌ڵكی هه‌موو به ره‌وشتی ره‌سه‌ن و ره‌فتاری په‌سه‌نه‌وه ده‌یانناساند ، خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلید ـ خوا لێی رازی بێت ـ كه ئافره‌تێكی ناسراوو ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی ناو هۆزه‌كه‌ی خۆی بوو ، ناردی به شوێنی‌دا تا بازرگانی به سامانه‌كه‌یه‌وه بكات ، ئه‌ویش رازی بوو ، ماوه‌یه‌كی كه‌می برد ، خه‌دیجه دیتی قازانجی چه‌ندین به‌رابه‌ر بووه ، دیتی راسته زۆر ده‌ستپاكه ، ژیره ، لێزانه ، بۆیه حه‌زی به نزیكی كرد ، بۆ ئه‌مه‌ش كه‌سانی راسپارد كه مه‌سه‌له‌ی خواستنی ئه‌می بخه‌نه پێش چاو ، داخوا چ ده‌ڵێت ؟! ئه‌و زه‌مانه خه‌ڵكێكی زۆر هه‌بوون ته‌مه‌ننای خاتوو خه‌دیجه‌یان ده‌كرد ، چونكه له لایه‌كه‌وه نه‌سه‌ب و تیره‌و هۆزی به‌هێزی له‌پشت بوو ، له لایه‌كی تریشه‌وه خۆی وه‌كو ئافره‌تێك خاوه‌ن شه‌ره‌ف و پله‌و پایه‌و ناوداریی هه‌بوو ، ئه‌مانه جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] مه‌سه‌له‌كه‌ی خسته به‌ر راوێژی مامه‌كانی و پرسی پێ كردن ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربرِی ، پاشان مامه حه‌مزه‌ی و مامه ئه‌بو تالیب و پیاوماقوڵانی تیره‌ی موزه‌رِ وه‌كو وه‌فدی داخوازی چوونه لای مامی خه‌دیجه‌و داخوازییان كرد ، ئه‌بو تالیب له مه‌جلیسه‌كه‌دا هه‌ستاو باسێكی خانه‌واده‌ی خۆیان و نه‌سه‌بی باوان و جێ و پله‌و ره‌وشت و ره‌فتاری شیرینی محمدی كرد .. ئیدی خوازراو ماره‌ییه‌كه‌ی دراو پاشان گوێزرایه‌وه ..
ئه‌و كاتی ته‌مه‌نی پیرۆزی ئه‌م [ صلى الله عليه وسلم ] بیست و پێنج ساڵان بوو خاتوو خه‌دیجه‌ش چل ساڵان بوو .. به‌ڵام بۆی بووه باشترین هاوده‌م و هاوده‌نگ و هاورازو هاوسه‌ر .. ئیدی به غیره‌ت و جوامێری ، به سۆز‌و خۆشه‌ویستی ، به بیر‌و ژیری ، به پاره‌و سامانی خۆی بووه ئه‌و قه‌ڵایه‌ی پیاوی خاوه‌ن په‌یام له سێبه‌ریدا ده‌حه‌وێته‌وه .. هه‌زاران جار به‌ر ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره كه‌وێت ..
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌دا وه‌ك دوو هاوسه‌ری نموونه‌یی مانه‌وه‌و خوای گه‌وره‌ش منداڵی پێ به‌خشین ( هه‌موو منداڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له خه‌دیجه‌ن جگه له ئیبراهیمی كورِی ) هه‌ر وا پێكه‌وه مانه‌وه تا ساڵی ده‌یه‌می پێغه‌مبه‌رێتی ، كه ئیتر خوای گه‌وره خه‌دیجه‌ی برده‌وه كه‌ناری ره‌حمه‌تی به‌رفراوان و چه‌تری سوكنای ره‌زامه‌ندی خۆی .. ئه‌و ساڵه‌ی ئه‌و كۆچی دوایی كرد ، هه‌ر هه‌مووی بووه خه‌م و په‌ژاره‌ی جودایی بۆ ئه‌وو بۆ پشتیوانه به ده‌سه‌ڵاته مه‌عنه‌ویه‌كه‌ی تری : مامه ئه‌بو تالیبی ، كه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و ساڵه كۆچی دوایی كرد و موسوڵمانان هه‌ر وا له سه‌ره‌تای رێوه ، كه‌وتنه تاس و كسپه‌و سوێوه ..
سه‌ره‌تای پێغه‌مبه‌رێتیه‌كه‌ی :
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كه ده‌یبینی وا قه‌ومه‌كه‌ی له‌و هه‌موو گومرِاییه‌دان ، عه‌قیده‌یان چه‌وته په‌رستنیان شیركه ، ره‌وشتیان زفته‌و ، ره‌فتاریان هه‌ر شه‌راب و قوماره‌و ، ئازایه‌تییان هه‌ر بۆ جه‌رده‌یی و شه‌رِی هۆزگه‌رایی و تۆڵه‌ی تیره‌په‌رستییه ، خه‌می لێ ده‌خواردن ، له‌وه په‌ژاره دایده‌گرت كه ده‌یبینبی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی شیرازه پساوه : به‌هێز لاواز هه‌ڵده‌لووشێت ، دادرا شانازی به سه‌روه‌ت و سامان و ره‌چه‌ڵه‌ك و وه‌چه‌وه ده‌كات ، و نه‌داریش كۆیله ده‌كرێت ! گه‌وره خۆی به شان و باهوو نه‌سه‌بییه‌وه با ده‌دات و له‌ولاوه‌ش زۆر هۆز له برساندا رۆڵه‌كانی خۆیان زینده به‌چاڵ ده‌كه‌ن !! ئه‌میان كچی به‌رَێزه‌و ئه‌ویان له‌به‌ر شوره‌یی و چاوشۆرِی ! زینده‌به‌چاڵی ده‌كات ! ده‌یبنی ئه‌مه كۆمه‌ڵگه نییه ، زه‌لكاوه ، بۆگه‌نی ئه‌م نزمی و خۆپه‌سه‌ندی و سته‌م و بێ دادیی زۆنگاوه ، هه‌موو سیفه‌تێكی ماقووڵ و پیاوانه‌ی ره‌سه‌نی ژێر ناوه ، زۆر به دیققه‌ت نه‌بویتایه جوامێری و سه‌خاوه‌ت و ئازایه‌تی و سه‌ربه‌ستی پیاوماقوڵانت نه‌ده‌دی !!
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كه ئاهی هه‌ڵ ده‌كێشا ته‌مه‌ننای شیفای كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كرد ، خۆزگه‌ی ده‌خواست كه خوای گه‌وره به لوتفی خۆی له‌و بۆگه‌نییه ده‌ریان بهێنێت .. بۆیه زۆرجار له‌م دیمه‌نه ناقۆڵایانه دوور ده‌كه‌وته‌وه‌و ته‌شریفی ده‌برده جێیه‌كی دوورتر‌و ، تا بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت خۆی گۆشه‌گیر بگرێ له‌و حاڵ و بارودۆخه‌ی له ناخیدا تووشی خه‌فه‌تی ده‌كرد ، زۆرجار له خه‌ڵوه‌تگایه‌كی كه‌ناردا له‌گه‌ڵ به زه‌ینی دڵی دابین و هه‌ستی كرِو بیری قووڵ و دیدی دووره‌وه سه‌رنجی ئاسه‌واری ده‌سه‌ڵاتی خوای كردگاری ده‌دا ، دڵی گه‌وره‌ی هێنده‌ی تر پرِ ده‌بوو له باوه‌رِو قه‌ناعه‌تی ره‌ها به دانایی و به توانایی په‌روه‌ردگار ، تا رۆژێك كه ئه‌و له‌و سكونه‌تی ئه‌شكه‌وتی حه‌رِائداو له ده‌ریای قوڵی سه‌رنج و كۆڵینه‌وه‌ی چل ساڵی خۆیدا بوو ، جوبره‌ئیلی لێ په‌یدا بوو ، فریشته‌ی په‌یامبه‌ری خوای كردگار ، هاته لای و په‌یامی بۆ هێناو مژده‌ی پێغه‌مبه‌رێتی پێ دا !!
باشترین و راستترین ریوایه‌تی ئه‌و رۆژو ساته ، حه‌دیسه‌كه‌ی ئیمامی بوخارییه كه له دایكه عائیشه‌وه ده‌یگێرِێته‌وه ، كه فه‌رموویه‌تی : یه‌كه‌م دیارده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بینینی خه‌ونی راست بوو ، هه‌ر خه‌ونێكی ده‌دیت وه‌كو سپێده‌ی به‌یان ده‌هاته دی ، ، چۆنی له خه‌ونه‌كه‌دا دیبوو ، ئاوا به حه‌قیقه‌تی ده‌یدییه‌وه ، ئینجا حه‌زی ده‌كرد بچێته ئه‌شكه‌وتی حه‌رِاء كه له چیایه‌كی نزیكی مه‌ككه‌دا بوو ، رووه‌و رووی كه‌عبه بوو ، ئیدی له‌وێدا چه‌ندین شه‌و بۆ خواپه‌رستی ده‌مایه‌وه زادو خۆراكی ئه‌و شه‌وو رۆژانه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد ، كه خۆراكی ته‌واو ده‌بوو ، ده‌هاته‌وه لای خاتوو خه‌دیجه‌ی خێزانی و هی تری ده‌برد تا ئه‌و ساته‌ی حه‌قی بۆ هات ، واته وه‌حی خوایی ، ئه‌وه بوو جوبره‌ئیل هاته لای و پێی فه‌رموو : بخوێنه‌ره‌وه ، ده‌یوویست به‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رنجی بۆ دواتر راكێشێت ، ئه‌میش فه‌رمووی : من خوێنده‌وار نیم ، ئه‌وجا جوبره‌ئیل باوه‌شی پێدا كردوو توند به سینه‌ی خۆیه‌وه‌ی گوشی و به‌ره‌ڵای كرده‌وه ، پێی فه‌رمووه‌وه : بخوێنه‌ره‌وه ، ئه‌میش هه‌ر فه‌رموویه‌وه : من خوێنده‌وار نیم ، تا سێ جاری ئاوا لێ كرد ، ئینجا فه‌رمووی : [ ( اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ . خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ . اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ . الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ . عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ) العلق ] / 1ـ6 واته به ناوی ئه‌و خوایه‌ی خۆته‌وه بخوێنه‌ره‌وه كه دروستی كردووه ، ئه‌وی كه مرۆڤی له خوێنپاره‌یه‌ك دروست كردووه ، به ناوی ئه‌و خوا به‌رِێزه‌وه بخوێنه‌ره‌وه كه پێنووسی فێر كرد ، كه ئه‌و شتانه‌ی فێری مرۆڤ كرد كه نه‌یده‌زانی ..
ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم به دڵه كوتێوه ته‌شریفی هێنایه‌وه ماڵێ ، تا هاته‌وه ژووره‌وه بۆ لای خه‌دیجه‌و فه‌رمووی : دامپۆشن ، دامپۆشن ، (واته جێم بۆ راخه‌ن تا راكشێم ) ، خێرا جێیان بۆ راخست و دایان پۆشی ، تا هێدی بووه‌وه ، ئینجا هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ خاتوو خه‌دیجه گێرِایه‌وه ، ئه‌ویش دڵخۆشی دایه‌وه‌و پێی فه‌رموو : مژده‌ت لێ بێت ، به خوا قه‌سه‌م خوای گه‌وره پشتت تێ ناكات و ئیهمالت ناكات ، تۆ به ده‌م خزمانه‌وه ده‌چیت ، راستگۆیت ، كۆڵی هه‌موانت به‌سه‌ر شانه‌وه‌یه ، یارمه‌تی لێقه‌وماوو ئاتاجان ده‌ده‌یت ، رێزی میوانان ده‌گریت و هاوكاری هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌یت كه تووشی كوێره‌وه‌رییه‌ك ده‌بێت .. پاشان بردی بۆ لای وه‌ره‌قه‌ی كورِی نه‌وفه‌لی ئامۆزای ، وه‌ره‌قه له سه‌رده‌می جاهیلییه‌تدا بوو بوو به مه‌سیحی ، ده‌یزانی ئینجیل بخوێنێته‌وه ، كابرایه‌كی پیر بوو ، چاوه‌كانیشی كوێر بوو بوون ، كه خاتوو خه‌دیجه هه‌واڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری [ صلى الله عليه وسلم ] بۆ وه‌ره‌قه‌ی ئامۆزای گێرِایه‌وه ، وه‌ره‌قه رووی كرده پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و ووتی : ئه‌مه هه‌ر ئه‌و فریشته‌یه كه هاتبوو بۆ لای مو‌سا ، خۆزگه زه‌مانی گه‌نجێتیم ده‌بوو ، خۆزگه به زیندووی ده‌گه‌یشتمه‌وه ئه‌و زه‌مانه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆت له شار ده‌رت ده‌په‌رِێنن ! پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمووی : من ده‌رده‌په‌رِێنن ؟! ووتی : به‌ڵێ تۆ ، چونكه كه‌س ئه‌م په‌یامه‌ی فریشته‌ی بۆ نه‌هاتووه‌و قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ریان نه‌كردبێت ، هه‌ر كه‌س ئه‌م وه‌حییه‌ی بۆ بێت قه‌ومه‌كه‌ی دوژمندارێتی ده‌كه‌ن له‌سه‌ری ، خۆزگه تا ئه‌و زه‌مانه ده‌ژیام و تا ئه‌و كاته‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ت ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد ، جا ئه‌و كاته زۆر سه‌ررِاستانه پشتم ده‌گریت .. وه‌ره‌قه‌ی كورِی نه‌وفه‌ل ، دوای سێ ساڵ له‌و كاته كۆچی دوایی كرد و به موسوڵمانێتی له مه‌ككه دفن كرا ..
سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌ی :
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] زانی ئیدی ئه‌وا بۆته نێرراوی خوای گه‌وره ، هه‌ر له یه‌كه‌مین دیداری ئه‌شكه‌وته‌كه ، گوێی لێ بوو جوبره‌ئیل تا ته‌شریفیشی برد هه‌ر ده‌یفه‌رموو : من جوبره‌ئیلم و تۆش بوویت به نێرراوی خوا .. ئیدی دواتر سوره‌تی [ ( المدثر ) ] ی بۆ هاته خواره‌وه كه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌فه‌رموێ : [ ( يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ . قُمْ فَأَنذِرْ ) المدثر / ] 1ـ2 واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی داپۆشیووه ، هه‌سته ئه‌و خه‌ڵكه ئاگادار كه‌وه ..ئیتر تا ماوه‌ی سێ ساڵان به نهێنی خه‌ڵكی بۆ دینه‌كه‌ی بانگهێشت ده‌كرد ، تا خوای گه‌وره فه‌رمانی پێدا كه بانگه‌وازه‌كه‌ی ئاشكرا كات ، پێی فه‌رموو : [ ( فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ) الحجر ] /94 واته : ئه‌وی بۆت هاتووه ئاشكرای كه‌و گوێ مه‌ده موشریكان .. ئه‌ویش به ماڵ و كه‌س و كاره نزیكه‌كانی خۆی ده‌ستی پێ كرد‌و هه‌موویانی ئاگادار كرده‌وه ، چونكه خوای گه‌وره له ئایه‌تێكی تردا پێی فه‌رموو : [ ( وَأَنذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ ) الشعرا‌ء ] /214 واته : خزمه نزیكه‌كانی خۆت ئاگادار كه‌ره‌وه .. تا ده‌هات به‌رهه‌ڵستكاری زیاتری له گه‌وره‌كانی قورِه‌یشه‌وه بۆ دروست ده‌بوو ، به تایبه‌تی له مامه ئه‌بو له‌هه‌بی خۆیه‌وه ! به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه‌س باوه‌رِیان پێی هێناو بوونه شوێن كه‌وتووی گیانی به گیانی ، وه‌كو خه‌دیجه‌ی خێزانی و ئه‌بوبه‌كری سددیق و عه‌لی كورِی مامه ئه‌بو تالیبی كه له سایه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا گه‌وره بوو بوو ، هه‌روه‌ها زه‌یدی كورِی حارپه كه خزمه‌تكاری خۆی بوو ، كه‌سانی تریش ..
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] شانی له بانگه‌وازی خوای خۆی قایم كرد‌و ، به هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كانی گه‌یاند ! تا سه‌ره‌نجام له سنووری عه‌ره‌به‌كانیشی برده ده‌ره‌وه‌و گه‌یاندییه نه‌ته‌وه‌و میلله‌تانی تر .. چونكه په‌یامی ئیسلامه‌تی گشتییه‌و تا رۆژی دوایی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌مینه ، له هه‌ر كات و شوێنێكدا بژین .. بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو ، هی هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ قه‌ومێكی تایبه‌ت بوو ، به‌ڵام چونكه ئیدی په‌یامی دی به دووی په‌یامه‌كه‌ی محمدی پێغه‌مبه‌رو پێشه‌وادا [ صلى الله عليه وسلم ] نایات ، هه‌ر ده‌بوو ئه‌وه‌ی ئه‌م ببێته جیهانی و بۆ هه‌موو مرۆڤی سه‌ر زه‌مین بێت ..
موعجیزه‌ی قورئانه‌كه :
موعجیزه : كارێكی نائاساییه خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی نێرراوانی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات ، كه به هه‌موو مرۆڤی تر ئه‌نجام نادرێت و هه‌موویان ده‌سته‌وسان له‌به‌ر ده‌میدا ده‌وه‌ستن ، ئه‌مه‌ش پشتگیرییه‌كی خواییه وه‌كو ئه‌وه‌ی بفه‌رموێ : ( ئه‌و نێرراوه‌م راست ده‌كات و پێغه‌مبه‌ری منه‌و هه‌رچی ده‌یڵێت به ره‌زامه‌ندی منه ) . وه‌كو موعجیزه‌كه‌ی حه‌زره‌تی مو‌سا كه دار عاساكه‌ی ده‌بووه ئه‌ژدیها ، یان كه ده‌ستی ده‌خسته بن باڵی و ده‌ری ده‌هێنایه‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ هاتبێت ، سپی ده‌بوو ده‌دره‌وشایه‌وه ، یان وه‌ك موعجیزه‌كانی حه‌زره‌تی عیسا كه به ئیزنی خوا كوێری زگماك و گه‌رِو گولی چاك ده‌كرده‌وه‌و مردووی زیندوو ده‌كرده‌وه ، وه‌كو كه خوای گه‌وره له سوره‌تی ال عمران / 94 و سوره‌تی الشعرا‌ء / 31ـ32 باسی فه‌رمووه ..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو موعجیزه‌یه‌ك كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانه له‌و شتانه‌دا بووه كه ئه‌و قه‌ومانه پێی به‌ناوبانگ بوون و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوون ، ده‌بوو موعحیزه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] هه‌ر له‌و مه‌یدانه‌دا بێت كه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه تێیدا سه‌ركه‌وتوو به‌ناوبانگ بوون ، كه بریتی بوو له ره‌وانبێژی و زمان پاراوی ، بۆیه قورئانه‌كه بووه موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ، جگه له‌و موعجیزانه‌ی تر كه له‌سه‌ر ده‌ستی روویان ده‌داو له كاتی خۆیاندا ده‌بینران . به‌ڵام چونكه ئیسلام بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ( له هه‌موو كات و شوێنێكیاندا ) هاتووه ، هه‌ر ده‌بوو موعجیزه‌یه‌كی ژیرییانه‌ی واش بخاته روو كه له رووی هه‌موو مرۆڤایه‌تیداو هه‌تا هه‌تایه له مه‌یدانی زۆرانبازیدا بێت وبفه‌رموێت: فه‌روموو وه‌رنه مه‌یدانی رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌م ، ئه‌م موعجیزه‌یه‌ش قورئانه‌كه‌یه .. بۆیه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌یفه‌رموو : [ ( مَا مِنْ نَبِيٍّ اِلَّا وَقَدْ اُعْطِيَ مِنْ الاياتِ مَا مِـْثُلُه آمَنَ عَليهِ البَشَُ, وانِمَّاَ كانَ الذي اُتِيتُهُ وَحْيَاً اَوحَاهُ اللّهُ تَعالى اِلَيَّ فَأرجُو أنْ أكونَ أكْثَرُهُم تَابِعَاً يومَ القِيامَةِ ) البخاري ومسلم ] واته : هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه (موعجیزه ) ی دراوه‌تێ ، تا ئه‌وه‌ی خوا حه‌ز بكات له مرۆڤ باوه‌رِی پێ بهێنێت ن منیش ئه‌وه‌ی خوا داویمه‌تێ ، ئه‌و وه‌حیه‌یه كه بۆی ناردووم ، ئومێدم هه‌یه له رۆژی قیامه‌تدا شوێن كه‌وتووم له هه‌موویان زیاتر بێت
موعحیزه‌ێتی قورئان :
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] بۆ هه‌موو عه‌ره‌ب هاته مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانێوه‌و داوای له هه‌موویان كرد كه ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و نكوڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه : فه‌رموون ئێوه‌ش قورئانێكی وا بهێنن ، یان هه‌ندێك سوره‌تی وا بهێنن ، به‌ڵام هه‌موو ده‌سه‌وسان وه‌ستان ن ئه‌مه‌ش بووه به‌ڵگه‌یه‌كی رۆشن كه ئه‌و قورئانه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم هاتووه‌و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت وه‌ك ئه‌و بهێنێت .. هه‌موو عه‌ره‌به كافره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م قورئانه‌دا ، مات و مه‌لوول و بێ ده‌سه‌ڵات كه‌وتن ! هه‌موو ده‌یانزانی كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] نه‌خوێنده‌واره‌و مومكین نییه خۆی قورئانێكی ئاوا ره‌وانبێژ بۆ به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وان بهێنێته مه‌یدان ، ده‌شیانزانی كه‌سی وای لێوه نزیك نییه فێری شتی وای بكات ، فێر بوونیش كاتی ته‌واوی ده‌وێت ! بۆیه كه هه‌ر ته‌سلیمی نه‌بوون كه‌وتنه درۆ‌و ده‌له‌سه‌و پاڵانته‌ی بێ سه‌روبه‌ر دژی : [ ( أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُواْ بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ . فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُواْ لَكُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّمَا أُنزِلِ بِعِلْمِ اللّهِ وَأَن لاَّ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ) هود/ ] 13ـ14 واته : ده‌یانووت : ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه ، بڵێ : باشه ئێوه‌ش ـ ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن ـ ده سووره‌تی وه‌ك ئه‌و هه‌ڵبه‌ستراو بهێنن ، كێش هه‌یه ببێته هاوكارتان ـ جگه له خوا ـ هاواری ببه‌نه لاو داوای یارمه‌تی لێ بكه‌ن . گه‌ر وه‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ته‌وه نه‌هاتن ، ئه‌وه بزانن كه ئه‌م قورئانه به زانیاری خوای گه‌وره دابه‌زێنراوه‌ته خوارێ ، بشزانن كه هیچ خوایه‌ك نییه شایانی په‌رستن بێت جگه له خوای په‌روه‌ردگار ، ده‌ی سا ئێوه موسوڵمانن ؟ یان ده‌فه‌رموێ : [ ( وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُواْ بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ ) البقرة ] / 23 واته : ئه‌گه‌ر ئێوه له‌وه‌ی ئێمه بۆ به‌نده‌كه‌ی خۆمان ناردۆته خواره‌وه ، له گوماندان ، ده‌ی سا سوره‌تێك وه‌ك ئه‌و بهێنن .. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [ ( قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَن يَأْتُواْ بِمِثْلِ هَـذَا الْقُرْآنِ لاَ يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا ) الاسرا‌ء/88 ] واته : بڵێ : ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو مرۆڤ و په‌ریان ، بۆ ئه‌وه كۆ وه‌بن كه نموونه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌م قورئانه بهێننه‌وه ، ناتوانن وه‌كو ئه‌و بهێنن ، با هه‌ر هه‌مووشیان پشتیوانی یه‌كتری بن ..
موعجیزه‌ێتیه‌كی قورئان ره‌وانبێژی و دارِشتنه‌كه‌یه‌تی ، كه هه‌ر هه‌موو عه‌ره‌بی ده‌سه‌وسان خسته كه‌نا ، بێ گومان غه‌یری عه‌ره‌ب ده‌سه‌وسانتر ده‌كه‌ونه لاوه .. لایه‌نێكی تری موعجیزه‌ێتیه‌كه‌ی : وورده‌كاری ئه‌حكامه‌كانێتی ن به‌رزی و پارسه‌نگی ته‌علیماته‌كانێتی ، كه هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆرِانكاریه‌كانی نه‌وه به نه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیدا پێ هه‌ڵ ده‌گرێت ، له هه‌موو زه‌مانێكدا و بۆ نه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌موو ناوچه‌یه‌ك ئارِاسته‌ی گونجاوی خۆی ده‌كات ، ئارِاسته‌كانی هه‌موو بواره‌كانی ژیانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی ده‌گرنه‌وه .. لایه‌نێكی تری موعجیزه‌ێتیه‌كه‌ی راستی ئه‌و هه‌واڵانه‌یه كه ده‌رباره‌ی نادیار ، داوێتی ، له زه‌مانێكدا كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] هیچ هۆكارێكی زانستیانه‌ی پێشكه‌وتووی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بووه ئه‌مانه‌و ده‌یان لایه‌نی تری موعجیزه‌ێتی : كه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی زانست‌دا زیاتر ئه‌مانیش ده‌رده‌كه‌ون .. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ (سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ ) فصلت/ ] 53 واته : له داهاتوودا به‌رده‌وام نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی خۆمانیان نیشان ده‌ده‌ین چ ئه‌وانه‌ی له ئاسۆی گه‌ردووندان چ ئه‌وانه‌ی له ناو خۆیاندان ، تا بۆیان ده‌ركه‌وێت كه خوا هه‌قه .
قورئان هه‌تا دنیا دنیایه ، هه‌تا مرۆڤ توانای توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌بێت و تا زیاتری لێ كه‌شف كه‌ن و له‌سه‌ر یبنووسن ، هه‌ر به نفت و نوێیی ده‌مێنێت و وه‌كو حه‌دیس ده‌فه‌رموێ : بواره‌كانی سه‌رسورِهێنانی قه‌ت ته‌واو نابن ..
|