 هجرەتی سوهەیب کوڕی سنان ڕۆمی بوو خوای لی ڕازی بێت

ئەم پیاوە بەڕێزە تووشی ڕووداوێک بوو لەناو ووڵاتی ڕۆما پاشان هاتە ناو ووڵاتی عەرەبستان لەبەرئەوەی کەسێکی زۆر دەست نەخشین بوو صنعات کاربوو چەک و شمشێری دروست ئەکرد ، پارەو سەروەت و سامانێکی زۆری کۆکردبوەوە، توانی لەناو ئەم کۆمەڵگایەدا بژی دوای کە موسڵمان بوو پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام ) فه‌رمانی کرد کە سوهەیبی کوڕی سینانی ڕۆمی دەربچێ ،پاشان ئەم هجرەتەکەی دەست پێ کرد لەدواییدا قورەیش سوهەیبی کوڕی سنانی رۆمی گرت و ووتیان یا ئەتکوژین یان ئەبێت هەرچی سەروەت و سامانی خۆتە بیبەخشی ئەکاتە ئەتوانی هجرەت بکەیت بۆ مدینە ، ئەویش ووتی ئەگەر هەموو سەروەت و سامانی خۆمتان بدەمی وازم لی دێنن ؟ ئەوانیش ووتیان :بەڵێ.. وازت لی دێنین . سوهەیب هەموو سەروەت و سامانی خۆی بەخشی.
کەواتە هجرەت کردن شتێکی هەروا ئاسان و سادەو ساکار نەبووە ، بۆیە پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام) ئەفەرموێ ( رَبِحَ صُهَيْبٌ، رَبِحَ صُهَيْبٌ ) وە لە شوێنی کە دا هاتووە کە پێغەمبەر ( علیە صلاة السلام ) ئەفەرمووێ (رَبِحَ الْبَيْعُ أَبَا يَحْيَى، رَبِحَ الْبَيْعُ أَبَا يَحْيَى ) ،
وە خوای گەورەش لە نموونەی ئەوانەی کە سەروەت و سامانی خۆیان ئەبەخشن لە پێناوی خوای گەورەدا ئەفەرموێ ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاةِ اللهِ وَاللهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ] البقرة: ٢٠٧
واتە (هه‌ندێ خه‌ڵکیش هه‌ن (پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باسکران) خۆیان ده‌فرۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی به‌خوا، خوای گه‌وره‌ش به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندانه‌ی )
|