بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 (ئازاردانی موسوڵمانە چەوساوەکانی شاری مەککە)
30/12/2019
بینین: 1714

خەباب رضی اللە عنە مرۆڤێکی بێگانە و بێ دەسەڵات بوو ، پیشەی ئاسنگەری بوو ، جارێکیان شمشێرێکی دروست کرد بۆ عاصی کوڕی وائیل ، کاتێک چوو بۆ لای بۆ ئەوەی پارەکەی لێ وەر بگرێت عاص پارەکەی نەدایە و گاڵتە جاڕی پێ کرد خەباب رضی اللە عنە دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت : من ئاسنگەر بوم لە مەککەدا ، شمشێرێکم دروست کرد بۆ عاص پارەکەی نەدایەو گاڵتە جاڕی پێ کرد ، خەباب رضی اللە عنە خۆی دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت : من ئاسنگەر بووم لە مەککەدا ، شمشێرێکم دروست کرد بۆ عاص ، [[لە ڕیوایەتێکی تردا [هەندێ قەرزم لای هەبوو وەکاتی ئەوە هات کە قەرزەکەی لێ وەرگرمەوە چوم و داوام کرد ]] ئەوێش وتی : نەخێر بە هیچ جۆرێک قەرزەکەت نادەمەوە تا باوەڕ نەبیت بە محەمەد ؟ منیش وتم : نەخیر وەڵڵاهی هەرگیز بێ باوەڕ نابم بە محەمەد ﷺ تا خوای گەورە تۆ دەمرێنێت ، پاشان زیندوت دەکاتەوە ، ئەویش وتی : بۆچی من بمرم زیندوو دەبمەوە ؟وتم : بەڵێ ، ئەویش وتی : لێم گەڕێ وازم لێ بێنە تا مردن زیندو دەبمەوە ئەگەر زیندوو ببمەوە لەوێش ماڵ و سامانم دەبێ لەوێ قەرزەکەت دەدەمەوە ، خوای گەورەش ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە ، کە دەفەرمویت :[[أَفَرَأَيْتَ الَّذِي كَفَرَ بِآيَاتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًا وَوَلَدًا ﴿۷۷﴾ أَطَّلَعَ الْغَيْبَ أَمِ اتَّخَذَ عِنْدَ الرَّحْمَنِ عَهْدًا ﴿۷۸﴾ كَلَّا سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُ مِنَ الْعَذَابِ مَدًّا ﴿۷۹﴾]] مریم. خوای گەورە ئەم گاڵتە جاڕیەی عاضی بەڕودا داناوەە و وا مژدەی ئەوەی پێدا کە سزایەکی یەکجار سەختی بۆ ئامادە کردوە لە ڕۆژی کۆتایدا ....
هەروەها لەوانەی کە سزا درابون لە پێناوی خوادا :[جاریەیەک بوو ناوی زنیرە بوو ئەشکەنجە درابوو تا کوێر بوو ،وە بە هیچ جۆرێک پاشگەز نەبوبوەوە لە ئیسلام ، بێباوەڕەکان وتیان لات و عوزا چاویان کوێر کردوە چونکە باوەڕی پێیان نەبوو ، زەنیرەش دەی وت :نەخێر وەڵڵاهی هەرگیز وانییە ،تاکوو خوای گەورە شیفای دا و هەردوو چاوی چاک کردەوە ]
وە لەو بەندانەی کە ئەبو بەکر رضی اللە و عنە کڕیەوە ئازادی کردن لە پێناو خوادا حەوت کەس بوون ، عوڕوەی کوڕی زوبەیر رضی اللە عنە دەفەرموێت [لەوانەی کە ئەشکەنجە درابون لە پێناوی خوادا حەوت کەس بون کە هەمویان ئەبو بەکر ئازادی کردن : عامری کوڕی فوهەیر ، بیلال ،زەنیرە ، ئوم عەبیس ،نوهەیدیە و خوشکەکەی ، و جاریەکەی بەنی عەمری کوڕی موعەل ].
ئەوانەی کە ئەبو بەکر ئازادی دەکردن لە پێناوی خوادا هەمویان کەسانێکی چەوساوەی بێدەسەڵات بوون ، بۆیە ئەبو بەکر کاتێ باوکی پێی زانی ، داوای لێ کرد کەسانێکی چوار شانەی کەڵەگەت ئازاد بکات ، بۆ ئەوەی پشت و پەنا بێت بۆ دواڕۆژ .
عەبدواللە کوڕی زوبێر رضی اللە عنە دەفەرموێت:[ ئەبو قوحافەی باوکی ئەبو بەکر بە ئەبوو بەکری وت : من دەبینم تۆ کەسانێک ڕزگار دەکەی کە زۆر لاواز و بێدەسەڵاتن ئەگەر هەروا دەکەیت پیاوانێکی گەورە و بەتوانا و بەهێز ئازاد بکە بۆ ئەوەی سبەینێ بەرگریت لێ بکەن و بەسەرت بکەنەوە ، ئەبو بەکریش لە وەڵامدا دەی وت باوکە خۆم دەزانم بۆچی ئازادیان ئەکەم .... سەبارەت بە ئەبو بەکر خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند کە دەفەرموێت :[فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى ﴿٥﴾ وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى ﴿٦﴾ لەم ئایەتەدا خوای گەورە مژدەی دا بە ئەبو بەکر کە خوای گەورە ڕازی دەکات و خوای گەورەش لێی ڕازیە ئەوە بو دوای ئەشکەنجە دانێکی زۆر لە لایەن بێ باوەڕانەوە بۆ موسوڵمانانی چەوساوەی ناو شاری مەککە ، هەندێ لەو موسوڵمانانە بۆ شکات کردنی حاڵی خۆیان هاتنە خزمەتی پێغەمبەر ﷺ تا دوعایان بۆ بکات و خوای گەورە ڕزگاریان بکات وە بێ باوەڕەکان لە ناو ببات ....
خەباب رضی اللە عنە دەفەرموێت [ چوینە خزمەت پێغەمبەر ﷺ بینیمان بوردەیەکی ڕاخستبوو لە ژێر سێبەری دیواری(کەعبە)دا پاڵ کەوتبوو، چوین تا شکاتی ‌حاڵی خۆمان بکەین کە بێ باوەڕەکان زۆر ئازاریان داوین ، چوینە خزمەتی و پێمان وت : ئەوە بۆ داوا ناکەیت خوای گەورە سەرمان بخات ، پێغەمبەری خوا ﷺ دانیشتبوو دەم و چاوی سور بوو وە لەو قسەیە توڕە بوو فەرمووی[ قد كان مَن قبلكم يُؤخذ الرجل فيُحفر له في الأرض، فيُجعل فيها، ثم يؤتى بالمنشار فيوضع على رأسه فيجعل نصفين، ويمشط بأمشاط الحديد ما دون لحمه وعظمه ما يصده ذلك عن دينه، واللهِ ليتمنّ الله هذا الأمر حتى يسير الراكب من صنعاء إلى حضرموت لا يخاف إلا الله والذئبَ على غنمه، ولكنكم تستعجلون] واتە: لە پێش ئێوەدا خاوەن باوەڕانیان دەگرت و چاڵیان بۆ هەڵدەکەندن وە دەیان خستنە ناوی ، ئەنجا مشاریان دەهێنا لەسەر تەوقی سەری ڕایان دەگرت و دەیان کرد بە دوو کەرتەوە ، وە شانەی ئاسنیان دەهێنا کە گۆشت و ئێسقانی تێکەڵ بکات ئەوانە هیچ وایان لێ نەدەکردن کە لە ئاینەکەیان پاش گەز ببنەوە ، وەڵڵاهی خوای گەورە ئاینی خۆی تەواو دەکات و ئاینی خۆی سەردەخات تا سوار لە سەنعاوە بەرەو حضرومت دەکەوێتە ڕێ تەنها لە خوا نەبێ لەکەس ناترسێت مەگەر لە گورگ بەرامبەر مەڕەکانی بەڵام ئێوە پەلە دەکەن ....] 
______________________________
سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ۹۷تا۱۰۰
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه