بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
  مسوڵمانا بوونی ابوزڕ ڕەزای خوای لەسەر بێت.
29/11/2019
بینین: 1602

ئەم هاوەڵە بەڕیزە نکوڵی دەکرد لە حاڵی جاهیلیەت، ڕازیش نەدەبوو بە بتپەرستی، ڕەخنەشێ دەگرت لە کەسێک هاوەڵ لەگەڵ خوا بپەرستێ، پێش مسوڵمان بوونیشی بە پێنج ساڵ هەر نوێژی دەکرد، بێ ئەوەی ڕوبکاتە قیبلەیەکی دیاریکراو، واشدەردەکەوێت کە لەسەر ڕێبازی ئەحنافەکان بووە، خاکاتی بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ی بیست هات بۆ مککە، حەزیشی نەدەکرد پرسیار بکات، تاکو شەوی بەسەردا هاتو ڕاکشا، ئیتر علی ئەوی بینی و زانی بێگانەیە، میوانداری لێکردو پرسایری لێنەکرد، مسەر لەبەیانی ماڵی بەجێ هێشت و چوو بؤ( المسجد الحرام) لەوێ مایەوە تاکو ئێوارە، دوبارە علی ئەوی بینی و دیسان میوانداری کرد ، هەمان مەسەلە لە شەروی سێیەمیشدا ڕویدا، بەڵسام ئەمجارە پرسیارو هۆی هاتنی لێکرد بۆ مککە، کاتێک متمانەری پێکرد وتی هاتووم چاوم کەوێت بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  علی فەرمووی: بەڵێ ئەوە ڕاستەو ئەو پێغەمبەری خوایە، کە ڕۆژمان لێبۆوە شوێنم بکەوە، جا ئەگەر من شتێکم بینی مەترسی هەبوو لەسەر تۆ هەڵدەستم وەکو چۆن بەوێ ئاو بڕێژم، ئەگەریش بەڕێکەوتم شووێنم بکەوە، ئیتر ئەویش دوای علی کەوتوو پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ی بینی گوێی لە قسەکانی گرت و مسوڵمان بوو، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێی فەرموو: (ارجع الی قومک فاخبرهم حتی یاتیک امری)) واتە: بگەڕێوە ناو خزم و کەسەکانت و ئاگاداریان بکەوە تا فەرمانی منت پێدەگات ، ئەویش ووتی: سوێند بەخوا بەدەنگێکی بەرزەوە هاواری پێدەکەم لە نێوانیاندا، ڕۆیشتو بەروە مزگەوتەکە بە هەموو دەنگی هاواری دەکرد: (اشهد ان لا الە الا اللە و اشهد ان محمد رسول اللە) خەڵکیش هەڵیان کوتایە سەری تا خستیانە زەوی ، ئینجا عباسسی کوڕی عبدالموطلب هات و ترساندنی لە تۆڵەکردنەوەی هۆزی غیفار، کە بازرگانیەکانی قورەیش بە لایاندا تێدەپەڕین بەرەو سام، ئیتر ڕزگاری کرد لە دەستیان، ابوزڕ پێشتریش براکەی ناردبوو بۆ مککە بۆ ئەوەی زانیاری دەربارەی پێگەمبەر صلی اللە علیە وسلم بێنێتەوەو گوێ لەقسەکانی بگرێت، ئیتر گەرایەوەو وتی: بینیم فەرمان دەکات بە ڕەوشتی جوان و قسەکانیشی هۆنراوە نییە، ابو زڕ وتی: غەموو پەژارەمت نە ڕەواندەوە ، بۆیە بڕیاریدا بۆخۆی بچیت بۆلای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و براکەی پێی وت: وریابە لە خەڵکی مککە چونکە زۆر ڕقیان لە محمدە.
وانەو پەندو سودەکانی:
ا- بڵاوبونەوەی باسی ثێگەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە نێو هۆزەکاندا، زۆری ئەوانەش بەشداریان تێدا کرد قورەیش بوون ، بە هۆی ئەو وریایی دان و ناشیرن کرنی کە سایەتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و ئایینەکەی ، تاکو باسی گەیشتە هۆزی غیفار.
ب- ئەبوزەڕ پیاویکی سەربەخۆبوو لە بیرو بۆچونیدا، پڕوپاگەندە کاری تێنەدەکرد، قایلیش نەدەبوو بەو هەواڵانەی قورەیش بڵاوی دەکردەوە، بۆیە براکەی نار بۆ هێنانەوەی هەواڵی متمانە پێکراو دوور لە کاریگەری ڕاگەیاندن، 
ج- بایەخدانی زۆری ئەبو زەڕ بە مەسەلەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چونکە رازی نەبوو بەو هەواڵانەی ئونەیسی برای هێنای دەربارەی ، بەڵکو ویستی بە چاوی خۆی ڕاستیە کان ببینێت، چونکە مەسەلەکە ئەوە نییە کە کەسێک بێت فەرمان بە چاکە بکات بەڵکو ئەمە کەسێکە دەڵیت :پێغەمبەرم ، بۆیە ناخۆشی چەشتوو لە کەسووکاری دوور کەوتەوەو بە خواردنێکی کەمەوە بەرەو مەککە بەڕی کەوت بۆ ئەوەی هەواڵی پێغەمبەر بزانێت.
د- لەسەرخۆیی و پەلەنەکردن لە وەرگرتنی زانیاری چونکە ئەبوزەڕ بە ڕقو کینەی قوڕەیشی دەزانی بە رامبەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ، چونکە ئەگەر پرسیاری بکردایە بە نیازی دەزانراو لەوانەش بوو دەریان بکردایە و بە ئامانجی نەگەیشتبا کەلە پێناویدا دووری و ناڕەحەتی کێشابوو.
ه- دووربینی و وریای پێس بەدەستدانەوەی هیچ زانیارییەک ، کاتێک علی ڕەزای خوای لێبێت دەربارەی خۆی و هۆکاری هاتنی بۆ مککە پرسی وەڵامی نەدایەوە سەرەرای ئەوەی کەسێ ڕۆژ میوانداری کرد، مەرجیشی لەسەر دانا پێش قسەکردنی کە لای کەس باسی نەکات و ڕێگەشێ پێپیشان بدات ئەوە ئەو پەڕی دوور بینی بوو.
و- داپۆشینی ئەمنی بۆ کارەکان : علی و ئەبو زوڕ ڕەزای خوایان لێبێت ڕیککەوتن لەسەر هێمایەک، یان جوڵەیەکی دیاری کراو، وەکو چۆن بیەوێت کە نەعلەکەی چاک بکات یام ئاو بڕێژێت ، لە کاتێکدا ئەگەر علی کەسێکی بینی بەدوایاندا دێت ، ئەمە جگە لەوەی ئەبو زەڕ لەدووری ماوەیەک ڕێی دەکرد لە علی، ئەویش دووربینی بوو بۆ ڕوودانی هەرکارێکی لە ناکاو.
ز-ئەم جۆرە هێمایانە ئاماژە دەکەن بۆ کارامەی هاولان لە بواری پاراستنی خۆیاندا، هەڵسوکەوتەکانیان هەرەمەکی نەبوو، بەڵکو نەخشە بۆ کێشراوبوو ، ئێمەش ئەمڕۆ پێویستمان بەم جۆرە هەستە هەیە درووست بێت لامان، بە تایبەتی لە دوای ئەوەی ئاسایش واتایەکی گرنگی پەیدا کردووە لەم سەردەمەی ئەمڕۆدا سەبارەت بە بەردەوامی شارستانییەکان، بەڵکو قوتابخانەی تایبەتی خۆی هەیە ، شێواز و هۆکارودەزگاو دارایی تایبەتی خۆی هەیە، بەڵکو وای لێهاتووە زانیارییەکان بەگشتی بە بەرزترین نرخ دەفرۆشرێت، بەڵکو جاری واهەیە کەسێک خۆی بەخت دەکات لە پێناو هەنسی زانیاریدا ، بۆیە مسوڵمانان پێویستە بایەخی پێویست بدەنە ئەم بوارە.
ح- ڕاستگۆی ئەبو زەڕ لە گەران بەدوای ڕاستیدا، هەروەها پەسەندی ژیری و تێگەیشتنی، چونکە پاش ئەوەی ئیسلامی لەسەر پێشنیار کرا یەکسەر مسوڵمان بوو.
ت- پەرۆشی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و بایەخدانی بە پاراستنی هاوەلانی و ساغو سەلامەتیان، چونکە فەرمانی کرد بە ئەبو زەڕ بگەڕێتەوە بۆ ماڵی خۆیو مسوڵمان بوونی باس نەکات تاکو خوا پێغەمبەرەکەی سەردەخات.
ی- ئازایی ئەبوزەڕو بوێری لە وتنی حەقدا، چونکە بە ئاشکرا مسوڵمان بوونی خۆی لە ناو قوڕەیشدا ڕاگەیاندوو بەرەنگاریان بوویەوە.
وەکو چۆن ابوزەڕ لە قسەکەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو شێوەیە حاڵی نەبووبێت کە پێویستە لەسەری مسوڵمان بوونی بشارێتەوە، بەڵكو بەزەی پێداهاتبێتەوە بۆیە پێغەمبەر ڕازی بووبێ لەسەر کارەکەی، لەوەش ئەوە وەردەگیرێت کە وتنی قسەی ڕەوا ڕەوایە ئەگەر ئازارو زیانیش بۆ بێژەرەکەی بهێنی ،
، سەرەڕای ئەوەی کە بێدەنگیش هەر جائیزە، واش دەردەکەوێت ئەو مەسەلە بە پێی حالەتەکەو کەسەکەیە.
ک- هەڵوێستەکەی ابوزەڕ بە سوود بوو بۆ بانگەوازەکەی ، ڕۆڵیشی بینی لەو جەنگە دەروونیەی قوڕەیش بەرپای کردوە دژ بە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم . گورزێکی سەختیش بوو بەر بت پەرستانی مککە کەوت، بە جوامێری و ئازای ابو زەڕ، چونکە خوێن بە لاشەیدا هاتە خواروو هەر بەردەوام بوو لە دووبارەکردنەوەی شایەتمان.
ل- بەرگری کردنی عباس لە مسوڵمانان و هەوڵدان بۆ ڕزگار کردنی ابو زەڕ لەدەستی قوڕەیش ، کە ئەوە بەڵگەیە لەسەر هاو سۆزی لەگەڵ مسوڵماناندا، شێوەی ڕزگار کردنەکەشی بەڵگەیە لەسەر شارەزای ئەو بە دەروونی بێباوەڕانی قوڕەیش، چونکە ترساندنی لەو مەترسیانە کە ئەگەری ڕودانی هەیە دژ بە بازرگانیەکەیان کە بەناوچەی هۆزی ابو زەڕدا تێدەپەڕێت.
م- ئەبو زەڕ گوێڕایەڵی پەروەردەی هێمنی بوو کە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پەیڕەوی دەکرد لە مککە، چونکە سەڕەڕای خۆشەویستی زۆری ئەبوزەڕ بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  بەڵام لەسەر فەرمانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم مککەی بەجێ هێشتوو گەڕایەوە و گرنگی دایە بانگکردنی خزمانی بۆ ئیسلام.
ن- کاریگەری هەڵوێستی ئەبو زەڕ لەسەر خزمو کەساکانی و مسوڵمان بوونیان، سەڕەڕای ئەوەی ئەویش کەسێکی گونجاو نەبوو بۆ فەرمان ڕەوایەتی ، پێشەوا مسلم دەگێڕێتەوە لە ئەبو زەڕ کە ووتویەتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئایە نامکەی بە فەرمان ڕەوا؟ فەرمووی: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  بە دەستی لەسەر شانمی داو فەرمووی: ( یا ابا ذر انک ضعیف، وانها امنة، وانها یوم القیامة خزي و ندامة، إلا من اخذها بحقها، وادی الذي علیە فیها) واتە: ئەی ابو زەڕ تۆ لاوازی ، ئەویش ئەسپەردەیە ، لەڕۆژی قیامەتیش دەبێتە سەرشۆڕی و ریسوای ، مەگەر کەسێک بە مافی خۆی ئەنجامی بدات ، ئەوەشی لەسەری بێت بە باشی کردبێتی.
هەموو کەسێک بۆ ئەو بوارە باشە کە خوا دروستی کردووە بۆی، ئەگەر لە بوارێکیشدا سەرکەوتو بوو ئەوا ، ئەوە ئەوە ناگەیەنێت لەهەموو بوارەکاندا سەرکەوتوو دەبێت.
س- ئەبوو زەڕ پێشنویژی دایە ئەیمائی کوڕی ڕخصە کە سەرۆکی هۆزەکەی بوو، سەڕەڕای پلەو پایەیو پێشتر مسوڵمان بوونی خۆی، ئەم کردارەشی ئامەژە دەکات بۆ کارامەی ئەو لە بەڕێوە بردندا، کە هەموو کارەکانی لە دەستی خۆیدا کۆ نەکردۆتەوە و ڕێزی داناوە بۆ خەڵکانی دەوروو بەری.


ع- سەرکەوتنی بەرچاوی ئەبوزەڕ لە بانگەوازدا، چونکە نیوە غیفار مسوڵمان بوون و لە پس هیجرەتیش نیوەکەی تر مسوڵمان بوون.
لە ڕاستیدا هەموو هەوڵەکانی ناشیرن کردن و جەنگی ڕاگەیاندن لە دژی مسوڵمانان هەرەسیان هێنا، چونکە دەنگی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە دەنگی ئەوان بەرزتر بوو، هۆکارەکانی گەیاندنیشی لە هۆکارەکانی ئەوان چاکتربوو، جێگیربوونیشی لەسەر بنەما پیرۆزەکەی لەوە زیاتر بوو کە پێشبینی دەکرا، چونکە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە ماڵێ خۆیدا دانە دەنیشت، یان نەچو لە گۆشەیەکی پاڵ کعبەدا دانیشێ  بۆ ئەوەی خۆی لە تیری ژەهراوی دوژمنەکانی بپارێزێت، بەڵکو ڕێگای پڕ مەترسی گرتە بەر ، قورئانی بەدەنگی بەرز دەخوێندەوە لە مزگەوتی (حرامدا) بۆئەوەی ئەوانەیب دڵیان زیندوە گوێبیستی بن، و ڕوناکی فەرموودەکانی پەروەردگار بگاتە دڵ و دەروونیان، هەندێک لەو کەسانەش ئەمانە بوون کە بسمان کردن ، کە ئەوەش بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەسەر هەرەس هێنانی هەڵمەتەکانی قوڕەیش بۆ ناشیرنکردنی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم.
_______________________________
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي.ص/٢١٤-٢١٩.

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه