 بۆ عبدالله كوڕی ابی سه‌رح حوكمی ڕیده‌ی به‌سه‌را جێ به‌جێ نه‌كرا وه عبدالله بن ابی خطل حوكمی ڕیده‌ی به‌سه‌را جێ به‌جێ كرا ؟
بۆ عبدالله كوڕی ابی سه‌رح حوكمی ڕیده‌ی به‌سه‌را جێ به‌جێ نه‌كرا وه عبدالله بن ابی خطل حوكمی ڕیده‌ی به‌سه‌را جێ به‌جێ كرا ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سه‌ره‌تا ئه‌و گومانه یه‌كێكه له‌و گومانانه‌ی كه مولحیده عه‌ره‌بان به‌ڵاویان كرده‌وه ته‌نیا كورده‌كه‌ی خۆمان ته‌رجمه‌یه‌كی بۆ كردوه وا ده‌زانێت شتێكی نوێی هێناوه .
عبدالله كوڕی ابی سه‌رح یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ مسوڵمانان كۆچی كردوه بۆ مه‌دینه وه مسوڵمان بوو وه پێی ده‌گۆترێ كاتب الوحی واته قورئانی ده‌نووسیه‌وه به‌ڵام دواتر له دینی ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاوه وه مرتد بۆوه ده ڕۆیشته لای سه‌رانی قوریش درۆی ده‌كرد به ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا و ده‌ی ووت پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ی فه‌رموو (عزيز حكيم ) وه منیش ده‌م ووت ئه‌ی پێغه‌مه‌به‌ری خوا (عليم حكيم ) نابێت ئه‌ویش ده‌ی فه‌رموو ته‌واوه بینووسه ئه‌ویش هه‌ر ڕاسته دروسته .
یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی كوشتنی داوه به‌ڵام بۆ نه‌كوژرا ؟
له كاتێك دا كه فه‌تحی مه‌كه بوو كه مسوڵمانان له‌و ڕۆژه‌ی فه‌تحی مه‌كه‌یان كرد ، عبدالله كوڕی ابی سه‌رح ڕۆیشته لای برای شیریه‌كه‌ی كه ئه‌ویش عثمانی كوڕی عه‌فان ـه وه له‌ماڵی ئه‌و خۆی شارده‌وه عثمانیش ده‌ستی گرد بردی بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا عثمان فه‌رمووی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا موبایه‌حه‌ی بكه وه قبوڵی بكه پێغه‌مبه‌ری خوا سێ جار سه‌ری موباره‌كی به‌رز كردوه و سه‌یری كرد وه ڕازی نه‌بوو موبایه‌حه‌ی بكات دواتر موبایه‌حه‌ی كرد .
رواه النسائي ( 4067 ) وأبو داود ( 2683 ) وصححه الألباني في " صحيح النسائي " .
دوای ئه‌وه‌ی زۆر جیهادی كرد له پێناوی خوا وه پێشه‌وای سوپا بوو فه‌تحی ئه‌فریقای كرد زۆرێك جیهادی كرد ، وه له فیتنه‌ی ئیمامی عه‌لی و معاویه به‌ژداری نه‌كرد وه پشتگیری هیچ كامیانی نه‌كرد ، وه دوای ئه‌وه له كۆتایی ژیانی كۆچی كرد بۆ شاری (رملة) له فه‌له‌ستین وه له پێش نوێژی به‌یانی ووتی خوایه با كۆتایی كرده‌وه‌م نوێژی به‌یانی بێ وه نوێژی به‌یانی كرد مرد ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت .
وه دوای ئه‌وه‌ی مسوڵمان بوو هیچ هه‌له‌یه‌كی لێ به‌دی نه‌كرا وه له عاقل ترین و به شاهامه‌ترین پیاوه‌كان بوو له دوای ئه‌وه‌ی مسوڵمان بۆوه وه تۆبه‌ی كرد له ڕۆژی فه‌تحی مه‌كه . " سير أعلام النبلا‌ء " ( 3 / 34 ) .
به‌ڵام ئیبن عبدالله كورێ خطل سه‌ره‌تا مسوڵمان بوو وه پێغه‌مبه‌ری خوا له ڕاست گۆیه‌كانی داده‌نا وه ناری بۆ ئه‌وه‌ی زه‌كات وه‌ربگرێ وه كه‌سێكی نار له‌گه‌ڵی له پشتیوانان وه خادمێكی شی له‌گه‌ڵی نارد له ڕێگه‌دا له شوێنێك دانیشت بوون بۆ بشوو دان به خولامه‌كه‌ی ووت حه‌یوانێكمان سه‌ر ببڕه بۆ ئه‌وه‌ی بیخۆین وه خواردنێكمان بۆ ئاماده بكه ابن خطل نووست خه‌وی لێ كه‌وت كه هه‌ستا له‌خه‌و ، بینی خولامه‌كه هیچی حازر نه‌كردوه توێڕه بوو وه خولامه‌كه‌ی كوشت ، ئه‌و كاته‌ی كوشتی زانی ئه‌گه‌ر بێت و بگه‌رێته‌وه ئه‌وه ده‌كوژرێت حه‌دی قیساس ـی له‌سه‌را جێ به جێ ده‌كرا بۆیه ڕۆیشته لای سه‌رانی قوره‌یش بۆیه یه‌كێك بوو له شاعیران وه جوێنی به پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌دا و قسه‌ی ناشرینی پێ ده‌ووت ، وه دوو جاریه‌ی خولام ـی هه‌بوو گۆرانیان ده‌وه‌ت له‌سه‌ر پێغه‌مه‌به‌ری خوا وه جوێنیان ددا به پێغه‌مبه‌ری خوا .
بۆ حوكمی ڕیده‌ی به‌سه‌را جێ به جێ كرا ؟ وه بۆ كوژرا ؟ :
1_ چونكه كه‌سێكی كوشتبوو وه هه‌ر كه‌سێك كه‌سێك بكوژێت ده‌كوژرێته‌وه .
2_چونكه كافر بۆوه وه جوێنی به پێغه‌مبه‌ری خوا دده‌دا صلی الله علیه وسلم .
بۆیه كوژرا .
كه‌واته وه‌كو ئه‌وه نییه مولحیده‌كان چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن و شته‌كان به كه‌یفی خۆیان زیاد و كه‌م ده‌كه‌ن ، ڕاستیه‌كه ئا به‌م جۆره‌یه وه ڕاستیه‌كه ئه‌وه بوو كه باسمان كرد .
نووسینی :
سه‌رفراز محمد
|