 ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) و ژماره‌و ناوی خێزانه به‌ڕێزه‌كانی -خوا لێیان ڕازی بێت.

ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) و ژماره‌و ناوی خێزانه به‌ڕێزه‌كانی -خوا لێیان ڕازی بێت.
ئاماده‌کردنی: باوکی ئه‌سما
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به ڕیزبه‌ندی باسییان لێوه ده‌که‌ین إن شا‌ء الله
1. ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا له شاری(مه‌ککه)دا پێش کۆچ کردنی بۆ شاری(مه‌دینه) پێك هاتبوو له‌خۆی ودایکی ئیمانداران خاتوو(خدیجە)ی هاوسه‌ری، له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا ماره‌ی کرد،دایکی ئیمانداران خاتوو(خه‌دیجە) له‌ته‌مه‌نی چل ساڵیدا بوو،ئه‌م ئافره‌ته به‌ڕێزه یه‌که‌م ژنی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (خوا لێی ڕازی بێت) ژنی به‌سه‌ردا نه‌هێنا، چه‌ند کووڕو کچێکی لێ بوو،کوڕه‌کان هیچیان نه‌مان، کچه‌کانیش بریتی بوون له:
(زه‌ینه‌ب) و (روقه‌ییه) و (ئوم كه‌لسووم) و (فاتیمه)، سه‌باره‌ت به(زه‌ینه‌ب) له پێش کۆچ دا کوڕی پوره‌که‌ی خۆی(أبوالعاص) ی کوڕی (ره‌بیع)ماره‌ی کرد،( روقه‌ییه)و(ئوم كه‌لسووم)یش به‌دوای یه‌کدا هاوسه‌ری(عوسمانی كوڕی عه‌ففان) بوون، (فاتیمه)ش ئیمامی (عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب) له‌نێوان شه‌ڕی(به‌در)و(ئوحود)دا ماره‌ی کرد،(حه‌سه‌ن)و(حوسێن)و(زه‌ینه‌ب)و(ئوم كه‌لسووم) له فاتیمه(خوا له هه‌موویان ڕازی بێت).
دیاره که بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ڕه‌وا بووه زیاتر له چوار ژن بهێنێت بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی گرنگ،ئه‌و ژنانه‌ی عه‌قدی هاوسه‌رێتی له گه‌ڵدا به‌ستوون ژماره‌یان سیانزه ژن بوون،نۆیان که پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) وه‌فاتی کرد مابوون،دوانیشییان له ژیانی خۆیدا وه‌فاتییان کردووه،یه‌کێکیان دایکی ئیمانداران خاتوو(خه‌دیجه)یه‌و ئه‌وی تریشیان دایکی هه‌ژاران خاتوو(زه‌ینه‌ب)ی کچی(خوزه‌یمه)یه،دووانیشیانی نه‌گواستۆته‌وه.
2. دایکی ئیمانداران خاتوو(سودە)ی کچی(زمعە)،پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) له مانگی(شوال)ی ساڵی(10)ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دا ماره‌ی کرد،پاش وه‌فاتی دایکی ئیمانداران(خدیجە) به‌چه‌ند ڕۆژێك،دایکی ئیمانداران(سودە)پێش ئه‌وه‌ی ببێته هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) خێزانی ئامۆزایه‌کی خۆی بوو نه ناوی (سه‌كرانی كوڕی عه‌مرو) وه‌فاتی کردبوو.
3. دایکی ئیمانداران خاتوو(عائیشە)ی کچی ئیمامی (ئه‌بووبه‌كری سهیددیق) خوای لی ڕازیبێت،پێغه‌مبه‌ری خوا
( ﷺ )
له مانگی(شوال)ی ساڵی(11)ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا، واته یه‌ك ساڵ دوای ماره‌کردنی دایکی ئیمانداران خاتوو(سه‌وده)و، دووساڵ و پێنج مانگ پێش کۆچ کردنی بۆ مه‌دینه،له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ته نها دایکه(عائیشە) کچ بوو،خۆشه‌ویسترین مرۆڤ بوو لهدڵیداو،ژیرترین ژنی ئوممه‌تی ئیسلامه‌و،به‌ڕه‌هایی زاناترین ئافره‌ته تائێستا هه‌ڵکه‌وتبێت.
4. دایکی ئیمانداران خاتوو(حه‌فسه)ی کچی ئیمامی (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب) خوای لێ ڕازیبێت، مێرده‌که‌ی له نێوان جه‌نگی(به‌در) و(ئوحود)دا وه‌فاتی کرد، پێغه‌مبه‌ری خوا(ﷺ) له‌ساڵی(3)ی کۆچیدا ماره‌ی کرد.
5. دایکی هه‌ژاران خاتوو(زه‌ینه‌بی کچی خوزیمە) له‌خێڵی(به‌نی هیلال)ی کوڕی(عامر)ی کوڕی(صعصعه)، ناونرابوو به‌دایکی هه‌ژاران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌زه‌یی به‌هه‌ژاراندا ده‌هاته‌وه، هاوسه‌ری(عبدالله)ی کووڕی(جحش)بوو، له‌جه‌نگی(ئوحود)دا شه‌هیدکرا، پێغه‌مبه‌ری خواش (ﷺ) له ساڵی(4)ی کۆچیدا خواستی،پاش سوکردنهکهشی به پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) به‌دوو مانگ یان سێ مانگ وه‌فاتی کرد.
6. دایکی ئیمانداران خاتوو(ئوم سه‌له‌مه) ناوی(هند)ی کچی(أبی أمین)،ژنی(أبو سلمە)بوو،له‌مانگی(جمادی دووه‌م)ی ساڵی چواری کۆچیدا(أبوسلمە)وه‌فاتی کرد،له‌مانگی(شوال)ی هه‌مان ساڵدا پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" ماره‌ی کرد.
7. دایکی ئیمانداران خاتوو(زینب)ی کچی(جحش)ی کووڕی(رباب)ی خێڵی(بنی أسد)ی کوڕی(خزیمە)،پورزای پێغه‌مبه‌ری خوایه d ،له پێش دا ژنی(زه‌ید)ی کوڕی(حارپە)بوو،که له‌کاتی سه‌رده‌می جاهیلیدا بهکووڕی(محمد) d بانگی لێده‌کرا،ته‌ڵاقی دا،خوای گه‌وره ئایه‌تی نارده خواره‌وه گووتار ئاڕاسته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌کات (ﷺ)وه ك ده‌فه‌رمووێت:
وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَاهُ فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِّنْهَا وَطَراً زَوَّجْنَاكَهَا لِكَيْ لَا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَراً وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولاً * مَّا كَانَ عَلَى النَّبِيِّ مِنْ حَرَجٍ فِيمَا فَرَضَ اللَّهُ لَهُ سُنَّةَ اللَّهِ فِي الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلُ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ قَدَراً مَّقْدُوراً * الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَداً إِلَّا اللَّهَ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيباً * مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيماً [اڵاحزاب/37-40].
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) وه‌بیر بێنه كاتێ به (زه‌ید) ئه‌وه‌ی خوا چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كرد به هێنانی به‌ره‌و ئیمان و ئیسلام ، خۆیشت چاكه‌ت له گه‌ڵ كرد به‌په‌روه‌رده‌كردنی و ئازادكردنی له كۆیلایه‌تی ده‌ووت: ژنی خۆت ڕاگره‌و له‌خوا بترسه‌و، لای خۆت بیهێڵه‌ره‌وه‌و و تهڵاقیمهده و شتێكیش كه خوا ئاشكرای ده‌كات، تۆ له‌دڵ و ده‌رونی خۆتا ده‌یشاریته‌وه! واته: خوا ده‌یه‌وێ (زه‌ید) زه‌ینه‌ب ته‌ڵاق بدا‌و تۆش ماره‌ی بكه‌یت.
له‌لایه‌ن خواوه ئاگادار كرابووی كه ده‌ره‌نجام ده‌بێ تۆ زه‌ینه‌ب ماره بكه‌یت، ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆش ژنی زه‌یده، چونكه خوا ئه‌یه‌وێ به‌و كار‌و كرده‌وه‌یه یاسایه‌كی سه‌رده‌می نه‌فامیی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌یاسای ئه‌واندا ژنی بهكوڕكراو یاساغ بوو ماره بكرێت، وه‌كو كوڕی پشتی خۆی داده‌نرا، ژنه‌كه‌یشی ده‌بوویه بووكی! دیاره دركاندن و ئاشكراكردنی كارێكی ئاوا لای خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه شتێكی زۆر گران و قورس بوو، چونكه تا ئێستا باو نه‌بووه هیچ كه‌سێك ژنی به‌كوڕ كراوی خۆی ماره بكات. پێویسته بگوترێ :هه‌ندێ له‌دوژمنانی ئیسلام بۆ ناشیرین كردنی شۆره‌ت و سومعه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) په‌نایان بردۆته به‌ر هه‌ندێ قسه‌و قسه‌ڵۆكی بێ ناوهڕۆك و دوور له‌ڕاستی كه به‌داخه‌وه له‌هه‌ندێ ته‌فسیره‌كانیشدا هاتووه.. دیسانه‌وه زۆر به‌داخه‌وه بڕێ له‌نووسه‌ره‌كانی خۆیشمان بێ سه‌ر لێكردنه‌وه ئه‌و قسانه ده‌هێنن وله نووسراوه‌كانیاندا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه! گوایه به‌گومانی ئه‌وان جارێك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئه‌ڕوات بۆ ماڵی زه‌یدو، زه‌یدیش -له‌و كاته‌دا- له‌ماڵه‌وه نابێت، زه‌ینه‌ب پێشوازیی ده‌كات، جاكاتێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌یبینێت كتوپڕ خۆشه‌ویستیی زه‌ینه‌ب ده‌چێته دڵیه‌وه‌و ئه‌ڵێ: ( سبحان الله مُقَلَّبَ القلوب !) زه‌ینه‌ب ئه‌مه ئه‌بیستێ و پاشان بۆ زه‌یدی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وسا ئه‌ویش نیازی ته‌ڵاقدانی ئه‌كات، په‌نا به‌خوا ده‌گرین له‌ووته‌ی ئاوها به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" پێغه‌مبه‌ری خواش په‌نا به‌خوا ده‌گرین له‌ووته‌ی ئاوها به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێی ئه فه‌رمووێت: أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ !!، جا قورئان - بۆ دركاندنی ئه‌و راستیه- دێته خواره‌وه‌و عیتابی لێ ئه‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه كه بۆچی شه‌رم ده‌كات له‌خه‌ڵكی بۆ ماره‌كردنی ژنی به‌كوڕ كراوی خۆی!.. كه بریاری خوای له‌سه‌ره. ئه‌م جۆره ریوایه‌تانه وه‌ك (ئه‌بو به‌كری ئیبن ولعهرهبی) ئه‌ڵێت: ئه‌و جۆره قسه‌و باسانه بۆ زاتێكی وه‌كو پێغه‌مبه‌ر زۆر زۆر له‌راستییه‌وه دووره، چونكه هه‌ر ئایه‌تی: وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَاهُ به‌ڵگه‌ی ناڕاستی و پووچه‌ڵیی ئه‌و ریوایه‌ته‌یه،وه به‌پێی ریوایه‌ته‌كه ئه‌بێ خوا عیشقی (زه‌ینه‌ب)ی له دڵی پێغه‌مبه‌ری خوادا (ﷺ) ئاشكرا كردبێت بۆ خه‌ڵكی!! ده ئایا خوا عیشق و ئه‌وینی زه‌ینه‌بی ده‌رخست، یان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ئه‌بێ زه‌ینه‌بی ژنی به‌كوڕ كراوی ماره بكا؟ هه‌رچه‌نده زۆریش شه‌رم بكات، هه‌تا قه‌ڵای به‌كوڕ كردنی پێ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه؟ .شیاوی باسه كاتی خۆی خاتوو (خه‌دیجه)زه‌یدی كوڕی حاریسه‌ی كڕیی و به‌خشیی به پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ، ئه‌ویش پاش ماوه‌یه‌ك ئازادی كرد‌و به‌پێی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كردی به‌كوڕی خۆیی و، (زه‌ینه‌ب)ی پورزای خۆیی لێ ماره كرد..). پاشان خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ:خه‌ڵكینه بیر بكه‌نه‌وه‌و تێفكرێن: ئایا گله‌یی له‌كه‌سێك ئه‌كرێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌وه كه خۆشه‌ویستی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ژنی دراوسێكه‌یدا؟! حاشا كه هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) شتی وا بكات.. عیشق و ئه‌وینی ژنێك له دڵیا بێت و نهیدركێنێت كه پێشتریش هیچ به‌رگرییه‌ك نه‌بووبێت له ماره كردنیدا، به‌ڵام ئێستا بیه‌وێ شتی وا بكات، من پێم وایه پیاوێكی خاوه‌ن شه‌ره‌فی دنیاییش هه‌رگیز ئه‌وه ناكات، چ جای پێغه‌مبه‌رێكی خاوه‌ن ئه‌خلاق و قییه‌م.. كه خوا پێی ده‌فه‌رموێ: وإنك لعلی خلق عظيم. راستی ئه‌و رووداوه ئه‌وه‌بوو باسمان كرد كه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری (ﷺ) ئاگادار كردبوو كه ده‌ره‌نجام هه‌ر ئه‌بێ زه‌ینه‌ب ماره بكات، ئه‌گه‌رچی ئێستاش ژنی زه‌یدی بهكوڕكراوته ، زۆریش به‌لاته‌وه كارێكی گران و قورسه! جا ئه‌وه بوو كاتێ كه (زه‌ید) هات و سكاڵای له‌زه‌ینه‌ب خان كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێی نه‌ووت: ته‌ڵاقی بده، به‌ڵكو فه‌رمووی: أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ. شیاوی باسیشه ئیمامی (ته‌به‌ریی) و (ئیبن كه‌سیر) و (قورتوبی) هه‌ر به‌م جۆره‌یان و تووه و ڕاو بۆچوونه‌كانی تریان هه‌موو ره‌ت كردۆته‌وه .سه‌یرێكی(فتح الباری: ٨/ ٦٦٤، چ ٣ ساڵی ١٤٢١ ك -٢٠٠٠ ز بكه، له‌گه‌ڵ ته‌فسیری قورتوبیی ب٧ ل١٧٢ی چاپی ساڵی ١٤١٥ك - ١٩٩٥ز. پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:تۆ ده‌ترسیت خه‌ڵکی بڵێن موحه‌ممه‌د (ﷺ) ژنی كوڕه‌كه‌ی خۆی ماره كردووه، خۆ خوا شایستهترهو له‌پێشتره تۆلێی بترسیت و فه‌رمانی جێبه‌جێ بكه‌یت ئینجا كه زه‌ید زه‌ینه‌بی خواست و بووبه هاوسه‌ری، پاشان پێكه‌وه نهیانكراو تهڵاقییداو جیا بوونه‌وه، ئێمه له تۆمان ماره كرد. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو ئاشكرایه كه ئه‌وشته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) حه‌زی نه‌ده‌كرد بیدركێنێ.. ماره كردنی زه‌ینه‌ب خان بوو دوای ته‌ڵاقدانی، چونكه لای ئه‌وان بووكیهتی، بووكیش ماره ناكرێ خوا ئه‌و بڕیاره‌یدا تا هیچ دڵته‌نگیی و گرفتێك بۆ بڕواداران له ماره كردنی ژنی بهكوڕكراویان دروست نه‌بێ و، به‌شتێكی ناشرین و ناپه‌سه‌ندی دانه‌نێن كاتێ ئه‌و كورانه تهمابڕ ببن لێیان و ته‌ڵاقیان بده‌ن بڕیاری خوایش بۆ ماره‌كردنی زه‌ینه‌ب، شتێكی بڕاوه‌یه‌و، هه‌ر ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت.
8. دایکی ئیمانداران خاتوو(جویریه)ی کچی(حارپ)گه‌وره‌ی(بنی المصطلق)ی خێڵی(خزاعه)،له ناو که‌نیزه‌که‌کانی(بنی المصطلق)دا بوو که‌وته به‌ر پشکی(پابت)ی کووڕی(قیس)ی کووڕی(شماس)،(شماس)عه‌قدی موکاتهبهی له‌گه‌ڵدا به‌ست،پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پاره‌ی موکاتهبهکهی دا‌و له مانگی(شعبان)ساڵی شه‌شی کۆچیدا ماره‌ی کرد.
9. دایکی ئیمانداران خاتوو(أم حبیبە)(رملە)ی کچی(أبو سوفیان) ژنی(عبیدالله)ی کووڕی(جحش)بوو،له‌گه‌ڵیدا کۆچی کرد بۆ حه‌به‌شه له‌وێ(عبیدالله)له ئاینی ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و بوو به‌گاور و هه‌رله‌وێش مرد،به‌ڵام(أم حبیبە)له‌سه‌ر ئاینی خۆی به‌دامه‌زراوی مایه‌وه،که پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) (عمرو)ی کووڕی(أمیە)ی(چمری)نارد به نامه‌که‌یدا بۆ نه‌جاشی،له‌مانگی(موحه‌ڕه‌م)ی ساڵی حه‌وتی کۆچیداداوای(أم حبیبه)ی کرد بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) و نه‌جاشی له‌گه‌ڵ(شرحبیل)ی کووڕی(حسنە)دا ناردیه‌وه.
10. دایکی ئیمانداران خاتوو(روقهييه)ی کچی(حیی)کووڕی(ئه‌خته‌ب)له(بن‌و إسرائیل)،یه‌کێك بوو له دیله ژنه‌کانی خه‌یبه‌رو پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ههڵیبژاردئازادی کرد‌و ماره‌ی کرد،له‌دوای فه‌تحی خه‌یبه‌ره‌وه له‌ساڵی حه‌وتی کۆچیدا.
11. دایکی ئیمانداران(میمونە)ی کچی(حارث)خوشکی(أم الفضل)(لبابە)ی کچی(حارپ)،له مانگی(ذی القعدە)ی ساڵی حه‌وتی کۆچیدا له کاتی عومره‌ی قه‌زادا خواستی پاش ئه‌وه‌ی له ئیحرام بوه‌وه.
ئه‌وانه یانزه ژن بوون که پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) خواستبووی و هاوسه‌ری بوون و گواستونیهتهوه ،دووانیان له ژیانی خۆیدا وه‌فاتیان کردووه وه‌ك له پێشتر باسمان کرد،له‌ژیانی نۆ ژنه‌که‌ی تری‌دا خۆی وه‌فاتی کردووه،ئه‌و دووانه‌ش که نهیگواستونهتهوه،یه‌کێکیان له(بنی کلاب)بوو،ئه‌وی تریشیان له(کندە) ئه‌مه‌یان ناسراوه به(جونیە)،ئه‌م مه‌سه‌له‌یه را جیاوازی له‌سه‌ره پێویست به باسکردن ناکات.
کهنیزهکهکانیشی که بۆی نێردرابوون دوان بوون، یه‌کێکیان(ماریە)ی(قيطية)بوو که(مقوقس)بۆی نارد،لهماریه(إبراهیم)ی بوو،کهلهمنداڵیدا له‌شاری مه‌دینه له‌ژیانی خۆیدا وه‌فاتی کرد له‌به‌رواری(28یان29)ی مانگی(شوال)ی ساڵی(10)ی کۆچی،به‌رامبه‌ر به(27)ی(یه‌نایه‌ر)ی ساڵی(632)ی زاینی.
که‌نیزه‌کی دووه‌میش(ره‌یحانه)ی کچی(زه‌ید)ی(نضرية)یان(قرظية)بوو،یه‌کێك بوو له که‌نیزه‌که‌کانی(بن‌و قريظة)هه‌ڵیبژارد، ڕایه‌کیش ده‌ڵێت: یه‌کێك بووه له‌و ژنانه‌ی که ئازادی کردووه و ماره‌ی کردووه،(أبن قیم)ووته‌ی یه‌که‌میانی په‌سه‌ند کردووه،(أبو عبید) دووانی تریشی بۆ زیاد کردووه یه‌که‌م(جمیلە)و دووه‌میشیان که نیزهکێك بووه(زه‌ینه‌ب)پێی به‌خشیوه.
له کۆتاییدا ده‌ڵێین:ئه‌و که‌سه‌ی سه‌یری ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا بکات (ﷺ) ده‌زانێت که ماره کردنی ئه‌و ژماره ژنانه له کۆتایی تهمهنیداو پاش ئه‌وه‌ی که سی ساڵی ته‌مه‌نی گه‌نجی خۆێ له‌گه‌ڵ ژنێکدا به‌سه‌ر بردووه که ییمچه پیربووه،دایکه(خه‌دیجە)پاشان دایکه(سودە) بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤی به ویژدان و ئاقڵ به‌جوانی وورد بیته‌وه باش ده‌زانێت که ئه‌و جۆره ژن هێنانه له‌به‌ر ئاره‌زووی سێکسی و شه‌هوه‌ت دامرکاندنه‌وه نه‌بووه،وه‌ك زۆریک له‌نوسه‌ره بێباوه‌ڕو بێ دین و شه‌هوه‌ت بازه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن تاوه‌کو له پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) که‌م بکه‌نه‌وه له به‌رچاوی گێله مسوڵمان دا چونکه ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕداری راسته‌قینه بێت به‌م جۆره بانگه‌شه‌و درۆ‌و ده‌له‌سانه ههڵناخزێت و ناگلێت به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه کۆمه‌ڵێك هۆی گه‌وره‌ترو مه‌زنتر له ئارادا هه‌بوون، که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌ژن هێنانه بوون که لێره‌دا ناتوانین تیشکی بخه‌ینه سه‌ر بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه(رحیق المختوم)ی زانای پایه به‌رز(صفی عبدالرحمن المبارك فوری)که هه‌ندێك له‌و خاڵه به‌هێزانه‌ی ڕوون کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه:
رحیق المختوم: نوسینی صفی الرحمن مبارک فوری ـــــ وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: بکرحمه صدیق.
ته‌فسیری ڕامان:نوسینی مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حموود.
|