بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 موسوڵمان بوونی حەمزەی کوڕی عبدالمطلب رضی الله عنه
29/11/2019
بینین: 1419

هیچ گێڕانەوەیەکی (صحیح)یان(حسن)نەهاتووە سەبارەت بە ڕوون کردنەوەی چۆنێتی مسوڵمان بوونی حمزە رضی الله عنه  تەنها گێڕانەوەیەکی (ضعیف) هەیە که(مرسل)ە ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت:(جارێکیان ئەبو جەهل تێپەڕی بەلای پێغەمبەردا ﷺ لای(صفا)و ئازاری دا و جوێنیشی پێداوە زۆر ڕەخنەی لەخۆی و ئاینەکەی گرت، پێغەمبەر ﷺ بەهیچ جۆرێک وڵامی نەدایەوە،بەڵام یەکێک لە خزمانی خۆی گوێی لەم باسە بوو دواجار ئەبو جەهل ئەو جێگەیەی بەجێ هێشت و چوو بۆ کەعبە بۆ لای یەکێک لە کۆڕی دانیشتنەکانێ ئەشراف و مەلەئی قوڕەیش لەوێ دانیش و کەوتە گفتوگۆ کردن لەگەڵیاندا ئینجا حمزەی کوڕی عبدالمطلب ئەوەندەی پێ نەچوو لە ڕاوو گەڕایەوە و کەوانەکەی بەسەر شانەوە بوو،وە هەرکاتێکیش بگەڕایەتەوە عادەتی وابوو ئەچوو تەوافی بەچوار دەوری کەعبە دا دەکرد پاشان دەچوو بۆ لای کۆڕی دانیشتنەکانی قوڕەیش ، قسەی لەگەڵ دەکردن و دەگەڕایەوە بۆ ماڵ‌(وە حەمزەش رضی الله عنه یەکێک بوو لە هەرە ئازا و قارەمانەکانی پیاوانی عەبد مەناف وە مامی پێغەمبەر ﷺ بوو).
بەم شێوەیە ئەو ڕۆژە گەڕایەوە و کەوانەکەی لەسەر شان بوو وە تێپەڕی بەلای هەندێک لە خزمەکانی دا و یەکێک لە خزمانی پێی وت:ئەوە بۆ کوێ دەچیت ئەبو عەممار؟ وەڵاهی ئەگەر ئەبو جەهلت دەبینی ئێستا چی وت وچی کرد بە محمد ی برازات و بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕایەوە،حەمزەش توڕەبوو وە بەپەلە ڕۆیشت و لای هیچ کەسێک نەوەستا تاچوو بۆ لای کەعبە و تەماشای کرد تابزانێت ئەبو جەهل لەکوێدا دانیشتووە و چووە لای نزیکی سەریەوە وەستا تاهێزی تیا بوو کەوانەکەی کێشا بەسەریدا پاشان فەرمووی:تۆ چۆن ئەتوانیت جوێن بدەیت بە محمد کاتێک کەمن لەسەر ئاینی ئەوم ئەوەی ئەو دەیڵێت منیش هەر ئەوە دەڵێم ئەگەر دەتوانیت هەستە تۆڵەی خۆت بسێنە(دەفەرموێت):هەندێ لە پیاوانی بەنی مەخزوم کە خزمی ئەبو جەهل بوون هەستان بۆ ئەوەی پشگیری لە ئەبو جەهل بکەن و دژایەتی حەمزە بکەن، ئەبو جەهل وتی: واز لە ئەبو عەممار بهێنن وەڵاهی ڕاست دەکات ئەمڕۆ جوێنێکی یەکجار زۆرم داوە بە برازاکەی بەم شێوەیە حەمزە لەسەر موسوڵمانێتی خۆی بەردەوام بوو).
ئینجا قوڕەیش زانیان کەحەمزەش چۆتە ڕیزی پێغەمبەرﷺ ئەمڕۆ پێغەمبەر  ﷺ و هاوەڵانی چەند پیاوانێکی وریاو بەهێزو بەتوانایان لەگەڵدایە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرموودەکاندا
نوسینی:محمد ملا فائق شارەزووری
بەرگی یەکەم-چاپی دووەم
ص:۱۲٦-۱۲۷

زیاتر

1
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه